ستافی زرێبار پرێس
ئه‌و تراکته له‌ماڵپه‌ڕی کاک هیوا وه‌ر گیردراوه
|
بیانیه: حکم سنگین "هانا عبدی" را لغو کنید 18.06.2008

دبیرخانه سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان
بیانیه: حکم سنگین "هانا عبدی" را لغو کنید
در حالی كه بيش از هشت ماه از دستگيری و بازداشت "هانا عبدی" دانشجوی سنندجی می‌گذرد امروز خبر محكوميت اين فعال حقوق زنان و عضو كمپين يك ميليون امضاء برای تغيير قوانين تبعيض‌آميز به پنج سال حبس و تبعيد به زندان "گرمی" در منطقه‌ی مرزی استان اردبیل از سوی شعبه دوم دادگاه انقلاب شهر سنندج اعلام گرديد. اين در حالی‌ست كه محمد شريف وكيل نامبرده همواره نسبت به شيوه گرفتن اعترافات از موكل خود معترض بوده و صدور اين حكم را بسيار نامتناسب با ماهيت پرونده دانسته است.
سازمان حقوق بشر كردستان ضمن اعتراض به صدور اين حكم سنگين برای هانا عبدی و ابراز نگرانی از احتمال صدور احكامی مشابه برای ديگر فعالان دربند زن در كردستان از جمله "روناك صفازاده" كه او نيز مدت نه ماه است به اتهامی مشابه در بازداشت به سر می‌برد خواستار تشكيل دادگاهی با معيارهای قانونی و انسانی در مرحله تجديد نظر خواهی و لغو حكم سنگين صادره برای "هانا عبدی" می‌باشد.
سازمان حقوق بشر كردستان همچنين با هشدار نسبت به روند رو به رشد شمار بازداشت فعالان كُرد در ايران و صدور احكام ناعادلانه برای آنان توسط دستگاه قضايی حكومت توجه نهادها و سازمان‌های حقوق بشری در ايران و جهان را به اين مسئله جلب و موضع گيری و اقدام جدی آنان را در اين رابطه و به ويژه حكم اخير برای هانا عبدی خواستار است.
سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان
پنج شنبه 30 خرداد 1387
کوژرانی که‌سێکی سه‌ر به رژیم له ناوچه‌ی هه‌وشار
له‌هه‌واڵێکداکه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، له لایه‌ن که‌س یان که‌سانی نه ناسراوه‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ر هادی به‌رزگر وله‌ئاکامدا هادی کوژراوه، دانیشتوانی ناوچه‌که ده‌ڵێن هادی ده‌ستی باڵای هه‌بوه له بڵاو کردنه‌وه‌ی ماده سڕ که‌ره‌کاندا وته‌مه‌نێکی زۆره خه‌ریکی خۆش خزمه‌تی به رژیم بوو.
هه‌واڵنێر/دیوانده‌ره/هه‌وشار
کوژرانی هاووڵاتیه‌کی مه‌هابادی
له مه‌هاباده‌وه ئاگادار کراین دوێنێ شه‌وی 28 له سه‌ر 29ی جۆزه‌ردان، چه‌ند ماشین که هه‌ڵگری باری تاناکۆرا بون له لایه‌ن هێزه‌کانی ئینتزامی رژیمه‌وه ده‌درێنه به‌ر ده‌ست رێژ، له ئاکامی ته‌قه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا که‌سێک به ناوی عه‌بدوڵا که شۆفیری یه‌کێک له ماشینه‌کان بوه که‌وتوه‌ته به‌ر گوله‌وگیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/مه‌هاباد/سابڵا‌غ
رووخانی ماڵ له کرماشان که‌سێکی کوشت
له هه‌واڵێکدا که له کرماشانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه دوێنێ سێشه‌مه رێکه‌وتی28ی جۆزه‌ردان له شه‌قامی کۆسارماڵێک ده‌رمێت ودانیشتوانی ده‌که‌ونه ژێر ماڵه رووخاوه‌که، له ئاکامدا که‌سێک ده‌مرێت وئه‌ندامانی تری ئه‌و بنه ماڵه‌یه بریندار بوون که گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، هه‌واڵنێرمان ده‌لێت هۆکاری رووخانی ئه‌و ماڵه ئه‌وه بوه که زه‌وی پاڵ لده‌ستی ئه‌و بینایه به نیازی کردنه‌وه‌ی بینایه‌کی تر ده‌ی که‌نن وبه‌و هۆیه‌وه ئه‌م بینا رماوه ژێر که‌ن ده‌بێت وله‌ناکاو دا ده‌رمێت.
هه‌واڵنێر/کرماشان/بێستوون
پیاوێک له سه‌قز خۆی کوشت
له هه‌واڵێکدا که له سه‌قزه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه رۆژی یه‌ک شه‌مه رێکه‌وتی 26ی جۆزه‌ردان که‌سێک به ناوی فاتێح خه‌ڵکی بانه و دانیشتوی سه‌قز فیشه‌کێک به خۆیه‌وه ده‌نێت وماڵ ئاوایی له‌ژیان ده‌کات، فاتێح 44 ساڵ ته‌مه‌نی بوه‌و تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری خۆ کوژی ناوبراو روون نه‌بوه‌ته‌وه
هه‌واڵنێر/سه‌قز/به‌ردبڕان
کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی جوتیارانی سه‌ر پێڵی زه‌هاو
له هه‌واڵێکدا که له‌سه‌رپێڵی زه‌هاو سه‌ربه پارێزگای کرماشانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، ئه‌مرۆ 3شه‌مه رێکه‌وتی 28ی جۆزه‌ردان،جوتیارانی ناوچه‌ی سه‌رپێڵ به‌نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی به‌به‌ر برپسانی ئیداره‌ی جه‌هادی که‌شاوه‌رزی ئه‌وشاره بۆ ماوه‌ی 3 کاتژمێر له به‌ر ده‌رکی ئه‌و ئیداره‌یه‌دا کۆبوونه‌وه‌و له دژی به‌ر پرسی ئه‌و ئیداره‌یه دروشمیان دا، پاشان جوتیاره‌کان تۆمارێکیان نووسی، به‌شداربوانی نارازی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌داتۆماره‌که‌که خواستی جوتیارانی له بووئیمزایان کرد وته‌حویلی به‌ر پرسانی ده‌وڵه‌تیان دا، جێی ئاماژه‌یه عه‌لی عه‌باسی به‌ر پرسی ئیداره‌ی جه‌هادی که‌شاوه‌رزی له‌ناو ئیداره‌که‌ی دا له ترسی تووڕه‌یی خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتوو نه‌ی وێرا بێته ده‌رێ، له کاتێکدا جوتیاره‌کان خوازیاری ئه‌وه بوون که عه‌لی عه‌باسی ببینن. به‌و جۆره پاش 3 کاتژمێر جوتیاره‌کان کۆتای‌یان به کۆبوونه‌وه‌که‌ی خۆیان هێنا
خودکشی قاضی در زندان
آسو صالح
زرێبارپرێس: قاضی "فلاح"، قاضی دادگاه اجرای احکام دادگستری شهرستان بیجار در زندان خودکشی کرد.
فلاح مدتی پیش به اتهام "لوات" و "شرب خمر" در شهر قزوین بازداشت شده و این مدت را در زندان به سر برده بود. وی قبل از صدور حکم دادگاه عالی قضات در زندان خودکشی کرد. منبع خبری که این مطلب را منتشر کرد اظهار داشت که زمان دقیق بازداشت و همچنین زندانی که نامبرده در آن تحت بازداشت بود مشخص نیست.
قاضی فلاح، در شهر قزوین و در حین تجاوز به پسر بچه ای 13 ساله به همراه دو تن دیگر در یک منزل مسکونی دستگیر شد. و سرانجام هفته گذشته در زندان خودکشی کرد. مقامات کل دادگستری استان کردستان و قوه قضائیه به شدت از درز این خبر هراسان و خانواده فلاح را تحت فشار قرار داده اند که نباید به هیچ وجه این خبر درز کند و از آنها خواسته اند که از دادن هرگونه خبر و اطلاعات به دیگران خودداری کنند.
به گفته یکی از روزنامه نگاران فعال در کردستان که نخواست نامش فا‌ش شود، پیش از این نیز قاضی "عبدالله پور"، یکی از قضات استان کردستان به جرم فساد اخلاقی از کردستان به استان دیگری منتقل شده بود.
بی اطلاعی از وضعیت دانشجوی بازداشت شده اردبیلی
زرێبار پرێس: طبقگزارشی که به سایت زرێبار پرێس رسیده حاکی از آن است تاکنون از سرنوشت و محل نگهداری عسگر اکبرزاده از فعالین دانشجویی آذربایجان که روز دوشنبه 20 خرداد 87 توسط نیروهای امنیتی در منزل پدری اش در اردبیل بازداشت شد اطلاعی در دست نیست.
خبر نگار/گزارشگر
فاز جديد اجرای طرح امنيت اجتماعی در تهران
زرێبار پرێس: طبق خبر ارسالی به سایت زریبار پریسفاز جديد اجرای طرح امنيت اجتماعی، از عصر دیروز در ميدان ونك آغاز شد. در راستای تداوم اجرای طرح امنيت اجتماعی، فاز جديد اين طرح، از سوی ماموران انتظامی تهران بزرگ، وارد مرحله تازه‌ای شد. در اين طرح، ماموران پليس تهران بزرگ، با زنان و دختران بدحجاب و پسران دارايی مدل‌های م‌و و لباس‌های غربي برخورد مي‌كنند.
خبر نگار/گزارشگر
هێزی ئینتزامی کاسبکارێکی بۆکانیان کوشت
له هه‌واڵێکدا که له بۆکانه‌وه به ده‌ستمان ه‌گیشتوه دوێنێ شه‌مه 25ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانی ئینتزامی له جاده‌ی مه‌له‌كان ته‌قه له ماشێنی كاسبكارێكی بۆكانی به ناوی حوسه‌ین عه‌لی پوور ده‌كه‌ن‌و له ئاكام دا ناوبراو له جێ‌دا گیانی له ده‌ست ده‌دا، بنه‌ماله‌ی حوسه‌ین جه‌نازه‌ی کوڕه‌که‌یان بردۆته پزیشکی یاسایی له ته‌ورێز، هه‌ر وه‌ها سکالایان له‌و مه‌ئمووره‌ی هێزه ئینتزامی که ته‌قه‌ی له کوڕه‌که‌یان کردوه بردۆته لای دادگا، به‌ڵام هێزه‌کانی ئینتزامی حاسایان له کوشتنی حوسه‌ین کردوه‌و رایان گه‌یاندوه که حوسه‌ین عه‌لی پوور به هۆی رووداوی وه‌ر گه‌ڕانی ئۆتۆمبیله‌که‌ویه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/بۆکان/کولته‌په
هێرشی سوون بۆ سه‌ر گه‌نم وده خڵ ودان له ناوچه‌ی دیوانده‌ره
دیوانده‌ره یه‌کێک له‌و ناوچانه‌ی کورده‌وارییه که له بواری کشت وکاڵ به تایبه‌تی گه‌نم نه‌ک هه‌ر له‌کوردستان به‌ڵکو له ئێران‌دا جێگه‌و پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه، هه‌واڵنێرمان له دیوانده‌ره‌وه ئاگاداری کردین وێڕای نه‌بارینی باران ووشکه ساڵی که بۆ خۆی زه‌ره‌ری زۆری به ده‌خڵ ودانی ناوچه‌که گه‌یاندوه، له لایه‌کی تریشه‌وه سوون هێرشی هێناوه‌ته سه‌ر موچه‌و مه‌زراکانیان وکشت وکاڵی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه به ته‌واوی له‌مه‌ترسی فه‌وتاندایه، جوتیارانی ناوچه په‌نایان بهبردۆته ئیداره‌ی که‌شاوه‌رزی دیوانده‌ره‌و سکاڵای خۆیان له‌مه‌ڕ هێرشی سوون لای ئه‌و ئیداره‌یه کردوه، به‌ر پرسانی ئیداره‌ی که‌شاوه‌رزی وه‌ک ئه‌وه‌ی دوکانێکیان هه‌بێت زۆر به که‌مته‌ر خه‌مییه‌وه به جوتیاره‌کانیان وتوه وه‌رن سه‌م بکڕن وئێمه پێتان ده‌فرۆشین، له‌بڕی هه‌ر لیتر سه‌م 5هه‌زار تمه‌ن پاره وه‌ر ده‌گرین لێتان ته‌نیا بۆ سه‌مه‌که‌ی جا خۆیشتان بڕۆن سه‌م پاشی بکه‌ن، ئه‌مه له کاتێکدایه له‌به‌ر به‌ر بڵاوی زه‌وی وزاری ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌و وهه‌ر وه‌ها به‌ر فراوانی گه‌نم له‌و ناوچه‌یه ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت به ئاسانی به‌ر به سوون بگرێت وبه فڕۆکه‌ی تاینبه‌ت هه‌مو مه‌زراکان له که‌مترین ماوه‌دا سه‌م پاشی بکات.
هه‌واڵنێر/دیوانده‌ره/هه‌وه‌توو
هه‌واڵ/شه‌مه/25ی/جۆزه‌ردان
ئاژانسی ده‌نگو باسی موکوریان رای گه‌یاند مامۆستایه‌کی خانه نشین کراوی مه‌هابادی به ناوی خوسره‌و یوسفی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی مه‌هژاباده‌وه ده‌ست گیر کراوه، ناوبراو که ته‌مه‌نی 50 ساڵه تۆمه‌تی هاوکاری له ته‌ک حیزبێکی کوردی‌دا خراوه‌ته پاڵی. هه‌روه‌ها ئاژانسی موکریان باسی له‌وه کردوه که ناو براو ئێسته له زیندانی مه‌هاباد دا به‌ند کراوه.
هه‌واڵ/شه‌مه/25ی/جۆزه‌ردان
له هه‌واڵێکدا که له‌شاری سنه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، دوێنێ هه‌ینی رێکه‌وتی 24ی جۆزه‌ردان جه‌هانگیر غه‌فاری شاعیر ونووسه‌ری سنه‌یی، که خاوه‌ن به‌ر هه‌م گه‌لی جۆراو جۆر بۆ وێنه، **به‌ره‌و لووتکه‌ی شه‌یدایی** ومامۆستا گیان که به باڵای دوکتۆر عه‌بدوڵره‌حمان قاسملووداوتبو خۆی کوشتوه، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات که ئه‌م خۆ کوژییه هۆکاری روون نه‌بوه‌ته‌وه ومردنی کاک جه‌هانگیر به‌و شێوه‌یه گوماناوییه.
هه‌واڵنێر/سنه/ باران وبه‌فر
دوێشه‌و له‌مه‌ریوان ده‌ر گیری چه‌کدارانه هاته ئاراوه
له‌هه‌واڵێکدا که له مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه دوينێ‌شه و ی 5شه‌مه له سه‌رجمعه 24/3/87 کاتژمێر 10.30 شه وله بازديده که ی لا ی زريبار ده‌ر گيری چه‌کدارانه هاته ئاراوه، ئه‌م شه‌ڕ وته‌قه‌یه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ر ده‌وام بوو تا ئێسته که‌س یان لایه‌نێکی دیاری کراو ئه‌و شه‌ڕو ته‌قه‌یه‌ی به ئه‌ستۆ نه‌گرتوه، هه‌ر وه‌ها له ئه‌گه‌ر خه‌ساره‌تی گیانی له هیچ لایه‌نێک هه‌واڵێکمان پێ نه‌گه‌یشتوه دواتر به‌و بۆنه‌وه هێزه‌کانی رژیم به‌ریان به هاتوو چوی ماشینه‌کان گرت وله کاتژمێر 12ی شه‌و به دوا نه‌یان هیشت هیچ ماشینێک له‌و مه‌سیره‌وه بێت وبڕوات .
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/هونیا
قۆڵبه‌ست کردنی چالاکێکی کرماشانی له نه‌غه‌ده
له هه‌واڵێکدا که له کرماشانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه حه‌سه‌ن سه‌ر داری چالاکی بواری فه‌رهه‌نگی وکولتووری خه‌ڵکی کرماشان که بۆ سه‌ر دانێک رۆیشتبوه پارێزگای ئازه‌ر بایجانی رۆژ ئاوا له شاری نه‌غه‌ده له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه قۆڵبه‌ست کرا، هۆکاری ئه‌م قۆڵبه‌ست کردنه له ئێمه روون نه‌بوه‌ته‌وه.
هه‌واڵنێر/کرماشان/ئیلاهیه
شه‌ڕی 2 تایه‌فه له ماهیده‌شت چه‌ند کوژراو ونزیک به 100 برینداری لێکه‌وته‌وه
له هه‌واڵێکدا که له سارۆچکه‌ی ماهیده‌شت هه‌ڵکه‌وتو له پارێزگای کرماشانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه دوانیوه‌رۆی دوێنێ 5شه‌مه له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زه‌وی و زار له نێوان دو تایه‌فه دا کێشه‌و شه‌ڕ دێته ئاراوه، پاشان به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕه‌که‌و که‌مته‌ر خه‌می هێزه‌کانی رژیم وده‌خاڵه‌ت نه‌کردنی هیزی ئینتزامی به مه‌به‌ستی هێور کردنه‌وه‌ی سه‌ڕ که‌ره‌کان، له نێوان دو تایه‌فه دا به چه‌کی ڕاو وهه‌ر وه‌ها ته‌ور وداس وکوته‌ک شه‌ڕ درێژه په‌یدا ده‌کات ، له ئاکامی ئه‌و تێک هه‌ڵچوونه‌دا 3 نه‌فه‌ر کوژراون و95 نه‌فه‌ریش به شێوازی جۆراو جۆر بریندار کراون، برینداره‌کان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی شائاباد وکرماشان.
هه‌واڵنێر/کرماشان/کوزه‌ران
رووداوی رێگا‌و بان قوربانی لێکه‌وته‌وه
له هه‌واڵێکدا که له ساری سه‌قزه‌وه به ده‌ستمان ه‌گیشتوه، کرێکارێکی خه‌ڵکی سه‌قز که له‌به‌ر بێ‌کاری وبۆ دابین کردنی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ کرێکاری چبوه تاران، به هۆی رووداوی رێگا‌و بان گیانی له ده‌ست داوه، ئه‌م کرێکاره ناوی موحه‌مه‌د ساڵح جه‌هانگه‌رد وته‌مه‌نی 46 ساڵان بوه.
هه‌واڵنێر/سه‌قز/هه‌ڵۆ
له‌شاری ئابدانانی کوردستان هه‌ڵکه‌وتو له پارێزگای ئیلام، راپۆرتێکمان له سه‌ر بار‌و دۆخی ژیانی چه‌ند رۆژی رابردو له‌و شاره به ده‌ست گه‌یشتوه،
هه‌وای ئابدانان
هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات له چه‌ند رۆژی رابردو واته رۆژه‌کانی 19 و20ی جۆزه‌ردان هه‌وا به هۆی بارینی ته‌پو تۆزه‌وه زۆر نه لابار بوه، هاتنی ته‌پو تۆز بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ درێژه‌ی هه‌بوو، رۆژی 21 هه‌وای ئابدانان ل ه‌ته‌پو تۆز پاک بوه‌وه، رۆژی 22ی جۆزه‌ردان بۆ جارێکی‌تر هه‌وا ته پو تۆزاوی بوه‌وه که چاوه‌روان ده‌کرێت له رۆژانی داهتوودا ئه‌م که‌شه له هه‌وا درێژه‌ی هه‌بێت.
گرانی سه‌ر سووڕ هێنه‌ر
ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش به شیوه‌یه‌کی چاوه‌روان نه‌کراو نرخی شت‌و مه‌کی پێویست به‌رز بوه‌وه، بۆ نموونه تاید وچایی له‌و شتانه بوون که نه‌ته‌نیا گران بوبون به‌ڵکو ده‌ستیش نه ده‌که‌وت، ئه‌م گرانی وکه‌م بوونه بوه هۆی که‌ڵکی نابه‌جیێ وه‌ر گرتنی دووکانداران وتاجرانی ئه‌و که‌ره‌سانه له‌خه‌ڵکی هه‌ژارو ره‌شوو رووت، به‌چه‌شنێک هه‌ر که‌س بی ویستبایه‌ت تایدێک بسێنێت خاوه‌ن دووکان زه‌رف شورییه‌کی ئاوه‌کی **مایع ظرشویی ** به زۆر به کڕیاری تایده‌که ده‌فرۆشت، ئه‌گه‌ر کڕیار زه‌رف شوریه ئاوه‌کیه‌که‌ی نه‌سه‌ندبایه‌ت تایده‌که‌شیان پێ نه ده‌فرۆشت، له لایه‌کی تره‌وه نرخی کیلۆیه‌ک چایی به‌رز ببوه‌وه بۆ کیلۆی 22تا 25 هه‌زار تمه‌ن، که دواتر تۆزێک نرخی چای هاتوه‌ته خواره‌وه، خه‌ڵکی هه‌ژاریش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک چایی ده‌ست نه‌که‌وێت ده‌سته ده‌سته له به‌ر ده‌م دووکانی جایی فرۆشه‌کاندا به ریز وه‌ستابوون وچاوه‌روانیان ده‌کرد له کاتی گه‌یشتنی نۆبه‌یاندا بتوانن بڕێک چایی بکڕن.
کاره‌بای ئابدانان
ماویه‌که بوه‌ته باو له ناوشاری ئابداناندا تاو نه تاوێک کاره‌بای گه‌ڕه‌کێک ده‌رواته‌وه، له شه‌و ورۆژێکدا چه‌ند کاتژمێر کاره‌با ده‌رواته‌وه، هاتنه‌وه‌ی کاره‌بای ئه‌و گه‌ڕه‌کانه که ده‌برێن له به‌ر ئه‌وه‌ی ناخلافه‌و که‌س کاته‌که‌ی نازانێت بوه‌ته هۆی سووتانی زۆر که‌لو په‌لی به‌رقی ناوماڵه‌کان وتا ئێسته زه‌ره‌رو زیانی زۆری به کاسبکاران ودانیشتوانی ناوشاری ئابدانان گه‌یاندوه.
ده‌ركردنی حۆكمی زیندان بۆ هاوڵاتیه‌ك به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی له شاری سنه
دادگای كۆماری ئیسلامی له شاری سنه، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ی به ناوی ساعێد به‌نه‌فشی، به تاوانی هاوکاری له‌ته‌ک حیزبێکی کوردیدابه 18 مانگ زیندان مه‌حكوم كردووه.ساعێد به‌نه‌فشی ئێستا له زیندانی شاری سنه‌دا ده‌ست به سه‌ره.
هه‌واڵنێر/سنه/شاڵمان
رووداوی رێگا‌و بان له نێوان سنه بۆ دیوانده‌ره قوربانی لێکه‌وته‌وه
له هه‌واڵێکدا که به ده‌ستمان گه‌یشتوه 2 لاوی خه‌ڵکی شاری بانه که بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی شۆفیری **گه‌واهینامه**ی پایه 1 چووبوون بۆ سنه، پێرێ سێشه‌مه کاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان له رێگای سنه بۆ دیوانده‌ره له رووداوی رێگا‌و باندا گیانیان له ده‌ست داوه. جيگاي ئا ما ژه يه که رودا وی ريگا و بان له ئيران سا ڵانه 35000 تا 40000 کوژراوی لێده که وێته‌وه
هه‌واڵنێر/چیگوارا
ماشینێکی18چه‌رخ له‌رێگای سنه بۆ مه‌ریوان وه‌ر گه‌راو که‌سێکی بریندار بو
له هه‌واڵێکدا که له مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، سه‌ر له‌به‌یانی دوێنێ 4شه‌مه ماشینێکی 18 چه‌رخ به هۆی بڕانی تورموزه‌وه له‌نێوان ئاواییه‌کانی شوێشه بۆ نگڵ له جاده ده‌که‌وێته خوار وده‌کوێته ناو رۆبارێکه‌وه ووه‌ر ده‌گه‌ڕێت، ئه‌و ترێلیه که هه‌ڵگری 22تۆن باری گه چ بوه ، باره‌که‌ی ده‌رژێته ناو ئاوی رۆباره‌وه، له ئاکامی ئه‌و وه‌ر گه‌ڕاندنه دا شۆوفیری ترێلیه‌که بریندار بوه که گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/چیگوارا
تاڵان وبڕۆی هێزی ئینتزامی له ناوچه‌ی میاندواو
له هه‌واڵێکدا که له ناوچه‌ی میاندواوه وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، رۆژی2شه‌مه هێزه‌کانی ئینتزامی رژاونه‌ته ئاوی شین ئاوێ وده‌ستیان به سه‌ر هه‌زاران ده‌به گازۆئیلدا گرتوه، هه‌ر وه‌ها پاش سووکایه‌تی وبێ حورمه‌تی زۆر به خه‌ڵکی ئاوایی ته‌راکتۆرێکی ئاوایش له‌گه‌ل خۆیان ده‌گرن وده‌ی به‌ن.
هه‌واڵنێر/میاندواو/خوسره‌وی
له شائاباد کچێک خۆی کوشت
له شائابادی پارێزگای کرماشانه‌وه هه‌واڵمان به ده‌ست گه‌یشتوه که چه‌ند رۆژی رابردوودا کچێکی خوێندکاری زانکۆ به‌ناوی فاتمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌کوڕێک ده‌بێت وبنه‌ماڵه‌که‌ی نایه‌ڵن مێرد به‌و کوڕه بکات، له ژووری نووستنه‌که‌ی خۆیدا ته‌نافی له‌ملی خۆی خستوه‌و خۆی هه‌ڵواسیوه ، به‌و شێوه‌یه فاتمه‌که خوێندکاری رشته‌ی ده‌روون ناسی بوه له زانکۆی ئه‌هواز کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه. رۆژ نیه ژنان نه‌بنه قوربانی سته‌می جسمی وبه تاوانی خۆش ویستن، یان نه‌ویشتن نه‌کوژرێن یان خۆ نه‌کوژن وده‌یان سووکایه‌تی وبێ حورمه‌تی تریان پێ نه‌کرێت.
هه‌واڵنێر/شائاباد/ته‌جه‌ر
فڕینی فڕۆکه‌له شاره‌کانی ئیلام وسنه په‌ک خرا
له شاره‌کانی ئیلام وسنه‌وه ئاگادار کراین سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ 5شه‌مه به هۆی هه‌وای ته‌پو تۆزاوی فڕین ونیشتنه‌وه‌ی فرۆکه له فرۆکه خانه‌کانی ئه‌و دووشاره‌دا په‌ک خراوه بۆ کاتێکی تر، هۆکاری ئه‌م داخرانی فڕۆکه خانانه هه‌وای ته‌پو تۆزاویی راگه‌یاندراوه.
هه‌والنێران/
سنه/سیرووس
ئیلام/یاری
پیشانگایه‌کی گه‌وره‌ی کتێک له کرماشان کرایه‌وه
له کرماشان گه‌وره‌ترین شاری کوردستانه‌وه ئاگادار کراین، ئه‌مرۆ 5شه‌مه رێکه‌وتی 23ی جۆزه‌ردان له شوێنی هه‌میشه‌یی پێشانگا نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کرماشان پێشانگایه‌کی گه‌وره‌ی کتێب کرایه‌وه، له‌م پیشانگایه‌دا 45هه‌زار جۆر کتێب خراوه‌ته به‌ر ده‌ستی بینه‌رانی پیشانگاکه، بڕیار وایه‌ئه‌م پیشانگایه تا رێکه‌وتی 28ی جۆزه‌ردان به‌ر ده‌وام بێت له پیشاندانی کتێک.
می نی بووسێکی پرله‌موسافرله‌سه‌قزئاگری تێبه‌ر بوو
له‌هه‌واڵێکدا که له سه‌قزه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه دوێنێ 3شه‌مه رێکه‌وتی21ی جۆزه‌ردان له نزیک‌پۆلیسرای سه‌قز له سه‌ر جاده‌ی سه‌قز بۆ مه‌ریوان مینی بووسێکی پڕ له موسافێر ئاگری تێ به‌ر بوه، له ئاکامی ئه‌و ئاگر که‌وتنه‌وه‌و سووتانی می نی بووسه‌که چه‌ند که‌س له سه‌ر نشینانی می نی بووسه‌که سووتاون، که‌سێک له سووتاوه‌کان به هۆی خراپ بوونی بارۆ دۆخی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه کراوه، جێی ئاماژه‌یه ئه‌م می نی بووسه له خه‌تی سه‌قز بۆ ئاوایی یه‌نگیجه‌ی سه‌ر شی‌و کاری ده‌کرد.
هه‌واڵنێر/سه‌قز/ناهیدی
کچێکی لاو خۆی کوشت
له هه‌واڵێکدا که له ناوچه‌ی سه‌قزه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه 4 رۆژ له‌وه پێش له ئاوایی ماسیه‌ری کۆن سه‌ر به ناوچه‌ی خورخوڕه‌ی سه‌قز کچێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵان ته‌نافی له ملی خۆی خستوه‌و به‌و شێوه‌یه کۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری خۆکوژی ئه‌و کچه روون نه‌بوه‌ته‌وه.
هه‌واڵنێر/سه‌قز/هه‌ڵۆ
پیاوێکی به ته‌مه‌ن ومنداڵێکی که‌م ته‌مه‌ن له سنه ئێعدام کران
به‌پێی هه‌واڵی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا له زیندانی سنه‌دا سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی 21ی جۆزه‌ردان دوو كه‌س له سێداره دران ناوه‌کانیان بریتین له: پیاوێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵ به‌ناوی ره‌حیم پشابادی كه نه‌خۆش بوو به تاوانی كوشتن‌و منداڵێك كه له‌دایكبووی 1370یه به‌ناوی محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده كه له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه له به‌ندی خانه‌دایه وپاش زیاتر له دوو ساڵ را‌گرتن له ناوه‌ندی چاكسازی‌و په‌روه‌رده‌ی مێرمنداڵاندا، شه‌وی رابردوو ، له حاڵێكدا كه ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو له زیندانی سنه‌دا له سێداره درا.
نه‌شریه‌یه کی تری کوردی وفارسی به‌ناوی تریفه داخرا
له هه‌واڵێکدا که به ده‌ستمان گه‌یشتوه نه‌شریه‌ی تریفه که به دوزمانی کوردی و فارسی له زانکۆی مازه‌نده‌ران به سه‌ر په‌ره‌شتی رزگار خزری چاپ وبڵاو ده‌کرایه‌وه له لایه‌ن پارێزگاری مازه‌نده‌ران داخرا، پاریزگاری مازه‌نده‌ران هۆکاری داخستنی ئه‌م نه‌شریه‌یه‌ی بۆ بابه‌تیك هه‌ڵگه‌ڕناده‌وه که تێیدا ره‌خنه له هێرشی تورکیه بۆ سه‌ر باشووری کوردستان گیردراوه.
هه‌واڵنێر/خوێندکارکۆد......خه0403
بڵاوكراوه‌ی خوێندكاریی چرۆله‌زانكۆی رازیی كرماشان داراگیرا
به پێی هه‌واڵی خه‌به‌رنامه‌ی ئه‌میركه‌بیر، بڵاوكراوه‌ی خوێندكاری "چرۆ" له زانكۆی رازیی كرماشان به به‌ڕێوه‌به‌ریی عه‌باس ته‌وفیقی راگیرا. پاش راگرتنی بڵاوكراوه‌كانی ئێرانشارو تاق وه‌ستان ئه‌مه سێهه‌مین بڵاوكراوه‌یه كه له چه‌ند حه‌وتووی پێشوودا له زانكۆی رازیی كرماشان دا راده‌گیرێ.
حه‌وتو نامه‌ی بووته‌ک له ئیلام داخرا
له ئیلامه‌وه هه‌واڵمان به ده‌ست گه‌یشته‌وه له به‌ر بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک ره‌خنه‌ی توند له کار به ده‌ستانی رژیم، دادگا ی ئیلام به‌رێوه‌به‌رانی حه‌وته نامه‌ی بوته‌کی بانگ کردوه‌و پاش ئاگادار کردنه‌وه‌یان له ئاکامی ئه‌وشێوه نووسینانه، بڕیاری داخستنی ئه‌و حه‌وته نامه‌یشه‌شی داوه.
هه‌واڵنێر/ئیلام/ئه‌یوان
هه‌ندێک زانیاری تازه له سه‌رئه‌و خائینه‌ی که 3پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی به شه‌هید کردن دا
له مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین ، موسلیم ره‌شیدی کوڕی زاهیرهه‌ورامی ناسراو به موسلیمی زاهیره که‌چه‌ڵ، که به هۆی خه‌یانه‌ت وخۆ فرۆشی موسلیمه‌وه 3 پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له ناوشاری مه‌ریوان شه‌هید کران، موسلیمی خائین له‌گه‌ل هاوکاره‌کانی شه‌وان نا‌وێرن له ترسی تۆڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کان وهه‌ر وه‌ها خه‌ڵکی ناوچه بخه‌ون، به پێێ هه‌واڵ موسلیم ماڵه‌که‌ی گوازتوه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕه‌کی دارسێرانی 2 خوار پارکی کوده‌ک، موسلیم له گه‌ره‌کی دارسێرانی 2 ماڵی به کرێ گرتوه‌و ئێسته وه‌ک کرێ چی له‌و گه‌ره‌که تازه‌یه‌دا نیشته جێ بوه، جێ ئاماژه‌یه موسلیم له‌و خه‌یه‌انه‌ته‌دا که بۆ خۆیشی راسته‌و خۆ به‌شداری له شه‌هید کردنی ئه‌و 3 پێشمه‌رگه‌یه‌دا کردبو ئه‌م که‌سانه‌ی تریش هاوکاری کردون، حه‌مید داباشی، سیروان برزویی، هیواتاب، جه‌عفه‌ری ته‌وان شاره‌داری مه‌ریوان
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/ ر_م
گۆڤاری وریا له زانکۆی شیراز داخرا
له هه‌واڵێك دا که به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه گۆڤاری وریاكه گۆڤارێكی خوێندكارانی كورد له زانكۆی شیرازه ده‌ری ده‌که‌ن له لایه‌ن حه‌راسه‌تی زانكۆی شیراز داخرا .
هه‌واڵنێر/زانکۆ/خوێندکار
رووداوی رێگا‌و بان له مه‌هاباد قوربانی لێکه‌وته‌وه
له هه‌واڵێک دا که له مه‌هاباده‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه رۆژی 16ی جۆزه‌ردان به هۆی رووداوی رێگا‌و بان له‌نێوان مه‌هاباد بۆ بۆکان که‌سێک به ناوی سابیر ده‌یهه‌می ته‌مه‌ن 65 ساڵان خه‌ڵکی سه‌قز گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/سه‌قز/هه‌ڵۆ
رووداوی رێگا‌و بان له ئابدانان
شاری ئه‌بدانان یه‌کێک له شاره کورد نشینه‌کانی پارێزگای ئیلامه، له ئابدانانه‌وه هه‌واڵمان به ده‌ست گه‌یشتوه که رۆژی 16ی جۆزه‌ردان له کیلومیتری 5 له جاده‌ی ئابدانان به هۆی که‌مته‌ر خه‌می لێخوڕی ماشینێکه‌وه، ماشینه‌که وه‌ر ده‌گه‌رێت گه‌رچی جیاواز له‌شۆفیره‌که ژن ومنداڵ وپیاوێکیش موسافیری ئه‌و ماشینه بون به خۆشیه‌وه هیچکام له‌وانه توشی زه‌ره‌ری گیانی نه‌هاتون.
هه‌واڵنێر/ئابدانان/کوردێک
منداڵێك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه بریندار بوو
به‌پێی‌هه‌واڵێک که‌له‌بۆکنه‌وه‌به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه رۆژی‌هه‌ینی، رێكه‌وتی17جۆزه‌ردان، مووسای ته‌مه‌ن11سال‌خه‌ڵكی ئاوایی‌كانی‌گورگه‌ی ئاڵه شینی بۆكان به‌هۆی‌ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌هه‌ردوو ده‌ستی له‌ده‌ست دا، ناوبراوبه‌برینداریبۆ نه‌خۆ شخانه‌ی بۆكان به‌ڕێ كراوه.
هه‌واڵنێر/بۆکان/کولته‌په
خوێندكارێكی كورد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
له ره‌به‌ته‌وه ئاگاداریان کردین ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، 17ی جۆزه‌ردان، عوسمان حوسه‌ینی، خوێندكاری خه‌ڵكی ره‌به‌ت له‌نێو بازاڕی پیرانشاردا ته‌قه‌ی لێكرا‌و قۆڵبه‌ست كرا، له شوێنێ ده‌ست به‌سه‌ر کران وچاره نووسی نابراو هه‌ر وه‌ها هۆکاری قۆڵبه‌ست کردنی زانیارییه‌کمان له به‌ر ده‌ست دانیه
هه‌واڵنێر/ره‌به‌ت/خانێ
له لایه‌ن چه‌ند هه‌واڵنێرمان له شاره‌کانی کوردستانه‌وه ئاگادار کراوین که، له‌لایه‌ن که‌س یان که‌سانێکه‌وه‌که پێده‌چێت به فه‌رمانی کاربه‌ده‌ستانی حوکمی راسپێدراوی جێ به جێ کردنی ئه‌و ئه‌رکه بن، له شوێنه گشتییه‌کان به تایبه‌ت له ناو هؤڵی شانۆ وسینه‌ماکاندا له سه‌ر بڕێک له کورسی ته‌ماشا چیان ده‌رزی تێکه‌ڵاو به ویروسی ئه‌یدز داده‌نرێت، به‌و مه‌به‌سته‌ی کاتێک لاوێک له سه‌ر ئه‌و کورسیه دابنیشێت، ده‌رزیه ئه‌یدزاویه‌که به لاشه‌ی دا بڕوات وبه‌و جۆره گیرۆده بێت به نه‌خۆشی ئه‌یدز، به‌م جۆره له سه‌ر خواستی هه‌واڵنێرانمان له‌و مه‌ترسیه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه وداواتان لێده‌که‌ین که دۆستان وئاشنایانی خۆتان له‌و پیلانه ئاگادار بکه‌نه‌وه، هه‌واڵنێرانمان باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌م پیلانه تایبه‌ت به ناوچه کورد نشینه‌کانه که به داخه‌وه تا ئیسته چه‌ند که‌س له‌و رێگایه‌وه توشی ئه‌و نه‌خۆشینه کراون.
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی ماڵپه‌ڕی زرێبار پرێس
کۆد......خه0400
له‌شاری ئابدانانی هه‌ڵکه‌وتو له پارێزگای ئیلامه‌وه ئاگادار کراین چه‌ندرۆژ له‌وه پێش هیزه‌کانی ئینتزامی جێگیر له‌وشاره لاوێکی موتور سوار له شه‌قامی *هزار در * ده‌گرن وده‌ی ده‌نه به‌ر لێدان وبێ حورمه‌تی، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات ئه‌و مه‌ئموورانه ته‌نیا به بیانوی ئه‌وه‌ی که ئه‌و لاوه به موته‌ره‌که‌یه‌وه له کاتی لێخوریندا که‌وتوه‌ته به‌ر پۆلیسه‌وه لێدراوه.
به‌هۆی بڕان وهاتنه‌وه‌ی له ناکاوی به‌رق له‌مه‌ریوان دوماڵی تر سووتان
له هه‌واڵێکدا که به ده‌ستمان گه‌یشتوه، دوێنێ به‌رقی گه‌ڕه‌کی چوار باخی مه‌ریوان ده‌برێط، کاتێک به‌رق له ناکاو دێته‌وه به هۆی به‌رزی ونزمی زه‌ختی کاره‌باکه‌وه 2 ماڵ سیمی به‌ر قه‌کانیان ئاگر ده‌گرێت وله ئاکام دا هه‌م وکه‌لو په‌لی ناو ماڵه‌کان ده‌سوتێت، جێی ئاماژه‌یه هه‌ر دوێنێ 5شه‌مه له گه‌ڕه‌کی دارسێرانی 1 ماڵێک به هۆر بڕان وهاتنه‌وه‌ی به‌رقه‌وه ته‌قییه‌وه. هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات به‌رزی ونزمی زه‌ختی به‌رق زه‌ره‌ری ئه‌و ماڵانه هه‌یه که خاوه‌نه‌کانیان هه‌ژارن وتوانای دابین کردنی سیستمی ئه‌نیه‌تی نین، هه‌ر بۆیه له‌م بران وهاتنه‌وه‌ی به‌رقه‌دا که له مه‌ریوان بوه‌ته جیره به‌ندی، زۆرتر زه‌ره‌ر وخه‌ساره‌ت به بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌کان ده‌که‌وێت.
ادامه اعتصاب غذای دانشجويان دانشگاه تربيت معلم پرديس کرج
خبر نگار سایت زریبار در این زمینه گفت، تحصن و اعتصاب غذای دانشجويان دانشگاه تربيت معلم پرديس کرج ادامه دارد و تاکنون یه‌عنی 5شنبه مورخه‌ی 16/3 سی تن از دانشجويان اعتصاب کننده به علت وخامت جسمی به بهداری دانشگاه منتقل شده اند
خبر نگار/سیاوش
له هه‌واڵێکدا که له شائاباده‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه سه‌رهه‌نگ لوتفعه‌لی مورادی فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی شائاباد به هۆی ئازاردانی هاوسێ و به‌راوسێ وهه‌ڕه‌شه له وه‌رزشوانان وهه‌ر وه‌ها که‌ڵک وه‌ر گرتن له‌هێزی ئینتزامی بۆ که‌ڵکی تاکی خۆی وترساندن ورا‌و رووتی خه‌ڵک له‌لایه‌ن دادگای شائاباد له پارێزگای کرماشانه‌وه بانگهێشت کراوه، به‌ڵام لوتفعه‌لی مورادی له‌رۆیشتن بۆ دادگا خۆی بواردوه، دواتر بڕیاری گرتنی ناو براو له لایه‌ن دادگاوه ده‌ر ده‌چێت، چه‌ند رۆژه ناو براو بێ سه‌رو شوێنه‌و که‌س نازانێت په‌نای به کام به‌ر پرسی له خۆی گه‌وره‌تر بردوه یان له کوێ خۆی شاردۆته‌وه.
هه‌واڵنێر/شائاباد/حومه‌یل
میلۆن دۆلاری مه‌رزی باشماخ دیار نیه
له هه‌واڵێکدا که له ناوچه‌ی مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان ه‌گیشتوه‌له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا پێرێ 15ی جۆزه‌ردان، داهاتی گومریکی مه‌رزی باشماخ نزیک به 190 میلیۆن دۆلار به‌ر ئاورد کراوه، به‌ڵام له‌نێوان فه‌رمانداری وبه‌ر پرسانی گومریک وبه‌ر پرسانی هێزی ئینتزامیدا 150 میلیۆن دۆلار بزر بوه، له و بڕه داهاته 140 میلیۆن دۆلار رژاوه‌ته خه‌زانه‌ی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌وه، له سه‌ر بزر بوونی ئه‌و بڕه پاره‌یه کێشه‌و لێکۆڵینه‌وه له ناو به‌ر پرسانی حوکمی وناوچه‌ییدا ده‌ستی پێکردوه.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/کارمه‌ند
هه‌واڵ
هه‌واڵنێری ماڵپه‌ڕی زرێبار پرێس له مه‌ریوانه‌وه ئاگاداری کردین ، ئه‌مرۆ 5شه‌مه رێکه‌وتی 16ی جۆزه‌ردان له‌بلواری عیباده‌ت، گه‌ڕه‌کی دارسێرانی یه‌ک کاتژمێر 4 ونیو به‌رقی گه‌ڕه‌ک له‌ناکاو ده‌برێت، بڕانی به‌رق تا کاتژمێر 5و نیو درێژه ده‌خایه‌نێت، کاتژمێر 5و نیو به بێ ئاگاداری دانیشتوانی گه‌ڕه‌ک له ناکاو به‌رق دێته‌وه، به هۆی هاتنه‌وه‌ی له‌ناکاوی کاره‌با سیم ووه‌سایلی کاره‌بایی ماڵێک له‌گه‌ڕه‌کی دارسێرانی یه‌ک له کوچه‌ی موهاجر پێکه‌وه ئیتسالی ده‌که‌ن وله‌پڕ ماڵه‌که به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌ته‌قێته‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماڵه‌که هیچ که‌لو په‌ڵی ناو ئه‌و ماڵه به ساقی نه‌ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه له کاتێکدایه دانیشتوانی ئه‌و ماڵه خێزانێکی کرێنشینی که‌م داهاتن که هه‌موکه‌لوپه‌لی ناوماڵیان بوه قوربانی بڕان وهاتنه‌وه‌ی کاره‌با، جێگای خۆشحالیه له‌و کاته‌دا هیچ کام له ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له‌ماڵه‌وه نه‌بون بۆیه زه‌ره‌ری گیانی لێ نه‌که‌وتوه‌ته‌وه، هه‌واڵنێری زرێبار پرێس له درێژه‌دا باس له‌وه ده‌کات که گرانی وده‌ست ته‌نگی، ته‌نگی به خه‌ڵک هه‌ڵچنیوه وهه‌ر وه‌ها کاره‌با له‌مه‌ریوان جیره به‌ندیکراوه، ژیانی خه‌ڵک له‌بارو دۆخێکی ناله‌باردایه‌و بازر گانان له ژێر ناوی گه‌مارۆی ئابووری ئێران نرخی هه‌مو شتێکیان بردۆته سه‌ر، که دابین کردن ژیان له‌لایه‌ن هه‌موان به تایبه‌تی بنه‌ماڵه ده‌ست کورته‌کانه‌وه زۆر دژواره‌و گرانی مه‌ترسی خستوه‌ته سه‌ر ژیانی خه‌ڵک.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/هۆنیا
کۆد......خه0398
له کرماشانه‌وه ئاگادار کراین به‌ر له‌نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه له شه‌قامی که‌مه‌ر به‌ندی له‌نزیک مه‌یدانی سه‌نجاوی لاوێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵان به ته‌ناف خۆی به دارێکی سه‌ر شه‌قامه‌که‌وه هه‌ڵواسی وکۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه، هۆی خۆکوژی ئه‌و لاوه 18 ساڵانه له ئێمه روون نه‌بوه‌ته‌وه.پاش ماوه‌یه‌ک ته‌رمی بێ‌گیانی ئه‌و لاوه له لایه‌ن هێزی ئینتزامی کرماشانه‌وه له دارهێندرایه خوار وگوازرایه‌وه بۆ پزیشکی یاسایی.
هه‌واڵنێر/کرماشان/موحبی
پژاک یه‌کێک له‌شه‌ره‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوانی به ئه‌ستۆ گرت
سایتی رۆژهه‌ڵات ، که ماڵپه‌ڕێکی نزیک له پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاکه باس له‌وه ده‌کات که گریلاکانی ئه‌و پارته له مه‌ریوان ده‌ر گیر بون و15 نه‌فه‌ر له‌هێزه‌کانی رژیمیان کوشتوه‌و بریندار کردوه، پژاک باس له‌وه ده‌کات که شه‌ره‌که دوای هێرشی گریلاکانی ئه‌وان بۆ سه‌ر پاسگای ئاشگه رووی داوه، گه‌ر چی شوێنێک به ناوی ئاشگه له ناوچه‌ی مه‌ریواندا نیه، به‌ڵام شک بۆی ده‌چێت مه‌به‌ستیان پاسگای ئاشه‌که ی کانی کوزه‌ڵه هه‌ڵکه‌وتو له‌نزیک کانی کوزه‌ڵه‌و گاڕان بێت، ئێمه پێشتر هه‌واڵی ئه‌و عه‌مه‌لیاته‌و چه‌ند عه‌ملیاتێکی تری هێزی پێشمه‌رگه‌مان بڵاکردۆته‌وه، هه‌ر وه‌ها باسمان له‌وه کردوه هیچ حیزب ولایه‌نێک ئه‌و عه‌مه‌لیاته‌نه‌ی به ئه‌ستو نه‌گرتوه، له‌هه‌مان کات دا ده‌نگوی ئه‌وه بوه که پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه باڵی خوازیارانی یه‌ک گرتنه‌وه ئه‌نجامیان دابێت، ئه‌وانیش هه‌ندێک چالاکیان ئه‌نجام داوه که له‌یه‌کێک له چالاکیه‌کانیان دا 3 پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه به هۆی خه‌یانه‌تی خاوه‌ن ماڵێکه‌وه له ناوشاری مه‌ریوان به‌ناوه‌کانی شوعه‌یب بارامی، جه‌میل بامزه‌ڕ وئاسۆ میرزایی‌شه‌هید کران، تا ئیسته ئه‌وان به ره‌سمی له‌و بابه‌ته‌وه لێدوانێکیان ئه‌نجام نه داوه، به‌ڵام له 3 عه‌ملیاتی ئه‌نجام دراو پژاک دانیه‌کیانی به ئه‌ستۆ گرتوه، له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات باسی له‌وه کردوه که گریلاکانی پژاک له مه‌ریوان به‌ر پرسێکی به‌سیجیان به ناوی ئه‌سه‌د کوشتوه، ئه‌مه له کاتێکدایه هیچ باسێکیان له‌ناوی ته‌واوی ئه‌سه‌د نه‌کردوه، که‌س نازانێ ئه‌سه‌د کێیه‌و له کوێ کوژراوه، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه باڵی یه‌ک گرتنه‌وه که‌سێکیان له ئاوایی ده‌ری به‌ناوی ئه‌سعه‌د سڵێمانی کوڕی حه‌سه‌ن به‌گ کوشتوه که دوای کوشتنی ناوبراو 3 پێشمه‌رگه له‌و ده‌سته پێشمه‌رگه‌یه که ناوه‌کانیان له سه‌ره‌وه هاتوه له ناوشاری مه‌ریوان به ده‌ستی هێزه‌کانی رژیم شه‌هید کران.
کۆد......خه0396
خبری کوتاه در مورد اعتصاب دانشجویانی دانشگاه تربیت موعلم
در سومین روز از اعتصاب دانشجویان، دانشگاه تربیت معلم در محاصره نیروهای امنیتی می باشد، امروز 2تن از دانشجویان به علت وخامت وزع جسمیشان به بهداری انتقال یافتند ، در حالی که تحصن دانشجویان دانشگاه تربیت معلم وارد سومین روز خود شده است، دانشجویان معترض به شدت تحت فشار مدیریت دانشگاه و نیروهای امنیتی مستقر در خارج دانشگاه قرار دارند.
خبر نگار/سیاوش
تۆ پ باران کردنی ناوچه‌ی مه‌ریوان
له هه‌واڵێکدا که ئه‌مرۆ 4شه‌مه‌به ده‌ستمان گه‌یشتوه هێزه‌کانی رژیم ئه‌مرۆ بناری سورێنیان ؛ه ناوچه‌ی مه‌ریوان به خه‌ستی تۆپ باران کردوه، له ئه‌گه‌ری زیانی گیان به هاوڵاتیان زانیارییه‌ک له به‌ر ده‌ست دانیه، هێزه‌کانی سووپا پێش له تۆپ باران کردنی کێوه‌کانی سورێن به خه‌ڵکی بڕێک له ئاواییه‌کانیشیان راگه‌یاندوه که بۆیان نیه له ماڵه‌کانیان بێنه ده‌ره‌وه.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/سورێن
بڕانی به‌رق له‌مه‌ریوان ودیوانده‌ره
له دوهه‌واڵێک وه‌ک یه‌ک دا که له‌شاره‌کانی مه‌ریوان ودیوانده‌ره‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، ئاگادار کراوین که ماوه‌یه‌که، له‌و دووشاره به هۆگه‌لی نادیاره‌وه په‌یتا په‌یتا به‌رقی بڕێک له‌گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌ودووشاره ده‌برێت، ئه‌م هاتنه‌وه‌و بڕانی به‌رقه بوه‌ته هۆی زه‌ربه‌دان وخه‌سار که‌وتن ل؛ه زۆر که‌لو په‌له‌ی به‌رقی دانیشتوانی ئه‌ودوشاره.
هه‌واڵنێران
مه‌ریوان/سورێن
دیوانده‌ره/هه‌وه‌توو
ئه‌نجومه‌نی ژیاری كرماشان داخرا
ئه‌نجومه‌نی ژیارله كرماشان به فه‌رمانی به‌رپرسی گشتی كار‌وباری كۆمه‌ڵایه‌تی رێكخراوێك به ناوی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی وڵات داخرا، به پێی هه‌واڵی، هه‌واڵده‌ری چاوه‌دێری مافی مرۆڤی كوردستان بڕیاری داخرانی ئه‌نجومه‌نی ژیار به بێ هیچ چه‌شنه ئاگادار كردنه‌وه یا وریا كردنه‌وه‌یه‌كی له‌ژێرناوی به‌زاندنی هێڵه سووره‌كان‌و درووست كردنی پێوه‌ندی سیاسی ده‌ركراوه.ئه‌نجومه‌نی ژیار یه‌كێك له رێكخراوه چالاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كرماشانه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی‌دا له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتووری‌دا چالاك بووه
هێزه‌کانی رژیم له‌سه‌قز که‌سێکیان بریندار کرد
له سه‌قزه‌وه‌ئاگادار کراین رۆژی 12ی جۆزه‌ردان هێزه‌کانی ئینتزامی رژیم له نێوان جاده‌ی سه‌قز بۆ بۆکان ته‌قه له‌ماشینێک ده‌که‌ن که له ئاکامی ته‌قه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا شۆفیری ماشینه‌که به ناوی فاروق عه‌زیزی بریندار بوه، فاروق به برینداری گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز.
هه‌واڵنێر/سه‌قز/فه‌تحی
رووداوی رێگا‌و بان له بانه قوربانی لێکه‌وته‌وه
له بانه‌وه ئاگادار کراین رێکه‌وتی 12ی جۆزه‌ردان له جاده‌ی بانه بۆ سه‌قز له رووداوی رێگا‌و باندا به هۆی کاره‌ساتی ئۆتۆمبیله‌وه که‌سێک به ناوی په‌یمان ئه‌حمه‌دی خه‌ڵکی بۆکان گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/بانه/مسگه‌ری
له هه‌واڵێکدا که له ناوچه‌ی مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، دوێنێ شه‌وی 2شه‌مه له سه‌ر سێشه‌مه له لایه‌ن که‌سانی نه ناسراوه‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ر پاسگای هێزه‌کانی رژیم له ئاوایی کانی کون هه‌ڵکه‌وتو له سه‌ر شی‌و له نێوان شاره‌کانی سه‌قز ومه‌ریواندا، به هۆی درێژخایاندنی هێرشی هێرش به‌ران بۆ سه‌ر ئه‌و پاسگایه هێزێکی زۆری پێک هاتو له هێزه‌کانی سوپا به هانای پاسگای کانی کونه‌وه ده‌رؤن، پاشان هێزی کۆمه‌کی له که‌مین ژماره‌یه‌کی تر ده‌که‌وێت، له ئاکامی ئه‌وشه‌ر وپێکدادانه‌و هێرش بۆ سه‌ر پاسگای کانی کون هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات که 32 که‌س له هێزه‌کانی رژیم کۆژراو و بریندار بون، له ئه‌گه‌ری خه‌ساره‌تی گیانی هێرش به‌ران زانیارییه‌ک له به‌ر ده‌ست دا نیه، تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ که‌س ولایه‌نێک ئه‌وهێرشه‌ی به ئه‌ستۆ نه‌گرتوه، بۆ ئه‌م ده‌ر گیریه له ناو خه‌ڵکدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که پێشمه‌رگه کانی کۆمه‌ڵه‌ن که به تازه‌گی له کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران جیابوونه‌وه وبه ناوی خوازیارانی یه‌ک گرتنه‌وه‌ی ماڵی کۆمه‌ڵه به سه‌ر په‌ره‌شتی عه‌به دلێر سه‌ر قاڵی چالاکی وتێکۆسانن.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/چیگڤارا
هه‌ر وه‌ک له هه‌واڵه‌کانی دوێنێدا به ئاگاداریتانمان گه‌یاند شه‌وی یه‌ک شه‌مه هێرش کرابوه سه‌ر پاسگای هێزه‌کانی رژیم له ئاوایی باخان هه‌ڵکه‌وتو له ناوچه‌ی مه‌ریوان پاشان هێزێکی زۆری کۆمه‌کێ له مه‌ریوانه‌وه ده‌رۆن به هانای پاسگای باخانه‌وه، ئه‌و هێزه کۆمه‌کیانه‌یش که‌وتبوونه که‌مینی هێرشبه‌ران له نزیک ئاوایی حه‌سه‌ن ئاوڵه، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات له سه‌ر ئه‌نجامی 4 کتژمێر شه‌ردا له پاسگای باخان 6 که‌س له‌هێزه‌کانی رژیم کوژراون و2 که‌سیش بریندار بون، هه‌ر وه‌ها له نزیک ئاوایی حه‌سه‌ن ئاوڵه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌و هێزانه‌ی رژیم کوژراو وبریندار بون. تا ئێسته هیچ که‌س ولایه‌نێک به ره‌سمی ئه‌و هێرشانه‌ی به ئه‌ستۆ نه‌گرتوه، به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵکداده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بوه‌ته‌وه که پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه له باڵی خوازیارانی یه‌ک گرتنه‌وه ی ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه که عه‌به دلێر سه‌ر په‌ره‌شتیان ده‌کات بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی شه‌هید بوونی 3 هاوڕێیان له ناوشاری مه‌ریوان ئه‌و عه‌مه‌لیاته‌یان ئه‌نجام دابێت.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/چیگڤارا
به‌بۆنه‌ی گیان به‌خت کردنی 3 قاره‌مانی تێکۆشه‌ری ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه
شوعه‌یب بارامی، جه‌میل بامزه‌ڕ، هه‌ڵۆ میرزایی
1. ئه‌ی شه‌هیدان نامرێ ناو ونیشانتان
2. په‌لکی داری شادی گشتین ئێوه هه‌ر گیز نامرن
نامرێ ئاگر هه‌واڵان ئێوه کڵپه‌ی ئاگرن
کۆد......خه0392
له هه‌واڵێکدا که ئه‌مرۆ 2شه‌مه له‌مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه دوێنێ شه‌وی یه‌کشه‌مه له سه‌ر دووشه‌مه کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه هێرشیان کردۆته سه‌ر هێزه‌کانی رژیم وشه‌ر وپێکدادان هاتوه‌ته ئاراوه، پانتایی شه‌ره که له ئاوایی حه‌سه‌ن ئاوڵه هه‌ڵکه‌وتو له5 کیلومه‌تری مه‌ریوان تا ئاوایی باخان له گاڕانی مه‌ریوانی گرتبوه‌وه، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات شه‌ڕه‌که له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانی رژیمدا4 کاتژمێری خایاند، پاشان به هاتنی هێزی کۆمه‌ڵی زۆری رژیم شه‌ڕه‌که کۆتایی پێهات، ده‌وترێ دوێنێ شه‌و زیاتر له20 ماشین پڕ له هێزه‌کانی رژیم به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌ر شیوی مه‌ریوان رۆیشتون، به پێێ هه‌وڵه‌کان ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی رژیم کۆژراو بریندار بون، گه‌رچی هیچ هێزو لایه‌نێک تا ئیسته ئه‌م شه‌ڕانه‌ی به ره‌سمی به ئه‌ستۆ نه‌گرتوه‌به‌ڵام خاڵکی ناوچه‌که باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و پێشمه‌رگانه پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ن له باڵی خوازیانارنی یه‌ک گرتنه‌وه که ویستبێتیان تۆڵه‌ی هاوڕێیانی گیان به‌خت کردوویان شوعه‌یب و ئاسۆ وجه‌میل که سێ رۆژ له‌وه پێش له ناوشاری مه‌ریوان به ده‌ستی هێزه‌کانی رژیم شه‌هید کراون ئه‌م ده‌ر گیرییه‌یان ئه‌نجام دابێت، جێی ئاماژه‌یه هێزه‌کانی سوپا به که‌لو په‌لی تایبه‌ته‌وه ئه‌مرۆ دووشه‌مه رژاونه‌ته شوێنی ده‌ر گیرییه که‌و سه‌ر قاڵی فیلم به‌رداری و لێکۆڵینه‌وه‌ن له شوێنی شه‌ڕه‌که.
هه‌واڵنێر/،مه‌ریوان/چێگوارا
کۆد......خه0391
به پێێ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتون، به دوای هه‌ندێک چالاکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی مه‌ریوان، شه‌وی 4شه‌مه له سه‌ر 5شه‌مه پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه که‌سێک به ناوی ئه‌سعه‌د سڵێمانی له ئاوایی ده‌ری به تاوانی هاوکاری له‌گه‌ل رژیم ده‌کوژن، جێی ئاماژه‌یه ئه‌سعه‌د ساڵی پێشتر له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانه‌وه له ئاوایی ده‌ری ده‌ست گیر وپاش ئاگادار کردنه‌وه ی له ئاکامی سیخوری کردنی ئازادی ده‌که‌ن، به‌ڵام شه‌وی 4شه‌مه له سه‌ر 5 شه‌مه ی ئه‌م ساڵ پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه ده‌چنه ئاوایی ده‌ری وناو براو دوکوژن، دواتر تیمێکی 3 که‌سی له‌و پێشمه‌رگانه بۆ کارێکی تر هه‌ر ئه‌وشه‌وه دێنه ناوشاری مه‌ریوان، یه‌کێک له‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه پێشتر له‌گه‌ل که‌سێک به ناوی، م‌و کوڕی زا ، دۆستایه‌تی ده‌بێت، بۆیه *م‌و* له هاتنی خۆیان ئاگادار ده‌کات وپێیشی راده‌گه‌یه‌نێت که ده‌رۆنه ماڵ ئه‌وان وله‌وێ ده‌مێننه‌وه، ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه بێ ئاگاله‌وه ده‌بێت که *م‌و* ماوه‌یه‌که بوه‌ته جاش وبه‌کرێگیراوی رژیم، *م‌و* به خێرایی خیزانه‌که‌ی ده‌نێرێته‌وه بۆ ماڵی بابی وماڵیان بۆ چۆڵ ده‌کات، کاتژمێر 3و نیوی شه‌و3 پێشمه‌رگه ده‌رۆنه ماڵ *م‌و* *م‌و * له رێگای خوارده‌مه‌نییه‌وه هه‌ر سێ پێشمه‌رگه‌که‌ی ده‌رمان خوارد کردوه، دواتر هێزه‌کانی رژیم ئاگادار ده‌کات و هێزه‌کانی سوپایش به فه‌رمانده‌هی هیوا تاب وجێگری سیروان برزویی وهاوکاری جه‌عه‌فه‌ر ته‌وان شاره‌داری مه‌ریوان وژماره‌یه‌کیتر له به‌کرێگیراوانی رژیم به‌خێرایی ده‌گه‌نه ماڵ *م‌و*، پاشان ئه‌و هێزانه به‌مه‌به‌ستی شێواندنی راستی رووداوه‌کان وبۆ ئه‌وه‌ی که به‌شێک له‌و تاوانه‌یش له سه‌ر م‌و بشارنه‌وه ته‌قه له‌ته‌رمی نیوه‌گیانی ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه ده‌که‌ن که وانیشان بده‌ن ئه‌و پێشمه‌رگانه که به هۆی خواردنی سه‌مه‌وه له لایه‌ن خاوه‌ن ماڵه‌که مه‌سمووم کرابوون له‌شه‌ردا شه‌هید کراون، دواتر ته‌رمی هه‌ر سێکیان له پاترۆڵه‌که‌ی م‌و ده‌خرێت و ده‌یان گوازنه‌وه بۆ ساردخانه‌ی بیمارستان، ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه ناوه‌کانیان بریتین له شوعه‌یب بارامی ناسراو به شوعه‌یب سه‌وڵاوا، جه‌میل بامزه‌ڕ، وئاسۆ میرزایی ناسراو به هه‌ڵۆ. ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشان بوون که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش به سه‌ر په‌ره‌شتی عه‌بدوڵا کۆنه‌پۆشی ناسراو به عه‌به دلێر خوازیاری یه‌کگرتنه‌وه‌ی ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه بوون وبه‌و هۆیه‌وه هه‌ندێکیان له‌و حیزبه ده‌ر کران وژماره‌یه‌کی زۆریشیان به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی به ئیداره‌ی ئه‌و حیزبه ئه‌و ته‌شکیلاته‌یان به جێ هیشت ئێسته وه‌ک ره‌وتی خوازیارانی یه‌ک خستنه‌وه‌ی ماڵی کۆمه‌ڵه خه‌ریکی چالاکین، ئه‌و کۆمه‌ڵه له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه حیزبێکی تریان درووست نه‌کردوه به‌ڵکو به ناوی کۆمه‌ڵه‌وه کار ده‌که‌ن وده‌ڵێن خوازیاری یه‌ک خستنه‌وه‌ی ماڵی کۆمه‌ڵه‌ین.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/دارسێران
کۆد......خه0390
كوژران‌و برینداربوونی 6 كه‌س له هێزه‌كانی رێژیم
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی دژه تانك به ماشینێكی هێزی ئینتیزامی‌دا، 3 كه‌س له‌و هێزانه كوژران‌و سێ كه‌سیش بریندار بوون. ئه‌م رووداوه رۆژی 8ی جۆزه‌ردان له نێوان ئاوایی‌یه‌كانی ئاڵوه‌تان‌و ده‌شتی وه‌رنێ سه‌رده‌شتدا رووی داوه,گه‌رچی هیچ که‌س ولایه‌نێک تا ئێسته ئه‌و کرده‌وه‌ی به ئه‌ستۆ نه‌گرتوه به‌ڵام هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له ناو خه‌ڵک دا که ئه‌و مینه له لایه‌ن گریلاکانی پژاکه‌وه دانرابێت.
هه‌واڵنێر/سه‌رده‌شت/ئالان
ده‌ست گیر کرانی 4که‌س له په‌سوێی پیرانشار
له پیرانشاره‌وه ئاگادار کراین، له هێرشی هێزه‌کانی رێژیم‌دا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئاوایی په‌سوێی پیرانشار له رۆژی 6ی جۆزه‌رداندا 4 كه‌س گیران که‌تۆمه‌تی راگرتنی چه‌ک به‌شیوه‌ی نا یاسایی دراوه‌ته پاڵ ئه‌م 4 که‌سه، ناوی دووکه‌سیان بۆ ئێمه روون بوه‌ته‌وه که بریتین له جه‌مال مه‌حموودی وئه‌بووبه‌کر کاکه ڵا، ئه‌و 4 که‌سه گوازراونه‌ته‌وه بۆ ئیتلاعاتی پیرانشار، له چاره‌نووسیان زانیاریه‌ک له به‌ر ده‌ست دانییه.
هه‌واڵنێر/پیرانشار/خانێ
کۆژرانی که‌سێک له بۆکان
له بۆکانه‌وه ئاگادار کراین كه‌سێك به‌ناوی ره‌حیم سلێمانی‌له میراوای بۆكاندا به‌هۆی ده‌ستڕێژی یه‌كێك له هێزه‌كانی رێژیم جێگیر له كه‌لانته‌ریی ژماره 13ی میراوادا كوژرا، ناوبراو له كاتێكدا به ماشین له بۆكانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه له لایه‌ن ده‌ره‌جه‌دارێکی ئینتزامی پاسگای ژماره 13ی میراواوه بێ هیچ هۆیه‌ك دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ وبرینداری ده‌که‌ن، تا ده‌ی گه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه به هۆی کاری بوونی برینه‌که‌ی وخوێن رۆیشتن له له‌شی گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/بۆکان/کولته‌په
ئه‌مرۆ له شائاباد هێرش کرایه سه‌ر به‌ر پرسی حیزب وڵای گۆران
له شائاباده‌وه ئاگادار کراین چه‌ند کاتژمێر له‌وه پێش به‌ر پرسی حیزب وڵای ناوچه‌ی گۆران له‌ته‌ک یه‌کێک له جێگره‌کانی وهه‌ر وه‌ها 2 پارێزه‌ری بۆ کارێکیخۆی ده‌رواته ناو شه‌قامێک له ناوشاری سائاباد، له‌پڕ دا به چه‌کی تاپڕ هێرش کراوه‌ته سه‌ری وته‌قه‌یان لێ کردوه، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات خه‌لیفه فه‌ر هاد که به‌ر پرسی حیزب وڵای ناوچه‌ی گۆرانه به سووکی بریندار بوه، هێرشکه‌ره‌که‌یش خۆی ده‌ر باز کردوه‌و تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه نه ناسراوه.
هه‌واڵنێر/شائاباد/ته‌جه‌ر
پیشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه له بانه جاشێکیان کوشت
هه‌ر وه‌ک پێشتر له هه‌واله‌کاندا پێمانراگه‌یاندن شه‌وی دووشه‌مه له سه‌ر سێشه‌مه ی حه‌وتوی رابردو جاشێکی خه‌ڵکی بانه به ناوی عومه‌ره درێژ درابوه به‌ر ده‌ست درێژ وده‌کوژرێت، هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌م جاشه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه کوژراون، گه‌ر چی تا ئێسته هیچ کام له باڵه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌و باره‌وه لێدوانێکیان ئه‌نجام نه داوه جێی ئاماژه‌یه هیچ زیانێکیش له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه نه که‌وتوه.
پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌مه‌ریوان جاشێکیان کوشت
هه‌ر وه‌ک پێشتر به ئاگاداریتانمان گه‌یاند شه‌وی 4شه‌مه جاشێک به ناوی ئه‌سعه‌د سڵێمانی کوڕی حه‌سه‌ن به‌گ خه‌ڵکی ئاوایی ده‌ری درایه به‌ر ده‌ست رێژ وکوژرا، دواتر ده‌ر که‌وتوه که ئه‌و جاشه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه وه کوژراوه گه‌ر چی هیچ کام له کۆمه‌ڵه‌کان به ره‌سمی له‌و باره‌یه‌وه لێدوانێکیان ئه‌نجام نه داوه.
شه‌هید بوونی 3 پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له‌تێک هه‌ڵچوونیان له گه‌ل سوپا له ناوشاری مه‌ریوان
له هه‌واڵێکدا که به ده‌ستمان گه‌یشتوه پێرێ 5شه‌مه هێزه‌کانی رژیم له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه به شه‌ڕ دێن، له‌و تێک هه‌ڵچوونه دا 3 پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه به ناوه‌کانی شوعه‌یب سه‌وڵاوا، جه‌میل وئاسۆ میرزایی ناسراو به هه‌ڵۆ گیانیان به‌خت کردوه، ته‌رمی ئه‌و3پێشمه‌رگه‌یه که‌وتوه‌ته ده‌ستی هێزه‌کانی رژیم وله ساردخانه‌ی بیمارستانی مه‌ریواندایه. شه‌هید بوونی ئه‌و 3پێشمه‌رگه سیمایه‌ک له خه‌م وخه‌فه‌تی به سه‌ر شاری مه‌ریوان وناوچه‌که‌دا زاڵ کردوه‌و بوه‌ته هۆی خه‌م وپه‌ژاره‌ی خه‌ڵک. له‌م بابه‌ته‌وه تا ئێسته کۆمه‌ڵه هیچ لێدوانێکی ئه‌نجام نه داوه.
کچێکی 15ساڵ ته‌مه‌ن له سه‌رپێڵی زه‌هاو خۆی کوشت
له سه‌ر پێڵی زه‌هه‌اوه‌وه ئاگادار کراین کچێکی ته‌مه‌ن 15 سالان به ناوی مه‌دینه له ماله‌که‌ی خۆیاندا به چه‌کێک له جۆری تاپڕ خۆی کوشتوه، هۆکاری ئه‌م خۆ کوژی موشکلاتی بنه‌ماڵه‌یی راگه‌ینادراوه.
هه‌واڵنێر/سه‌ر پێڵ/به‌یره‌یی
کۆد......خه0387
له هه‌واڵێکدا که‌ئه‌مرۆ هه‌ینی رێکه‌وتی 10ی جۆزه‌ردان له مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه ئه‌م دوانیوه‌رۆیه له لایه‌ن که‌س یان که‌سانی نه ناسراوه‌وه دارستانه‌کانی پشتی ئاوایی بێڵو ئاگری تێبه‌ر دراوه، ئه‌م که‌س یان که‌سانه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که سرووشتی کورده‌واری له به‌ین به‌رن و ژینگه‌ی کورده‌واری کاول بکه‌ن، ئاوایی بێلو هه‌ڵکه‌وتو له 15کیلومیتری مه‌ریوان له به‌شی خاو میراوایه که کێوه‌کانی پشت ئه‌و ئاواییه هه‌ڵکه‌وتوو له نێوان ئاواییه‌کانی بێلو ده‌ره‌وه‌ران، بناوه‌چڵه به دارستانێکی جوان داپۆشراوه، به‌ڵام به داخه‌وه حه‌وتوی رابردو ئاگری تێبه‌ردراکه به هه‌وڵ وهیمه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه ئاگره‌که کۆژایه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ر ئێسته ئاگری تێبه‌ر دراوه‌ته‌وه‌و ناحه‌زانی کورده‌واری چوار ده‌ون ودار ودره‌خت به‌م خه‌ڵکه هه‌ژاره ره‌وا نابینن. له‌م کاته‌دا که هه‌واڵه‌که ده‌نووسین بڵێسه‌ی ئاگر له پشت بێلو دارستانه‌کانی ئه‌و کێوانه به‌ره‌و نابوودی ده‌بات.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/هونیا
شه‌ڕ وتێک هه‌ڵچوون له نێوان ره‌ئیس وکارمه‌ندێکی شاره‌داری کرماشان
له کرماشانه‌وه ئاگادار کراین حه‌وتوی رابردو حوسه‌ین دورواج ره‌ئیسی ئیجرائیاتی شاره‌داری کرماشان ده‌ست ده‌کات به بیانو گرتن ل ه‌جێگری شاره‌داری ئه‌وشاره، به‌م هۆیه‌وه جنێو بێحورمه‌تی به‌شیرزاد عوبه‌یری ده‌کات، شێرزاد له‌گه‌ل حوسه‌ین دورواج تێک هه‌ڵ ده‌چن وله ئاکام دا شێرزاد بریندار ده‌بێت، پاشان سکاڵای خۆی ده‌باته دادگای کرماشان، دادگای کرماشان بڕیاری گرتنی حوسه‌ین دورواج ره ئیسی ئیجرائیاتی کرماشان ده‌ر ده‌کات که پێرێ 4شه‌مه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئئینتزامییه‌وه ده‌ست گیر کراوه.
هه‌واڵنێر/کرماشان/جه‌وانشێر
بانگ كردنی 2 موعه‌لیمی شاری سنه بۆ دادگا و ناوه‌ندی ئاموزش و په‌روه‌رش
له سنه‌وه ئاگادار کراین دادگای‌شاری سنه به‌ها‌دینی مه‌له‌كی یه‌كێك له هه‌لسوراوانی سێنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و شاره‌ی، كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و راپۆرتی درۆینه تۆمه‌تبار كرا بوو، بانگ كردوه.ناوه‌ندی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئوستانی كوردستانیش به بێ هیچ رون كردنه‌وه‌یه‌ك جه‌مالی خه‌وال موعه‌لیم و هه‌لسوراوی سێنفی فه‌رهه‌نگیانی شاری سنه‌ی بانگ كردوه.
هه‌واڵنێر/سنه/شاڵمان
ده‌ركردنی حوكمی زیندان بۆ دایكی یاسر گوڵی
دادگای‌شاری‌سنه‌فاتمه‌ی‌گوفتاری دایكی یاسرگولی
خوێندكار ێكی گیراوی، به 8 مانگ زیندان مه‌حكوم كرد.فاتمه‌ی گوفتاری به چالاكی له دژی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، بێ حورمه‌تی به مه‌ئمورانی ده‌وڵه‌تی، بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌وال و راپۆرتی درۆیینه و به‌شداری له رێ‌و ره‌سمی گیان به‌ختكردوانی نه‌یاری كۆماری ئیسلامی تاوانبار كراوه.شیاوی باسه‌كه یاسری گولی كوری فاتمه‌ی گوفتاری زیاتر له 8 مانگه له زیندانی شاری سنه دا، چاره‌نوسی نادیاره.
هه‌واڵنێر/سنه/شاڵمان
هێزه‌کانی رێژیم دوو كه‌سیان له ئاوایی‌یه‌كی مه‌هاباددا گرت
له مه‌هاباده‌وه ئاگادار کراین هێزه‌کانی رێژیم چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ئاوایی جاندران ی ناوچه‌ی مه‌نگوڕایه‌تی مه‌هاباددا دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی هه‌ڵۆ شاخی‌و نیشتمان گرت. هۆی گرتنی ناوبراوان تا ئێستا روون نه‌بۆته‌وه.
هه‌واڵنێر/مه‌هاباد/سابڵا‌غ
بانگ كرانی 3 مامۆستا له سنه بۆ دادگا
داده‌ڕسیی سنه رۆژی چوارشه‌ممه، 8ی جۆزه‌ردانی 1387، سێ كه‌س له مامۆستایانی چالاكی ئه‌م شاره‌ی بانگ كرد. ئه‌م سێ مامۆستایه، به‌هادین مه‌له‌كی، حه‌یده‌ر زه‌مانی‌و رامین زه‌ند به تۆمه‌تی "بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ" بانگ كراون، له ئاکامی دادگایی کرانه‌کانیان هه‌واڵێکمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه.
هه‌واڵنێر/سنه/شاڵمان
هێزه‌کانی ئینتزامی له نێوان بۆکان بۆ مه‌هاباد کاسبکارێکیان کوشت
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو دوانیوه‌ڕۆی‌دوێنێ5 شه‌مه‌هێزه‌كانی ئینتزامی له جاده‌ی بۆكان بۆ مهابادله نزیك میراوا ته‌قه له ماشینی كاسبكارێك به ناوی ره‌حیم مام سه‌لیمی دانیشتووی شاری مه‌هاباد ده‌كه‌ن‌و له ئاكام دا ناوبراو به‌ر گوله‌ی هێزه‌کانی ئینتزامی ده‌که‌وێت وگیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/بۆکان/ته‌ره‌غه
له کرماشان که‌سێک له سێداره درا
له کرماشانه‌وه ئاگادار کراین دوێنێ 5شه‌مه که‌سێک له به‌ر چاوی خه‌ڵک له ناو شاری کرماشان له سێداره دراوه، تاوانی ئه‌م که‌س کوشتنی که‌سێکی تر راگه‌یاندرابوو. له سه‌ر ناو نیشانی له سێداره دراوه‌که زانیارییه‌کمان له به‌ر ده‌ست دا نییه.
هه‌واڵنێر/کرماشان/بێستوون
به‌م جۆره به ئاگاداریتانی ده‌گه‌یه‌نین به هۆی رووداوی رێگا‌و بان کاک شۆڕش موحه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 27ساڵان خه‌ڵکی دیوانده‌ره گیانی له ده‌ست داوه، کاک شۆڕش برای کاک هادی موحه‌مه‌دی ناسراو به هادی قه‌ڵارووته‌ڵه‌یه، هه‌مو دۆستان وئاشنایان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه به‌م بۆنه‌وه رێ‌و ره‌سمی پرسه‌و سه‌ره خۆشی له شاری ئۆسلۆ به‌رێوه ده‌چێت، به‌شداریتان له‌و رێ‌و ره‌سمه دا ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی باری خه‌می له ده‌ست دانی ئه‌و ئازیزه له سه‌ر شانی کاک هادی وبنه‌ماڵه‌ی.
دواتر له شوێن وکاتی رێ‌و ره‌سمه که ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه