له مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین ماوه‌یه‌ک هێزه‌کانی سپای پاسداران ده‌ستیان داوه‌ته به‌سیج گیری وجار وبار به زۆر وجارو بار فرت‌و فێڵ ودانی وه‌عده‌و وه‌عیدی جۆراو جۆر توانیویانه ژماره‌یک خه‌ڵک له ناوشاری مه‌ریوان ودێهاته‌کانی ده‌ورووبه‌ری بکه‌ن به به‌سیج.
هه‌واڵنێر...شۆڕش۶۶
له مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین تیمی کاراته‌ی مه‌ریوان به موره‌بی گه‌ری به‌رێزبه‌ختیار سه‌عیدی توانیان له کێبه‌رکێ‌کانی گشتی له ئێران‌دا پله‌ی سێهه‌م به ده‌ست بهێنن، ناوی کاراته کاره‌کانی مه‌ریوانی که له‌و کی به‌ر كێیه‌دا به‌شدار بوون وپله‌ی سێهه‌می ئێرانیان به ده‌ست هێناوه بریتین له دانیان فه‌تاحی و ئارام ده‌بیری
هه‌واڵنێر.......بارامی
له‌مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ سێ شه‌مه کاتژمێر ۵ و۳۲ ده‌قه و۴۵ سانیه بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به هێزی ۳ ، و۱ ل ه‌پله‌ی ریشته‌ر مه‌ریوانی له‌رزاند، به خۆشییه‌وه له‌ئاکامی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌دا خساری گیانی وماڵی له خه‌ڵک نه‌که‌وتوه.
هه‌واڵنیر.........هانا
هه‌واڵنێر........شاروێران
له کرماشانه‌وه ئاگادار کراین ماوه‌یه‌که هێزه‌کانی رژیم له ناوشاری کرماشان به تایبه‌ت له گه‌ره‌که‌کانی ، ئیلاهیه، له‌ب ئاب، تاق بووستان، ئیمام حوسه‌ین، ئینقلاب ، جه‌وانشیر وچه‌ند شوێنی تر ده‌ستیان داوه‌ته گه‌راندن وئه‌زیه‌ت کردنی خه‌ڵک ، هه‌ر وه‌ها له کاتی پشکنینی ماڵان دا ژماره‌یه‌کی زۆر ماهواره‌یان کۆ کردوه‌ته‌وه له گه‌ل خۆیان بردویانه.
هه‌واڵنێر.....بێستون
هه‌واڵنێرمان ئاگاداری کردین که‌سێک به ناوی به هادین که‌ریمی خه‌ڵکی ئاوایی ناسر ئاباد سه‌ر به شاری قوروه که له تاران سه‌ر قاڵی کرێکاری بوو له کاتی کار کردن له سه‌ر کاره‌که‌ی ده‌که‌وێته خوار وگیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر.......مه‌له‌کی
له کامیارانه‌وه ئاگاداریان کردین رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو هێزه‌ئامنیه‌تیه‌کانی رژیم له کامیاران چه‌ند که‌سیان ده‌ست گیر و گوازتوونیانه‌ته‌وه بۆ گرووخانه‌کانی رژیم له شاری کرماشان، ناوی گیراوه‌کان بریتین له
ئیسماعیل شادی مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی
په‌رویز ستاری خوێندکاری زانکۆی فه‌نی
خه‌بات یووسفی خوێندکاری به‌رق
هه‌واڵنێر.....باتمان
هه‌واڵنێر.......سابڵا‌غ
له‌شنۆوه ئاگادارکراین، دوێنێ دووشه‌مه رێکه‌وتی۲۸ی‌خه‌زه‌ڵوه‌ر هێزه‌کانی رژیم له کێله‌شین ته‌قه له کاسبکاران ده‌که‌ن که له ئاکام دا کوڕێکی ۱۴ساڵان به ناوی که‌یوان ده‌که‌وێته به‌ر گوله‌ی ئه‌و هێزانه وبه توندی بریندار ده‌بێت، پاشان که‌یوان بۆ چاره‌سه‌کردنی برینه‌که‌ی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شنۆ وله‌وێش بۆ ورمێ.
هه‌واڵنێر........کێله‌شین
له کامیارانه‌وه ئاگادار کراینرێكه‌وتی ۲۳ی خه‌ڵوه‌ر هێزه ئینتیزامیه‌كانی هێرشیان كرده سه‌ر بێنزین فرۆشانی شار‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر ۲۰هه‌زار لیتر بێتزین داگرت. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ۱۵كه‌سیشیان به تۆمه‌تی قاچاغی بێنزین ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه.
رێكه‌وتی 21ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هێزه‌كانی ئیتلاعات له گه‌ڕه‌كی فه‌ره‌جه‌ی سنه دوو که‌سیان به ناوه‌كانی عه‌بدوڵڵا حه‌یده‌رنیا‌و شوكورڵڵا حه‌یده‌ری قۆڵبه‌ست‌و راپێچی گرتووخانه كرد. شایانی باسه ئه‌و دوو که‌سه‌به تۆمه‌تی چه‌ك كردنی كیوسكی ئینتزامیی گه‌ڕٍه‌كی ناوبراو كه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر رووی داوه، گیراون.
هه‌واڵنێر.......بێهزاد
هه‌واڵنێرمان له سنه‌وه ئاگاداری کردین حه‌بیب اڵڵه له‌تیفی که له سه‌ره‌تای مانگی ره‌زبه‌ر له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی سنه‌وه ده‌ست به سه‌ر کراوه تا ئێسته هه‌روا تاوان وچاره‌نووسی نادیاره.
که‌س نازانێت حه‌بیب له سه‌ر چی قۆڵبه‌ست کراوه وکه‌سیش تا ئێسته نه‌ی توانیوه سه‌ر دانی بکات وبنه‌ماڵه‌یشی نه‌یان توانیوه چاو پێکه‌وتنی بکه‌ن.
هه‌ر جاره بنه‌ماله‌ی که ده‌رۆنه به‌ر ده‌رکی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه بۆ ئاگادار بون له چاره‌نووسی رۆڵه به‌ند کراوه‌که‌یان سه‌ره‌ر رای ئه‌وه‌ی که نا‌ێڵن ئه‌و بنه ماڵه‌یه کوڕه‌کیان ببین کۆڵێکیش بێ رێزی وبێ حورمه‌تی‌و سووکایه‌تی و گاڵته‌یان پێ ده‌کرێت.
هه‌واڵنێرمان له له درێژه‌دا باسی له‌وه کردوه له م‌دوایین رۆژانه‌دا که بنه ماڵه‌ی له‌تیفی ده‌رۆنه به‌ر ده‌رکی زیندان وبه ر ده‌رکی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ ئاگادار بوون له چاره نووسی کوڕه‌که‌یان یان لانی که‌م بینینی حه‌بیب، به‌ریان به چاو پێکه‌وتنی بنه ماڵه‌ی له گه‌ل له‌تیفی گرتوه وته‌نانه‌ت نه‌شیان هێشتوه که له رێگای ته‌له‌فونی‌پێکه‌وه قسه بکه‌ن، ئه‌مه له کاتێکدایه که کارمه‌ندێکی ئیداره‌ی ئیتلاعات که ده‌وترێت باز پورسی په‌روه‌نده‌ی له‌تیفیه رووبه دایکی له تیفی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر زۆر بێن و برۆن ئێمه‌ش زۆرتر عه‌زیه‌تان ده‌که‌ین وناش یه‌ڵین کوره‌که‌تان بێته ده‌ر، دواتر به له‌حنێکی ناخۆش رووبه‌و دایکی له‌تیفی ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌رازل وئه‌و باشه که تۆ په‌روه‌رده‌ت کردون بایخی زیندو مانه‌وه‌یان نیه.
ئێسته بنه‌ماڵه‌ی حه‌بیب له تیفی زۆر نگه‌رانی چاره‌نووسی رۆڵه به‌ند کراوه‌که‌یانن، حه‌بیب جیاواز له‌وه‌ی که که‌س نازانی بۆ چی وبه چ مه‌به‌ستێک گیراوه وکه‌سیش له چاره‌نووسی خۆی ئاگادار نیه، له باری ته‌ندروستیه‌وه بار‌و دۆخی باش نیه چون حه‌بیب نه‌خۆشین گه‌لی وه‌ک نه‌خۆشی گورچه‌ویله**کلیه**نه‌خۆشی دڵ**قلب* و نه‌خۆشینی سنگ واته **برۆنشیت مزمن** ی له‌گه‌له.
هه‌واڵنێر...قه‌ندیل
به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی کێشه له نێوان خاوه‌ن زه‌وییه‌کانی پادگان وپادگانی مه‌ریواندا له ئارادایه، خاوه‌ن زه‌ویه‌کان داوای شوێنی پادگان ده‌که‌نه‌وه، پادگانیش ده‌ی هه‌وێت ۱۲ هێکتار زه‌وی له بن ده‌ستی خۆی بکڕێت تا جێگای پادگانیش له گه‌ل ئه‌و۱۲هێکتاره به‌ناوی ئه‌رته‌شه‌وه‌سه‌بت بکات.
هه‌واڵنێر........چ‌گوارا
شاخه‌وانی ناسراوی كورد، موقبێل هونه‌رپژوو، 24 ساڵ ته‌مه‌ن له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ، كۆچی دوایی كرد. موقبێل هونه‌رپژوو، ئه‌ندامی تیمی میللیی شاخه‌وانیی ئێران، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له چیای به‌رده‌زه‌رد بۆكان به توندی بریندار ده‌بێ‌و خێرا به‌ڕێی نه‌خۆشخانه‌ده‌كرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له نه‌خۆشخانه‌دا گیانی له ده‌ست ده‌دا.
پاش ئاگاداربوونی خه‌ڵكی گوندی‌ئایچی سه‌قز له هه‌وڵی هێزه ئینتزامی بۆ گرتنی چه‌ند كه‌س له كاسبكارانی ناوچه‌كه له نێوان هه‌ردوولادا تێكهه‌ڵچوون پێك هات.له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا خه‌ڵك به دار‌و به‌رد په‌لاماری هێزه‌كانی رێژیمیان داوه‌و هێزه ئینتزامییه‌كانیش بۆ بڵاوه‌كردن به خه‌ڵك ته‌قه‌یان كردووه. به‌ڵام خه‌ڵكی ئایچی پاش ئاگردانی ماشینی هێزه‌كانی رێژیم له ئاوایی ده‌ریان كردوون.
هه‌واڵنێرمان له سه‌قزه‌وه ئاگاداری کردین پێهێ ۲شه‌مه به هۆی پێکدا دانی ماشینێکی سواری وتۆیۆتا یه‌کی‌پانکی دو که‌س گیانیان له ده‌ست داوه وچه‌ند که‌سێکیش بریندار بون، ناوی قوربانیانی ئه‌و رووداوه بریتین له‌محیه‌دین مه‌حموودی خه‌ڵکی سه‌قز، جافر سه‌لیمی فه‌کوور خه‌ڵکی قوروه، رووداوی ئاماژه پێکراو له سه‌ر رێگای سه‌قز بانه و له نزیک ئاوایی ته‌مووغه رووی داوه.
هه‌واڵنێر.....هه‌لۆ
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌سیجییه‌ك به‌ناوی عه‌لی حه‌مه‌فاتێ‌خه‌ڵكی ئاوایی کانی زه‌ردی بۆكان له مانۆڕێكی نیزامی‌دا كوژرا.ئه‌و مانۆڕه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی بۆكانه‌وه له‌نێوان شاره‌كانی بانه‌و سه‌رده‌شت دا به‌ڕێوه‌چووه.
شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22ی خه‌زه‌ڵوه‌ری، هێزه كانی رێژیم له سنووری حاجی ئۆمه‌ران له شوێنێك دا به‌ناوی رێگای پووشێ‌پشت پاسگای ته‌مرچیان ژماره‌یه‌ك له كاسبكارانی پیرانشاریان دایه به‌ر ده‌ستڕێژ. به‌م له ئاکامی ئه‌و ده‌ست رێژانه‌دا كه‌سێك به‌ناوی محه‌ممه‌د چكاو خه‌ڵكی ئاوایی سێ‌گڕكانی پیرانشار گیانی له‌ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر.....خانێ
به پێی هه‌واڵیک که ئه‌مرۆ له مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ کاتژمێر ۱۰ به کاتی کوردستان، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه کانی زانکۆی په‌یامی نووری مه‌ریوان پانێلێک بۆ به‌رێز لوقمان ئه‌مجه‌دی به‌سرا، ته‌وه‌ره‌ی پانێله‌که باس ولێکۆڵینه‌وه له سه‌ر فه‌لسه‌فه بوو، به‌رێز لوقمان زۆر به تێر وته‌سه‌لی وبه جوانی له سه‌ر++فه‌لسه‌فه‌ی له بیر چوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه++دوا و باسی پێشکه‌ش به به‌شدار بوان کرد. پانێله‌که‌کاتژمێر ۱۰ ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ واته ۴شه‌مه رێکه‌وتی ۲۳ی گه‌ڵارێزان ده‌ستی پێ کرد‌و کاتژمێر ۱۲ونیو پاش ۲ کاتژمێر ونیو کۆتایی پێهات. جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه له‌م ماوه‌یه دا دووهه‌مین پانله که ئه‌نجومه‌نی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه کانی زانکۆی په‌یامی نووری مه‌ریوان ده‌ی به‌سێت.
هه‌واڵنێر.......خوێنبدکاری زانکۆ
له شنۆوه ئاگادار کراین، شه‌وی شه‌مه له سه‌ر یه‌ک شه‌مه پیاوێک له ساری شنۆ ژنه‌که‌ی خۆی به تاوانی پێوه‌ندی سکس له گه‌ل که‌سێکتردا کوشتوه، کوژراوه‌که خه‌ڵکی تارانه که له شنۆ مێردی به‌بکوژه‌که‌ی خۆی کردبو.
هه‌واڵنێر.....کێله‌شین
له بۆکانه‌وه ئاگادار کراین پێرێ یه‌کشه‌مه‌۲۰ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هێزه‌کانی رژیم له سه‌ر رێگای کارێزه له ناوچه‌ی بۆکان ده‌نیشنه سه‌ر ماشینی کاسبکارێک، راننده‌ی ماشینه‌که بۆ ده‌ر باز بوون له چنگ هێزه‌کانی رژیم به خێرایی لێ ده‌خوڕێت که له ئاکام داله‌گه‌ل ماشینێکی تر تووشی پێک دادا ن ده‌بێت ، به هۆی ئه‌م پێکدادانه‌وه ۲ که‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر.....میراوا
له کامیارانه‌وه ئاگادار کراین ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش‌دووکه‌س له کامیاران به ناوه‌کانی فه‌ریدوون تابعی وکه‌مال فه‌تاحیبه تاوانی هاوکاری له گه‌ل حیزبێکی کوردی‌دا له لایه‌ن هێزه‌کانی‌ئیتلاعاته‌وه ده‌ست گیر وبۆشوێنێکی نادیار گوازراونه‌ته‌وه، به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره له قۆڵبه‌ست کردنی ئه‌و دووکه‌سه تێده‌په‌ڕێت هێشتا بنه ماڵه‌کانیان له شوێنی به‌ند کرانیان وچاره‌نووسیان ئاگادار نه کراونه‌ته‌وه
هه‌واڵنێر......شاخ‌شکێن
له بناری زرێباری مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین چه‌ند رۆژ له‌وه پێش به ئه‌نقه‌ست له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه ئاگر له دارستانه‌کانی پشت کانی سانان وده‌ره‌تفی وبه‌ر ده‌م سه‌ر دۆش واته کێوه‌کانی دؤڵاش، خۆڵه پۆت ومیراجی به‌ر دراوه، ئه‌م ئاگره زه‌ره‌رو زیانێکی یه‌ک جار زۆری به سرووشتی ناوچه‌که گه‌یاندوه.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌که ده‌ستێکی نادیار خه‌ریکی سووتاندن ووێران کردنی سه‌ر چاوه سرووشتیه‌کانی کوردستانه.
هه‌واڵنێر........میراجی
هه‌واڵنێر .....هانا
له کرماشانه‌وه ئاگادار کراین پاش ماوه‌یه‌ک کێشه‌و ناکۆکی له نێوان شۆرای ئه‌و شاره وفه‌رماندار وپارێزگاری کرماشان، ئاکامی‌کێشه‌کان بو به‌وه که دوێنێ یه‌ک شه‌مه شۆرای چاره سه‌ر کردنی کێشه کان له‌و پێوه‌ندیه دا کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ساز بده‌ن، ئه‌ندامانی شۆرای چاره سه‌ری کێشه کان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ساق بوونه‌وه که شۆرای‌ئیسلامی شاری کرماشان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، شۆرای چاره سه‌ری کێشه‌کانی پارێزگای کرماشان ئه‌و بریاره‌ی خۆی بۆ پشتگری نه هایی ناردوه بۆ شۆرای گشتی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ئێران له تاران.
هه‌واڵنێر.....کرماشان موحبی
له سه‌ر پێڵی زه‌هاو هه‌ڵکه‌وتو له پارێزگای کرماشانه‌وه ئاگادار کراین ماوه‌یه‌که ژماره‌یه‌ک که‌سانی نه ناسراو به ناوی کار مه‌ندی ئیداره‌ی گاز ره‌سانی ده‌چنه به‌ر ماڵی خه‌ڵک وبه ناوی ئه‌وه‌ی که ده‌یان هه‌وێت گاز بۆ خه‌ڵک بکێشن له هه‌ر ماڵه‌ی بڕی ۱۰۰۰۰ تمه‌ن پاره‌یان سه‌ندوه، تائێسته زانیارییه‌کمان له ناسین یان گرتن وبه دوا دا چونیان له لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمه‌وه به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه
هه‌واڵنێر.......به‌یره‌یی
له کرماشانه‌وه ئاگادار کراین پاش سکاڵای پارێزگاری کرماشان، له غوڵامره‌زا ئه‌میری ئه‌ندامی شۆرای شاریأکرماشان به هۆی سووکایه‌تی وجنێو دان به پارێزگاری کرماشان، ناو براورۆژی شه‌نبه واته پێرێ بانگ کرایه دادگای کرماشان لقی۱۰۳ بۆ لێکۆڵینه‌وه وسزادان، له ئاکامی دادگایی ناو براو هه‌واڵێکمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه
هه‌واڵنێر.........بێستوون
له سه‌قزه‌وه ئاگادار کراین پێرێ شه‌مه به هۆی رووداوی وه‌ر گه‌ڕانی ئۆتۆمبیل له رێگای سه‌قز بۆ هه‌وشار که‌سێک به ناوی مه‌هناز حوسه‌ینی ته‌مه‌ن ۲۰ ساڵان گیانی له ده‌ست داوه و ۳ که‌ی دیکه‌ش بریندار بون
هه‌واڵنێر......هه‌ڵۆ
راگه‌یه‌ندراوی ژماره12//
کۆمیتەی هاوبەشی پاڕیزگاری لە عەدنان حەسەن پور و هیوا بوتیمار
ناوەندە و ڕێکخراوە ماف پارێزەکانی جیهان
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
هەواڵنێرانی بێ سنور
پارلەمانی ئەوروپا
رێكخراوی لێبوردنی گشتی
هەموو و یژدانە هۆشیارەکانی جیهان
حوکمی تازه‌ی دادگا له سه‌ر رۆژنامه‌نووسان هیوا بووتیمار وعه‌دنان حه‌سه‌ن پوور
له مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین پێرێ 4شه‌مه رێکه‌وتی 17ی خه‌زه‌ڵوه‌ر موحه‌مه‌د ساڵح نیکبه‌خت پارێزه‌ری دووبه‌ند کراو هیوا بوتیمار وعه‌دنان حه‌سه‌ن پوور له‌پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونیدا به بنه ماڵه‌ی هیوا بووتیماری راگه‌یاندوه که حوکمی له سێداره دانی هیوا بوتیمار له لایه‌ن دادگاوه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه به‌ڵام حوکمی له سێداره‌دانی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور له لایه‌ن هه‌مان دادگاوه په‌سه‌ند کراوه.
سه‌ر چاوه وبلاگی بنار
رێپێوانی به‌شکۆ له نۆروێژ
رۆژی 4شه‌مه7ی مانگی11ی 2007ی زایینی کاتژمێر2ی پاشنیوه‌رۆ به کاتی ئۆسلۆ له شاری ئۆسلۆ بۆ شه‌رمه‌زار کردنی هێرشی تورکیه بۆ سه‌ر باشوری کوردستان رێپێوانێکی به‌شکۆ ئه‌نجام درا.
به‌شدار بوان له سه‌ر داوای رێکخراوێکی نۆروێژی به ناوی RKR وله‌ژێر سه‌ر په‌ره‌ستی وچاوه‌دێری رێکخراوی لاوانی پارتی کاری نۆروێژ، رێکخراوی لاوانی پارتی سوسیالیستی نۆروێژ وکۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه کوردستانییه‌کان کاتژمێر2ی پاشنیوه‌رۆ که ژماره‌یان زیاتر له1200که‌س‌مه‌زه‌نده‌ده‌کرا به ئاڵای کوردستان و‌دروشمی نا بۆ شه‌ر، ،بژی ئاشتی،بژی کورد وبژی کوردستان، تورکیه بۆ ده‌رۆ، له به‌ر ویستگه‌ی قه‌تاری شاری ئۆسلۆ کۆبوونه‌وه.
رێپێوانه‌که کاتژمێر 2ی پاشنیوه‌رۆ له به‌ر ویستگه‌ی قه‌تاری ئۆسلۆ به‌ره‌و به‌ر ده‌رکی پارلمانی نۆروێژ به دروشم گه‌لی ئاماژه پێکراو و به خوێندنی سروودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ کرد، پاشان به‌شدار بوان له‌و رێپێوانه له به‌ر ده‌رکی پارلمانی نۆروێژ کۆ بوونه‌وه، جێی ئاماژه‌یه له‌و کاته‌دا پارلمانتارانی نۆروێژی له پارلمانی ئه‌و وڵاته دا سه‌ر قاڵی به‌رێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرینگی خۆیان بوون که خاڵێکی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد وئه‌گه‌ری هێرشی تورکیه بۆ سه‌ر کوردستان بو، له هه‌مان کاتیش‌دا ئاماده بوان له‌و رێپێوانه‌دا به‌یان نامه‌و داخوازی خۆیان به نووسراوه پێشکه‌ش به پارلمان کرد. له به‌ر ده‌رکی پارلمان سه‌ره‌تا به‌رێز ویدار سه‌رۆکی رێکخراوی RKR وپاشان ئه‌رلینگ فۆڵکه‌ڤۆرد دۆستی نزیکی گه‌لی کورد‌و نووسه‌ری کتێبی به ناو بانگی کوردستان و ئه‌ندامی سه‌ر کردایه‌تی ئاڵیانسی سووری نۆروێژی و دواتر لاوانی پارتی کرێکاروپارتی سوسیالیستی چه‌پی نۆروێژی په‌یامی خۆیان پێشکه‌ش به به‌شدار بوان کرد.
به‌شدار بوانی رێپێوانه‌که پاشان به دروشم دان رۆیشتن بۆ به‌ر ده‌رکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی نۆروێژ و داخوازینامه‌ی ئاماده بوان له و رێپێوانه پێشکه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ کرا، له‌کۆتاییدا ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکه‌که خۆیان گه‌یانده به‌ر ده‌رکی باڵوێزخانه‌ی ئامریکا‌و بۆ ماوه‌یه‌ک به دانی دروشم له پشتیوانی له داخوازیه‌کانی کوردستانی باشووور وله دژایه‌تی له گه‌ل شه‌ر وهێرشی تورکیه درێژه‌یان به خۆپیشاندانه‌که دا ودواتر له به‌ر ده‌رکی باڵوێز خانه‌ی ئامریکا له نۆروێژ به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب کۆتایی به رێپێوانه‌که هات.
له سه‌قزه‌وه ئاگادار کراین رۆژی شه‌نبه رێکه‌وتی ۱۲‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر که‌سێک به ناوی موحه‌مه‌د سه‌با مه‌له‌کی که ماوه‌ی ۲ ساڵه به تاوانی کوشتنی که‌سیتر له زیندان دایه له زیندانی سه‌ز له سێداره درا.
هه‌واڵنێر.......هه‌ڵۆ
هه‌واڵنێرمان له سنه‌وه ئاگاداری کردین هێزه‌کانی رژیم رژاونه‌ته ماڵی هانا عه‌بدی چالاکی بواری ژنان خوێندکاری زانکۆی په‌یامی نوور وپاش پشکنینی زۆری ماڵی ناو براو، هانایان ده‌ست گیر وبۆ شوێنێکی نادیار گوازتویانه‌ته‌وه، هانا رۆژی 1شه‌مه رێکه‌وتی 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ست گیر کراوه، ناو براو که ۲۲ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی دۆستی نزیکی رووناک سه‌فازاده چالاکی ژنانه که پێشتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه له سنه ده‌ست گیر وتا ئێسته‌ش له زیندانی رژیم دایه. هانا خوێندکاری رشته‌ی ده‌روون ناسیه له زانکۆی په‌یامی نوری بیجار ه
هه‌واڵنێر.......ئاویه‌ر
ئه‌نجومه‌نی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی زانکۆی په‌یامی نوری مه‌ریوان کۆرێکی به‌رێوه‌برد
هه‌واڵنێرمان له‌و بابه‌ته‌وه وتی.
دوێنێ ودشه‌مه رێکه‌وتی۱۴ی خه‌زه‌ڵوه‌رکاتژمێر۱۰ی سه‌ر له به‌یانی پانێلێک له زانکۆی په‌یامی نوری مه‌ریوان به‌رێوه‌چوو له ژێر ناوی کۆمه‌ڵگه ناسییانه‌ی کتێبی حه‌سارو سه‌گه‌کانی باوکم له رۆمانه به ناو بانگه‌که‌ی شێرزاد حه‌سه‌ن‌که له لایه‌ن خوێندکارانی زانکۆی په‌یامی نوره‌وه زۆر به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا.
له‌م پانێله‌دا سه‌ره‌تابه‌رێز موحه‌مه‌د پزشکیان به‌ر پرسی ئه‌نجومه‌نی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پاش سڵاو وبه‌خیڕ هاتن له به‌شدار بوان، به‌رێز هادی ته‌به‌ر زه‌ردی بۆ پێشکه‌ش کردنی باسه‌که‌ی بانگهێشت کرد.
هادی ته‌به‌ر زه‌د له باسێکی تێر‌و ته‌سه‌لی به پێزدا هه‌مو لایه‌نه کۆمه‌ڵگه ناسییه‌کانی ئه‌و رۆمانه‌ی دایه به‌ر باس‌و لێکۆڵینه‌وه، باسه‌که‌ی ته‌به‌رزه‌د تا کاتژمێر ۱۲ ونیو درێژه‌ی کێشا. خوێندکارانی به‌هه‌ستی ئه‌و زانکۆیه ش له درێژه‌ی باسه‌که‌ی به‌رێز هادی ته‌به‌ر زه‌د زۆر باسی به نرخیان له سه‌ر لایه‌نه جۆراو جۆره‌کانی ئه‌و رۆمانه کرد‌و هه‌ر کامه‌یان راو بۆچوونی خۆیان ده‌ر بڕی.
هه‌واڵنێر.....شۆڕش۶۶
هه‌واڵنێرمان‌له‌هه‌واڵێکدا ئاگاداری کردین، سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی ۲شه‌مه رێکه‌وتی ۷ی‌خه‌زه‌ڵوه‌رکتێبخانه‌ی **زانستی ـ کولتووری** ئاوایی‌هه‌جمنه له ناوچه‌ی سه‌وڵاوا دووهه‌مین کۆڕی گشتی‌بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کتێبخانه له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی به به‌شداری مامۆستایانی هه‌ر دو قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی وهه‌ر وه‌ها کۆمه‌ڵێک له خوێندکاران ولاوانی به هه‌ست وچالاکڤانانی فه‌ر هه‌نگی وکۆمه‌ڵایه‌تی به رێوه‌برد.
جێی ئاماژه‌یه کۆره‌که بۆ ماوه‌ی ۲کاتژمێر درێژه‌ی خایاند وشێعر وبابه‌تی جۆراو جۆری به پێزی تێدا پێشکه‌ش به به‌شدار بوان کرا.
ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که بابه‌ت وشێعریان پێشکه‌ش کرد بریتی بوون له ۱ حه‌مه‌ی که‌ریمی ۲ کامیل داوه‌ری ۳ چاوه‌شه‌ریفی ۴ حه‌مه‌ی که‌ره‌می
سه‌ره‌تا حه‌مه‌ی که‌ریمی وه‌ک به‌ر پرسی کتێبخانه راپۆرتێکی‌له‌سه‌ر چالاکی کتێبخانه له بواری فه‌رهه‌نگی، زانستی وکۆمه‌ڵایه‌تی‌له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێسته پیشکه‌ش کرد.
پاشان به‌رێز که‌ریمی وتارێکی به پێزی له سه‌ر خه‌سار ناسی (ngo) کان وده‌وری رێکخراوه نا ده‌وڵه‌تییاکانله کۆمه‌ڵگاداولایه‌نی ئیجابی وسه‌لبییه‌کانی‌له روانگه‌ی کۆمه‌ڵگاوه خسته به‌رباس ولێکۆڵینه‌وه.
دواتر نۆبه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کتێبخانه بوو که ئه‌م ناوانه‌ی خواره‌وه به زۆربه‌ی ده‌نگ بۆ لیژنه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کتێبخانه‌ی **زانستی ـ کولتووری**خه‌زاڵه هه‌ڵبژێردران
۱ حه‌مه‌ی که‌ریمی وه‌ک به‌ر پرسی گشتی کتێبخانه
۲ ئومید بارامی به‌ر پرسی پێوه‌ندیه فه‌ر هه‌نگیه‌کان**روابط فرهنگی**
۳ حه‌مه‌ی که ره‌می وته‌بێژی کتێبخانه**سخن گو**
۴ موسلێح ره‌حمانی به‌ر پرسی کۆمیته‌ی ماڵی
۵ موختارئیزه‌دی چاوه‌دێر**بازرس**
هه‌واڵنێر.......قه‌ندیل