كوژرانی مه‌واد فرۆشێك له بۆكان
گران بوونی نرخی به‌نزین له‌سه‌قز
كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی‌رژیم‌له بانه
هاو نیشتمانانی ئازیز، كوردانی‌دڵسۆزی‌دانیشتوی‌هه‌نده‌ران، په‌نابه‌رێكی‌كوردبه‌ناوی‌هه‌ژار ناسراو به هه‌ژار رۆمادیه، ئێسته له وڵاتی یونان چاوه‌روانی هاتنه به‌ره‌و ئه‌رووپا، هه‌ژار له باری ماڵییه‌وه‌توشی گرفت بوه، هه‌ژار داوای یارمه‌تی له‌هه‌مو كوردێكی دڵسۆز ده‌كات به پێی توانای خۆیان له باری ماڵی ومه‌عنه‌وییه‌وه یارمه‌تی بده‌ن.
بۆ‌گه‌یاندنی یارمه‌تیتان به ناو براو به‌و ژماره‌ته‌له‌فوونه‌وه پیوه‌ندی بكه‌ن تا رێنوێنی بكرێن له چۆنیه‌تی یارمه‌تی كردنتان.
00306994011264
كۆد......خه014
له‌بانه2ژن‌خۆیان‌كوشت
كوشتنی ژنێك له‌مه‌ریوان
رووداوی ئۆتۆمبیل له‌سنه‌كه‌سێكی كوشت
ئاگاداری ئینتێر نێتی بۆ‌سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان
كه‌مینه‌ی‌ناو كۆمه‌ڵه جیا ده‌بنه‌وه‌و كۆنگره‌ده‌به‌ستن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو ره‌وتی ناسراو به‌كه‌مینه‌ی ناو كۆمه‌ڵه‌وه كه نه‌ی ویست ناوی ئاشكرا بكرێت بۆ ماڵپه‌ڕی زرێبار رای گه‌یاند، پاش هه‌وڵو تێكۆشانی زۆرمان بۆ ئه‌وه‌ی كه جیا نه‌بینه‌وه، سه رئه‌نجام سه‌ر كردایه‌تی كه‌مینه‌كه‌مان به‌و ئاكامه‌گه‌یشت كه له‌كۆمه‌ڵه جیا ببێته‌وه‌و كاری خۆی سه‌ر به‌خۆ ده‌ست پێ بكلات، ئه‌و سه‌ر چاوه رایشی گه‌یاند كه‌له‌كۆبونه‌وه‌ی پاڵتاكی ئه‌ندامانی سه‌ر به‌كه‌مینه له‌سه‌رناوی‌داهاتوی رێكخراوه‌كه‌مان باسی زۆر هاته‌ئاراوه، هه‌ندێك له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه به ناوی حیزبی سوسیالیستی دیموكراتیك درێژه‌به‌خه‌بات بده‌ن و هه‌ندێكیش له‌سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌بوون كه به‌ناوی‌كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشان ره‌وتی ریفۆرم وگه‌شه رێكخراوێك جیا بكه‌نه‌وه‌و له‌كۆمه‌ڵه جیا ببنه‌وه، له‌درێژه‌دا سه‌رچاوه‌كه رای گه‌یاندبۆ ئه‌و مه‌به‌سته 3مانگی تر ره‌وته‌كه‌یان كۆنگره‌ی خۆیان ده‌به‌ستن‌و له‌م رۆژانه‌شدا له‌راگه‌یاندنێك دا به‌ره‌سمی جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له‌كۆمه‌ڵه راده‌گه‌یه‌نن.
كۆد........خه09
كوژرانی لاوێك له‌پیرانشار
ده‌بیرێك له‌بانه له‌سه‌ركاره‌كه‌ی ده ركرا
رووداوی ئۆتۆمبیل له پاوه‌چه‌ندقوربانی گرت
كوژرانی هاووڵاتییه‌ك له‌سنه به ده‌ست هێزه‌كانی رژیم
فشاری هێزه‌كانی رژیم له‌سه‌قز له‌ژێرناوی مانگی ره‌مه‌زان
وتووێژ له‌گه‌ل ده‌نگی ئامریکا له‌باره‌ی کۆنگره‌ی 12 کۆمه‌ڵه.... وه‌رگیراو ماڵپه‌ری کوردستانی ئازاد
كه‌سێك له بۆكان به 3ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا
ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌سه‌رده‌شت كرێكارێكی كوشت
له‌دزڵی مه‌ریوان رژیـم دارستانه‌كانی ئاگر تێ به‌رداوه
موسافر كێشی به‌رپرسێكی دانشگای‌كرماسان به ماشینی دانشگا
چه‌ند قسه‌یه‌كی ستافی زرێبار پرێس رووبه‌به‌رێزان برام ره‌زایی وماڵپه‌ڕی خۆر هه‌ڵات
ئاگاداری‌بۆ خوێنه‌رانی به‌رێزی ماڵپه‌ڕی زرێبار
ئازیزان به‌هۆی ده‌ست كاری و نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان‌هه‌ندێك له‌به‌شه‌كانی زرێبار به‌شێوه‌ی كاتی كار ناكه‌ن،دواتر به‌شه‌كانی تری ده‌خه‌ینه‌وه‌كار، هیوادارین بتوانین گۆرانكاریه‌ك به‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا بێنین كه جێگای ره‌زایه‌تی هه‌موو لایه بێت.
له سه‌ر ئیفشاگه‌ریه‌کانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێش‌و که مالپه‌ری زرێبار پرێس له سه‌ر هێندێک له هاورێیانی که‌مینه بڵاوی کردۆته‌وه ویستمان چه‌ند روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕای گشتی و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به غه‌می ئه‌م کێشانه‌ی ناو کۆمه‌له‌ن بخه‌ینه روو.
1. ئه‌م ماڵپه‌ره‌ی ئێمه به ته‌واوی سه‌ر به‌خۆیه و سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی حیزبی نیه و ئه‌وه ماوه‌ی زیاتر له 2 ساڵه کاری راگه‌یاندن ده‌کات. هاورێیانی که‌مینه ده‌سته‌ی به‌رێوه به‌ری و ماڵپه‌ره‌که‌مانیان خستۆته پاڵ لایه‌نی خه‌تی ره‌سمی کۆمه‌ڵه و ده‌ڵێن که ئێمه دژ به که‌مینه کار ده‌که‌ین. به‌داخه‌وه ئه‌و هاورێیانه هیچ له کاری راگه‌یاندن و هه‌واڵ بڵاو کردنه‌وه شاره‌زا نین، چونکه ئه‌گه‌ر شاره‌زایی ئه‌م کاره بوایه‌ن ده‌یانزانی که هیچ راگه‌یاندنێک به بێ به‌ڵگه و به په‌ڵه هه‌واڵ بڵاو ناکاته‌وه مه‌گه‌ر له سه‌ر چاوه‌یه‌کی سه‌ر به‌خۆ و شاره‌زا پێی نه‌گێشتبێت.
2. کاک به‌هرام ره‌زایی ده‌ڵێ :" که من 6 مانگه نه‌چوم بۆ پێنجوێن و له گه‌ڵ ئیتلاعات دانه‌نیشتووم و له گه‌ل پژاکیش چاوپێکردنم نه‌کردووه. ئه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ی وا حه‌ز به من ناکه‌ن ئه‌م دڕۆیانه بڵاو ده‌که‌نه‌وه" . ئێمه بۆ رای گشتی و خودی کاک به‌هرام ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر کاک به‌هرام سوور بێت له سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی خۆی، ئێمه نێوی ئه‌و که‌سانه‌ی وا له گه‌ڵیان دانیشتنیان کردوه به وورده‌کاری زیاتره‌وه ده‌خه‌ینه به‌ر خۆێنه‌رانمان.
3. بۆ راستی قسه‌کانی ئێمه خودی ته‌له‌ویزیۆنی كۆماری ئیسلامی رۆژی هه‌ینی له شه‌به‌كه‌ی خه‌به‌ر كاتژمێر2ی‌پاشنیوه‌رۆ هه‌واڵی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌و وه‌فده‌ی له‌پێنجوێن پشت راست كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وكاناڵه ته‌له‌ویزیۆنیه‌رای گه‌یاند كه‌وه‌فده‌كه‌ی كه‌مینه‌ی ناو كۆمه‌ڵه‌له‌گه‌ل پژاك دانیشتنیان كردوه،
4. به پێچه‌وانه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی هاورێیانی که‌مینه، ئێمه له ماڵپه‌ره‌که‌مان دا سووکایه‌تیمان به هیچ لایه‌نێک به تایبه‌ت لایه‌نی که‌مینه نه‌کردوه و ته‌نانه‌ت زۆر جار هه‌واڵی راست له چه‌ند کانالی جیا جیاوه به ده‌ستمان گه‌یشتووه به‌ڵام به ئیحترامی ئه‌و هاورێیانه بڵاومان نه‌كردۆته‌وه که ئه‌گه‌ر سوور بن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئیمه درۆ ده‌که‌ین و خه‌ریکی چه‌واشه‌کارین، ئه‌م جار هه‌ر لێره‌وه داوای لێ بوردنیان لێ ده‌که‌ین و ئه‌و هه‌واڵانه‌ش بڵاو ده‌که‌ینه‌وه. به هه‌واڵی کۆن و تازه‌وه.
5. سه‌باره‌ت به هاورێ سعید سه‌رهه‌نگی هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌لێن ئه‌گه‌ر پرنسیپه‌کانی نووسین و راگه‌یاندن نه‌پارێزێ و راستیه‌کان چه‌واشه بکات، به به‌ڵگه‌وه هه‌موو کاره‌کانی له یوگسلاوی یه‌وه تا بوونه ئه‌ندامی له ناو پ.ک.ک و تا ئه‌م کارانه‌ی ئاخری ( به تایبه‌ت کاره‌کانی ناو رۆژهه‌ڵات تی.ڤی ) بۆ خۆێنه‌رانمان ده‌خه‌ینه روو.
هیوادارین به دڵئاواڵه‌یه‌کی گه‌وره‌وه لێمان قه‌بول که‌ن و ئه‌گه‌ر که‌سێکیش حه‌زی به هه‌واڵێک نه‌کرد، زوو گارد نه‌گرن و زوو نه‌یانده‌نه پاڵ لایه‌نێک. له که‌ش و هه‌وایه‌کی ساڵم و بێ ئاژاوه‌گری و بێ تێک دان ده‌توانین جوانتر له یه‌ک حاڵی بین و هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و پێش هه‌ڵگرین. به خوشیه‌وه دونیای راگه‌یاندنی ئه‌مڕۆکه له هه‌ر کاتێکی تر به‌ر بڵاو تره و چکۆله‌ترین و نه‌هێنی‌ترین هه‌واڵه‌کان له زووترین کاتدا ده‌که‌وێته به‌ر خۆێنه‌ران و بیسه‌ران.
ده‌سته‌ی به‌رێوه به‌ری ماڵپه‌ری زرێبار پرێس
كۆد....هه00109
دانیشتنی به‌رپرسێكی كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ل كه‌سێكی گومان لێكراوله‌پێنجوێن
ئێمه پێشتر له‌هه‌واڵه‌كانماندا هه‌واڵی دانیشتنی گوماناویی به‌رپرسانی كه‌مینه‌و كه‌سانی گومان لێكراومان‌له‌پێنجوێن بڵاو كردبوه‌وه، له‌و پێوه‌ندیه‌دا ئه‌مرۆ هه‌ینی23ی خه‌رمانان‌سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناوره‌وتی كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه به ماڵپه‌ڕه‌كه‌مانی راگه‌یاند، چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش‌وه‌فدێكی4كه‌سی له‌لایه‌ن كه‌مینه‌ی ناو كۆمه‌ڵه كه‌ده‌یان هه‌وێت له‌كۆمه‌ڵه جیا ببنه‌وه‌و زیاتر له‌ساڵێكه هه‌مو كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان به‌خۆیانه‌وه‌ته‌رخان كردوه، به سه‌ر په‌ره‌ستی بارام ره‌زایی یه‌كێك له به‌رپرسانی سه‌ره‌كی ئه‌و ره‌وته له‌شاری پێنجوێن له‌گه‌ل دووكه‌س به‌ناوه‌كانی ه،ع و هه‌روه‌ها ی ، ع له‌هۆتێلێك له‌له‌وشاره دیدار وچاوپێكه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ه، ع مۆره‌یه‌كی ئه‌سڵی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌ولای هه‌موان ناسراوه، تا ئێسته هۆكاری ئه‌و دیداره‌و ته‌وه‌ره‌ی باسه‌كانیان روون نه‌بوه‌ته‌وه، جێ ئاماژه‌یه ئه‌مرۆ هه‌ینی ته‌له‌ویزیۆنی كۆماری ئیسلامی شه‌به‌كه‌ی خه‌به‌ر كاتژمێر2ی‌پاشنیوه‌رۆ هه‌واڵی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌و وه‌فده‌ی له‌پێنجوێن پشت راست كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وكاناڵه ته‌له‌ویزیۆنیه‌رای گه‌یاند كه‌وه‌فده‌كه‌ی كه‌مینه‌ی ناو كۆمه‌ڵه‌له‌گه‌ل پژاك دانیشتنیان كردوه، ئێمه له‌كاتی پێویست دا ده‌توانین ناوی وه‌فدی به‌رانبه‌ر كه‌له‌گه‌ل وه‌فدی كه‌مینه‌دانیشتون بخه‌ینه‌به‌رده‌ستی بینه‌رانی ماڵپه‌ره‌كه‌مان، به‌ڵام ئێسته‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌وه‌ره‌ی باسه‌كه‌مان لا روون نیه‌و هه‌ندێك هۆكاری تر له‌بردنی ناوی ته‌واوی ئه‌و وه‌فده‌ی به‌رانبه‌ر خۆ ده‌پارێزین.
كۆد....هه00109
ڕاپۆرتێك‌له‌كێشه‌ی ناو كه‌مینه له‌ناو خۆیاندا له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ 5شه‌مه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناوره‌وتی كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه به ماڵپه‌ڕه‌كه‌مانی راگه‌یاند دوێنێ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و ئه‌ره‌وته‌بۆ تاوتوێ كردنی جیا بوونه‌وه‌ی ره‌سمی له‌كۆمه‌ڵه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازداوه، ئه‌وسه‌ر چاوه‌كه نه‌یوسیت ناوی ئاشكرا ببێت وتی له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌داله‌نێوان سه‌رانی ئه‌و ره‌وته‌دا كێشه‌وهه‌راساز بوه، ماجه‌را به‌م‌شێوه‌ده‌بێت، عومه‌ری ئیلخانیزاده مه‌سئوولی ئه‌و ره‌وته له‌ناوقسه‌كانی دا به‌روونی ئیشاره‌به‌وه‌ده‌كات كه ره‌وته‌كه‌یان تووشی شكست بوه‌وهه‌ڵوومه‌رجی جیابوونه‌وه‌یان نیه، ناو براو پێشنیار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تووشی خه‌ساری گه‌وره‌ترنه‌بن جارێك له‌جیا بوونه‌وه ده‌ست پارێزی بكه‌ن وبیر له‌رێگا چاره‌یه‌كی تر بۆ ده‌ر باز بوون له‌قه‌یرانێك كه‌ره‌وته‌كه‌یان تێی كه‌وتوه‌بكه‌نه‌وه، دواتر ده‌ڵێت ئێمه ناتوانین جیا ببینه‌وه‌ودرێژه به كاری خۆمان بده‌ین، پاش هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێك هۆكاروهه‌ڵسه‌نگاندی چاره‌نووسی خۆیان وه‌ك نموونه ئیشاره‌به‌وه‌ده‌كات، ده‌ڵێت له‌هه‌موو ئۆردووگاكانی كۆمه‌ڵه ته‌نیا یه‌ك ماڵمان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام دووكه‌سیتر له به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌سڵی ئه‌و ره‌وته به ناوه‌كانی بارام ره‌زایی وره‌زاكه‌عبی زۆر به‌تووندی وبه‌شێوازێكی ئاڵۆزیانه‌به‌رپه‌رچی قسه‌كانی ناو براو ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن ئێسته زوه بڕیار له‌سه‌ر شكست وسه‌ر كه‌وتنی به‌رنامه‌كه‌مان بده‌یت، بۆیه ئێمه جیا ده‌بینه‌وه‌جا تۆ پێت ناخۆشه‌ده‌توانی له‌گه‌ل ئێمه نه‌كه‌ویت، پاشان كۆبوونه‌وه‌كه له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی ئاڵۆزدا كۆتایی پێ هاتوه‌و بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. سه‌ر چاوه‌كه له‌درێژه‌دا رای گه‌یاندئه‌وره‌وته نه‌ك له‌گه‌ل كۆمه‌ڵه‌به‌ڵكو له‌ناو خۆیشیاندا كێشه‌ی قوڵیان هه‌یه‌و توانای جیابوونه‌وه‌یان نیه،هێنده بێ پره‌نسیبیان كردوه روویان نیه‌بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵه‌و توانای جیا بوونه‌وه‌یشیان له‌كۆمه‌ڵه نیه. ئه‌ـ ره‌وته جیاواز له‌وه‌ی ئاژاوه‌یه‌كیان له‌ژێر ناوی چاكسازی وزۆر دروشمی زێرین دا بۆ كۆمه‌ڵه ناوه‌ته‌وه‌له‌ناو خۆیشیاندا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تووشی قه‌یرانن، له‌هه‌ڵسووكه‌وت وقسه‌و باسیاندا ده‌ر ده‌كه‌وێت كه زۆربه‌یان هیچ حسابێك بۆ عومه‌ری ئیلخانیزاده‌ناكه‌ن ته‌نیائیلخانیزاده‌یان بۆ شه‌رله‌گه‌ل خه‌تی گشتی كۆمه‌ڵه‌ده‌وێت.
كۆد....هه00108
وڵامیدایکی‌شه‌هیدانی کومه ڵه بده نه وه هاورێیان!!!
دوینی ده مه و ئیواره دوای گه رانه وه م به ره و مال ، ماندوو له کاری روژانه ویستم له گوشه ی ماله که م توزیک راکیشم به لکوو ماندووم بحه سیته وه . که له قه ره بالغی شار رزگارم بووبوو ، بیرم خوی هاویشته هوده ی بیره وه ری و یادی هاورییانی رزگاری ولاته که م . زوری پی نه چوو ده نگی دایکم هاته گویم وبانگی لی کردم . .. ئه وه روله بو نه روین سه ریک له و خزمه قوربه سه ر و بی که س و کاره مان بده ین خو هیچ نه بیت له م دونیایه ئیمه ی له شکه . دایکم نه یده زانی که دل نیگه رانی تاو تاوی من له چییه . نه ی ده زانی خه می قورسی سه رشانم ته نیابوون و لی نه پرسینه وه له دایکی شه هیدانه . مه ودایکی باشتر بو من ره خسا ئه مجار دایکم له گه ل خو برد . که گه یشتینه ماله چوله که ی ئه و پیره ژنه دلم ئه وه نده یتر خه م دایگرت . وه ک هه میشه دیاریه کی ناقابلم له گه ل خو برد و بو ئه وه ی پیی ئیسبات بکه م که ره نجی به خه سار نه چووه وتم دایه گیان ئه وه دیاری کومه له یه بو تویان هیناوه . ئه وه ده ستی پیروزی هاوریی روله که ت کاک ... لی که وتووه . ئه ویش به دلیکی ئاوه لاوه ده توت هه نگی له هه نگوینا دوزیوه ته وه به خیرائی وه ری گرت و له باوه شی نا و چور چور فرمیسکی هاته خوار . منیش و دایکم هه ردووکمان خومان پی نه گیرا و دامانه قرمه ی گریان . باوه ر بکه ن ئه وه نده تیکه لاوی گریانی ئه و دوو دایکه م بووبووم وام خه یال کربوو به راستی ئه وه دیاری لای هاورییانی کوره که یه تی . دایه ... چوریک ئاوی بو هیناین و توزیک ئوقره مان گرت . وتی ئه ری خه به ر و باس چییه ؟ بو روژهه لات داخراوه ؟ ئه ری کوره کان بو دیاریان نییه ؟ زور بی تاقه تیانم . من هیچ ولامیکم نه بوو پیی بلیم . ئه گه ر راستیه کانم پی ده وت نه مده توانی . ئاخر من بو ئه وه سه ردانم نه کردبوو . من بو پیچه وانه ی ئه وه چووبوومه لای . روشتبووم که له ئاخری پیری ببمه هیوابه خشی ژیانی نه ک ئه وه نده ی تر بی هیوای بکه م . بویه ده ستم دایه دروی مه سله حه تی ... وه لا دایه کومه له زور باشه و له گه شه دایه . ئه ری ئه و ده نگ و هه رایه ت نه بیست ؟ نازانی کوره کان رژیمیان به ته نگنا هیناوه ؟ شه و نییه رژیم له ترسا پایه گایه کی چول نه کا . روژهه لاتیش حه وتووی داهاتوو ده کریته وه . له پر ده ستی کرده گریان . وتم دایه گیان بو ده گریت ؟ وتی بو در‌و ئه که ی له گه لم ؟ ژنی ئه و پاسداره ی گه ره کمان هه مووی پی وتووم . ئه وانه ی تو باست کرد به س بو دلخوشی من بوو بو ئه وه ی نیگه ران نه بم ئه وانه ده لییت . ... هه رچیکم کرد حاشا له وته کانی ئه و نه یاره ی کومه له ( ئه و ژنه پاسداره ) بکه م دایکی روشنبیر پیی قه بوول نه ده کرا . وتی تو گوره که ی شه هید ... ده قی ئه م پرسیارانه ببه بو هاورییانی کومه له ..... وتی پییان بلی بو ده مانکه نه گه مه جاری دوژمنانی کومه له ؟ بو تانه ی دوست و دوژمنمان لی به دی ده که ن ؟ بو خه ریکن کومه له شه ق شه ق ده که ن ؟ بو ته نیا خوتان به کومه له ده زانن ؟ بو یادیک له دایکی شه هیده کان ناکه نه وه ؟ بو کاریک ده که ن پاسه وانه کانی حه لقه له گوی، پاسه وانی مه قه رتان بکا ؟ بو ده می هاورییانتان ده به ستن بو ئه وه ی ده می ژنه جاشه کان ئاسانتر بگاته گویی دایکی شه هیدان ؟ و زور بوی تر که ناتوانم بلیم چون بوی لی ده بیته وه !
رێباز
كۆد....00098
كورته‌ی‌هه‌واڵێك‌له‌ئینشعابی ره‌وتی كه‌مینه‌ی ناو كۆمه‌ڵه
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی‌له ناو ره‌وتی كه‌مینه‌ی ناو كۆمه‌ڵه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه عومه‌ری ئیلخانیزاده به‌رپرسی ئه‌و ره‌وته له‌دوایین دانیشتنه‌كانیاندا كه‌دوێنێ4شه‌مه ئه‌نجام دراوه رای گه‌یاندوه، ئیتر خۆی وره‌وته‌كه‌ی له ناوكۆمه‌ڵه دانامێننه‌وه‌و ده‌رۆن حیزبێكی تر به ناویی سوسیال ئه‌نترناسیۆناڵ درووست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به هۆگرانی خۆی راگه‌یاندوه كه ئاماده‌كاری رێكخستنی حیزبه‌كه‌یان ده‌ست پێ بكه‌ن، سه‌ر چاوه‌كه پێ راگه‌یاندین پاش ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی ئیلخانیزاده، دووكه‌سی ترله‌به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و ره‌وته به‌ناوه‌كانی ره‌زای كه‌عبی وبارام ره‌زایی‌له‌گه‌ل عومه‌ر ئیلخانیزاده‌له‌سه‌ر ناوی حیزبه‌تازه‌كه‌یان‌بوه به‌كێشه‌یان.
كۆد...هه00104
راپۆرتێك له به‌سه‌ر هاته‌كانی رۆژهه‌ڵات تی وی بۆ رای گشتی
به پێی ئه‌و هه‌والانه‌ی به ئیمه گه‌ێشتوه ڕۆژهه‌لات تێ ڤی له لایه‌ن ئه‌نجۆمه‌نیکی 9 که‌سی له ئه‌ندامانی کۆمه‌له له شاری ستوکهولمی سوئید به‌رێوه ده‌چوو4 که‌س‌له‌و9كه‌سه سه‌ر به‌بالی که‌مینه بوون،ئه‌و4كه‌سه زیاتر له 6 مانگ له‌وه‌پێش له سه‌ره‌تای هاتنه گۆری ئیختالفاتی ناو کۆمه‌له به نه‌هینی بۆ ئه‌وه که گرفتیکی ماڵی یه‌خه‌یان نه‌گریته‌وه له و‌ئه‌نجومه‌نه‌هاتبونه ده‌ری، به‌لام که‌سیان له کۆمه‌له و ئه‌نجومه‌نی به‌ریوبه‌رایه‌تی رۆژهه‌لات تی‌ڤی ئاگادار نکردبووه بۆئه‌و مه‌به‌سته بتوانن ده‌ستیان به سه‌رحیساباتی مالی ڕۆژهه‌لاته‌وه بێت‌وبێ ئه‌وه هیچ شتیک پای ئه‌وان بگریته‌وه .
ئه‌وچوارکه‌سه‌بریتین له‌سه سه‌عیدی سه‌رهه‌نگی، هیڕش عه‌لیزاده وحوسین په‌ناهی وناسرحیسا می.
ئه‌وانه که خویان به فه‌رمی له ڕۆژهه‌لات نه‌مابوون به‌ڵام کلیل و کۆدی ده‌رگای رۆژهه‌ڵاتیان پی بوو، کاتێک سالارئاشناگه‌ر به‌رپرسی کاتی ڕۆژهه‌لات تی‌ڤی ده‌یوه‌ی کۆدی ده‌رگا، که زۆر که‌س ده‌یان زانی و قوفلی ده‌رگا که کلیله‌که‌ی به زۆر که‌س بوو، بگۆری مانعی بۆساز ده‌که‌ن و ده‌چن له لا ی ئیداره‌ی (سه‌کوریتاس ) سه‌عید وحوسین خۆیان هه‌روه‌ک به‌رپرس هێشتبوه پێشی گورینی کۆدی ده‌رگا ده‌گرن.
2 رۆژ پێش تاڵان كردنی رۆژهه‌ڵات سالارله‌سه‌ر رێگا ده‌بێت‌بۆكارێكی خۆی، كه‌سێك‌به‌ناوی زێنه‌ب ئیلخانیزاده خوشكی عومه‌ر ئیلخانیزاده ده‌روات بۆ لای سالاروداوای كلیلی ستۆدیۆی رۆژهه‌ڵاتی لێ ده‌كات لێی وه‌ر ده‌گرێ، زێنه‌ب هیچ پێوه‌ندییه‌كی به رۆژهه‌ڵات تی وی نابێت وته‌نانه‌ت ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌یش نییه، سالارپاش ماوه‌یه‌كی‌كورت كاره‌كه‌ی جێ به‌جێ ده‌كات وده‌گه‌رێته‌وه بۆستۆدیۆ، كاتێك ده‌رواته‌و‌ه ستۆدیۆ كارمه‌نده‌كان ده‌ڵێن زێنه‌ب رۆیشت و وتی كارم هه‌یه وكلیله‌كانیشی بردوه، ئه‌ورۆژه زێنه‌ب به كلیله‌كانه‌وه ده‌روات ودوانیوه‌رۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌و به‌سالار ده‌ڵێت ئه‌و كلیله‌كه‌ت.
به‌دوای ناردنی نامه‌ی هه‌رشه له سالار له‌لایه‌ن سه‌عید سه‌ر هه‌نگییه‌وه‌به تاوانی گورینی قوفلی ده‌رگا،شه‌وی هه‌ینی له سه‌رشه‌مه18ی‌مانگی ئاگوست، رۆژهه‌لات تێ‌ڤی که‌لوپه‌له‌کانی ده‌دزری.
له لایه‌کی دیکه‌وه عومه‌ری ئیلخانیزاده خوشکه‌ی خۆی 5رۆژ دوای تاڵان كردنی رۆژهه‌ڵات تی وی‌به ئه‌سنادێك كه‌مه‌علوومه ئه‌و ئه‌سناده‌چۆن درووست كراون دینێته نیوئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه، به‌یارمه‌تی یه‌کتر ودرووست كردنی ئه‌سناد ده‌توانن پوڵیک که له بانک دا بوه‌ده‌ری هێنن وده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن وحسابه‌که خالی بکه‌ن. ئیستا پۆلیس له لایه‌ک له دزینی که‌لوپه‌لی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی ده‌کولێته‌وه و له لایه‌ک له هه‌ولی ڕوون کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌سناده‌یه که جه‌عل کراوه.
ناسری حیسامی یه‌کیک له‌و که‌سانه‌ی که ئیستعفای دابوو، له‌وتووێژێك‌كه مالپه‌ری رینسانس بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌دانی به سه‌ر ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و ده‌رهینانی پاره‌ی رۆژهه‌لات تی‌ڤی داناوه وده‌لی که ته‌نیا موشکیلی سه‌ته‌لایتیان هه‌یه ده‌نا ده‌توانن تلویزیون‌وه‌کاربخه‌نه‌وه، مه‌علووم نییه چۆن ئه‌و وه‌ساییله دزراوه‌یان هیناوه‌ته‌وه و یا دوزیویانه‌ته‌وه و به چ مه به‌ستیک ده‌ڵین موشکیلی سه‌ته‌لایتان هه‌یه. چونکا هه‌موان ده‌زانن که سه‌ته‌لایتی هاتبرد که ڕۆژ هه‌لات تی‌ڤی به‌رنامه‌کانی له سه‌ر بلاو ده‌کردوه‌موشکیلکی نییه. که‌وابێت ئه‌وان ده‌یانه‌وه‌ی به ئه‌و که‌لوپه‌له له شوێنیکی دیکه به دزی کۆمه‌له‌وه به ناوی ڕۆژهه‌لات تی‌ڤی به‌رنامه بلاوبکه‌نه‌وه، وئه‌و جاره جیا له جه‌علی سه‌ند، تلویزیونی جه‌علی پێشانی خه‌ڵک بده‌ن!!
كۆد......هه00106
راپۆرته‌هه‌واڵێك به‌وێنه له‌سووتاندنی دارستانه‌كانی مه‌ریوان له لایه‌ن رژیمه‌وه
http://zrebarp.org/rzgar/mejou/he_00105.htm
هه‌واڵنێر.....شۆڕش66
بێده‌نگی!!!!!
ناوی‌ته‌نزێكی سیاسییه له سه‌ردزینی رۆژهه‌ڵات تی وی
به پێ خه‌به‌راتی بڵاوبووه له سه‌ر ماڵپه‌ه‌ره‌کان، خوشکێکی لاێنگری بێ‌لایه‌ن کاتێک بیستویه‌تی که‌سانێک نامه‌یه‌کیان ئیمزاکردوه و له پۆلیسی سوئیدیان ویستوه که سه‌باره‌ت به دزینی که‌لوپه‌لی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی په‌له بکا وجیدیتر ده‌ست به‌کار بێت، نیگه‌ران بووه و له گه‌ڵ هێندێکی تر نامه‌یه‌کیتریان بۆ پولیس نووسیوه به‌مجوره‌ی خواره‌وه:
ئێمه ئه‌و که‌سانه‌ی خواره‌وه ئه‌و نامه‌یه‌مان نوسیوه داوا له پۆلیسی سوئید و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به جورێک به‌دووی ئه‌وه‌وه‌ن ،ڕاستییه‌کانی دزی له ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی ڕوون ببێته‌وه، تکایه واز له‌م کاره‌یان بێنن، له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه پۆلیس و ئه‌م که‌سانه، جیناحی به‌رخورد بکه‌ن و ئه‌گه‌ر کاره‌ساته‌که‌ش ڕوون ببێته‌وه له وانه‌یه ئابرووی جێناحیک له جێناحه‌کان بچێت و ئه‌وه‌ش خوێ له خۆیدا نادروسته چونکه ئه‌گه‌ر قه‌راره ئابروو بچێت با هی هه‌ر دوو لا بچێت! ئێمه بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌ولی زۆرمان داووه! پێتان وانه‌بێ بێ‌ده‌نگکردنی تی‌ڤی کارێکی ئاسان بێت! تورکییه به‌م هه‌موو هێزه‌یه‌وه نه‌یان توانی ! (جا بۆیه باش وایه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌وه کاره وه‌ک قاره‌مان بمێنه‌وه و پێش به ئابروو چونیان بگیری!)
1سه‌رکه‌وه‌ت شه‌مشیری 2 عابر کامیل 3 ئه‌فعی کو‌هی 4مه‌یموون سه‌لامی
5حه‌مله‌ی بن عه‌لی 6په‌سه‌ند مه‌رحه‌مه‌تی7 مه‌زن خۆپاریز8 موباره‌ک زابتی
9حوسێن ئیلتجایی10په‌سه‌ند چوارینه11چاوه‌شی کاتژمێری و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی مامه عه‌ولای درێژ
كۆد.....هه00104
مانگرتن‌له‌كوشتارگای‌كرماشان
له‌بۆكان 2كه‌س ده‌ست گیر كراون
كۆرێكی شێعری خوێندكاری له‌سه‌قز
رووداوی ئۆتۆمبیل له‌كرماشان 6كه‌سی كوشت
هێزی ئینتزامی له مه هاباد2كه‌سیان بریندار كرد
خۆ پیشان‌دان له‌له‌نده‌ن
ساڵێك زیندان بۆ لاوێك له پاوه
كوژرانی دو كاسبكار له پیرانشار
خۆ كوژی زیندانییه‌ك له‌زیندانی سه‌قز
كانوونی سنفی مامۆستایانی كرماشان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه
رۆژهه‌ڵات تی وی به‌زویی ده‌ست به‌كارده‌كاته‌وه
پێوه‌ندیه‌كی گوماناویی ره‌وتی رفۆرمی ناو كۆمه‌ڵه له‌پێنجوێن
كه‌مینه‌ی ناو كۆمه‌ڵه ماشینێكی كۆمه‌ڵه‌یان به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به رفۆرم رفاند
كه‌مینه‌ی ناو كۆمه‌ڵه بۆ گه‌شه‌و چاك سازی حسابی ماڵی رۆژهه‌ڵات تی وی یان خاڵی كردوه
ته‌له‌ویزیۆنی رۆژهه‌ڵات تی وی به‌زوویی ده‌ست به‌كار ده‌بێته‌وه
حسێبێ ماڵی رۆژهه‌ڵات تی وی له‌لایه‌ن كه‌سانێكی ناسراو خاڵی كراوه
به‌پێ ئه‌وهه‌واڵانه‌ی به‌ماڵپه‌ڕی‌زرێبار گه‌یشتوه‌پێرێ نزیك به100هه‌زار كرۆنی سوئێدی به‌رابه‌رله‌گه‌ل14میلیۆن تمه‌نی ئێرانی له‌لایه‌ن كه‌سانی ناسراوه‌وه له‌حسێبی ماڵی رۆژهه‌ڵات تی وی ده‌ر هێنراوه، جێی ئاماژه‌یه له‌پاش تاڵان كردنی رۆژهه‌ڵات تی وی هه‌ندێك نامه‌و نامه‌نگاری‌و سازمانده‌ی زۆر سه‌یر له‌لایه‌ن به ر پرسانی كه‌مینه‌وه ئه‌نجام دراوه، دواتر راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لتان له‌و پێوه‌ندیانه‌دا پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراوی تركه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت رای گه‌یاندكه‌رۆژهه‌ڵات تی‌وی له‌وڵاتێكی تری ئه‌ورووپایی‌به‌زویی په‌خشی‌به‌رنامه‌كانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
كۆد.....وو00086
هێرش له مه‌ریوان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی رژیم به بۆنه‌ی ساڵیادی كاك فوئاد
هه‌واڵنێرمان له مه‌ریوانه‌وه ئاگاداری كردین شه‌وی رابردو قوتابیانی كاك فوئاد هێرشیان كردوه‌ته سه‌رماشینێكی هێزه‌كانی رژیم، ئه‌م‌هێرشه له درێژه‌ی زنجیره‌چالاكیه‌كاندا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی گیانبه‌خت كردنی كاك فوادرێبه‌ری كۆمه‌ڵه‌یه، له م هێرشه‌داژماره‌یه‌ك‌له هێزه‌كانی رژیم كوژران وبرینداربوون، ئه‌مرۆ له‌مزگه‌وتی‌جامعه‌ی‌مه‌ریوان له‌لایه‌ن رژیمه‌وه بۆ كوژراوانی ئه وده‌رگیرییه‌كۆری ماته‌مینی به رێوه‌ده‌چیت.
دواتر درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌تان به ئاگاداری ده‌گه‌یه‌نین
فتوای دۆزینه‌وه، كوشتنی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه، ته‌ماشای سایتی زرێبار گوناحی كه‌بیره‌یه
هه‌واڵنێرانمان له‌مه‌ریوانه‌وه ئاگاداریان كردین كه مه‌لاوبه‌كرێگیراوی رژیم به ناویی سه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌جادی فتوای دۆزینه‌وه وكوشتنی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ی داوه، هه‌واڵنێرمان ئاگاداری كردین، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی‌ماڵپه‌ری زرێبارپرێس هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌رمه‌لای به‌كرێگیراوی رژیم وجاشی له‌مێژینه، سه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌جادی بڵاوكرده‌وه ، هه‌روه‌هاپاش‌زنجیره عه‌ملیاتی هه‌ڵسووراوانی شۆڕشگێرورێبوارانی كاك فوئادبه بۆنه‌ی ساڵیادی گیان به‌ختكردنی ئه‌و رێبه‌ره‌مه‌زنه له‌مه‌ریوان، سه‌ی ئه‌حمه‌دی سه‌جادی فتوای داوه كه ده‌بێت‌هێزه‌كانی رژیم‌تێبكۆشن لایه‌نگران وهه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه بدۆزنه‌وه‌و‌بێ ئه‌م لاو ئه‌ولا بیان كوژن، له روانگه‌ی ئایه‌توڵا سه‌جادی، كۆمه‌ڵه ولایه‌نگرانی كافرودژی خه‌ڵك‌ودژی دین‌ونیزامی كۆماری ئیسلامین بۆیه كوشتن‌یان واجبه‌وده‌بێت ده‌وڵه‌ت زۆتروشێلگیرانه‌تر‌بۆ ئه‌ومه‌به‌سته تێ بكۆشێت. له‌درێژه‌دا ئایه‌توڵا سه‌جادی جاشی حه‌ڵقه‌له‌گوێ رژیم ماڵپه‌ری زرێباری به ناوه‌ندی كوفارناو زه‌د كردوه‌و وه‌ك لانكێك بۆ نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی ناوی بردوه‌و سه‌یر كردنی ئه‌و ماڵپه‌ره‌یشی به گوناحی كه‌بیره داناوه. ئه‌مه له كاتێكدا یه چه‌ندرۆژ له‌وه‌پێش ماڵپه‌ڕی زرێبارهه‌ندێك زانیاری له‌سه‌رخۆش خزمه‌تی وشێوازی به‌كرێگیراوی ودژایه‌تی سه‌ی ئه‌حمه‌دی سه‌جادی له‌گه‌ل خه‌ڵكی كورد وبزووتنه‌وه‌شۆڕشگێرانه‌كه‌ی بڵاو كردبوه‌وه، ده‌قی زانیارییه‌كه كه‌ماڵپه‌ری زرێبار بڵاوی‌كردوه‌ته‌وه له‌ناوخه‌ڵكداده‌نگ‌دانه‌وه‌ی زۆری‌بوه‌و، جێ‌ئاماژه‌یه زانیارییه‌كانی زرێبارپرێس كۆپی كراون وبه‌شێوازی جۆراو جۆر به‌ده‌ستی سه‌ی ئه‌حمه‌د گه‌یاندراوه.
هه‌واڵنێران.....شۆڕشی 66 و هانا، ته‌وه‌ر
زینداییه‌ك 15 ساڵی بۆ بڕایه‌وه
ته‌قینه‌وه‌له‌مێهران2كه‌سی كوشت
رووداوی ئۆتۆمبیل9بریندار وكوژراوی لێكه‌وته‌وه
ده‌ركرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی شاره‌داری سه‌قز
له‌نزیك ئاوایی درگاشێخان ماشینێكی رژیم به 5 سه‌ر نشینیه‌وه سووتێندران
هه‌واڵنێرمان له مه‌ریوانه‌وه ئاگاداری كردین به بۆنه‌ی ساڵیادی كاك فوئادی مه‌زن رێبه‌ری شۆڕشگێر وخۆشه‌ویستی گه‌لی كورد رۆڵه شۆڕسگێره‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریوان وقوتابیانی كاك فوئاد له نزیك ئاوایی درگا شێخان ماشینێكی هێزه‌كانی رژیمیان دایه به ر هێرشی ئار پی جی وماشینه‌كه‌یان سووتاند، له ئاكامی ئه‌و هێرشه دا 5 كه‌س له هێزه‌كانی رژیم كوژراون، ئه‌م عه‌مه‌لیاته له درێژه‌ی زنجیره عه‌مه‌لیاتێك دایه كه به بۆنه‌ی ساڵیادی كاك فوئاده‌وه له و ناوچه‌یه به‌ڕیوه ده‌چیت، جێ ئاماژه‌یه له‌م دورۆژه‌دا واته له 9 ی خه‌رمانان رۆژی گیان به‌ختكردنی كاك فوئاد تا ئه‌مرۆ 11ی خه‌رمانان ئه‌م چالاكیانه ئه‌نجام دراون.
هێرش بۆ سه‌ر پاسگای سپا له‌سه‌وڵاوا، ده‌رگیر بون له‌گه‌ل هێزه‌كانی رژیم له وله‌ژێر، هێرش بۆ سه‌ر پاسگای مه‌ڵه‌خورد له دزڵی هه‌ورامان، هێرش بۆ سه‌ڕ ماشینی هێزه‌كانی رژیم له نزیك ئاوایی درگا شێخان.
دواتر زانیاری زیاترتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
هه‌واڵنێر.....م. ر
كۆد....هه0081
شه‌رله هه‌ورامان
هێرش بۆ سه‌ر پاسگای سه‌وڵاوا
شه‌ر له ئاوایی وله‌ژێری مه‌ریوان
جیا بوونه‌وه‌ی را نه‌گه‌یاندراو له‌كۆمه‌ڵه‌ده‌ستی پێكرد
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له ناوكۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌كێشانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه باڵی ناسراو به‌كه‌مینه سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی رانه‌گه‌یاندراوه ده‌ست پێ كردوه، چه‌ندین سه‌رچاوه‌له‌ناوكۆمه‌ڵه‌وه‌كه‌نه‌یان‌ویست‌ناویان‌ئاشكرابكرێت‌ئه‌مشه‌وواته‌شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌رشه‌مه‌رێكه‌وتی 9ی خه‌رمانان پێوه‌ندیان به‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌مانه‌وه**زرێبارپرێس** گرت وله‌و پێوه‌ندیه‌دا ئاوا دوان.
سه‌ر چاوه‌كان رایان گه‌یاند، ساڵیانێكی درێژه‌كه‌كۆمه‌ڵه جیاوازله ئۆردووگاكانی له‌چه‌ندین شوێنی ناوشاری سلێمانی بڕێك خانویان بۆ كار‌و باری تایبه‌ت به خۆیان ئیجاره‌كردبوو، دوێنێ 5شه‌مه به‌هۆی گران بوونی كرێ خانوه‌كان ، برێك له‌و خانوانه هه‌ڵكه‌وتوو له‌گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری سلێمانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌و‌ه‌چۆڵ‌كڕاوه‌و ته‌حویلی ساحێب خانوه‌كان دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ر چاوه‌كان له‌درێژه‌دارایان گه‌یاند كه دوابه‌دوای چۆڵ كردنی ئه‌وخانوو به‌رانه له‌لایه‌ن جه‌ماعه‌تی كه‌مینه‌وه به‌كرێ گیراون وئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌كیان چوونه‌ته‌ناو ئه‌و خانوو به‌رانه.
به‌م جۆره‌یانی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی خانولێدانی مقه‌ری تازه به ناوی خۆیانه‌وهوا نیشان ده‌دات كه سه‌ره‌تای جیایی ده‌ستی پێ كردبێت، هه‌مان سه‌ر چاوه‌كان له‌درێژه‌دا وتیان كه له ئۆردووگاكانی كۆمه‌ڵه‌یش هاوڕێیانی كه‌مینه خه‌ریكی خۆ كۆكردنه‌وه‌ن بۆ جیابوونه‌وه.
دواتر زانیاری زیاترتان به‌ئاگاداری ده‌گه‌یه‌نین
كۆد........هه0077
ڕاپۆرته‌هه‌واڵێك له‌گه‌ل وێنه‌كانی‌مانگرتنی هادی بووتیمارله‌گه‌ل ماڵومنداڵی‌له ئینگلستان
هه‌روه‌ك پێشتربه ئاگاداریتانمان گه‌یاندبه‌ڕێزهادی بووتیمارچالاكی‌سیاسی‌ودانیشتوی‌وڵاتی ئینگلستان ماوه‌ی چه‌ندرۆژه‌له‌گه‌ل‌ژن‌و2منداڵه‌كه‌ی‌له‌به‌رده‌ركی‌ساختمانی لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیان دواوه‌ته مانگرتن، كاك هادی وماڵو منداڵی بۆ ده‌ر بڕینی ناره‌زایه‌تی به‌حوكمی ئێعدامی داسه‌پاوبه‌سه‌رهیوابووتیمارچالاكی مه‌ده‌نی له‌بواری ژینگه‌وعه‌دنان حه‌سه‌ن پووررۆژنامه‌وان، كه‌له‌لایه‌ن‌هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه ده‌ست گیر كراون مانیان له‌خواردن گرتوه، ئه‌و به‌رێزانه له‌به‌ر ده‌ركی ساختمانی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی مانیان گرتوه‌و بڕیاریان داوه تاوه‌دی هاتنی خواسته‌كانیان‌كه‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی‌داسه‌پاوبه‌سه‌رئه‌ودووكه‌سه‌دایه وازله‌مانگرتن نه‌هێنن، ئێمه‌ش وه‌ك ستافی ماڵپه‌ڕی زرێبارداوا له‌هه‌موهه‌ڵسووڕاوانی بواری سیاسی ده‌كه‌ین كه‌به هانای ئه‌و مانگرتوانه‌وه برۆن و ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی كاك هادی وبنه‌ماڵه‌كه‌ی.
ئه‌و وێنانه تایبه‌تن به‌و مانگرتنه.
هه‌واڵنێر...بریتانیا. جه‌لال ئازه‌ری
9ی خه‌رمانان به‌رابه‌ره له‌گه31ی ئاگووستی 2007ی زاینی
بۆ دیتنی وێنه‌كان له‌سه‌ر ادامه مطلب كلیك بكه
كۆد........هه0076
بانگه‌وازی كۆمه‌ڵێك له‌لاوانی ژینگه‌پارێزی مه‌ریوان بۆ ڕای گشتی
ژینگه پارێزان و هه‌ڵسووراوانی سیاسی، فریای‌سیاسه‌تی رژیم بوقرکردنی دارستانه‌کانی کوردوستان‌كه‌ون. ئێمه کۆمه ڵیک له لاوان و هه‌ڵسووراوانی سیاسی شاری مه‌ریوان له وکه سانه ی دڵیان له گه ل کوردوستان و خه‌ڵکه که ی لێ‌ده داداوا ده که ین‌که‌سیاسه تی سووتاندنی دار و ده وه ن و ژینگه ی کوردوستان له لایه ن رژیمی کوماری ئیسلامی ریسوا بکه ن. رژیم ئه م جاره رق وقینی خۆی ده‌رحه ق ب‌نه ته وه ی کورد له رێگای ئاگر تێبه ردانی کێو و ده شتی کوردوستان ده خاته روو .... ئه م رژیمه که‌له م دواییانه ی‌دا هێزی پێشمه رگه‌ی کوردوستان‌به ته نگی هێناوه و بێ هێز و توانا له به رانبه ری رۆڵه قاره مانه کانی کورد دا قه تی‌س ماوه‌ته‌وه، په نای بۆله ناوبردنی په ناگای هێزی پێشمه رگه ی خۆراگری هێناوه و دارستانه کان ده سووتێنێت . با هه موومان ئه م جاره ئه م سیاسه ته ی رژیم که دژبه گه لی کورده له دونیادا قاو بده‌ین و ریسوای بکه ین ... ئێمه ئاماده ی هاوکاری پێویستی هه ڵسووراوانی ناوخۆ و ده ره وه ین بۆئه و مه به سته.
له لایه ن کورێک له لاوانی مه ریوان
كۆد........هه0075
ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر به‌كرێگیراوێكی رژیم
هێرش كرایه‌سه‌ر پاسگای به‌سیج له‌چناره
هێزه‌كانی رژیم له كامیاران كه‌سێكیان كوشت
هونه‌ر مه‌ندێكی كورد به‌زمانی ئینگلیزی هونه‌ر ده‌نوێنێ
كارمه‌ندانی شاره‌داری سه‌قز چه‌ند مانگه كرێیان وه‌ر نه‌گرتوه
هادی‌بووتیماروماڵ و منداڵی له‌ئینگلستان‌مانیان له‌خواردن گرتوه
سه‌ر چاوه‌یه‌ك له‌وڵاتی ئینگلستانه‌وه ئاگاداری كردین هادی بووتیمار برای هیوا بووتیمار له‌گه‌ل ژن و2منداڵه‌كه‌ی له‌به‌ر ده‌ركی ساختمانی‌لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆده‌بڕینی‌ناره‌زایه‌تی به‌حوكمی داسه‌پاوی‌ئێعدام به‌سه هیو ای برای وعه‌دنان حه‌سه‌ن پوورده‌ستیان داوه‌ته‌مانگرتن له‌خواردن‌ئه‌وسه‌رچاوه‌كه‌نه‌ی ویست ناوی ئاشكرا بكرێت رای گه‌یاندئه‌مرۆ چوار شه‌مه 2هه‌مین رۆژی مانگرتنی هادی وژنومنداڵه‌كه‌یه‌تی، ئێمه‌ش وه‌ك ستافی ماڵپه‌ڕی زرێبار پرێس داواله‌هه‌مووكوردانی دانیشتوی ئه‌ووڵاته‌ده‌كه‌ین كه‌به‌هانای كاك هادی وبنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌برۆن وله‌و ئه‌ركه ئینسانیه‌دا یارمه‌تی ده‌ری بن.
كۆد......هه0073
جیابوونه‌وه له‌كۆمه‌ڵه به‌زویی
له‌سنه‌كه‌سێك‌به‌ئێعدام‌مه‌حكووم‌كرا
رێگای سه‌قز بۆ مه‌ریوان قوربانی گرت
مامۆستایه‌كی خانه‌نشین كرا‌و خۆی كوشت
رووداوی رێگا‌و بان له‌مه‌هاباد كه‌سێكی كوشت
رووداوی رێگا‌و بان له دیوانده‌ره چه‌ند كه‌سی كوشت وبرینداركرد
زانیاری تازه له‌مه‌ر دزینی رۆژهه‌لات تی وی
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان كه‌به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه چه‌ند كه‌س له بدزان و تاڵانكه‌رانی ته‌له‌ویزیۆنی رۆژهه‌ڵات تی ویی كاری تاڵان كردنی ئه‌و كاناڵه‌یان له رووی به رنامه‌یه‌كی له پێشدا دارێژراو ئه‌نجام داوه، بۆ ئه و مه‌به‌سته كه‌س یان‌كه‌سانێك له و كه‌سانه ، چه‌ند مانگ له‌وه پێش له وڵاتی ئیتالیاله گه ل كه‌سانی گومان لێكراو چاو پێكه‌وتنیان ئه‌نجام دا‌و،ه ئه‌م چاو پێكه‌وتنه بێ پێوه‌ندی نیه به تاڵانی تی وی رۆژ هه‌ڵاته‌وه، هه‌ر زانیاری تازه‌ترمان ده‌ست كه‌وت دواتر به ئاگادارێیتانی ده‌گه‌یه‌نین،جێ ئاماژه‌یه سه‌باره‌ت به‌م زانیارییه‌هیچ لایه‌نێك ئاماده‌نه‌بوه پشت راستی بكاته‌وه.
كۆد......0067
ته‌قینه‌وه له‌جاده‌ی سه‌قز بانه
توپ باران كردنی سنووری پێنجوێن
هێرش كرایه‌سه‌ر پاسگای توه‌سووران
زیندان وته‌بعید بۆ زیندانییه‌كی مه‌هابادی
نامه‌ی ساڵح نیكبه‌خت و سیروان هوشمه‌ندی پارێزه‌رانی عه‌دنان وهیوا بۆ شاهرودی