دوای تێپه‌ڕ بونی دوساڵ له بێ سه‌ر و شوێن بونی هاوڕێ سامان ئازه‌رپه‌ندار له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه دوێنێ له لایه‌ن دادگای نیزامی ڕژیم له شاری سنه‌وه به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت که سامان به ده‌ستی جاشی به‌ناو بانگ هیوا تاب که ئه‌مڕۆ له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامیدایه شه‌هید کراوه. سامان ئازه‌رپندار کوڕی ڕه‌حیم خه‌ڵکی شاری بۆکان و له ساڵی 1366ی هه‌تاوی له دایکبووه. ڕۆژی 23/6/1386 که سامان له ماڵی براکه‌ی به نێوی که‌یوان له شاری سه‌وڵاوا ده‌بێت، سه‌عات 12:45ی نیوه‌ڕۆ و له کاتی نانخواردندا، که‌سێک به ناوی ماجد فه‌تاحی که هاوکاری هیوای تاب ده‌بێت و له‌گه‌ڵ سامان ناسراویان ده‌بێت ته‌له‌فون بۆ ناوبراو ده‌کات و ده‌ڵێ ماشێنه‌که‌م له نزیک ماڵی براکه‌ت خراپ بووه و پێویستم به یارمه‌تی هه‌یه. سامان ئازه‌رپندار به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ماجد فه‌تاحی و ئه‌و که‌سه‌ی وا له‌گه‌ڵی بووه به ناوی که‌ماڵ دێهوان، له ماڵ دێته ده‌ر و به براکه‌ی ده‌ڵێ ئێستا ده‌گه‌ڕێمه‌وه و زۆرم پێ ناچێ. ئیبراهیم که پێی وابوو زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ، به جل و به‌رگی ناوماڵه‌وه ده‌چێته ده‌ر و له دوای چوونه ده‌ری له ماڵ ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه و تا دوو ساڵ له چاره‌نووسی هیچ هه‌واڵێک له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو. دوای به‌دواداچونێکی زۆر له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئازه‌رپه‌نداره‌وه سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه که سامان به ده‌ستی هیوا تاب شه‌هید کراوه. به‌م هۆیه‌وه ڕۆژانی دوشه‌ممه و سێ شه‌ممه ڕێ‌و ڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ماڵی ناوبراو به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئادره‌س
بۆکان / کوی سامان / بوستانی پێنجه‌م/ ماڵی ڕه‌حیم ئازه‌رپه‌ندار باوکی شه‌هید سامان
چونتان مایه‌ی سه‌بوریه بۆ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو
له شاری بێستوونی سه‌ر به پارێزگای کرماشانه‌وه ئاگادار کراین، رۆژی ۵ شه‌مه رێکه‌وتی ۷ی خه‌زه‌ڵوه‌ر چه‌ند ماشین که له نێوان کرماشان وبێستووندا له‌هاتوو چوون دا بوون ئه‌که‌ونه ناو چۆمی قه‌ره‌سوو، به‌م هۆیه‌وه ۵ که‌س له سه‌ر نشینانی ئه‌و ۶ ماشینه گیانیان له ده‌ست داوه، هه‌واڵنێرمان له درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌یدا ڕای گه‌یاندوه جۆری ئه‌و ماشینانه که که‌وتوونه‌ته ناو ئه‌و چۆمه بریتی بون له ماشینی سواری له جۆری سه‌مه‌ند۲ ده‌ستگا، یه‌ک ماشینی سواری له جۆری په‌یکان، یه‌ک ماشینی سواری له جۆری پژۆ۴۰۵، ۲ مینی بووس،به داخه‌وه له‌م رووداوه‌دا ۵ که‌س گیانیان له ده‌ست داوه، له سه‌ر هۆکاری ئه‌م رووداوه زانیارییه‌کمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه.
له کرماشانه‌وه ئاگادار کراین دوانیوه‌رۆی دوێنێ ۴ شه‌مه کچێکی منداڵ کاتێک له‌بلاواری نه‌قڵێیه‌ی ئه‌و شاره‌وه به‌ره‌و قوتابخانه‌که‌ی ئه‌روات ئه‌کوێته ناو چاڵێک و گیانی له ده‌ست ئه‌دات، ئه‌م چاڵه له لایه‌ن شاره‌داری کرماشانه‌وه له‌و شه‌قامه به قوڵایی ۲۰ میتر هه‌ڵکه‌ندراوه و هیچ جۆره پاراستنێکی له ده‌ورو به‌ری دانه‌نراو، ته‌نانه‌ت سه‌ر چاڵه‌که‌یش دانه‌پۆشراوه، ئه‌م منداڵه کچه که به نیاز بو بروات بۆ قوتابخانه، له پڕ ئه‌که‌وێته ناو ئه‌و چاڵه‌و ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ست ئه‌دات، گه‌رچی خه‌ڵکانی ئاماده له‌و ده‌ورو به‌ره هه‌وڵی زۆر ئه‌ده‌ن بۆ نه‌جاتی ئه‌و منداڵه به‌ڵام هه‌وڵه‌کان بێ ئاکام ئه‌مێننه‌وه‌و منداڵه گیانی له ده‌ست دا.
له کرماشانه‌وه ئاگادار کراین دوا به دوای دانانی دوربین بۆ کۆنترۆڵی خوێندکاران له زانکۆی که‌شاوه‌رزی ماهیده‌شت، ئه‌مجاره‌یان له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی زانکۆکانی کرماشانه‌وه په‌سه‌ند کراوه که دورین له ناو هۆڵی وه‌رزشی به‌شی کچانی خوێندکاری زانکۆی ئازاد له کرماشان دابنرێت، جێگای سه‌رنج له‌وه‌دایه، کاتێک کچان ئه‌رۆنه ناو ئه‌و هۆڵه بۆ وه‌رزش ئه‌بێت هه‌مو یاسا ورێساکانی ئیسلامی ڕه‌چاو بکه‌ن تا ئیزنیان پێ بدرێت، بۆ نموونه نابێت ناو هۆڵی وه‌رزشی کچان له لایه‌ن هیچ پیاوێکه‌وه یان له ده‌ره‌وه ببێنرێت، به‌ڵام ئێستاکه به‌ر پرسانی حکومی له ترسی خوێندکاران وبۆ کۆنترۆڵی زیاتریان هه‌مو یاسایه‌کیان ناوه‌ته ژێر پێ و په‌سه‌ندیانکردوه که هه‌مو جم‌و جوڵێکی خوێندکارانی کچ له لایه‌ن پیاوانی سه‌ر به حه‌راسه‌ته‌وه بخرێته ژێر چاوه‌دێری، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به نیازن له ناو هۆڵی وه‌رزشی کچان له زانکۆی ئازاد دوربین دابنێن، ده‌نگۆ ی ئه‌وه‌ی که له ناو هۆڵی وه‌رزشی کچان دوربین دا ئه‌نرێت، له ناو خوێندکارانی زانکۆی ئازاد له کرماشان نگه‌رانی ودڵه ڕاوکێی زۆری دروست کردوه و بوه‌ته هۆی نگه‌رانی خوێندکاران، هه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که خوێندکارانی کچ له چوون بۆ هۆڵی وه‌رزشییه‌کان خۆ بپارێزن.
هه‌ر وه‌ک پێشتر له هه‌واڵه‌کاندا به‌ئاگاداریتانمان گه‌یاندبوو، گه‌وره جاشی ناو زڕاو هیوا تاب که به‌ر پرسی به‌شی عه‌ملیاتی سپاسی پاسدارانی مه‌ریوان بوو، به هۆکاری نادیاره‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی سوپای پاسداران قۆڵبه‌ست و بۆ لێکۆڵینه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ تاران، تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا هۆکاری گیرانی ناوبرا و به فه‌رمی روون نه‌بوه‌ته‌وه و تا ئێسته بێ سه‌ر وشوێنه، له بار‌و دۆخی زانیارییه‌ک له به‌ر ده‌ست دا نییه، له‌درێژه‌ی بگیر بگیری جاشه‌کان له لایه‌ن رژیمه‌وه پێرێ رۆژی دوشه‌مه رێکه‌وتی ۴‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر جاشێکی به ناو بانگیتر به ناوی حه‌مید داباشی هاوکاری نزیکی هیوا تاب و به‌شدار له زۆر به‌ی جینایه‌ته‌کانی هیوا تاب دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی سوپاوه له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا قۆڵ به‌ست وبۆ شوێنێکی نادیار گوازراوه‌ته‌وه، هیوا تاب، حه‌مید داباشی وعوسمان جه‌هانی ۳ گه‌وره جاشی ناوچه‌که‌ن که له ئه‌زیه‌ت وئازاری خه‌ڵکی بێتاواندا ده‌ستی بالایان هه‌یه و ئه‌م سێ نه‌فه‌ره پێکه‌وه تۆڕێکی زۆر مه‌ترسیداریان پێک هێنابوو که ببونه ئامرازی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیان وگوزه‌رانی هاووڵاتییان له‌و ناو چه‌یه، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که حه‌مید داباشی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیوا تاب دا قۆڵبه‌ست کراوه.
له سه‌قزه‌وه ئاگادار کراین دوێنێ سێ شه‌مه رێکه‌وتی ۵ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به هۆی پێکدادانی دووماشین له جۆری سواری وماشینێکی گه‌وره‌ی بار هه‌ڵگر، شۆفیری ماشینه سوارییه‌که به ناوی فه‌ریدوون ئه‌ڵاهیاری گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌ر وه‌ک له هه‌واڵی رۆژی یه‌کشه‌مه‌دا ڕامان گه‌یاندبوو، کرێکارانی نانه‌وا خانه‌کانی شاری سنه به مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌ر بڕین به که‌می حه‌ق ده‌سته‌کانیان، ئه‌چنه لای به‌ر پرسانی ئیداره‌ی کاری ئه‌و شاره، پاش ماوه‌یه‌ک چاوه‌ڕوانی، به هۆی وه‌ر نه‌گرتنه‌وه‌ی وڵامی سکاڵاکه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانکردبوو که ئه‌گه‌ر به زویی و‌ڵامیان نه‌درێته‌وه رۆژی ۲ شه‌مه رێکه‌وتی ۴‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ ماوه‌ی ۳ کاتژمێر به تێکڕا له سه‌راسه‌ری شاردا مان ئه‌گرن و ده‌ست له کار ئه‌کێشنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوێنێ ۲ شه‌مه کرێکارانی نانه‌واخانه‌کانی سنه که ۴۵۰۰ کرێکار به‌ر ئاورد کراوه‌و له ۴۵۰ نانه‌واخانه‌دا ئیش ئه‌که‌ن کاتژمێر ۶‌ی سه‌ر له به‌یانی تا کاتژمێر ۹ ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه، هه‌ر وه‌ها له درێژه‌ی مانگرتنه‌که‌یاندا ڕایان گه‌یاندوه که ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره حه‌ق ده‌سته‌کانیان زیاد نه‌کرێت و ولامی داواکارییه‌که‌یان نه‌درێته‌وه ئه‌وا جاری داهاتو مانگرتنێکی درێژخایه‌ن به‌رێوه ئه‌به‌ن.
له هه‌واڵێکدا که ئه‌مرۆ له شاری شا ئاباد سه‌ر به پارێزگای کرماشانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، ژنێکی ته‌مه‌ن ۳۲ ساڵان ئه‌مرۆ ۲ شه‌مه رێکه‌وتی ۴‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی ئه‌و شاره به سکێک ۴ منداڵی بوه، ئه‌و ژنه یه‌که‌م جاریه‌تی منداڵی ئه‌بێت وبه سکێک ۳ کوڕ وکچێکی بوه، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ئه‌کات، پزیشکانی به‌شی زایمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه رایان گه‌یاندوه که بار‌و دۆخی ته‌ندروستی منداڵه‌کان وژنه ۳۲ ساڵانه‌که زۆر باشه‌و هیچ کێشه‌یه‌کی تایبه‌تیان نیه.
له هه‌واڵێکدا که له شاری ماهیده‌شتی سه‌ر به پارێزگای کرماشانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، خوێندکارانی زانکۆی که‌شاوه‌رزی ماهیده‌شت رۆژانی شه‌مه‌و یه‌ک شه‌مه‌ی ڕابردو به نیشانه‌ی ئێعتراز به دانانی دوربین بۆ کۆنترۆڵی خوێندکاران له به‌ر ده‌رکی حه‌راسه‌تی زانکۆ ده‌ستیان دایه ئێعتراز، ماوه‌یه‌که به‌ر پرسانی زانکۆکان به بڕیاری مه‌سئولینی ئه‌منیه‌تی بۆ کۆنترۆلی زیاتر به سه‌ر خوێندکاران وناو زانکۆکان‌دا، له هه‌مو کون وقوژزبنێکی ناو زانکۆکان‌دا دوربینیان داناوه که هه‌مو جم‌و جوڵێکی خوێندکاره‌کان له ژێر کۆنترۆڵ و چاوه‌دێرییاندا بێت، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا به بڕیاری حه‌راسه‌تی زانکۆ له هۆڵی نوێژ خوێندنی زانکۆ به‌شی کوڕان وکچان دوربینیان داناوه که ته‌نانه‌ت له کاتی نوێژ خوێندنیشدا هه‌مو جم‌و جوڵه‌کانیان تۆمار بکرێت، خوێندکارانی ئه‌و زانکۆی به‌شی که‌شاوه‌رزی ماهیده‌شت بۆ ده‌ر بڕینی ناره‌زایه‌تی پێرێ شه‌مه‌و دوێنێ یه‌ک شه‌مه له به‌رده‌رکی حه‌راسه‌تی زانکۆ کۆبوونه‌وه ووێڕای ئه‌وه‌ی داخوازیه ئه‌وه‌یان بوو که ئه‌و دور بینانه هه‌ڵگرنه‌وه تۆمارێکیان به ئیمزای کۆمه‌ڵێکی زۆر له خوێندکارانی کور وکچی ئه‌و زانکۆیه به نیشانه‌ی ناه‌زایه‌تی نووسی وته‌حویلی به‌ر پرسانی زانکۆیان داوه، تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه بۆ وڵام دانه‌وه به‌خواستی خوێندکاره‌کان هیچ هه‌نگاوێک له لایه‌ن به‌ر پرسانی ئه‌و زانکۆیه‌وه هه‌ڵنه هێندراوه‌ته‌وه.
هه‌واڵنێرمان ئاگاداری کردین سه‌ر ئه‌نجام پاش ساڵێک هات و چونی کامکاره‌کان بۆ ئیداراتی پێویست، ئه‌م گرووپه توانیان ئیجازه‌ی به‌رێوه ردنی کۆرێکی موزیک وگۆرانی کوردی وفارسی له شاری شیراز وه‌ر بگرن، گروپی کامکار له هۆڵی حافز له شاری شیراز کۆڕێکی هونه‌ری بێ وێنه‌یان به رێوه برد که له لایه‌ن سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی هونه‌ردۆستی شیرازه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا، له‌م به‌رنامه‌یه‌دا چه‌ندین گۆرانی فۆلکلۆری کوردی وهه‌ر وه‌ها موزیک وشێعری فارسی له لایه‌ن گروپی کامکاره‌کانه‌وه پێشکه‌شی به‌شدار بوان کرا. ئه‌ندامانی گروپ بریتی بوون له هوشه‌نگ، په‌شه‌نگ، بیژه‌ن، ئه‌رسه‌لان، ئه‌رژه‌نگ، قه‌شه‌نگ، ئه‌رده‌شیر، ئه‌رده‌وان، سه‌با، هانا کامکار و مریم ئیبراهیمی و ئه‌میر حه‌قیری، پاشان له‌ناو چه‌پڵه رێزان و خۆشحالی وپێشوازی گه‌رمی به‌شدار بوان گرووپی کامکاره‌کان کاری خۆیان له‌و شاره کۆتایی پێ هێنا و به‌رێ کرانه‌وه.
له سنه‌وه ئاگادار کراین سبه‌ینی ۲شه‌مه رێکه‌وتی ۴‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بڕیاره کرێکارانی نانه‌واخانه‌کانی شاری سنه ده‌ست بده‌نه مان گرتن، شاری سنه ۴۵۰ نانه‌وا خانه‌ی تێدایه که لانیکه‌می کرێکاره‌کانیان ۴۵۰۰ کرێکار ڕاگه‌یاندراوه، ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش کرێکارانی زیاتر له ۴۰۰ نانه‌وا خانه‌ی ئه‌و شاره له نامه‌یه‌ک دا بۆ به‌ر پرسانی ئیداری ئه‌و شاره سه‌باره‌ت به که‌م بوونه‌وه‌ی موچه‌و هه‌ق ده‌سته‌کانیان ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ر بڕی و داوای لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌ر پرسانیان له‌و سکاڵا و داواکارییه‌ی خۆیان کردبوو، هه‌ر وه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه دا بوو که ئه‌گه‌ر داخوازییه‌کانیان جێ به جێ نه‌کرێت رۆژی ۲ شه‌مه ده‌ست ئه‌ده‌نه مانگرتنی گشتی، تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه به‌ر پرسان ئاماده نه‌بون هه‌قده‌ستی کرێکارانی نانه‌واخانه‌کان زیاد بکه‌ن، بۆیه یه‌کیه‌تی کرێکارانی نانه‌واخانه‌کانی سنه رای گه‌یاندوه، سبه‌ینی ۲ شه‌مه رێکه‌وتی ۴‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له کاتژمێر ۶‌ی به‌یانی تا کاتژمێر ۹ بۆ ماوه‌ی ۳ کاتژمێر ده‌ست له کاره‌کانیان ئه‌کێشنه‌وه، پاش ئه‌م مان گرتنه ئه‌گه‌ر خواسته‌کانیان جێ به جێ نه‌کرێت ئه‌وا مه‌جبوور ئه‌بن مانگرتنێکی درێژخایه‌ن به‌رێوه ببه‌ن.
له بانه‌وه ئاگادار کراین سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌کشه‌مه رێکه‌وتی ۳‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له بناری سورکێو ژماره‌یه‌ک کاسبکار که له سه‌ر سنووره‌کانه‌وه به‌ره‌و بانه ئه‌گه‌ڕانه‌وه، ئه‌که‌ونه ناو بۆسه‌ی هێزه‌کانی ئینتزامی بانه و ئه‌درێنه به‌ر ده‌ست رێژی گوله، له‌م هێرشه‌ی هێزی ئینتزامی بۆ سه‌ر کاسبکاره‌کان به خۆشێه‌وه خه‌ساری گیانی له کاسبکاره‌کان نه‌که‌وتوه به‌ڵام ۶ سه‌ر وڵاخی ئه‌و کاسبکارانه ئه‌که‌ونه به‌ر گوله‌ی ئه‌و هێزانه وئه‌کوژرێن، پاشان هێزه‌کانی ئینتزامی ده‌ست به سه‌ر که‌لو په‌لی کاسبکاره‌کاندا ئه‌گرن وکاسبکاره‌کانیش ده‌ست به سه‌ر ئه‌که‌ن وله‌گه‌ل خۆیان ئه‌یان به‌ن.
له هه‌واڵێکدا که له ناوچه‌ی سه‌ر ده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی کوردیستان ه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه دوێنێ شه‌مه رێکه‌وتی ۲ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هێزه‌کانی ئینتزامی سه‌ر ده‌شت له‌نزیک ئاوایی ساوان له سه‌ر رێگای کاسبکارانی سه‌ر سنووردا بۆسه‌یه‌ک دا ئه‌نێن، ژماره‌یه‌ک کاسبکار ئه‌که‌ونه ناو بۆسه‌که‌و له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ده‌ست به سه‌ر ئه‌کرێن، هێزه‌کانی ئینتزامی پاش ئه‌وه‌ی ده‌ست به سه‌ر که‌لو په‌لی کاسبکاراندا ئه‌گرن، کاسبکاره‌کانیش ئه‌ده‌نه به‌ر لێدان، که به‌م هۆیه‌وه دووکه‌س له کاسبکاره‌کان به توندی بریندار ئه‌بن، ناوی برینداره‌کان بریتین له ۱. عه‌بدوڵا ۲ تالب ته‌ره‌مومی، هه‌واڵنێرمان له درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌یدا باس له‌وه ئه‌کات گه‌رچی برینداره‌کان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌ر ده‌شت، به‌ڵام بار‌و دۆخی ته‌ندروستیان باش نیه.
له‌مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین هیوا تاب کوڕی عه‌بدوڵاخانی وله‌ژێر، که به‌ر پرسی واحدی عه‌مه‌لیاتی سپای پاسداران بوو له چه‌ند رۆژ له‌وه پێشه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رژیمه‌وه ده‌ست به سه‌ر کراوه. هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ئه‌کات ناوبراو بۆ لێ پرسینه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ تاران، هیوا جاشی به ناو بانگ، له ئازار وئه‌زیه‌ت وده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ژیان و ماڵ و گوزه‌رانی خه‌ڵک ده‌ستی باڵای هه‌بوه، هه‌ر وه‌ها له شه‌هید کردنی شۆڕشگێران و کاسبکارانی ناوچه‌که ده‌وری کاریگه‌ری بۆ کۆماری ئیسلامی ئه‌گێڕا، ناو براو بۆ خۆش خزمه‌تی زیاتر له‌هیچ جینایه‌ت و کرده‌وه‌یه‌ک ده‌ر حه‌ق به خه‌ڵکی ناوچه‌که کۆتایی نه‌ئه‌کرد، ناو براو ڕاسته‌و خۆ له شه‌هید کردنی ئه‌حای که‌ریمه قاله خه‌ڵکی سه‌ردۆش، عبه قه‌تحه خه‌ڵکی به‌رده ڕه‌شه، ۲ کاسبکار له سێریانی ترمینالی تازه له ناوشاری مه‌ریوان، شه‌هید کردنی سێ پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه به ناوه‌کانی شوعه‌یب، جه‌میل، ئاسۆ، کوشتنی ژنێکی بێ‌تاوان به ناوی چیمه‌ن، کوشتنی ژماره‌یه‌ک کاسب کار له سه‌ر سنوور، به گرت دانی کۆمه‌ڵێکی زۆر له تێکۆشه‌ران وته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ئاسایی ناوچه‌که، باج ورشوه وه‌ر گرتن له خه‌ڵک، ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک به‌ش‌گه‌لێکین له‌و کرده‌وانه‌ی که هیوا تاب به ئاشکرا ئه‌نجامی داون، ئێسته ئه‌و گه‌وره پیاوه‌ی رژیم که خۆی وه‌ک مۆره‌ی سووتاوی لێ هاتوه به تاوان گه‌لی جۆراو جۆر ده‌ست به‌سه‌ر کراوه. تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیوا هه‌ر له گرت‌و خانه‌دایه‌و له چاره نوسی زانیارییه‌ک به ده‌سته‌وه نیه. جێی ئاماژه‌یه ساڵی ۶۵ برایه‌کی ناو براو به‌ناوی موحه‌مه‌د تاب که جاش وسیخوڕی رژیم بوو له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه ئێعدام کرا.
رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور ڕاپۆرتێکیان له بار‌و دۆخی ئازادی راگه‌یاندن له ۱۷۵ وڵاتی دونیا بڵاو کردۆته‌وه که له‌و ڕاپۆرته‌دا ئێران توانیو یه‌تی له ۱۷۵ وڵاتی جیهاندا پله‌ی ۱۷۲ هه‌مین به ده‌ست بهێنێت، له ڕاپۆرتی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌دا که له سه‌ر بنه‌مای ئازادی ڕاگه‌یاندن له ساڵی ۲۰۰۸ و ۲۰۰۹ دا بڵاو کراوه‌ته‌وه هاتوه، ته‌نیا ۳ وڵاتی دونیا له‌وانه، کوره‌ی باشوور، تورکمه‌نستان، وئریتره بار‌و دۆخی راگه‌یاندنیان له ئێران زیاتر کپ کراوه و ڕاده‌ی ئازادی تیایاندا به‌ر ته‌سکتره.
۵ وڵاتییهکهمی دونیا به پێی ئه‌و راپۆرته بریتین له دانمارک، فه‌نلاند، ئیرله‌ند، نوروێژ وسوئید.
له سه‌قزه‌وه ئاگادار کراین هێزه‌کانی ئیتلاعات به هاوکاری هێزه‌کانی ئینتزامی ئه‌و شاره به‌ر ده‌وامن له داخستنی دوکانی ئه‌و هاوولاتیانه که گومانی ئه‌وه‌یان له سه‌ره له مانگرتنه‌کانی پێشودا به‌شدارییان کردوه، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ئه‌کات که تا ئێسته ژماره‌ی ئه‌و دوکانانه وا له لایه‌ن هێزی ئینتزامی و ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه داخراوه له سه‌دو په‌نجا تێپه‌ڕیان کردوه.
له سه‌قزه‌وه ئاگادار کراین دوێنێ هه‌ینی رێکه‌وتی ۱‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به هه‌زاران که‌س له دانیشتوانی شاری سه‌قز که پێک هاتبوون له هه‌مو توێژه‌کانی ئه‌و شاره بۆ رێز گرتن له رۆژی له‌ش ساغی له شه‌قامه‌کانی ئه‌و شاره‌دا رێپێوانێکیان به‌رێوه برد، دواتر ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکه‌که له یاریگای کاوه کۆبوونه‌وه و درێژه‌یان به رێ‌و ره‌سمه‌که‌یان دا.
پاش تێرۆری ئه شره فی برای ئه نوه ر حۆسێن په ناهی , ئه مجاره یان ئه فشین بێ سه ر و شوێن کرا.
سه ر له به یانی دوێنێ 4شه مه رێکه وتی 29 ره زبه ری 2709 (21/10/2009) ئه فشین حۆسێن په ناهی برای چالاکی به ندکراوی کورد , ئه نوه ر حۆسێن په ناهی له لایه ن ئێتێڵاعاتی شاری "قوروه" و به بێ به ڵگه ی یاسایی دادگا , له ماڵه که ی خۆی له ئاوایی "قوڕیچیا" قۆڵبه ست کرا.
ئه فشینی ته مه ن 20 ساڵان که پاش تێرۆری ئه شره فی برای , به دوای په روه نده ی ئه نوه ردا ده چوو , به چه ندین جار له لایه ن ئێتێڵاعاته وه قۆڵبه ستی کورت خایه ن کراوه.
به گوێره ی زانیاریه کان پاش تێرۆر ئه شره ف , ئه و بنه ماڵه یه به چه ندین جار له لایه ن ئێتێڵاعاته وه هه ره شه یان لێ کراوه که به دوای په روه نده ی ئه نوه ر و ئه شره فدا نه ڕۆن.
شایانی باسه ساڵی پار ئه شره فی برای ئه نوه ر حۆسێن په ناهی , پاش هه ڕه شه ی ئێتێڵاعات به شێوه یکی گوماناوی درایه به ر ده سرێژی گوله و گیانی له ده ست دا. هه ر بۆیه ش ئه گه ری دووپات بوونه وه ی ئه و تراژدیایه زیاده و مه ترسیه کی زۆر له سه ر ئه فشینه.
هه تا ئێستا شوێنی راگرتنی ئه فشین دیار نییه.
هه‌واڵنێرمان له سه‌قزه وه ئاگاداری کردین دوانیوه‌رۆی دوێنێ دووشه‌مه هێزه گه‌شتیاره‌کانی ئینتزامی له ناو پارکی شاری سه‌قزدا کوڕ وکچێکی لاو ئه‌بینن که پێکه‌وه قسه ئه‌که‌ن، ئه‌و مه‌ئموورانه هێرش ئه‌به‌نه سه‌ر ئه‌و کوڕ وکچه که به نیاز ئه‌بن ده‌ست به‌سه‌ریان که‌ن وله‌گه‌ل خۆ بیان به‌ن، هێزه‌کانی ئینتزامی له‌گه‌ل خۆڕاگری ئه‌و کچ وکوڕه به‌ره‌و رووئهبنهوه، کۆمه‌ڵێک لاوی تر که به ماجه‌راکه ئه‌زانن دێن به هانای ئه‌و دولاوهوه، هێزه‌کانی ئینتزامی ئهیانهوهێت بڵاوه به ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکه‌که بکه‌ن و له ئاکام دا کوڕ وکچه‌که له‌گه‌ڵ خۆ ببه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ل به‌ره‌نگاری لاوان به‌ره‌و روو ئه‌بنه‌وه که له ئاکام دا تێکهه‌ڵچونێکی توند له نێوان خه‌ڵک وئه‌و هێزانه‌دا دێته ئاراوه، هێزه‌کانی ئینتزامی بۆ دوورکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که له خۆیان له گاز وسپڕای تایبه‌ت که‌ڵک وه‌ر ئه‌گرن به‌ڵام بۆ بڵاوه کردن به خه‌ڵک کاریگه‌ر نابێت، له ئاکام دا به ناچاری خۆیان هه‌ڵدێن.