کپی از سایت کاک هیوا
باوکی فه‌رزادعومه‌رزاده مه‌هابادی ده‌ست گیرکرا
هه‌واڵنێرمان له‌مه‌هاباده‌وه ئاگاداری کردین ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، باوکی فه‌رزاد عومه‌رزاده‌خه‌ڵکی مه‌هابادو که‌فه‌رزادخوێندکاری پێشووی زانکۆی ئه‌و شاره‌یه ده‌ستگیر کرد، باوکی فه‌رزد نه‌خۆشی دڵی هه‌یه‌وبنه‌ماڵه‌که‌ی له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه زۆربه توندی ئه‌شکه‌نجه‌ی روحی ده‌درێن ، باوکی فه‌رزادبه‌تاوانی چالاکی فه‌رزادده‌ستگیر وره‌وانه‌ی‌زیندان کراوه فه‌رزاد له خوێندکاران وچالاکانی چه‌پی ناو زانکۆ بوو.
هه‌واڵنیر/مه‌هاباد/سابڵا‌غ
له کامیاران لاوێک کوژراوه
له کامیارانه‌وه ئاگادار کراین رۆژی شه‌مه رێکه‌وتی22ی به‌فرانبار ته‌رمی لاوێکی 25 ساڵان به ناوی هادی شیر‌و انی‌له شارۆچکه‌ی بێعسه‌تی کامیاران دۆزرایه‌وه، هادی به زه‌بری چه‌قۆ له لایه‌ن که‌س یان که‌سانێک که تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه نه ناسراون کوژراوه. له هۆکاری کوشتنی ناوبراو زانیارییه‌ک به ده‌سته‌وه نییه.
هه‌واڵنێر/کامیاران/باتمان
بانگ کردنی ژماره‌یه‌ک له‌خوێندکارانی زانکۆی ورمێ بۆکومیته‌ی ئینزباتی
هه‌واڵنێرمان‌له‌زانکۆی ورمێه‌وه‌ئاگاداری‌کردین پاش به‌رێوه‌چوونی مانگرتنی گشتی خوێندکارانی زانکۆی ورمێ له‌دژی‌گۆڤاری ئوڵدزله‌لایه‌ن کومیته‌ی ئینزاباتی زانکۆی ورمێه‌وه ژماره یه‌ک له خوێندکاران که ژماره‌یان‌له 30که‌س زیاتر راگه‌یاندراوه بانگ کراونه‌ته کومیته‌ی ئینزباتی و‌له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و کومیته‌وه خراونه ته ژێرگو شار‌و هه‌ڕه شه‌وه، هۆکاری ئه‌و بانگ کردنه‌و جۆری هه‌ڕه‌شه‌کانیان له ئێمه روون نه‌بوه‌ته‌وه، نه‌زاندراوه که له سه‌ر به‌رێوه بردنی مانگرتنی دژ به ئۆڵدز بانگ کراون یان هۆکاری تری بوه.
هه‌واڵنێر/زانکۆ/ورمێ/خوێندکار
له‌هه‌واڵێک داکه‌ئه‌نجومه‌نی‌ژنانی ئازه‌ر مێهر له سنه بڵاویان کردوه‌ته‌وه‌وده‌قێک له‌و هه‌واڵه‌یش به ماڵپه‌ڕی زرێبار گه‌یشتوه، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ2شه‌مه رێکه‌وتی24ی به‌فرانبار فاتمه گوفتاری دایکی خوێندکاری به‌ندکراو یاسرگوڵی له‌کاتی بردنی لیباس بۆکوڕه به‌ندییه‌که‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی سه‌ر به‌ئیتلاعاتی سنه‌وه ده‌ست گیر وبۆشوێنێکی نادیارگوازراوه‌ته‌وه، تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه له چاره نووسی وشوێنی به‌ند کرانی فاتمه خان وهه‌ر وه‌ها تۆمه‌تی قۆڵبه‌ست کردنی له لایه‌ن هێزه‌ر ئه‌منیه‌تیه کانه‌وه هه‌واڵێکمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه، جێ ئاماژه‌یه یاسرکوڕی فاتمه‌له‌چالاکانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکارییه‌که‌ماوه‌ی4مانگ له‌وه‌پێش له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه کانی رژیمه‌وه ده‌ست گیروله به‌ندیخانه کراوه.
دواتر هه‌ر زانیاری زیاترمان ده‌ست بکه‌وێت به ئاگاداریتانی ده‌گه‌یه‌نین.
کۆد......خه0137
له رووداوێک دا لاوێک له سه‌رشیو کوژرا
هه‌واڵنێرمان له سه‌رشیوی ناوچه‌ی مه‌ریوانه‌وه ئاگاداری کردین دوێنێ یه‌ک شه‌مه رێکه‌وتی23ی به‌فرانبار له ئاوایی به‌رده‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر شی‌و لاوێکی ته‌مه‌ن18 ساڵان به ناوی‌موحه‌مه‌د تاوسی له کاتێکدا ده‌ی هه‌وێت ئسڵه‌حه‌ی تاپر خاوێن بکاته‌وه، گوله‌یه‌ک له ده‌ستی ده‌ر ده‌چێت و‌له خۆی داوه، که له ئاکام دا موحه‌مه‌د به توندی بریندار وسه‌ر ئه‌نجام گیانی له ده‌ست داوه‌و ماڵ ئاوایی له ژیان کردوه.
هه‌واڵنێر.......چێگوارا
راپۆرتێک‌له‌شاری ئه‌یوان/ حزووری زۆری هێزی ئینتزامی له‌ناوشاروقاچاخ کردنی گۆرانی کوردی
هه‌واڵنێرمان له شاری ئه‌یوان سه‌ر به‌پارێزاگی ئیلام له‌هه‌واڵێکداپێی راگه‌یاندین، ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی شاری ئه‌یوان گۆڕدراوه، به‌هاتنی فه‌رمانده‌ی تازه‌ی ئینتزامی هه‌ندێک ئاڵوگۆری تازه له ئه‌یوان وده‌ورووبه‌ری هاتوه‌ته ئاراوه که بۆ هه‌موودانیشتوانی ناوچه‌که زۆر زه‌ق وبه‌رچاوه، ماوه‌ی حه‌وتویه‌که هێزه‌کانی ئینتزامی به‌شێوه‌یه‌کی به‌ر بڵاو له‌ناوشار وله‌ناو خه‌ڵکدا حزووریان هه‌یه‌به‌جۆرێک که‌هه‌بوونی ئه‌و هێزانه له ناوشاردا رواڵه‌تێکی ئاسایی نییه وشر به‌جۆرێک سیمای نیوه‌پادگانێکی به خۆیه‌وه گرتوه، له لایه‌کی تریشه‌وه فه‌رمانده‌ی تازه‌ی هێزی ئینتزامی له بڕیاریكدا که ده‌ری کردوه به هه‌موو ناوه‌ند وکلووپه‌کانی ئه‌وشاره که کاسێت ونه‌واری سی دی گۆرانی ده‌فرۆشن وبڵاوی ده‌که‌نه‌وه رای گه‌یاندوه: بۆیان نییه نه‌واری موزیک وهه‌ڵپه‌ڕکێ وگۆرانی کوردی بفرۆشن وکۆپی بکه‌ن، هه‌ر که‌س به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره هه‌ڵسووکه‌وت بکات مۆڵه‌تی دوکانه‌که‌ی لێ ده‌سێنرێته‌وه سزای یاسایی ده‌درێت، ماوه‌یه‌که به‌هۆی گوشاری هێزه‌کانی ئینتزامی له‌وشاره‌دا نه‌واری گۆرانی وموزیک وهه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی له کلووپ وستریۆکاندا ده‌ست ناکه‌وێت، خاوه‌ن ئه‌و ناوه‌ندانه به بڕیاری هێزی ئینتزامی هه‌مو گۆرانییه کوردییه‌کانیان له‌سه‌رکامپیۆتره‌کانیان پاک کردوه‌ته‌وه، به‌م جۆره‌رژیم به‌پشتیوانی هێزی ئینتزامی ده‌ی هه‌وێت گوشارێک بخاته سه‌ر خه‌ڵکی کورد به مه‌به‌ستی فه‌وتان وله‌ناو بردنی داب ونه‌ریت وکولتوور وفه‌هه‌نگی کوردییه‌وه، هه‌واڵنێرمان‌له درێژه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌کات که بۆ خۆی چه‌ندستریۆ وناوه‌ندی بڵاو کردنه‌وه‌ی گۆرانی رۆیشتوه بۆ نه‌وارێکی هونه‌رمه‌ند حه‌میدحه‌میدی، به‌ڵام له‌هیچ ستریۆیه‌ک ده‌ست ناکه‌وتوه، خاوه‌ن ئه‌و ناوه‌ندانه ئه‌گه‌ر نه‌واری کوردیشیان ببێت به هۆی که‌شو هه‌وای داسه‌پاو به‌سه‌ریاندا نا‌وێرن به هه‌مووکه‌سی بفرۆشن، ئه‌م که‌شو هه‌وا بوه‌ته هۆی نگه‌رانی زیاتری خه‌ڵک.
هه‌واڵنێر/ئه‌یوان/خوێندکار
هه‌ر وه‌ک پێشتر له هه‌واڵێک دائاگادارمان کردن که‌خوێندکارانی زانکۆی ورمێ به هۆی بڕانی گاز ونه‌بوونی سووتمه‌نه‌ی دیکه وسه‌رماو سۆڵه‌ی زۆر توشی گرفت گه‌لێک بێ وێنه هاتبوون، به بۆنه‌ی بڕانی گاز ونه‌بوونی سووته‌مه‌نی‌به‌شێکی زۆر له خوێندنگاکان وزانکۆکان وته‌نانه‌ت ئیدارات له ناوچه جیاجیاکانی ئێران داخرابوون، به‌ڵام به بڕیاری ئوستانداری ئازه‌ر بایجانی رۆژ ئاوا ئه‌و پشو واخرانه‌زانکۆی ورمێی نه ده‌گرته‌وه ده‌بوا خوێندکارانی زانکۆی ورمێ رۆژی شه‌نبه‌له‌سه‌رئیمتحاناته‌کانیان حازر بن، له لایه‌کی تریشه‌وه خوێندکاران له به‌ر سه‌رماو بێ ئیمکاناتی مه‌جبوور بوون له خابگاکانیان دا به گۆره‌ویی وشاڵ گه‌رده‌ن وکڵاو وکۆته‌وه دابنیشن و به جیاتی خوارده‌مه‌نی گه‌رم سارده‌مه‌نی ده‌رخواردیان ده‌دراوبه‌جیاتی بیرکردنه‌وه‌وکات بۆته‌رخان کردنی خوێندنه‌کانیان هه‌موغه‌می خوێندکاران ببوبه‌وه‌ی که چۆن نه‌هێڵن ژووره‌کانیان ساردتر ببێت وململانێ له‌گه‌ل سه‌رما. خوێندکارانی زانکۆێی ورمێ خوازیاری دواخستنی ئیمتحاناته‌کانیان بوون، به‌ڵام ئوستانداری ئازه‌ر بایجانی رۆژ ئاوا له‌ئه‌و په‌ڕی بێ بایه‌خی دا له وڵامی خوێندکاره‌کاندا رای گه‌یاند نه‌ته‌نیا زانکۆ داناخه‌ین به‌ڵکو هه‌مو ئیمتحانه‌کان له کاتی خۆیدا به‌رێوه ده‌چێت.
خوێندکاره‌کانی زانکۆی ورمێ بۆگه‌یشتن به‌خواسته‌که‌یان‌رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی21ی‌به‌فرانبارله‌به‌رده‌رکی ئوستا نداری‌ئازه‌ر بایجانی رۆژئاوا له شاری ورمێ هه‌ڵکه‌وتوو له مه‌یدانی ئیتالیا ده‌ستیان دایه ته‌حه‌سونێکی گشتی، سه‌ره تا نزیک به300که‌س له‌خوێندکاران کاتژمێر6ی ئێواره له‌به‌رده‌رکی ئوستانداری کۆبوونه‌وه، دواترهه‌ربه ئاپۆڕه‌ی خوێندکاره‌کان زیادتر ده‌بوو به‌چه‌شنێک که ژماره‌یان له 2000 که‌س تێ په‌ڕی، کۆبوونه‌وه‌ی خوێندکاران‌به خێرایی له‌لایه‌ن‌هیزی‌دژه شۆڕش‌که‌به ده‌یان ئوتوبووس خۆیان گه‌یاندبوه شوێنی کۆبوونه‌وه‌که گه‌مارۆدرا، ئه‌و هێزانه زۆر هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌یان له خوێندکاران کرد که به‌ڵکو بتوانن بڵاوه‌یان پێ بکه‌ن، به‌ڵام ئیراده‌ی پۆڵایینی خوێندکار نه به سه‌رماو نه به‌هێزی زۆر زه‌به‌ند تێک‌نه‌شکا، ئه‌و هێزانه ته‌یار بوون به هه‌مو که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ سه‌ر کوتی خوێندکاران، جیاواز له کڵاو خود وماسک وباتۆم، چه‌کی ساچمه‌یی وگازی فرمێسک رێژیشیان هێنابوو، خوێندکاران به نیشانه‌ی یه‌ک گرتووی ده‌ستیان له ناو ده‌ستی یه‌ک هه‌ڵپێکاو **سروودی یاردبستانی من** یان ده‌خوێنده‌وه، پاشان سه‌رهه‌نگ شه‌ریفی فه‌رمانده‌ی هێزی دژه‌شۆڕش هاته‌ناو خوێندکاره‌کان وبه خوێندکارانی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر واز له سروودخوێندن ودرووشم دان نه‌هێنن وبڵاوه نه‌که‌ن به هێزه‌کانم بڕیار ده‌ده‌م تیکه تیکه تان بکه‌ن، به‌ڵام خوێندکارانی زانکۆی ورمێ یه‌ک گرتوانه‌تروبه وره‌یه‌کی زیاتروبه‌ده‌نگی به‌رزترله‌پێشو ده‌ستیان کرده‌وه به سروود خوێندن ودرووشم دان، هێزه‌کانی دژه شۆڕش ده‌ور خوێندکاره‌کان وده‌ور ئوستانداری وله‌شکری 64 وشاره‌داری ورمێ یان گه‌مارۆ دابووکه‌هه‌موویان‌له‌نزیک یه‌کن، خوێندکارانی یه‌ک گرتوو له وڵامی گوشاری پۆلیسدا هاواریان ده‌کرد **دانشجومی میرد ذلت نمی‌پذیرد، قطع گازتوسرما ،ته‌عطیلی دانشگا، تعطیلی حق مسلم ماست** سه‌ر ئه‌نجام کاتژمێر9ی شه‌و ئوستاندارته‌سلیمی خوێندکاران بوومه‌جبوور کرا بێته ناو ئاپۆڕه‌ی خوێندکاره‌کانه‌وه، خوۆی قسه‌ی بۆخوێندکاره‌کان کردورای گه‌یاندکه‌خواسته‌که‌یان‌قه‌بووڵ کراوه‌ووازله کۆبوونه‌وه‌بێنن ئیمتحاناه‌کانیان تا رێکه‌وتی1ی رێبه‌ندان دواده‌خرێت. پاشان خوێندکاران که له‌ته‌حه‌سوونه‌که‌داسه‌رکه‌وتنیان به ده ست هێنابوو رایان گه‌یاند ئێمه ئه‌م سه‌ر که‌وتنه به‌سه‌ر که‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری ده‌زانین ولامان وایه که ده‌توانێت سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆئه‌وه‌ی که خوێندکاربڕوابه‌خۆی زیاتر په‌یدا بکات وبزانێت که‌به‌یه‌کگرتوویی‌ویه‌ک ده‌نگی باشتر ده‌توانن به خواسته کانیان بگه‌ن،خوێندکاران له‌ناو ته‌حه‌سونه‌که‌دا رایان گه‌یاند ئه‌م سه‌ر که‌وتنه ئه‌زموونێکه بۆمان و‌له مه‌وبه‌دوا هه‌رخواستێکمان وڵام نه‌درێته‌وه به‌م شێوه‌یه‌یه‌گرتوانه‌ویه‌ک ده‌نگ ئێراجێگامان ده‌بێت، به‌م جۆره ته‌حه‌سوونی زیاترله2000 خوێندکاری زانکۆی ورمێ له‌رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی21ی به‌فرانبار له‌به‌رده‌م ئو ستانداری ئازه‌ر بایجانی رۆژ ئاوا کاتژمێر9ی شه‌وسه‌ر که‌وتوانه کۆتایی پێهات.
زرێبارپرێس:جێی ئاماژه‌یه ئه‌م ته‌حه‌سونه رۆژی هه‌ینی به‌رێوه چوو، ئێمه‌ش وه‌ک ماڵپه‌ڕی زرێبار هه‌ر ئه‌و رۆژه هه‌واڵ وراپۆرتی راسته‌وخۆمان له ته‌حه‌سوونه‌که بڵاو کردوه‌ته‌وه
بڕانی گاز له ناوچه‌کانی کوردستان به‌ر ده‌وامه
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان گازی زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ورمێ، كامیاران، وه‌رمه‌هه‌نگ‌و ئه‌ڵگ له ناوچه‌ی کامیاران، بانه، سه‌رده‌شت‌و مه‌ریوان بڕاوه. شایانی باسه قه‌یرانی بڕانی گاز‌و نه‌بوونی سووته‌مه‌نیی بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانی وه‌ك كه‌میی نانوبهم هۆیه‌وه سووته‌مه‌نی له‌بازاری ئازاد دابه نرخێکی یه‌کجار زۆر ده‌ست ده‌که‌وێت ،که ئه‌ویشه بۆ چین‌و توێژی بێ داهات وکه‌م داهاتی ناوچه‌که ده‌ست ناکه‌وێت، ئه‌م دۆخه‌ش سه‌ره‌ڕای سه‌رمای له راده‌به‌ده‌ر خه‌ڵكی به ته‌واوی تووشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه كردووه. سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك‌و
زرێبار سه‌هۆڵی به‌ستوه
له مه‌ریوانه‌وه‌ئاگادارکراین له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌رێكه‌وتی 19ی‌به‌فرانبار به‌هۆی سه‌رماو سه‌هۆڵبه‌ندانێكی زۆره‌وه ئاویی زرێبارسه‌هۆڵی به‌ستووه‌و ئه‌وپه‌له‌وه‌رانه‌ی كه له ده‌وروبه‌ری گۆله‌كه‌دا ده‌ژین له مه‌ترسیی له‌نێوچوون دان. به‌ر پرسانی رژیم تا ئێسته هیچ هه‌وڵێکیان بۆ رزگار کردنی ئه‌و په‌له‌وه‌ره‌انه نه داوه.
هه‌واڵنێر.......په‌ری
چاره‌ه‌نووسی به‌ندییه‌ک له‌مه‌هابادنادیاره
ئه‌مرۆ شه‌مه رێکه‌وتی22ی به‌فرانبارله مه‌هاباده‌وه ئاگادارکراین، كه‌سێك به‌ناوی ئیدرس مۆده‌ڕێسی كه‌له ماوه‌ی2 مانگ له‌مه‌وپێشه‌وه له‌لایه‌ن‌هێزه‌كانی‌ئه‌منیه‌تی‌له‌مه‌هابادداگیراوه، تائێستاله چاره‌نووس‌وهه‌روه‌هائه‌وه‌ی که‌به‌چ تۆمه‌تێک گیراوه ئاگادارییه‌ك له‌ده‌ست دا نیه، بنه‌ماڵه‌ی ئیدریس چه‌ندین جاربۆ به ده‌ست هێنانی زانیاری وئاگادار بوون له‌چاره‌نووسی کوڕه‌که‌یان سه‌ردانی ئیتلاعاتی‌مه‌هابادیان کردوه، تا ئێستا نه‌یانتوانیوه چاویان به ناوبراو بكه‌وێ‌و به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد پێیان راگه‌یاندوون كه ناوبراو بۆ تاران به‌ڕێ كراوه.
هه‌واڵنێر........هه‌ژار
هه‌ر ئێسته له‌به‌رده‌م‌ئوستانداری ئازه‌ر بایجانی رۆژ ئاوا له ورمێ خوێندکاره‌کان ده‌ستیان داوه‌ته ته‌حه‌سون
هه‌واڵنێرمان هه‌رئێسته هه‌ینی رێکه‌وتی21ی به‌فرانبارله زانکۆی ورمێه‌وه ئاگاداری کردین خوێندکارانی زانکۆی ورمێ له به‌ر ده‌م ئوستانداری ئازه‌ر بایجانی رۆژ ئاوا له شاری ورمێ ده‌ستیان داوه‌ته مه‌نگرتنی گشتی، هه‌ر وه‌ک ئاگادارن ماوه‌یه‌که بڕانی گاز له رۆژ ئاوای ئێران گرفتی زۆری له سه‌ر رێگای ژیانی خه‌ڵک دا درووست کردوه، ماوه‌ی 2 رۆژه که له‌ورمێ گاز براوه یان که‌مه، به‌م هۆیه یه‌کێک له‌وشوێنانه‌ی واتوشی گرفتی سه‌ره‌کی بوه‌خوێندکارانن له زانکۆی ورمێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گازی خوابگا خوێندکارییه‌کانی‌زانکۆی ورمێ به ته‌واوی بڕاوه، نه‌بوونی گاز وسووته‌مه‌نی کارێکی کردوه که خوێندکاره‌کان له ناو خابگاکه‌یاندا به کڵاو وکۆت وشاڵ گه‌ردنه‌وه دا ده‌نیشن، له خوارده‌مه‌نی گه‌رم ده‌نگو باسێک نیه، چێشت وخوارده‌مه‌نی ساردبه‌خوێندکاره‌کان ده‌درێت، له لایه‌کی تریشه‌وه بڕیاره‌سبه‌ینێ واته‌شه‌مه رێکه‌وتی 22ی به‌فرانبار ئیمتحاناتی زانکۆ ده‌ست پێ بکات، خوێندکاره‌کان رایان گه‌یاندوه له به‌رسه‌رماتوشی گرفت بوین وناتوانین خۆمان بۆ ئیمتحانه‌کان ئاماده‌بکه‌ین، بۆیه ئه‌و خوێندکارانه داواکار بوون که ئیمتحانه‌کانیان دوا بخرێ، ئه‌مه له‌کاتێک دایه له دام وده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌کانی رژیم‌له ورمێ راگه‌یاندراوه‌که برانی گازتارێکه‌وتی1ی رێبه‌ندان درێژه‌ی ده‌بێت، له‌به‌رگرفتی گاززانکۆ کانی ساری، ته‌ورێز، ره‌شت تا رێکه‌وتی1ی رێبه‌ندان ئیمتحا ناتیان دواخراوه، خوێندکارانی‌زانکۆی ورمێ ئه‌م داواکارییه‌ی خۆیان به ئۆستانداری راگه‌یاندوه به‌لام له‌گه‌ل بێ بایه‌خی ئۆستاندار رووبه‌روو بوونه‌ته‌وه رایان گه‌یاندوه‌ته‌وه به خوێندکاره‌کان ، که ئیمتحانات له کاتی خۆیدا به‌رێوه ده‌چێت، بۆیه خوێندکاره‌کانی زانکۆی ورمێ ئه‌مرۆ له به‌ر ده‌م ئوستانداری ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن، هه‌ر ئێسته که ئه‌م هه‌واڵه ته‌نزیم ده‌که‌ین زیاترله 400 خوێندکار به تایبه‌تی ئه‌و خوێندکارانه‌ی که خابگاکانیان له ناوشاره‌له مه‌یدانی ئه‌یاله‌تی ورمێ له به‌ر ده‌م ئۆستانداری کۆبوونه‌ته‌وه‌و ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن، هه‌واڵنێرمان ئاماژه به‌وه ده‌کات هه‌تا دێت ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکه‌که زیاتر ده‌بێت، 1 کاتژمێر له‌وه‌پێش نوێنه‌رانی خوێندکاران چوونه لای به‌ر پرسانی ده‌وڵه‌تی، دواتر له گه‌ل نوێنه‌ری ئوستانداری ورمێ چوون بۆ سه‌ردانی خابگاخوێندکارییه‌کان، هێزێکی یه‌کجار زۆری پۆلیسی دژه شۆڕش به هه‌مو که‌ره‌سه‌یه‌کی دژه شۆڕشه‌وه ته‌یارن وده‌ور خوێندکاره‌کانیان گرتوه‌و ده‌یان هه‌وێت بلاوه به خوێندکاره‌کان بکه‌ن، به‌لام تا ئیسته له‌گه‌ل هوورا کێشان ویه‌ک گرتویی خوێندکاره‌کان رووبه‌روو بوونه‌ته‌وه، 10 ده‌قه له‌وه پێش یه‌کێک له مه‌ئمووران ده‌ی هه‌وێت هێرش بکاته سه‌رخوێندکارێک که‌گه‌ل دژ کرده‌وه خوێندکاره‌کان رووبه‌روو بوه‌ته‌وه، تا ناردن وته‌نزیمی ئه‌م هه‌واڵه ته‌حه‌سوونه‌که هه‌ر به‌ر ده‌وامه، دواتر زانیاری زیاترتان به ئاگاداری ده‌گه‌یه‌نین، خوێندکاره‌کان یه‌ک گرتوانه له به‌ر ده‌م ئوستانداری وه‌ستاون وده‌لین تا خواسته‌که‌مان که دواخستنی ئیمتحاناته به دی نه یه‌ت ئێره چۆڵ ناکه‌ین.
هه‌واڵنێر........ورمێ/زانکۆ/ خوێندکار
کۆد......خه0126
مه‌حموود ساڵحی له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه به‌سته‌ری کرا
هه‌واڵنێرمان له سنه‌وه ئاگاداری کردین بۆ جارێکی‌تر مه‌حموودی ساڵحی یه‌کێک له رێبه‌رانی کرێکاری که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه به تاوانی هه‌ڵسووران به قازانجی خه‌ڵکی کرێکار وزه‌حمه‌تکێش له گرتوو خانه‌کراوه، له گرتووخانه‌کاندا رووبه‌رووی زۆر ئازار وئه‌شکه‌نجه‌ی رۆحی وبه‌یه‌نی کراوه‌ته‌وه، به‌م هۆیه‌وه ناو براو توشی نه‌خۆشین گه‌لی جۆراو جۆر بوه، رۆژی 4شه‌مه‌ی رابردوو بۆ چاره سه‌ر کردنی نه‌خۆشینه‌کانی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحید له‌شاری سنه، پزیشکان پێیان وابوه که باروودۆخی ساڵحی رووبه خراپی ده‌روات بۆیه ده‌بێت له نه‌خۆشخانه‌دا بۆ چاره سه‌ر کردنی به په‌له بخه‌وێندرێت، ئێسته مه‌حموود ساڵحی له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی شاری سنه له ژێر مداوای پزیشکی دایه.
هه‌واڵنێر..........سیرووس
هیزه‌کانی ئینتزامی له کامیاران که‌سێکیان کوشت
هه‌ر وه‌ک پێشتر له هه‌واڵه‌کاندائاگادارمان کردبوون45 رۆژ له‌وه پێش هێزه‌کانی ئینتزامی‌جێگیر له‌و شاره به بێ هۆ ته‌قه‌یان له کرێکارێک به‌ناوی حه‌بیب‌اڵڵه‌کریمیان کردبو، حه‌بیب به‌رگوله‌ی ئه‌و هێزانه ده‌که‌وێت وبریندارده‌بێت، پاشان بۆ تیمارکردنی ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی شاری سنه، به داخه‌وه حه‌بیب پاش45رۆژ به‌ر به‌ره‌کانی له‌گه‌ل مه‌رگ سه‌ر ئه‌نجام دوێنێ5 به یه‌ک جاری ماڵئاوایی له ژیان کرد.
هه‌واڵنێر.........شاخ شکێن
بارینی به‌فری زۆر له ئیلام
هه‌واڵنێرمان ئه‌مرۆهه‌ینی‌ڕێکه‌وتی2۱ی‌به‌فرانبار‌له‌ئیلامه‌وه ئاگاداری کردین به هۆی بارینی به‌فری زۆرله‌و پارێزگایه زۆر به‌ی رێگای نێوان‌شاره‌کان به‌تایبه‌تی رێگای شاره‌کان‌بۆ دێهاته‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌به‌سراوه. به‌هۆی که‌م بونی‌که‌ره‌سی پاک کردنه‌وه‌ی رێگا‌و بان له‌و پارێزگایه چاوه‌روان ده‌کرێت رێگای شاره‌کان بۆ دێهاته‌کان تا سبه‌ینی به به‌سراوی بمێنێته‌وه.
هه‌واڵنێر......ئه‌یوان
بڕانی گازکامیارانیشی گرته‌وه
هه‌واڵنێرمان له کامیارانه‌وه ئاگاداری کردین له‌م سه‌رماو سۆڵه‌ی به‌فرانباره‌دا دوێنێ5شه‌مه رێکه‌وتی2۰ی به‌فرانبار گازی زۆربه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی کامیاران بڕاو به‌و هۆیه خه‌ڵکی ئه‌وشاره توشی گرفتی گه‌وره بوونه‌ته‌وه، ماوه‌یه‌که بڕانی گاز له رۆژ ئاوای ئێران به تایبه‌تی پارێزگا وشاره کورد نشینه‌کان ده‌ستی پێ کردوه که تا ئێسته خه‌ڵکی له شاره‌کانی کامیاران، مه‌ریوان، کرماشان، بانه، سه‌قز، بۆکان، ومه‌هاباد زۆر به توندی که‌وتوونه‌ته ژێر گوشاره‌وه.
هه‌واڵنێر........باتمان
به‌پێی هه‌واڵێک‌که‌چالاکانی‌مافی‌مرۆڤ له‌ئێرانبڵاویان‌کردوه‌ته‌وه‌هێزه‌کانی ئیتلاعاتی‌کرماشان‌به‌هاوکاری‌هێزه‌کانی ئینتزامی‌رۆژی‌یه‌کشه‌ممه‌رێکه‌وتی16ی‌به‌فرانبار‌هه‌ڵیانکو تایه سه‌ر ماڵی‌که‌سێک‌به‌ناوی ئه‌حمه‌دجه‌واهێری ووێڕای پشکنینی ناوماڵی ناوبراوزۆربه‌ی که‌لوپه‌له‌کانی ناوماڵیان شکاند‌و سووکایه‌تی بێحورمه‌تیان‌به ئه‌ندامانی‌ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه کرد. پاشان چوار ئه‌ند امی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌یان به ناوه‌کانی: ئه‌حمه‌دجه‌واهێری، رابیعه‌قوبادی، فاتمه‌جه‌واهیری وچیاجه‌واهیری ده‌ستبه‌سه‌رکر دو به‌ره‌و شوێنێکی نادیاریان بردون.
کۆد......خه0120
هێزه‌کانی‌ئینتزامی‌له‌نزیک‌میاندواوکه‌سێکیان‌کوشت
هه‌واڵنێرمان ئاگاداری کردین، دوێنێسێشه‌مه رێکه‌وتی18ی‌به‌فرانبار هێزه‌کانی‌ئینتزامی‌له سه ررێگای بۆکان بۆ میاندواو ته‌قه‌یان له ماشینێکی هه‌ڵگری گازۆئیل کردوه، که‌له‌ئاکامدا شۆ فیری ماشینه‌که به ناوی‌ئازاد دیده‌نی کوڕی ره‌حیم خه‌ڵکی سه‌قز که‌وتوه‌ته‌به‌ر گوله‌ی هێز ه کانی ئینتزامی وگیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر........ته‌ره‌غه
فه‌رمانداری سه‌قز نه‌ی‌هێشت شه‌وی شێعر به‌رێوه بچێت
هه‌ر وه‌ک‌له‌هه‌واڵه‌کاندا پێشتر به ئاگاداری ئێوه‌مان گه‌یاند که ، بڕیار بو ئه‌مرۆ4شه مه رێکه‌وتی19ی‌به‌فرانبار له سه‌قز له سه‌ر ئاماده کاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی په‌یڤ شه‌وی شێعر ێک به‌رێوه بچێت، هه‌ر وه‌ها له‌و شه‌وه شێعره‌دا بڕیار بوو ژماره‌یه‌ک له‌شاعیرانی ساره‌کانی بۆکان وبانه‌تێیدا به‌شدار ببن، دوێنێ سێشه‌مه‌فه‌رمانداری سه‌قز به ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی په‌یڤی راگه‌یاندوه که بۆیان نییه ئه‌وشه‌وه شێعره به‌رێوه ببه‌ن، ئه‌م بڕیاره‌ی فه‌رماندار له درێژه‌ی زه‌خت وگوشاری به‌ر پرسانی رژیم له‌و شاره بۆ سه‌ر خوێندکاران، ئه‌دیب ونووسه‌ر وچالاکانی بواری مه‌ده‌نی وفه‌رهه‌نگی دایه.
هه‌واڵنێر......ئه‌دیب_ سه‌قز
ئه‌مرۆ4شه‌مه‌بێگازی‌له‌کرماشان داخرانی‌قوتابخانه‌کان‌له‌به‌رسه‌رما
له کرماشانه‌وه ئاگادار کراین ئه‌مرۆ 4شه‌مه رێکه‌وتی19ی‌به‌فرانبار گازی بڕێک له گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌وشاره وه‌ک ئیلاهیه، کارمه‌ندان، به‌هار، موجته‌مع رفاهی فه‌ر هه‌نگیان وبه‌هارستان بڕا، ئه‌مه له کاتێک دایه که له دوێنێوه پارێزگای کرماشان به گشتی وناوشاری کرماشان به تایبه‌تی ساردترین رۆژی ساڵی خۆیان ده‌به‌نه سه‌ر، سه‌رما وبارینی به‌فر تاڕاده‌یه‌ک بوه که هه‌مو قوتابخانه‌کانی پارێزگای کرماشان‌له ئه‌مرۆوه تا ئاخری حه‌وتوو ته‌عتێل کراون بڕانی گاز له‌و گه‌ڕه‌کانه بوه‌ته هۆی گوشار وئاسته‌نگی ژیانی دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه به‌چه‌شنێک که خه‌ڵکانی دانیشتوی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه په‌نایان بردوه‌ته ماڵی خزم وخوێش وئاشناو رۆشناکانیان.
هه‌واڵنێران..........بێستوون وکرماشان
بوومه‌له‌رزه له‌پارێزاگی ئیلام
له ئیلامه‌وه ئاگادار کراین‌سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ4شه‌مه کاتژمێر4ونیو بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به قودره‌تێ3و5 ده‌هومی ریشترله‌شارۆچکه‌ی ساڵح ئاوا سه‌ربه پارێزگای ئیلامی داوه له ئاکامی زه‌ره‌رو زیانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه هه‌واڵێکمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه.
هه‌واڵنێر........ئه‌یوان
کۆد......خه0115،0116،0117،0118
کوژرانی‌که‌سێک‌له‌مه‌هاباد
هه‌واڵنێرمان‌ئه‌مرۆسێ‌شه‌مه‌رێکه‌وتی18ی‌به‌فرانبارله‌مه‌هاباده‌وه‌ئاگاداری‌کردین، دوێنێ‌له‌گه‌ڕه‌کی مه‌یدانی‌شۆڕ شی ئه‌وشا ره که‌سێک‌له‌لایه‌ن که‌س یان که‌سانی نه ناسراوه‌وه دراوه‌ته به‌ر چه‌قۆ و گیانی له ده‌ست داوه، هه‌واڵنێرمان‌باس له‌وه ده‌کات که کوژراوه‌که ماڵێان له گه‌ڕه‌کی زه‌وین شارییه‌کانی مه‌هاباده، تا ئێسته‌ناوی کوژراوه‌که‌و هۆکاری کوژرانی وبکوژانی بۆ ئێمه ده‌ر نه‌که‌وتوه.
هه‌واڵنێر....سابڵا‌غ
ئه‌مرۆ‌سێ‌شه‌مه ئاوی سه‌قز بڕاوه
هه‌واڵنێرمان‌ئه‌مرۆسێ‌شه‌مه‌رێکه‌وتی18ی‌به‌فرانبارله‌سه‌قزه‌وه‌ئاگاداری کردین، به هۆیه‌که‌ی نادیاره‌وه شالووله‌ی ئاوی گشتی که ئاو ده‌نێرێته ناوشاری سه‌قز خراپ بوه‌وبه‌م هۆیه‌وه ئاوی ناوشاری سه‌قزبڕاوه، تاگه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌گه‌رچی کارمه‌ندانی ئیداره‌ی ئاووئاوه‌ڕۆکی سه‌قزخه‌ریکی درووست کردنه‌وه‌ی ئه‌ولووله‌یه‌ن به‌ڵام هه‌مووگه‌ڕه‌که‌کانی سه‌قز بێ ئاوان.
هه‌واڵنێر............هه‌ڵۆ
هێرشی‌هێزی‌ئینتزامی‌بۆسه‌رکۆبوونه‌وه‌ی شۆرای‌شاری‌کرماشان
هه‌واڵنێرمان‌ئه‌مرۆسێ‌شه‌مه‌رێکه‌وتی18ی‌به‌فرانبارله‌کرماشانه‌وه‌ئاگاداری کردین، دوێنێ‌دووشه‌مه‌شۆرای شاری کرماشان‌ویستبوویان‌کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌رێوه ببه‌ن، له‌کاتی کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌گه‌ل‌هێرشی هێزه‌کانی ئینتزامی به‌ره‌وروده‌بنه‌وه، هێزه‌کانی ئینتزامی ئه‌ندامانی‌شۆرای ئه‌وشاره‌له‌شوێنی کۆبوونه‌وه‌که وه‌ده‌ر ده‌نێن وپاشان بنکه‌ی شۆراپۆلۆم ده‌که‌ن، جێی ئاماژه‌یه شۆرای شاری کرماشان ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن پارێزگاری کرماشانه‌وه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، گه‌رچی‌هۆکاری ئه‌م هێرشه‌ی هێزه‌کانی ئینتزامی روون نیه‌به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که‌به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شۆرایه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌وبۆیان نیه‌به‌ناوی شۆرای شاری کرماشانه‌وه کۆبوونه‌وه بگرن هێرش کراوه‌ته سه‌ریان وره‌نگه ئه‌و هێرشکردنه به بڕیاری پارێزگاری کرماشان ئه‌نجام درابێت.
هه‌واڵنێر............بێستوون
کۆد......خه0112،0113،0114
زه‌ختو زۆری کاربه‌دستان بۆسه‌رخوێندکارانی زانکۆی سه‌قز
له زانکۆی ئازادی سه‌قزه‌وه ئاگادار کراین ماوه‌یه‌که به‌ر پرسانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی سه‌قز به هاوکاری‌حه‌راسه‌تی ئه‌و زانکۆیه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌زیه‌ت وئازاری خوێندکاران وبیانوو گرتن پێیان، له دوایین گوشاره‌کانیان بۆ سه‌ر خوێندکاران، به بیانوی مودل وجل وبه‌رگی دوور له یاسای ئیسلامی هێرش کراوه‌ته سه‌رخوێندکاران. به‌ر پرسانی زانکۆ رایان گه‌یاندوه هه‌ر خوێندکارێک به پێی یاسا ئیسلامیه‌کان نه جوڵێته‌و ه‌ئه‌وا له‌گه‌ل سزای توندی زانکۆ وبه‌ر پرسانی ئه‌منیه‌تی به‌ره‌و رووده‌بێته‌وه، به‌ر پرسانی زانکۆ بۆ جێ به‌جێ کردنی بریاره‌کانی خۆیان چه‌ند خاڵێکیان وه‌ک ده‌ستووری کار وشێوه‌ی هه‌ڵسووکه‌وت ومودێلی ئیسلامی دیاری کردوه، ئه‌و خاڵه دیاری کراوانه له تابلوی ئیعلاناتی زانکۆ هه‌ڵواسراوه که خوێندکاران بزانن کامه‌ته یاسای ئیسلامی وبۆ به‌ر گرتن له ئه‌گه‌ری سزایان له‌و یاسایانه لا نه‌ده‌ن. خاڵه‌کان بریتین له:
هه‌واڵنێر.........خوێندکار_زانکۆ_سه‌قز
رۆژی4شه‌مه‌له سه‌قز شه‌وی شێعرێک به‌رێوه ده‌چێت
هه‌واڵنێرمان له سه‌قزه‌وه ئاگاداری کردین، بڕیاره‌ئێواره‌ی رۆژی4شه‌مه له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی په‌یڤ کاتژمێر3ی دوانیوه‌رۆله ساڵۆنی کتێبخانه‌ی گشتی ژماره یه‌کی سه‌قزدا شه‌وی شێعرێک به‌رێوه بچێت، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات له‌م شه‌وه شێعره‌دا بڕیاره ژماره‌یه‌ک له شاعێرانی ساره‌کانی سه‌قز، بانه، بۆکان به‌شدار ببن.
هه‌واڵنێر........شاعێر_سه‌قز
ئاگادار کراین‌ئه‌مرۆ یه‌ک شه‌مه رێکه‌وتی 16ی‌به‌فرانبارله‌گه‌وره دێی ئه‌وێهه‌نگ هه‌ڵکه‌وتوو له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ژنێکی ته‌مه‌ن 20 ساڵان به ناوی حه‌پسه ئیبراهیمی کچی مه‌لا ئیبراهیم که له مه‌ریوان مێردی کردبوو له‌لایه‌ن که‌سانی نادیاره‌وه له‌ماڵی باوکی له ئاوایی ئه‌وێهه‌نگداکوژراوه، حه‌پسه که ته‌مه‌نی20ساڵ‌بوه ئه‌مرۆ کاتژمێر9ونیوی سه‌رله‌به‌یانی ته‌رمه‌که‌ی له‌ماڵی خۆیاندادۆزراوه‌ته‌وه، ده‌ر که‌وتوه ناو براو به زه‌بری چه‌قۆ کوژراوه وگیانی له ده‌ست داوه، تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاروبکوژانی حه‌پسه روون نه بوه‌ته‌وه. ئێسته ته‌رمی حه‌پسه هه‌ر له ئاوایی ئه‌وێهه‌نگه‌و بڕیاره به‌یانی ته‌رمه‌که‌ی ببه‌ن بۆ پزشکی قانونی بۆ شاری سنه به مه‌به‌ستی لێ کۆڵینه‌وه. دواتر هه‌ر زانیاریه‌کی زیاترمان ده‌ست بکه‌وێت به ئاگاداریتانی ده‌گه‌یه‌نین.
هه‌واڵنێر......جه‌مال‌مورادی ئه‌وێهه‌نگ
کۆد......خه0103
رێکخراوی لاوانی کۆمه‌ڵه له‌مه‌هاباد له په‌یامێک دا که بۆ ماڵپه‌ڕی زرێباریان ناردوه رایان گه‌یاندوه که هێزه‌کانی رژیم له چه‌ند رۆژی رابردوودا له نزیک شارۆچکه‌ی په‌سوێ ته‌قه‌یان له ماشینێک کردوه به بیانوی ئه‌وه‌ی که باری قاچاخی پێ بوه، له‌ئاکامی ته‌قه‌ی ئه‌و هێززانه داماشینه‌که وه‌ر ده‌گه‌رێت وشۆفیری ماشینه‌که به ناوی رزگار راه په‌یما کوڕی عوسمان خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی پشت ته‌پی مه‌هاباد گیانی له ده‌ست داوه. په‌یام نێران وێڕای سه‌ره‌خۆشی ده‌ر بڕین له بنه ماڵه‌و که‌سو کاری کاک رزگار بکوژ وببڕی هێزه‌کانی رژیم به توندی مه‌حکووم ده‌که‌ن.
رێکخراوی لاوانی کۆمه‌ڵه له‌مه‌هاباد
رۆژنامه‌ی حسبان‌له‌شائابادداخرا
ته‌قینه‌وه‌ی گازله‌سه‌قزچه‌ند برینداری لێ‌که‌وته‌وه
رووداوی رێگا‌و بان‌له‌بۆکان14کوژراوبرینداری‌لێ‌که‌وته‌وه
له‌تێکهه‌ڵچوونێکداله‌سه‌وڵاوچه‌ندکوژراووبرینداری لێ که‌وته‌وه
ناره‌زایه‌تی‌کارمه‌ندان‌ومامۆستایانی فێرکردن‌وبارهێنانی پارێزگای‌کرماشان
کارخانه‌ی له‌به‌نیاتی سه‌قز داخرا
بڕانی گاز له کوردستان به‌ر ده‌وامه
گوشاری ئه‌ماکنی مه‌هاباد بۆ سه‌ر کافه نێته‌کان
حوکمی زیندانی چه‌ند که‌س له سنه تازه کرایه‌وه
شاعرێ به ناو بانگی ئیلامی ماڵ ئاوایی له ژیان کرد
گوشاری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز بۆ سه‌رخه‌ڵکی ئه‌وشاره
هه‌واڵنێرمان له مه‌ریوانه‌وه ئاگاداری کردین ئه‌مرۆ شه‌مه رێکه‌وتی7ی‌به‌فرانبار هێزه‌کانی ئینتزامی ته‌قه‌یان له که‌سێک به ناوی هادی کوری‌حاجی محه‌مه‌د درگاشێخانی کردوه، هادی به‌ر گوله‌ی ئه‌و هێزانه که‌وتوه وگیانی له ده‌ست داوه، تاگه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری ته‌قه‌و کوژرانی هادی بۆ ئێمه روون نه بوه‌ته‌وه، هه‌ر زانیارییه‌کی تازه‌مان ده‌ست بکه‌وێت ده‌یخه‌ینه به‌ر ده‌ست.
هه‌واڵنێر...... ئارام
پیشانگای وێنه له مه‌ریوان
چاره نووسی دوبه‌ند کراو له سه‌قز
باروودۆخی گیراوانی رۆژی 16ی ئازه‌ر
مێهره‌جانی چیرۆک‌نووسان له‌بانه دواخرا
هه‌ڕه‌شه به‌رێوه‌به‌رانی رۆژنامه‌ی صبح ایلام
پیشانگای خوارده‌مه‌نی سونه‌تی له گه‌وره‌دێی نێ
گازی سه‌رده‌شت بڕا
فه‌رزادکه‌مانگه‌رله‌به‌ندیخانه‌بۆشوێنێکی نادیارگوازراوه‌ته‌وه
مه‌رگی دووکه‌س‌له‌هوتێلێکی سه‌قزبه‌شێوه‌یه‌کی گوماناویی
زه ختو زۆری جه‌نگه‌ڵبانی مه‌ریوان‌بۆسه‌ر خه‌ڵکی چه‌ندئاوایی
کۆبوونه‌وه‌ی شۆفیرتاکسیه‌کانی کرماشان له به‌رده‌م ئۆستانداری
گوازتنه‌وه‌ی‌ترمیناڵی سه‌قزبانه‌وتێک‌هه‌ڵچوونی‌خه‌ڵک‌وهێزی ئینتزامی
ئه‌مرۆ له مه‌ریوان‌که‌سێک ده‌ست گیرکرا
هه‌واڵنێرمان له مه‌ریوانه‌وه ئاگاداری کردین ئه‌مرۆ سێشه‌مه رێکه‌وتی 4ی‌به‌فرانبار له ناوشاری مه‌ریوان له سه‌ر چوار ریی ئه‌سڵی که‌سێک به ناوی‌نه‌وزادئه‌حمه‌د ره‌شید خه‌ڵکی سلێمانی‌له باشووری کوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رژیمه‌وه قۆڵبه‌ست کرا ناو برا له کاتی قۆڵبه‌ست کردنی دا ده‌مانچه‌یه‌کی پێ بوه، ده‌وترێ نه‌وزاد کارمه‌ندی فرۆکه خانه‌ی سلێمانی بوه.
هه‌واڵنێر.......هادی
که‌یوومه‌رس ئه‌حمه‌د به‌یگی له رووداوی رێگاوبان گیانی له ده‌ست ده‌دا
هه‌واڵنێرمان له‌سنه‌وه ئاگاداری کردین دوێنێ 2شه‌مه‌رێکه‌وتی3ی به‌فرانبار له رێگای سه‌ڵوات ئاوا بۆسنه موهه‌ندس که‌یوومه‌رس ئه‌حمه‌د به‌یگی مودیر عامڵی شرکه‌تی نیرو گوسته‌ر به‌هۆی رووداوی ئۆتۆمبیله‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر......ئاسۆ
کۆد......خه084
دوێکه گازی سه‌قزبڕا
ژنێک‌له‌بۆکان خۆی سووتاند
کێشه‌ی سوته‌مه‌نی له‌مه‌هاباد
له‌دێولان که‌سێک ده‌ست گیر کرا
فشاری هێزه‌کانی رژیم بۆ سه‌ر زیندانییه‌ک
حوکمی بازداشتی یاسر گوڵی تازه کرایه‌وه
تێکهه‌ڵچوونی خه‌ڵک وهێزی ئینتزامی له‌سه‌قز
خوێندکارانی زانکۆ په‌یام نووری مه‌ریوان ....... نابۆ هێرش
له‌دوای ئه‌رێ کردنی بڕیاری هێرشی سه‌ربازی‌تورکیاله‌لایه‌ن‌په‌رله‌مانی‌ئه‌ووڵاته‌وه به‌بیانووی پ.ک.ک دیاره تورکیابه‌ڕوونی دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد خسته ڕوو. ئه‌وه‌ی سه‌لماند که‌تورکیادوژمنی گه‌لی کورده‌نه‌ک‌دوژمنی پ.ک.ک هه‌روه‌هاکه‌ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیابه ئاشکرا ڕاده‌گه‌یه‌نن‌که‌تورکیا نایه‌وێت وناهێڵێت ده‌وڵه‌تێکی کوردی له ناوچه‌که دامه‌زرێت وده‌یه‌وێت کاره‌ساتی ئه‌نفال دووپات کاته‌وه‌هه‌رواش که‌ئاگادارین له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردووه دا ده‌وڵه‌تی فاشیزمی تورکیاده‌ستی دابوه‌بۆمبارانی گونده‌کانی سه‌رسنووری باشوری کوردستان که ئاکامی ئه‌م‌کاره نامرۆڤانه‌یه چه‌نده‌ها کوژراو و برینداری خه‌ڵکی بێ تاوان بوو. به‌ناوی خوێندکارانی زانکۆ په‌یام نووری مه‌ریوان هێرشی سه‌ربازی تورکیا بۆ سه‌رگونده‌کانی باشووری کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین‌وناڕه‌زایی‌توندی خۆمان‌به‌وکاره‌نامرۆڤانه‌ی‌تورکیاوبه بێ ده‌نگی وکه‌مترخه‌می وڵاتانی دیکه که‌بینه‌ری ئه‌م تاوانه‌ی تورکیان وهیچ هه‌ڵوێستێک ناگرن‌ده‌رده‌بڕین.
خوێندکارانی‌زانکۆپه‌یام‌نووری‌مه‌ریوان