
له‌گه‌ل رێز و خۆشه‌ویستیماندا بۆ سه‌رجه‌م خوێنه‌ران و هاوکارانی ماڵپه‌ڕی زرێبار پرێس، پێتانی را ده‌گه‌یه‌نین به هۆی پشوی هاوینه‌وه و سه‌فه‌ری به‌رێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ره‌که، زرێبار پرێس بۆ ماوه‌یه‌ک تازه ناکرێته‌وه.
شادی و به‌خته‌وه‌ریتان ئاواتمانه‌و هیوامان سڵامه‌تی و گه‌یشتنتانه به ئاواته‌کانی دڵتان، له هه‌مان کاتدا جوانترین چه‌پکه گۆڵی خۆشه‌ویستیتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین.
علی شاکری دانشجوی رشته علوم اجتماعی دانشگاه پیام نور سنندج واز فعالین مدنی وعضو انجمن لیلاخ دهگلان به دو سال و شش ماه حبس محکوم شد .این دانشجو که در پاییز 86 دستگیر شده بود به مدت 5 روز در اطلاعات شهرستان قروه تحت شکنجه قرار داشته و 17 روز در زندان قروه بازداشت بوده که با وثیقه ازاد گردیده است.
گفتنی است که معاون دادستانی قروه در خواست اشد مجازات برای نامبرده نموده بود ، حکم صادره تعزیزی بوده و از سوی شعبه 4 دادگاه تجدید نظر سنندج تایید گردیده است.گفتنیست که علی شاکری دانشجوی دهگلانی تا کنون به نشانه اعتراض به این حکم نا عادلانه خود را به اجرای احکام دادگاه دهگلان معرفی نکرده است .
خبر نگار/ئه‌ستێره
پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ!
چالاکانی مه‌ده‌نی وسیاسی!
رێکخراو و کۆڕ و کۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌کان!
گیانی دوو به‌ند کراوی کورد له مه‌ترسی ئێعدام دایه، ئه‌نوه‌ر حوسه‌ین په‌ناهی وئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی به تاوان گه‌لی به‌سه‌ردا سه‌پاو له لایه‌ن دادگای کۆماری ئیسلامییه‌وه سزای ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه، باگشتمان پێکه‌وه بۆرزگار کردنی ئه‌و دو به‌ندییه له ئێعدام هه‌وڵی خۆمان بخه‌ینه گه‌ڕ، پشتیوانی له‌م که‌مپه‌ینه بکه‌ن، بۆ واژۆ کردن سه‌ر دانی ئه‌و ئادره‌سه بکه‌ن وبه‌ناردنی ناوی خۆتان بۆ رزگار کردنی دو ئینسان تێ بکۆشن.
http://www.kampinanvar.blogfa.com/
بۆ ئێمزا کاردن مایل بۆ ئه‌و ئادره‌سه بنێرن kempein@gmail.com
بر اساس گزارشات دریافتی از کردستان ،شب پنج شنبه دانشجویی به نام" خضر رسول مروت"،دانشجوی رشته ادبیات دانشگاه ارومیه ، ساکن روستای کورد نشین" تالاو" از توابع شهرستان میاندوآب آذربایجان غربی و همچنین "سالار یاره"ساکن همان روستا، هنگام بازگشت از روستای همجوار " روستای حاجی حسن" ،مورد اصابت نیروها ی تحت فرماندهی سپاه پاسداران قرار گرفته ؛وبه شدت زخمی شده اند .
نیروهای مزبور پس از تیراندازی از انتقال آنان به بیمارستان خودداری کرده وصبح روز پنج شنبه هر دو فرد را به مکان نامعلومی منتقل کرده اند اما تا کنون و علی رغم مراجعات مکرر خانواده هایشان ،تاکنون از وضعیت سلامتی و سر نوشت ایشان خبری در دست نیست و این امر موجبات نگرانی فزاینده فعالین مدنی را فراهم آورده است.
"خضر رسول مروت" دانشجو و فعال اعمال حق زبان مادری از چند سال پیش سمت تدریس زبان کردی را در "بنیاد سوما" که تنها موسسه قانونی متصدی آموزش زبان کردی در کردستان است،عهده دار می‌باشد.
لازم به یادآوری ست، بیش‌تر مناطق کرذنشین به بهانه رفت وآمد فعالان اپوزیسیون کرد به حالت نظامی درآ مده است ،و نیروهای امنیتی و سپاه پاسداران بارها در این مناطق افراد غیر نظامی را مورد یورش مسلحانه قرار داده اند.
هم چنین بنابر گزارشات در یافتی، سپاه پاسداران در اقدامی نگران کننده از مدتی پیش برای آنچه مقابله با نیروهای اپوزیسون فعال در کردستان خوانده شده است ، اقدام به فعال سازی و استخدام گسترده تر نیر وهای محلی لباس شخصی کرده است .
با دستگیری این دانشجو آمار دانشجویان بازداشت شده کورد ،دست کم به 8 تن رسیده است .
خبر نگار/ئه‌ستێره
جارێکی تر ده‌ستی تاوان گووڵێکی سووری ئه‌م وڵاته‌ی په‌ڕ په‌ڕ کرد
شه‌وی 24 له سه‌ر 25ی گه لاوێژ له شارۆچکه‌ی کانی دینار پیاوێک به ناوی عه لی نه‌جاتی کچه‌که‌ی خۆی به ناوی فریشته نه‌جاتی 19ساڵ ته‌مه‌ن پاش دو جار چه‌قۆ لێدان له سه‌ر شه‌قام کاتژمێر 3ی نیوه شه‌و سه‌ری بڕی.
ئه‌مرۆ شه‌ممه26 ی گه‌لاوێژ کاتژمێر 1:30 ده‌قه‌ی نیوه‌رۆ ته‌رمی فریشته‌یان له بیمارستانی بوو عه لی مه‌ریوان بۆ ناشتن وه‌رگرته‌وه دوا به دوای وه‌رگرتنی ته‌رمه‌که له لایه‌ن رێکخراوه‌و که‌سایه‌تیه فه‌رهه‌نگیه‌کان و خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان بۆ مه‌حکوم کردنی ئه‌م جنایه‌ته درندانه‌یه به شێوازێکی شارستانیانه و به نوسینی پلاکارد و دانی دروشم ته‌رمی ناوبراویان به‌ره‌و شارۆچکه‌ی کانی دینار هه‌ڵکه‌وتو له 7 کیلۆمه‌تری شاری مه‌ریون به رێ کرد له شاڕؤچکه‌ی دیناریش به به‌ره‌و پیری هاتنی خه‌ڵک کۆمه‌ڵێکی زۆر کۆبونه‌وه و رێپێوانێکی هێمنانه‌یان رێک خست ئه‌و دروشمانه که له‌م رێپێوانه‌دا دران بریتین له
فریشته ته‌نیا نیه ژن کوشتن نادانیه
کوشتنی ژن مه‌حکومه ئازادی بۆ هه موانه
ژن ژیان ئازادی
نا بۆ ناموس په‌ره‌ستی
شایانی باسه رێپێوانه‌که 1 کاتژمێری خاياند و بو ناشتني ته رمه كه خه لكيكي زور چوونه سه ر زياره ت و له ويش دواي قسه كردني چه ن كه سايه تي فه رهه نگي و داني دروشم ته رمي فريشته يان ناشت .
فريشته كه دايك و باوكي ليك جيا بوونه ته وه باوكي به زور و بي مه يلي فريشته ده يدا به پياويك كه ته مه ني له باوكي فريشته زياتر بووه به هوي نارازي بووني فريشته پيوه نديه كه يا ن زور دريژه ي نابيت و دواي 8 مانگ فريشته له هاو سه ره كه ي جيا ئه بيته وه و دواي هاتنه وه ي بو مالي باوكي له لايه ن باوكيه وه ده كه ويته به ر ئازا ر و ئه زيه ت وئه شكه نجه و دواي ئه وه ي فريشته بو ماوه ي 5 روژ ده چي بو لا ي دايكي كه دايكي ماوه ي سالانيكي زوره به هوي ئه زيه تي باوكي فريشته وه له بيهزيستي سنه به سته رييه له دواي گه رانه وه ي بو مالي باوكي فريشته به و شيوه درندانه يه ده كوژريت.
ویراش بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنی سیاسیه هه‌وڵ ئه‌دات راگه یادنیک بیت بو هه‌واڵ، سیاسی، زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی بێت. بۆ به ریزان کوردزمان.
وبلاگ ویراش سه کویکی ئازاده وه لاین گره ی له یه کسانی وه ده‌روازه‌یه‌کی کراوه‌یه بو بیروبۆچونی جیاوازه.
هه ر نوسه ریک خوی به ر پرسی نوسراوه که یتی.
هه ر که سیک هه وال و بابه تمان بو ئنیریت تکامان وایه به فایلی و ورد بومان بنیریت وه تکایه به هیچ جوریک وینه مه خه نه فایله وه.
ئادره س وبلاگ|:
په یوندی کردن به ئیمه وه ئه م ئه دره سی خواره وه یه.
به سو پا سه وه مدیریت
وبلاگ ویراش 2008/08/
له‌مه‌ریوان باوکێک کچه‌که‌ی خۆی سه‌ر بڕی
له‌هه‌واڵێکدا که له مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، دوێنێ هه‌ینی که‌سێک به‌ناوی عه‌لی نه‌جاتی خه‌ڵکی ئاوایی میانه، دانیشتوی شارۆچکه‌ی کانی دینار هه‌ڵکه‌وتو له 7کیلوومیتری مه‌ریوان، کچه ته‌مه‌ن 17 ساڵانه‌که‌ی خۆی به ناوی فریشته، سه‌ر بڕیوه وکۆتایی به ژیانی فریشته دێنێت، عه‌لی نه‌جاتی پاش کوشتنی فریشته‌ی ته‌مه‌ن 17 ساڵان به شێوه‌یه‌کی دڕندانه، خۆی ته‌حویل پاسگای کانی دینار داوه، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات ته‌رمی بێ سه‌ری فریشته تا دوێنێ ئێواره بۆ لێکۆڵینه‌وه لای پزیشکی یاسایی له نه‌خۆشخانه‌ی بوعه‌لی مه‌ریواندا بوه.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/ئارام
له جه‌نایه‌تێکدا له وڵاتی نۆروێژ پیاوێک ژنه‌که‌ی و2 منداڵی خۆی کوشت
شه‌وی هه‌ینی له سه‌ر شه‌مه، پێاوێکی ته‌مه‌ن 44 ساڵان خه‌ڵکی عێراق، ژنه 34 ساڵه‌که‌ی خۆی و 2 منداڵه‌که‌یان که ته‌مه‌نیان یه‌ک ساڵان و5 ساڵان بوه ده‌داته به‌ر چه‌قۆ و ده‌یان کوژێت، تا ته‌نزیمی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری ئه‌مجینایه‌ته دڕندانه‌یه روون نه‌بوه‌ته‌وه، ئه‌م کردوه وه‌حشیانه‌یه بوه‌ته هه‌واڵی رۆژی هه‌مو راگیه‌نادن ورۆژنامه‌و میدیاکانی وڵاتی نۆروێژ، قاتڵه 44 ساڵه‌که که باوکی ماڵ بوه له لایه‌ن پۆلیسی نۆروێژه‌وه ده‌ست گیر کراوه به‌ڵام تا ئه‌مرۆ شه‌مه ناو براو ئاماده نه‌بوه‌هیچ وڵامێک به پۆلیسی نۆروێژ بداته‌وه.
له سه‌قز2که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران
له هه‌واڵێکدا که له سه‌قزه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه ، رۆژی سێ‌شه‌ممه، رێكه‌وتی 22ی گه‌لاوێژ، هێزه کانی ئیتلاعات چوونه ئاوایی قه‌به‌غڵوو له ناوچه‌ی گه‌وركی سه‌قز‌و 2 لاویان به ناوه‌كانی بێهرووز ئازه‌ری‌و لوقمان ریاحی ده‌ستبه‌سه‌ر كردهۆکاری ده‌ت گیران وشوێنی ده‌ست به سه‌ر کرانی ئه‌و دووکه‌سه بۆ ئێمه روون نه‌بوه‌ته‌وه.
هه‌واڵنێر/سه‌قز/هه‌ڵۆ
ئه‌و که‌سانه‌ی شکایه‌تیان له ئه‌نوه‌ر حوسه‌ین په‌ناهی وئه‌رسه‌لان ئه‌ولیای کردوه، له ترسی تۆڵه‌ی خه‌ڵک باریانکردوه‌و خۆیان شاردۆته‌وه
له هه‌واڵێکدا که له ناوچه‌ی له‌یلاخه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، ئه‌و 5 که‌سه‌ی که له‌به‌ر ده‌مدادگای کۆماری ئیسلامی‌دا ئاماده بوون وشکایه‌تیان له ئه‌نوه‌ر حوسه‌ین په‌ناهی وئه‌رسه‌لان ئه‌ولیای کرد، که ئاکامی شاهێدی وشکایه‌ته‌که‌یان بوه هۆی ده‌ر کردنی حوکمی ئێعدام بۆ ئه‌و دووبه‌ند کراوه، ئێسته له ترسی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی خه‌ڵک خۆیان شاردۆته‌وه و شوێنی ژیانی خۆیان به جێ هێشتوه، ئه‌م خۆ شاردنه‌وه کاتێک ئه‌نجامی گرتوه که‌ناوی ئه‌و 5 سیخوڕه له راگه‌یاندنه‌کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه،
ناوی ئه‌و 5 که‌سه بریتین له :
شایانی باسه ئه‌مرۆ 5شه‌مه بنه‌ماڵه‌کانی شه‌مسه‌دین و مه‌سعوود حوسه‌ین په‌ناهی که دوای خۆپیشاندانه هێنمنانه‌که‌ی سنه دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ست گیر کرابوون بۆ چاو پێکه‌وتن وئاگادار بوون له بار‌و دۆخی رۆڵه کانیان ده‌رۆنه به‌ر ده‌رکی ئیتلاعات، به‌ڵام به‌ر پرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعات وڵامێکی روونیان پێ نه داونه‌ته‌وه .
هه‌واڵنێر/له‌یلاخ/م ل پ
کد......خ0563
خوێندكارێك له شاری سنه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
له سنه‌وه ئاگادار کراین رۆژی سێ‌شه‌ممه، رێكه‌وتی 22ی گه‌لاوێژ، هێزه کانی ئیتلاعاتی رێژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی مێهدی شێخ ئه‌حمه‌دی‌و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر‌و بۆ شوێنێكی نادیار برد. هێزه‌كانی رێژیم هاوكات له گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شێخ ئه‌حمه‌دی دا ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌مو که‌لو په‌لی شه‌خسی ناو براودا گرت وشته تایبه‌ته‌کانی ناوبراویان وه‌ک كه‌یسی كامپیۆتێر، كتێبه كانی، ئاڵبۆمی CDو وێنه‌دا نامه‌و نووسراوه‌کانیان له‌گه‌ل خۆیان بردوه ، مێهدی شێخ ئه‌حمه‌دی، خوێندكاری 26 ساڵه‌ی ده‌وره‌ی كارناسیی باڵا له رشته‌ی كامپیۆتێردایه.
هه‌واڵنێر/سنه/سیرووس
ته‌قینه‌وه‌ی مین له شنۆ بریندارێکی لێکه‌وته‌وه
له‌هه‌واڵێکدا که له شنۆوه به ده‌ستمان گه‌یشتوه لاوێکی 20 سالان به ناوی واحد حوسه‌ین دوخت به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی تاڵه‌جار به توندی بریندار بوه، پزیشکانی ناو براو رایان گه‌یاندوه که حوسه‌ین به هۆی برینه‌کانییه‌وه له 2 ساڵی تره‌وه ناتوانێت هاتو چوون بکات، ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان هه‌مو رۆژێک و هه‌ر رۆژه‌ی به جۆرێک کاره‌ساتێک ده‌خولقێنێت. ئه‌مه له کاتێک دایه که کۆماری ئیسلامی رای گه‌یاندوه ئه‌و ناوچانه‌ی له مین پاک کردۆته‌وه.
هه‌واڵنێر/ ئه‌ستێره
کد......خ0562
درپی دستگیری زینب بایزیدی و گذراندن پروسه یی پر از ابهام در جهت برگذاری محاکمه ایشان ،که منجر به 4 سال زندان و تبعید شد.خانم بایزیدی برای نشان دادن اعتراض به حکم و هم جنان رفتارهای غیر انسانی نگهبانان زندان اعتصاب غذا کردند.
امروز چارمین روز اعتصاب غذای زینب بود،که در این فاصله مامورین امنیتی و رییس زندان چندین بار حضوری از زینب در خواست کردند ،اعتصاب خود را بشکند؛اما زینب هم چنان بر اعتصاب خود پافشاری می کند ،تا صدای اعتراض زنان کرد را در این تبعیض و فشار به گوش جهانیان برساند.
در برابر مقاوت و پافشاری زینب ،مامرین دست به غدعه و نیرنگ زدند؛و شروع به شایعه سازی و فرافکنی کردهاند ،که زینب شبانه از زندانیان غذا می گیر د و می خورد.
خانواده زینب که به شدت نگران زینب هستند ،امروز مورخ24/5/87 به ملاقات زینب رفتند ،که با ممانعت کادر زندان روبه رو شدند.انها حتا به یک تماس تلفنی نیز خوشنود بودند ،اما به آن‌ها اجازه داده نشد.
کد......خ0561
هه‌واڵ 1شه‌مه/20ی گه‌لاوێژ
هێرش وگه‌مارۆ وده‌ست گیری خه‌ڵک له لایه‌ن هێزه‌کانی رژیم له ئاوایی قوریچیان
به پێی هه‌واڵێک که له ناوچه‌ی له‌یلاخه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، به دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی له‌یلاخ دوێنێ شه‌مه رێکه‌وتی 20ی گه‌لاوێژ بۆ پشتیوانی کردن له 2زیندانی مه‌حکووم کراو به ئێعدام به ناوه‌کانی ئه‌نوه‌ر حوسه‌ین په‌ناهی وئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی له به‌ر ده‌م دادگای شاری سنه دا کۆبونه‌وه‌یان سازدا، وێڕای ئه‌وه‌ی له کاتی کۆبوونه‌وه‌که‌دا 2که‌س له به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که به ناوه‌کانی مه‌سعود حوسه‌ین په‌ناهی کوڕی موحه‌مه‌د سدیق و فه‌ردین حوسه‌ین په‌ناهی کوڕی موحه‌مه‌د ئه‌مین له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه قۆڵبه‌ست وبۆ شوێنێکی نادیار گوازراونه‌ته‌وه، شه‌وی رابردو واته شه‌وی شه‌مه له سه‌ر یه‌ک شه‌مه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رژیم ئاوایی قوریچیان له ناو چه‌ی له‌یلاخیان گه‌مارۆ داوه و ده‌ستیان کردوه به ئه‌زیه‌ت وئازار وهه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندنی خه‌ڵکی ئه‌و ئاواییه، له ئاکامی ئه‌و گه‌مارۆیه‌دا که تا کاتی ته‌نزیمی ئه‌م هه‌واڵه هه‌ر به‌ر ده‌وامه، که‌سێکی تر به ناوی شه‌مسه‌دین حوسه‌ین په‌ناهی کوڕی موحه‌مه‌د ئه‌مین به تاوانی سازدانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی دوێنێ له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه قۆڵ به‌ست وبۆ شوێنێکی نادیار گوازراوه‌ته‌وه، تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه گه‌مارۆی قوریچیان هه‌ر به‌ر ده‌وامه‌و هه‌ر وه‌ها هه‌مو خه‌تی ته‌له‌فون وئینتێر نێته‌کانی قوریچیان بڕاوه‌و هه‌مو هاتو چو جم‌و جوڵ‌ی خه‌ڵک خراوه‌ته ژێر چاوه‌دێری، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات هێزه کانی رژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه ماڵه‌ی ئه‌نوه‌ر حوسه‌ین په‌ناهی کردوه که بۆیان نیه له‌هیچ کۆڕ وکۆمه‌ڵێکدا به‌شداری بکه‌ن.
زانیاری زیاترتان له‌و پێوه‌ندیه‌دا و ئاکامی ئه‌م هێرشه‌ی هێزه‌کانی رژیم بۆ سه‌ر قوریچیان له هه‌واڵه‌کانی داهاتوودا به ئاگاداریتانی ده‌گه‌یه‌نین.
ئاگاداری بۆ دانیشتوانی شاری شائاباد
به‌م جۆره به ئاگاداری هه‌مو دانیشتوانی شاری شائاباد له پارێزگای کرماشان ده‌گه‌یه‌نین، له شائاباد له لایه‌ن هونه‌ر مه‌ندی نیگار کێش له‌تیف شوکری پیشانگایه‌کی نه‌قاشی له ساڵۆنی کتێبخانی گشتی که‌وسه‌ر له‌وشاره‌دا به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌م پیشانگایه له رێکه‌وتی 26ی گه‌لاوێژ ده‌کرێته‌وه و تارێکه‌وتی 31ی گه‌لاوێژ به‌ر ده‌وام ده‌بێت، هه‌مو دانیشتوانی ناوچه‌که ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و پیشانگایه بکه‌ن وسه‌ردان بۆ هه‌مووانه. له‌و پیشانگایه‌دا به‌ر هه‌مه هونه‌رییه‌کانی هونه‌ر مه‌ند له‌تیف شوکری مامۆستای قوتابخانه‌کانی شائاباد وهه‌ر وه‌ها ده‌ر چوی زانکۆی تاران له رشتی نه‌قاشیدا پیشان ده‌درێت،
هه‌واڵنێر/شائاباد/ته‌جه‌ر
که‌سێک له بۆکان ده‌ست به سه‌ر کرا
له هه‌واڵێکدا که له بۆکانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه شه‌وی 18ی گه‌لاوێژ له سه‌ر 19 هێزه کانیئه‌منیه‌تی رژیم سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتلاحاتی بۆکان رژاونه‌ته ماڵی که‌سێک به ناوی سه‌لام موحه‌مه‌د که‌ریمی، ئه‌و مه‌ئموورانه پاش پشکنینی ئه‌و ماڵه سه‌لام ده‌گرن وله‌گه‌ڵ خۆ بۆ شوێنێکی نادیاری ده‌به‌ن ل ه‌هۆکاری ده‌ست به سه‌ر کرانی وهه‌ر وه‌ها شوێن و چاره نووسی ناوبراو زانیارییه‌ک له به‌ر ده‌ست دانییه.
هه‌واڵنێر/بۆکان/ته‌ره‌غه
به‌رێوه‌چوونی کۆڕێک بۆ پاراستنی دارستانه‌کان له‌مه‌ریوان
له هه‌واڵێکدا که له مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، رۆژی 17ی گه‌لاوێژ کاتژمێر 3ی پاش نیوه‌رۆله سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له مه‌ریوان له ساڵۆنی موجته‌مه‌عی فه‌رهه‌نگی ئه‌و شاره‌دا کۆڕێک به مه‌به‌ستی پاراستنی دارستانه‌کانی ناوچه‌که له ژێر ناوی *له‌بیرمان بێت ئاخرین دار ئاخرین بنیامه، پاراستنی دارستان ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تییه* به‌رێوه چوو له‌و کۆڕه‌دا وێڕای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زانستی وتوێژینه‌وه‌یی له‌بابه‌ت به‌ر گری له سووتانی دارستانه‌کان له‌لایه‌ن به‌شدار بوانه‌وه له به‌شێکی دیکه‌ی کۆڕه‌که‌دا له لایه‌ن شاعێری مه‌ریوانی ئه‌حمه‌د حوسه‌ینی چه‌ند پارچه شێعر پێشکه‌ش کرا.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/ژینگه دۆست
دره‌وشانه‌وه‌ی کچانی وه‌رزشکاری سه‌قزی له ئێران‌دا
له سه‌قزه‌وه ئاگادار کراین رۆژانی 17 و18 گه‌لاوێژ کێبه‌ر کێی کچانی وه‌رزشکار له رشته‌ی ره‌زمیدا له شاری هه‌مه‌دان به‌رێوه چوو، کچانی سه‌قزی که به نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای کوردستان به‌شداری ئه‌و کێبه‌ر کێیانه‌یان کردبوو توانیان زۆر به جوانی بدره‌وشێنه‌وه وژماره‌یه‌کیان ببنه ئه‌ندامی تیمی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ووه‌ک تیمی ئێران ده‌رۆن بۆ کێ به‌ر کێجیهانییه‌کان له وڵاتی ئاڵمان، ئه‌و کچه سه‌قزیانه بریتین له که‌ژاڵ حه‌کیمی وشه‌هلا عسمه‌تی، جێی ئاماژه‌یه 4 کچه وه‌رزشکاری دیکه‌ی سه‌قزی له‌و کێ به‌ر کێیانه‌دا پله‌کانی دووهه‌م وسێهه‌می ئێرانیان به ده‌ست هێنا که ناوه‌کانیان بریتین له ، ئه‌سرین حه‌کیمی، سیما کشوه‌ری هه‌ر دوکیان دووهه‌م، ئازیتا زارعی ومریه‌م سه‌فایی پله‌ی سێهه‌میان به ده‌ست هێناوه.
هه‌واڵنێر/سه‌قز/وه‌رزشکار
گرتني کور و کچيکي دانشجو له مه ريوان
له هه‌واڵێکدا که له مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه دوێنێ هه‌ینی رێکه‌وتی 18 گه‌لاوێژ هێزه‌کانی ئینتزامی له فه‌له‌که‌ی سه‌ر بازی مه‌ریوان کوڕێک خه‌ڵکی کرماشان وکچێک خه‌ڵکی مه‌ریوان که هه‌ر دوکیان خوێندکاری زانکۆ بون قۆ ڵبه‌ست ده‌که‌ن وله‌گه‌ل خۆیان بۆ شوێنێکی نادیاریان ده‌به‌ن. له‌هۆکاریی قۆڵبه‌ست کردنی ئه‌و دولاوه و شوێنی به‌ند کران وچاره نووسیان زانیارییه‌ک به ده‌سته‌وه نییه.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/چ‌گوارا
له هه‌رسینی کرماشان له سه‌ر به‌نزین بوه شه‌ر وچه‌ند که‌س بریندار بون
له هه‌واڵێکدا که له هه‌رسین سه‌ر به پارێزگای کرماشان به ده‌ستمان گه‌یشتوه، به هۆی که‌مبوونی به‌نزین بڕێک ماشین له سه‌فی به‌نزیندا ده‌وه‌ستن، له سه‌ر نۆبه‌ی به‌نزین دو شۆفیر پێکه‌وه ده‌بێته شه‌ڕ وده‌مه قاڵه‌یان، دواتر ئه‌م شه‌ره ده‌کێشێته تایفه‌ی هه‌ر دو شۆفیره‌که‌و وله ئاکام دا له گه‌ڕه‌کی باهونر له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دو شۆفیره‌دا شه‌ر دێته ئاراوه، له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕ و تێک هه‌ڵچوونه دا 8 نه‌فه‌ر به زه‌بری چه‌قۆ و که‌ته‌ک بریندار بون که هه‌واڵنێرمان باس له خراپی بار‌و دۆخی 3نه‌فه‌ریان ده‌کات، هه‌مو برینداره‌کان ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ی شاری هه‌رسین دان.
هه‌واڵنێر/کرماسان/بێستوون
هێزه‌کانی ئینتزامی له بانه که‌سێکیان بریندار کرد
له هه‌واڵێکدا که له بانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه رۆژی سێ شه‌مه‌ی رابردو هێزه‌کانی ئینتزامی له جاده‌ی بۆیه‌ن له ناوچه‌ی بانه ته‌قه‌یان له که‌سێک به ناوی عه‌بدوڵا شاپه‌ره‌ست خه‌ڵکی بانه کردوه وبرینداریان کردوه، پاسان عه‌بدوڵا به برینداری قۆڵبه‌ست ده‌که‌ن وله گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن، تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه عه‌بدوڵا ساپه‌ره‌ست له نه خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز له ژێر چاوه دێری پزیشکیدایه هۆکاری ته‌قه کردن له ناو براو بۆ ئێمه روون نه‌بوه‌ته‌وه.
هه‌واڵنێر/بانه/ئاردبه‌با
بڕیاری له سێداره دانی ژنێک له مه‌هاباد
له هه‌واڵێکدا که‌له مه‌هاباده‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، هه‌ڵاله محه‌مه‌دزاده، ژنه کوردێکی زیندانیه که ماوه‌ی زیاتر له 8 ساڵه له گرتووخانه مه‌هاباد دایه
ناوبراو له ته‌مه‌نی 27 ساڵیدا و بۆ به‌ر گری له خۆی، پیاوێک ده‌کوژێک و ئێسته ماوه‌ی 8 ساڵه که بڕیاری له‌سێداره‌دانی له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری مه‌هاباد له‌سه‌ر دراوه.
پیاوێک له مه‌هاباد له‌ژنه‌که‌ی دا وفه‌له‌جی کرد
له هه‌واڵێکدا که‌له مه‌هاباده‌وه به‌ده‌ستمانه‌گیشتوه‌دوێنێ 5شه‌مه رێکه‌وتی 17ی پووشپه‌ڕ، ژنێک به ناوی جه‌میله موختاری ته‌مه‌ن 32 ساڵان دانیشتوی شاری مه‌هاباد، له‌گه‌ل مێرده‌که‌ی ده‌بێته شه‌ڕیان وله ئاکام دامێرده‌که‌ی هێرشی کردۆته سه‌ری به‌مه‌به‌ستی لێدان، مێرده‌که‌ی ده‌ست ده‌کات به کوته‌ک کاری ولێدانی ژنه‌که‌ی، له ئاکامی ئه‌و لێدانه‌دا جه‌میله مێشکی وه‌ستاوه‌و وئه‌ندامه‌کانی له‌شی فه‌له‌ج بوه، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات ئێسته جه‌میله له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌هاباد له ژێر چاوه‌دێری بزیشکیدایه وبارو دۆخی هیچ باش نییه.
هه‌واڵنێر/مه‌هاباد/سابڵا‌غ
چه‌ند هه‌واڵ له مه‌ریوانه‌وه
دوێنێ 4شه‌مه هێزه‌کانی رژیم له چه‌ند گه‌ره‌کی مه‌ریوان ته‌قه‌یان له خه‌ڵک کرد
ل ه‌هه‌واڵێکدا که له مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه ئێواره‌ی دوێنێ چوار شه‌مه 16ی گه‌لاوێژ، هێزه‌کانی رژیم له گه‌ره‌که‌کانی دارسێرانی 2، مووسک 1 و بیمارستانی بووعه‌لی ته‌قه‌یان له خه‌ڵک کردوه، له ئاکامی ئه‌و ته‌قه کردنه دا به خۆشییه‌وه زه‌ره‌ری گیانی لێ نه‌که‌وتوه‌ته‌وه به‌ڵام بوه‌ته هۆی ترس ونگه‌رانی خه‌ڵک و به هۆی به‌ر که‌وتنی گوله له چه‌ند شوێن زه‌ره‌ری مادی لێ که‌وتوه‌ته‌وه.
له‌به‌ر پاسگای کانی دینار ماشینێک وه‌ر گه‌راو که‌سێک بریندار بو
له ناوچه‌ی مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین پێرێ سێ شه‌مه ماشینێک له‌مه‌ریوانه‌وه به‌ره‌و ئاوایی نژمار ده‌روات، به هۆی رۆیشتنی خێرا‌و ئه‌وه‌ی که له‌به‌ر پاسگای کانی دیناردا سور عه‌ت گیرێکی گه‌وره دروست کراوه، ماشینه‌که ده‌دات به سه‌ر ئه‌و ده‌ست ئه‌ندازه ده‌ست کرده‌ی هێزی ئینتزامیدا و له ئاکام دا ماشینه‌که وه‌ر ده‌گه‌رێت، به هۆی وه‌ر گه‌رانی ئه‌وماشینه‌وه که‌سێک به ناوی عه‌بدوڵا کوڕی حه‌مه خه‌ڵکی نژمار بریندار بوه جێی ئاماژه‌یه هێزه کانی رژیم له‌به‌ر ده‌م هه‌مو پاسگای سه‌ر رێگای هاتوو چوونه کانی کوردستاندا له‌و جۆره ده‌ست ئه‌ندازانه‌و جار‌و باریش لوله‌و مێڵه‌ی دڕکاوی وزۆر شتیان داناوه ته‌نیا به مه‌به‌ستی راگرتنی خه‌ڵک وئازار وپشکنینیان.
مارێنزه‌کان که‌پری کاسبکاره‌کانی سنوری باشماخیان سووتاند
له هه‌واڵێکدا که به ده‌ستمان گه‌یشتوه پێرێ ئێواره ، هێزی پاراستنی سنووره‌کان**مارێنز** هه‌مو چادر وکه‌پری کاسبکارانی دانیشتوانی ناوچه‌که که سه‌ر قاڵی که‌سابه‌ت بوون ئاگر تێ به‌ر دا‌و سووتاندنیان ئه‌م ئاگر تێبه‌ردانه که له سنووری بناوه‌سووته روی داوه زه‌ره‌ر و زیانی ماڵی زۆری به کاسبکارانی باشور و رۆژهه‌ڵاتی گه‌یاندوه.
هه‌ر سێ‌هه‌واڵ له لایه‌ن هه‌واڵنێر/چێگوارا
دوێ شه‌و به نارنجۆک هێرش کرایه سه‌ر ماڵی فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی ئه‌یوانی غه‌رب
له شاری ئه‌یوان هه‌ڵژه‌وتوو له پارێزگای ئیلامه‌وه ئاگادار کراین دوێنێ شه‌وی 2شه‌مه له سه‌ر سێ شه‌مه که‌س یان که‌سانی نه ناسراو به نارنجۆک هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵی فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی ئه‌وشاره، هرش که‌ر یان هێرشکه‌ران نارنجۆکێکیان خستوه‌ته ماڵی ناو براو و ته‌قاندویانه‌ته‌وه، شاهیدانی رووداوه‌که ده‌ڵێن له به‌ر ئه‌وه‌ی نارنجۆکه‌که سه‌وتی بوه زه‌ره‌ری گیانی لێ نه که‌وتوه‌ته‌وه به‌ڵام خه‌ساری زۆری به درگاو په‌نجه‌ری ماڵ ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌و ته‌نانه‌ت دراوسێکانیشی گه‌یاندوه، تا ئێسته هۆکاری ئه‌و هێرشه‌و وهه‌ر وه‌ها هێرشکه‌ران روون نیه‌و هیچ که‌س و لایه‌نێکیش به ئه‌ستۆی نه‌گرتوه.
هه‌واڵنێر/ئه‌یوان/یاری
رێپێوانی كرێكارانی كارخانه‌ی رستن و چنینی كوردستان
له هه‌واڵێکدا که له سنه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، رۆژی دووشه‌ممه 14ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی كارخانه‌ی رستن و چنینی كوردستان پاش کۆبوونه‌وه‌یکی گشتی بۆ ده‌ر بڕینی ناره‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له رێگای كه‌مه‌ربه‌ندی سنه رێپێوانیان ساز دا، رێپێوانه‌كه تا نزیك كارخانه‌ی رستن و چنینی شاهۆ درێژه‌ی كێشا، مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی و ئینتزامی گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه و پێشیان به رێپێوانی كرێكاران .
هه‌واڵنێر/سنه/بێهزاد
لا ويکی ته مه ن 18 ساڵ له مه ريوان خنکا
له‌مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین‌دوێنێ‌ئيواره ی رۆژی دوشه مه رێکه وتی 14ی گه لا وێژی 1387 ی‌هه تاوی لاوێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵان به ناوی ئاکۆ نادری کوڕی ئه‌نوه‌ر حه‌مه ره‌زێ خه‌ڵکی ئاوایی موسک که ئێسته مووسک بوه‌ته گه‌ڕه‌کێکی مه‌ریوان، به‌نیاز بوه چه‌ند گوێنوو*ته‌لیس* له ئاوی چاکه‌یاندا بخووسێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و لاوه ناکامه له ناکاو لاقی هه‌ڵده‌خلیسکێت وده‌که‌وێته ناو چا ئاوه‌که‌وه، له ئاکامدا ئاکۆی ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌خنکێت وماڵ ئاوایی له ژیان ده‌کات.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/چێگوارا
ئاوی سه‌وڵاوا چه‌ند رۆژه بڕاوه
له شاری سه‌وڵاواوه ئاگادار کراین، ئاوی لووله کێشی ئه‌وشاره ماوه‌ی 3رۆژه بڕاوه، کار به‌دستانی ئیداره‌ی ئاوی سه‌وڵاوا رایان گه‌یاندوه هۆکاری بڕانی ئاو شکانی لووله‌ی فازڵاو*ئاوه‌رۆک* بوه، به‌ڵام به‌ر له بڕانی ئاوی سه‌وڵاوا ، ئاوی خوارده‌مه‌نی ئه‌وشاره به شێوه‌یه‌کی گوماناوی لێڵ بووبوو، جێی ئاماژه‌یه‌زۆربه‌ی شوێنه‌کانی مه‌ریوانیش هه‌ر به‌و سێوه‌یه ئاوی خواردنه‌وه‌یان لێڵ بوه.
هه‌واڵنێر/سه‌وڵاوا/جێگوارا
جاشێک به ناوی حه‌میدداباشی ده‌ستی داوه‌ته ئه‌زیه‌تی خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌وڵاوا
هه‌واڵنێرمان له سه‌وڵاواوه ئاگاداری کردین، جاشی ناو زراو و ناسراو حه‌مید داباشی که به‌هاری رابردو ده‌ستی باڵای هه‌بوو له شه‌هید کردنی 3پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه به ناوه‌کانی، هه‌ڵۆ میرزایی، جه‌میل بامزه‌ڕ، وشوعه‌یب بارامی، له سه‌وڵاوا ده‌ستی کردوه به ئازار دانی خه‌ڵکی ناوچه‌که، حه‌مید به شه‌وان ته‌قه له ده‌شت وده‌ر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌توانێت سه‌ر دانی مووچه‌و مه‌زراکانیان بکه‌ن، ته‌قه له کاسبکاران ده‌کات وده‌ستی داوه‌ته سووتاندنی سه‌ر چاوه سرووشتییه‌کانی ناوچه‌که، که تا ئێسته دارستانه‌کانی پشت ئاواییه‌کانی ته‌رخان ئاوا وگۆشخانی ئاگر تێبه‌ر داوه‌و سووتاندویه‌تی.
هه‌واڵنێر/سه‌وڵاوا/چێگوارا
له سه‌قزدا كاسبكارێك له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه كوژرا
له هه‌واڵێک دا که له سه‌قزه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه‌شه‌وی 12ی گه‌لاوێژ، كاسبكارێك به‌ناوی‌حوسێن ئه‌حمه‌دپوور، خه‌ڵكی ئاوایی سوننه‌ته‌ی سه‌قز، له ئێرانشادا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسگای ئێرانشاوه درایه به‌ر ده‌ستڕێژ‌و پاشان به برینداری وه‌ک دیل ده‌ی گرن، دواتر هێزه‌کانی ئینتزامی ده‌ی گوێزنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڵام به هۆی کاری بوونی برینه‌کانی هه‌وڵه‌کانی پزیشکی بێ ئاکام ده‌مێنێته‌وه وکاک حوسه‌ین ئه‌حمه‌د پوور بۆ هه‌میشه ماڵ ئاوایی له ژیان کردوه.
هه‌واڵنێر/سه‌قز/ئاوباره
به‌ندییه‌ک له به‌ندیخانه‌ی سنه‌وه گوازرایه‌وه بۆ قوروه
له سنه‌وه ئاگادار کراین زاهید محه‌ممه‌دزاده، چالاكی مه‌ده‌نی شاری قوروه، كه له به‌ندیخانه‌ی سنه‌دا به‌ند كرابوو، به‌پێی داخوازیی ئیتلاعاتی قوروه بۆ گرتووخانه‌ی قوروه گوازرایه‌وه، زاهید به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له به‌ندیخانه‌ی سنه دژ به رژیم قسه کردوه بۆ لێپرسینه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ گرتوخانه‌ی قوروه .
هه‌واڵنێر/سنه/شاڵمان
فه‌رمانداری هه‌رسین هه‌ڕه‌شه‌ی له رۆژنامه‌وانێک کرد
له‌کرماشانه‌وه ئاگادار کراین له رۆژانی رابردوودایه‌کێک له هه‌واڵنێرانی پارێزگای کرماشان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ وراپۆرت سه‌ر دانی شاری هه‌رسین له پارێزگای کرماشان ده‌کات، ئه‌و هه‌واڵنێره پێشتر بۆ هاو ئاهه‌نگی ده‌رواته فه‌رمانداری ئه‌وشاره‌و سه‌ردانی فه‌رمانداری هه‌ر سین ده‌کات، پاش ئه‌وه‌ی هۆکاری هاتنی خۆی بۆ هه‌رسین بۆ غوڵامره‌زا حه‌یده‌ری فه‌رمانداری ئه‌وشاره باس ده‌کات، له لایه‌ن حه‌یده‌رییه‌وه ده‌درێته به‌ر جنێو سووکایه‌تی وبێ حورمه‌تی کردن، پاشان حه‌یده‌ری هه‌ڕه‌شه له‌و رۆژنامه وانه ده‌کات وده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ر راپۆرت وهه‌واڵێک که به قازانجی وڵات نه‌بێت ویان تۆزکاڵێک بۆنی دژایه‌تی له‌گه‌ل مه‌سئولینی ئه‌وشاره‌دا بڵاو بکاته‌وه ئه‌وا دوارۆژی خراپ چاوه‌روانی ده‌کات و ده‌بێت جاوه‌روانی سزای یاسایی بێت، له کۆتاییشدا حه‌یده‌ری به هه‌واڵنێره‌که ده‌لێت، ته‌نیا ده‌بێت ئه‌و هه‌واڵانه بڵا ببنه‌وه که له زمانی ئێمه‌وه ده‌بیسترێن وپاش قسه‌کانی به شێوازێکی ناشیرین ئه‌و هه‌واڵنێره له فه‌رمانداری وه ده‌ر ده‌نێت.
هه‌واڵنێر/کرماشان/بێستوون
به‌م جۆره هه‌مو خوێنه‌ران ومیوانانی به‌رێزی ماڵپه‌ڕی زرێبار پرێس ئاگادار ده‌که‌ین له‌مه‌و به‌دوا ده‌توانن له دو ئادره‌سدا ماڵپه‌ڕی زرێبار پرێس بکه‌نه‌وه
رووداوی رێگا‌و بان له بانه6 قوربانی لێکه‌وته‌وه
له بانه‌وه ئاگادار کراین دوێنێ شه‌وی شه‌مه له سه‌ر یه‌ک شه‌مه رێکه‌وتی 12ی گه‌لاوێژ، له جاده‌ی بانه بۆ سه‌قز دو ماشین له جۆره‌کانی جیب وپژۆ پێکدا ده‌ده‌ن ، له ئاکام ئه‌و پێکدادانه‌دا جیبه‌که که هه‌ڵگری باری سووته‌مه‌نی بوه ده‌ته‌قێته‌وه‌و ئاگر ده‌گرێت، به‌م هۆیه‌وه له جێ‌دا 4 که‌س له موسافرانی پژۆکه که خه‌ڵکی ماکو بون گیانیان له ده‌ست ده‌ن وشۆفیرتی جیبه‌که‌یش له ئاگردا ده‌سوتێت وگیانی له ده‌ست ده‌دات، پاش ماوه‌یه‌ک خه‌ڵک له رووداوه‌که ئاگادار ده‌بن وخه‌ڵکێکی زۆر ده‌رۆن بۆ شوێنی رووداوه‌که، له‌و کاته‌دا ماشینێکیتر له جۆری پراید دێته شوێنی رووداوه‌که وئه‌ویش له که‌سیک ده‌دات که له ئاکام دا ئه‌و که‌سه‌یش له جێ‌دا گیانی له‌ده‌ست داوه، به‌م جۆره له‌و رووداوه دڵته‌زێنه دا که له نزیک پۆمپ به‌نزینی ئاوایی ئایچی رووی داوه 6 که‌س ده‌بنه قوربانی.
هه‌واڵنێر/بانه/مسگه‌ری
له‌تاران بنه‌ماڵه‌یه‌کی 5 که‌سی خه‌ڵکی سه‌قز له ئیسته‌خرێکدا خنکان
له سه‌قزه‌وه ئاگادار کراین، رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 11ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌یه‌کی سه‌قزی که دانیشتوی شاری تارانن ، بۆ سه‌ر دانی دۆستێکیان ده‌رۆنه ناو خانه باخێکه‌وه که دۆسته‌که‌یان له‌وێ نگابان بوه، که‌سێک له‌و بنه ماڵه 5 که‌سییه ده‌که‌وێته ناو ئئیسته‌خره‌که‌وه، پاشان باقی ئه‌ندامانی ئه‌و بنه ماڵه‌یه به مه‌به‌ستی ده‌ر هێنانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌یان خۆیان ده‌خه‌نه ناو ئیسته‌خره‌که، که به داخه‌وه هه‌مویان پێکه‌وه ده‌خنکێن و گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/سه‌قز/ئاوباره
دوو هه‌ڵسووڕاوی به‌ند کراوی کامیارانی له به‌ندی خانه ئازاد کران
له هه‌واڵێکدا که له کامیارانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه کاوه موحه‌مه‌دی وئه‌رسه‌لان سادقی دوو هه‌ڵسووڕاوی خوێندکاری که به بۆنه‌ی به‌شداری له‌رێپێوانی خه‌ڵکی کامیاران بۆ پشتیوانی له فه‌رزاد که‌مانگه‌رده‌ست گیر وره‌وانه‌ی به‌ندی خانه کرابوون، دوێنێ شه‌مه رێکه‌وتی 12ی گه‌لاوێژ له‌گرتووخانه ئازاد کراون.
هه‌واڵنێر/کامیاران/باتمان
کردنه وه ی پیشانگای گرافیک له مه ریوان
هه‌واڵنیرمان له مه ریوانه وه ئاگاداری کردین ماوه ی چه ند رۆژه که پیشانگایه کی گرافیک له نگار خانه ی مه ریوان کراوه‌ته‌وه، ئه و پیشانگایه له روژی 5ی گه لاویژه وه ده ستی به کار کردوه که به رهه مه کانی سه حه ر فه تاحی و هانا نه سری تیدا نیشان دراوه و تا روژی 12ی گه لاویژ دریژه ی ده بێت.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/ژیله‌مۆ
سووتانی دارستانه کانی مه ریوان به‌ر ده‌وامه
هه‌واڵنیرمان له مه ریوانه وه ئاگاداری کردین که ماوه ی 3 رۆژه دارستانه کانی پشت ئاوایی چاوگ گریان تی به ر دراوه و ئیسته ئه و ئاگر که وتنه وه یه گه یشتوته دارستانه کانی ئاواییه کانی سێفی ژوور له سه‌ر سێف و ئاوایی مه‌حمه‌وه، دیاره ئه م ئاگر که وتنه وه یه هه ر له دریژه ی پیلانێکه‌بۆ له ناو بردنی دارستانه کانی ناوچه که وله به‌ین بردنی سروشتی کورده‌واری، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات ئاگره‌که تا دوانیوه‌رۆی رۆژی هه‌ینی به‌ر ده‌وام بوه.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/بیسه‌ران
دوێنی 2 نه‌فه‌ر له زرێباردا خنکاون
له هه‌واڵێکدا که له مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه دوێنێ هه‌ینی رێکه‌وتی 11ی گه‌لاوێژ 2 که‌س که له کاتی مه‌له کردن دا ده‌بن له گۆڵی زرێباردا خنکاون، هۆکاری خنکاندنی ئه‌م دووکه‌سه که‌م شاره‌زا بوون له بواری مه‌له کردندا راگه‌یاندراوه، جێی ئاماژه‌یه له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا ئه‌مه 4ه مین که‌سه‌له گۆڵی زرێبار دا گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه وده‌ر هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و دوو که‌سه له له‌یان مه‌له‌وانانه‌ی مه‌ریوانییه‌وه تا دره‌نگانێک له شه‌و درێژه‌ی هه‌بوه که سه‌ر ئه‌نجام دوێنێ شه‌و کاتژمێر 12ی شه‌و توانراو ته‌رمی بێ‌گیانی ئه‌و دووکه‌سه له ئاو ده‌ر بهێنرێته‌وه ناوی قوربانیان بریتین له جه‌وهه‌ر کوڕی عوسمان خه‌ڵکی ئاوایی شه‌ڕگه ی مه‌ریوان و ئیسماعیل خه‌ڵکی ئاوایی گولانی مه‌ریوان
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/هونیا
له رووداوی رێگا‌و باندا سمایل سه‌ر ده‌شتی گیانی له ده‌ست داوه
له هه‌واڵێکدا که له باشووری کوردستانه‌وه به ده‌ستمان گیشتوه، دوێنێ هه‌ینی سمایل‌میرزایی ناسراوبه سمایل سه‌ر ده‌شتی گۆرانی بێژی ناسراو به هۆی رووداوی رێگا‌و بان له نێوان رانیه بۆ قه‌ڵادزێ گیانی له ده‌ست داوه، ته‌رمی ناو براو سه‌ر له به‌یانی ئه‌مری شه‌مه له نه خۆشخانه‌ی شاری رانیه‌دا بوه.
هه‌واڵنێر/سلێمانی/دیار
کوژرانی که‌سێک له بانه
له بانه‌وه ئاگادار کراین دوێنێ هه‌ینی کاتژمێر 9ی سه‌ر له به‌یانی که‌س یان که‌سانی نه ناسراو به چه‌کی ده‌مانچه هێرشیان کردۆته سه‌ر که‌سێک به ناویحه‌مه ناساروبه حه‌مه به‌گ و ده‌ی ده‌نه به‌ر گوله، له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌دا حه‌مه به‌گ له جێ‌دا گیانی له ده‌ست داوه، ده‌وترێت حه‌مه‌به‌گ یه‌کێک له مۆره‌کانی سه‌ر به سوپای پاسداران بوه، تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه بکوژ یان بکوژان وهه‌ر وه‌ها هۆکاری کوشتنی ناو براو بۆ ئێمه روون نه‌بوه‌ته‌وه، هه‌ر وه‌ها هیچ که‌س ولایه‌نێک ئه‌و کوشتنه‌ی به ئه‌ستۆ نه‌گرتوه.
هه‌واڵنێر/بانه/ئاردبه‌با
خنکانی که‌سێک له چۆمدا
له هه‌واڵێکدا که له سه‌قزه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه دوێنێ پێنج شه‌مه رێکه‌وتی 10ی گه‌لاوێژ که‌سێک به ناوی موسته‌فا عه‌بدی که بۆ سه‌یران چوبوه ناوچه‌ی سه‌ر شی‌و له چۆمێکدا مه‌له ده‌کات ، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه ی له قوڵایی چۆمه که ده‌که‌وێت وباش مه‌له نازانێت له بن ئاو که‌وتوه‌و گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/سه‌قز/ئاوباره
ده‌ست گیری که‌سێک له سنه
له سنه‌وه ئاگادار کراین هاو وڵاتییه‌کی خه‌ڵکی سه‌قز و دانیشتوی شاری سنه به ناوی موحه‌مه‌د که‌عبی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ست گیر کراوه، گه‌ر چی هۆکاری ده‌ست گیر کرانی موحه‌مه‌د که‌عبی روون نه‌بوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ته‌نیا تاوانی ناو براو ئه‌وه‌یه که برای ره‌زای که‌عبی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌ت کێشانی کوردستانه.
هه‌واڵنێر/سنه/سیرووس
ئه‌مرۆ دایکی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له کرده‌وه‌یه‌کی هێمنانه دا له کامیارانه‌وه به رێپێوان به‌ره‌و قوتابخانه‌ی پێشوی فه‌رزاد ی کوڕی له ئاوایی ماراو هه‌ڵکه‌وتوو له 10 کیلومیتری کامیاران رۆیشت، له کاتی رۆیشتنه‌که‌ی دایکی فه‌رزاد دا به سه‌دان خه‌ڵکی ئازادی خوازی کامیارانی به‌و رێپێوانه په‌یوه‌ست بوون و ئاپۆڕه‌ی رێپێوانه‌که له سه‌دان که‌س تێپه‌ڕی، ئه‌م رێپێوانه له کاتێکدا له ئه‌و په‌ڕی هێمنانه دا بوو ، به‌شدار بوانی رێپێوان به به ده‌سته‌وه گرتنی گوڵ ووێنه‌ی لاوی خۆشه‌ویستی شاره‌که‌یان فه‌رزاد که‌مانگه‌ریان به ده‌سته‌وه بوو له ناکاو له لایه‌ن سه‌دان که‌س له هێزه‌کانی ئینتزامییه‌وه گه‌مارۆ دران، ئه‌و هێزانه سه‌ر جه‌م ته‌له‌فوونه‌کانی به‌شدار بوانیان داگیر کرد وپاش هه‌ڵگرتنی فیلم له به‌شدار بوان، خه‌ڵکه‌که‌یان له گرووپی چه‌ند که‌سیدا به‌ره‌و ناوشار گه‌ڕانده‌وه‌و بڵاوه‌یان به خه‌ڵکه‌که کرد، به‌و جۆره رێپێوانه‌که کۆتایی پێهات.
هه‌واڵنێر/کامیاران/باتمان
دست از آزار و اذیتِ خانواده ی عابد بردارید !
روز ده‌م مرداد سال هشتاد و هفت ٬ عابد توانچه در اعتراض به شدت یافتن آزار و اذیت خانواده اش از سوی نهادهای امنیتی دست به اعتصاب غذا زد . در ادامه ی آخرین تماس عابد توانچه از زندان پیش از انتقال احتمالی او به بند قرنطینه ٬ اعلام کرد : تا پایان یافتن تهدیدات نهادهای امنیتی و اتمام فراهم سازی موجبات آزار و اذیت و توقف تداوم سلب آسایش برای خانواده ی وی ٬ اعتصاب غذای تر خود را ادامه خواهد داد و به نوشیدن ِتنها روزی یک لیوان آب بسنده خواهد کرد . عابد توانچه اظهار داشت : در صورت عدم توقف این امر ٬ از روز بیست و یکم اعتصاب ِ خود ٬ خوردن یک لیوان آب در روز را هم قطع خواهد کرد و اعتصاب غذای خشک خود را آغاز خواهد کرد . در هفته ی جاری ٬ خانواده ی عابد توانچه بارها و بارها مورد تهدیدات تلفنی و حضوری نهادهای امنیتی قرار گرفته اند و اعلام داشته اند که در صورت مصاحبه ی خانواده ی عابد توانچه با رسانه ها ٬ مدت حبس او تشدید خواهد شد و بر مدت زمان زندان او خواهند افزود . خواهر بزرگ عابد توانچه ٬ همسر او و پسر عموی کوچک وی به دفعات تهدید شده اند و به آن‌ها گفته شده است که در صورت درج اخبار و انتشار خبر مربوط به چگونگی وضعیت عابد توانچه در زندان ٬ از کار خود اخراج خواهند شد . شایان ذکر است ٬ همسر خواهر عابد توانچه ٬ روز شنبه برابر دوازدهم مرداد ماه ٬ برای معرفی خود به اداره ی کل اطلاعات استان مرکزی ٬ واقع در خیابان هپکوی اراک احضار شده است . تمامی اقدامات اخیر نهادهای امنیتی غیر قانونی است و از کم‌ترین وجاهت قانونی برخوردار نمی باشد . کمپین حمایت از آزادی عابد توانچه ضمن محکوم ساختن این برخوردهای غیر قانونی و ضد انسانی با خانواده ی محترم عابد توانچه از سوی نهادهای امنیتی ٬ درخواست توقف فوری این امر را دارد و اعلام می دارد در صورت به خطر افتادن سلامت جسمی عابد توانچه بر اثر اعتصاب غذای او در زندان و ادامه ی روند برخوردهای نادرست و ضد بشری با خانواده ی او ٬ دست به اقدامات قانونی لازم خواهد زد و تا نیل به مقصود دست از تلاش خود بر نخواهد داشت .
کمپین حمایت از عابد توانچه
ده‌م مرداد سال هشتاد و هفت
رۆژی چوارشه‌ممه 30-7-2008یه‌كێتی لاوانی عێراقی رۆشنبیر به هاوكاری رێكخراوی سۆڵیدارێتی خوێندكاران له ناو جه‌ماوه‌رێكی زۆری خوێندكاران‌دا ڤیستیڤاڵی خۆشه‌ویستی و ئاشتی له ژێر ناونیشانی نابۆتوندوتیژی و كاری تیرۆریستی و نا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ولاَتانی دراوسێ، ڤیستیڤاڵی خۆی سازكرد. له‌م ڤیستیڤاڵه‌دا كه له قادسیه به‌ڕێوه‌چوو نزیكه‌ی 800تا 900خوێندكار تیایدا ئاماده‌بوون. هه‌ر له‌م ڤیستیڤاڵه‌دا كه‌ناڵگه‌لێكی زۆری راگه‌یاندن ئاماده‌بوون وه‌كو كه‌ناڵه‌كانی عێراقییه و حورییه و سۆمه‌رییه كاره‌كانیان ده‌گواسته‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تییه‌كانی وه‌كو دكتۆر موئه‌ید فه‌زڵ راگری كۆلێژی یاسا و دكتۆر عه‌بدوولاَ ئومی راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وره‌زش و به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندن له زانكۆی قادسییه غانم عه‌بد ده‌ش ئه‌ندامی كۆمیته‌ی پارێزگا، موقه‌ده‌م ئیبراهیم یاریده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری زانیارنیشتمانی(موخابه‌رات) و مه‌لازمی یه‌ك جه‌واد حمداوی‌ئه‌فسه‌ری ئاسایشی زانكۆی قادسییه و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌زگاكان و كه‌سایه‌تییه‌كانی پارێزگا. ئه‌م ڤیستیڤاڵه به كۆمه‌ڵێك چالاكی به‌ڕێوه‌چوو له‌وانه‌ش ده‌ستپێكردنی به قورئانی پیرۆز و وتاری یه‌كێتی و چه‌ندین پارچه شیعر له‌باره‌ی توندوتیژی و تیرۆره‌وه، له گه‌ڵ پشوودان. هه‌روه‌ها شانۆیه‌ك له ژێر ناونیشانی له پێناوی عێراقێكی دوور له تیرۆر و چه‌ند گۆرانییه‌كی عێراقی له لایه‌ن خوێندكارانه‌وه. به سروودی نیشتمانی كۆتایی به ئاهه‌ن
بۆ دیتنی وێنه‌کانی ئه‌و فستیواله له سه‌ر ادامه مطلب کلیک که
کوژرانی که‌سێک له ناوچه‌ی دالاهۆی کرماشان
له کرماشانه‌وه هه‌واڵمان پێ گه‌یشتوه پێره شه‌و چه‌ند چه‌کدارێکی نه ناسراو له ئاوایی سه‌ر چاوان هه‌ڵکه‌وتو له ناوچه‌ی داڵاهۆ رژاونه‌ته ماڵی که‌سێک به ناوی عه‌لی رۆستمی، چه‌کداره‌کان خاوه‌ن ماڵ له‌ماڵ ده‌هێننه ده‌ر وبه فیشه‌ک ده‌ی کوژن، تا ئێسته بکوژان وهۆکاری کوشتنی ناو براو روون نه‌بوه‌ته‌وه،
هه‌واڵنێر/به‌یره‌یی
رووداوی رێگا‌و بان کوژراوێک وده‌یان بریندار له ئیلام
له هه‌واڵێکدا که له ئیلامه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، پێرێ سێ شه‌مه له جاده‌ی ئیلام بۆ کرماشان له‌نزیک ئاوایی چوار هه‌ڵکه‌وتو له 5 کیلومیتری ئیلام ئتووبوسێکی پڕ له موسافێر وه‌ر گه‌راوه، له ئاکامی ئه‌و وه‌ر گه‌رانه‌دا که‌سێک ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ست ده‌دا و24 نه‌فه‌ریش بریندار بون، پاشان برینداره‌کان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیلام، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات دۆخی چه‌ند که‌سێک له برینداره‌کان خراپه بۆیه گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری کرماشان.
هه‌واڵنێر/ئیلام/یاری
روداوی رێگا‌و بان له سه‌قز 6 که‌سی کرده قوربانی
له سه‌قزه‌وه ئاگادار کراین پێرێ سێ شه‌مه له نزیک ئاوایی زێرێنه دووماشین له جۆره‌کانی پژۆ وترێلی 18 چه‌رخ لێک ده‌ده‌ن، له ئاکامی ئه‌و پێکدادانه‌دا هه‌مو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یک که له موسافیرانی ناو پژۆکه بون‌گیانیان له ده‌ست داوه، ناوی قوربانییه‌کان بریتین له.
سیاکۆ، ساغر، ئه‌حمه‌د، دۆران ره‌حیم پوور ئه‌ندامانی بنه ماڵه‌یه‌ک و دوکه‌سی تریش به ناوه‌کانی کوێستان موحه‌مه‌دی ومریم ساڵحزاده گیانیان له ده‌ست داوه
سه‌پاندنی حوکمی زیندانی بۆ چه‌ند به‌ند کراوی کورد له کرماشان
له هه‌واڵێکداکه به ده‌ستمان گه‌یشتوه ، دادگای کرماسان بۆ چه‌ند به‌ند کراو که ماوه‌ی ساڵێکه له به‌ندیخانه‌ی کرماشان‌دا به‌ند کراون به‌م جۆره حوکمی زیندانی بریوه‌ته‌وه.
1.خه‌لیل فاتحی مامۆستای قوتابخانه 20 ساڵ
2.خه‌بات په‌رویزی 15 ساڵ
3.هوشیار به‌ش ئابادی 10 ساڵ
4.ستار په‌رویزی خوێندکاری زانکۆی رازی کرماشان 18 ساڵ
تۆمه‌تی هه‌وڵ دان له دژی ئاسایشی وڵات خراوه‌ته پاڵ ئه‌م 4 به‌ندییه
هه‌واڵنێر/کرماشان/ئیلاهیه
دامه‌زرانی تۆپخانه له سنووری مه‌ریوان
سوپای پاسدارانی رێژیم ئێواره‌ی رۆژی سێ‌شه‌ممه، 8ی گه‌لاوێژی 1387، تۆپخانه‌یه‌كی قورسی له سنووری مه‌ریواندا جێگیر كرد. سوپاله‌م ناوچه یه‌داچه‌ندتۆپی قورسی دور هاوێژی داناوه .
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/میراجی
چوار كه‌س له بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كران
له بۆکانه‌وه ئاگادار کراین چوار كه‌سی بۆكانی به ناوه‌كانی ئه‌رسه‌لان شه‌ریفی، ئه‌میر ره‌مه‌زانی، ره‌سووڵ هه‌یكه‌لی‌و مه‌سعوود موحێبی، رۆژی دووشه‌ممه 7ی گه‌لاوێژ له بۆكاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ناوبراوان به تۆمه‌تی هاوكاری له گه‌ڵ حیزبه كوردستانییه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی رێژیم‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر‌و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان راگوێزراون.
هه‌واڵنێر/بۆکان/ته‌ره‌غه
کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی مامۆستایانی زانکۆی شائاباد له‌به‌رده‌م ئوستانداری کرماشان
له هه‌واڵێکدا که له کرماشانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه کۆمه‌ڵێک له مامۆستایان وهه‌ر وه‌ها هه‌یئه‌تی زانستی زانکپۆی ئازاد شائاباد به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی به هه‌ڵسووکه‌وتی به‌ر پرسانی زانکۆی شائاباد ئه‌مرۆ 8ی گه‌لاوێژ له به‌ر ده‌م پارێزگای کرماشان‌دا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تییان سازداوه. له ئاکامی کۆبوونه‌وه‌که هه‌واڵێکمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه.
هه‌واڵنێر/کرماشان/بێستوون
زرێبار پرێس:آسو صالح
ایران: به تبعیض علیه اقلیت كرد خاتمه دهید
عفو بین‌الملل در گزارش جدیدی كه امروز منتشر شد اظهار داشت كه حكومت ایران در وظیفه خود در پیشگیری از تبعیض و تعدیات حقوق بشری علیه شهروندان كرد خود، به خصوص زنان، كوتاهی می‌كند. این سازمان اظهار نگرانی كرد كه سركوب ایرانیان كرد و به خصوص مدافعان حقوق بشر.........
زرێبار پرێس:
اين گزارش هرچند كه تمامي نقايص ، كاستي ها و همچنين تبعيضهاي زندان سنندج را نمايان نمي كند. امااين گزارش كوچك وضعيت زندانيان در كوردستان را هرچند كه بسياري از موارد در آن نيامده براي ما نمايان مي كند.زنداني كه به گمان خيلي از كساني كه زندان سنندج را تجربه كرده ودر عين حال زندانهاي ديگر را نيز تجربه كرده اند زندان سنندج در زمره يكي از ..........
سپای رزگاریی کوردستان، پیلانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و تێرۆریسته‌کان مه‌حکوم ده‌کات
له لێدوانێك دا بۆ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سپای رزگاریی کوردستان، به‌رێز شێخ مه‌سعوود نه‌قشبه‌ندی لێپرسراوی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگای کوردستان، له باره‌ی بڕیاری حه‌وتووی رابردووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند" هه‌ر وه‌ك بیرورای گشتی ئاگادارن، رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ده‌نگی نهێنی بڕیاری له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن پارێزگاکانی عێراق دا. ئه‌م پرۆژه
زرێبار پرێس:
به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌مه‌ڕ ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌رکوکی دڵی کوردستان و پشتیوانی له خۆپێشاندانه‌کانی باشوری کوردستان.
کوردستانیانی هێژاو وڵاتداگیرکراو.
خه‌ڵکی خۆڕاگر و قاره‌مانی شاری که‌رکوکی کوردستان.
مخابن ئه‌مڕۆش وه‌ک ده‌یان کاره‌ساتی دیکه‌ی پێشوو شاری که‌رکوکی دڵی کوردستان، له پلانی گڵاوی دوژمنانی کورد وکوردستاندا خڵتانی خۆێن کرا، ئه‌مڕۆ که‌رکوک لاپه‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی ڕوداوه تاڵه‌کانی له میژووی خۆی تۆمار کرد، به‌ڵام هاوکات لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی پڕ له شانازی خۆڕاگری ئه‌و شاره‌و خه‌ڵکه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی پێشاندا.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .......
زرێبار پرێس:
ئه‌مرۆ شۆفیر تاکسیه‌کان له مه‌هاباد مانیان گرت
له هه‌واڵێکدا که له مه‌هاباده‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه ئه‌مرۆ سێ شه‌مه رێکه‌وتی 7ی پووشپه‌ڕ، شۆفیری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری تاکسیه‌کان له مه‌هاباد مانیان گرت ونه‌چوونه‌ته سه‌ر کاره‌کانیان، هۆی ئه‌م مانگرتنه بێ به‌نزنی وکه‌م بوونی به‌نزینه، شۆفیر تاکسیه کان به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی به‌و بار‌و دۆخه‌ی که له ئاکامی که‌م بوون یان جار وباریش نه‌بوونی به‌نزین به سه‌ر کار وله ئاکامدا ژیانیان دا سه‌پاوه مانیان گرت ونه‌چوونه‌ته سه‌ر کاره‌کانیان.
هه‌واڵنێر/مه‌هاباد/سابڵا‌غ
کچێک له ناوچه‌ی مه‌ریوان خۆی سووتاند
له هه‌واڵێکدا که له ناوچه‌ی مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، کچێک به ناوی نه‌شمیل ته‌مه‌ن 21 ساڵان خه‌ڵکی ئاوایی ده‌رزیان هه‌ڵکه‌وتو له کیلومیتری 8ی جاده‌ی مه‌ریوان سنه، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ر دا بۆ هه‌میشه ماڵ ئاوایی له ژیان کردوه، هه‌واڵنێرمان ده‌ڵێت شاهیدانی رووداوه‌که هۆکاری خۆسووتاندنی نه‌شمیل زه‌ختو زۆرێک بوه که له لایه‌ن بنه ماڵه‌که‌یه‌وه لێی کراوه باس ده‌که‌ن.
هه‌واڵنێر/ مه‌ریوان/بالک
له هه‌واڵێکدا که له سنه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه سه‌ر له به‌یانی دوێنێ دووشه‌مه له به‌ندیخانه‌ی سنه که‌سێک به ناوی ناسر حه‌میدی خه‌ڵکی کامیاران له سێداره دراوه، ناسر حه‌میدی 2 ساڵ له‌وه پێش به تاوانی کوشتنی مه‌ئموورێکی ده‌وڵه‌تی به‌ند کراو دوێنێ به تاوانی موحاربه یانی شه‌ر له دژی خودا له سێداره دراوه.
هه‌واڵنێری زرێبار/سنه/سیرووس
زرێبار پرێس:محمد ایزدی:عدنان حسن پور روزنامه نگار محکوم به اعدام از محدودیتها و فشارهای روحی در زندان مرکزی سنندج رنج می‌برد.
بنابه گزارشهای رسیده از "کمیته مشترک دفاع از عدنان حسن پور" این روزنامه نگار در بند کرد، تنها زندانی سیاسی زندان مرکزی سنندج است که در یکسال گذشته برخلاف قوانین امور زندانها از حق استفاده از تلفن محروم می‌باشد.
باتوجه به قوانین زندانها، زندانیان حق استفاده از تلفن برای تماس با خانواده های خود را دارند که عدنان حسن پور تا کنون نتوانسته است از این حق استفاده کند.
همچنین ملاقاتهای این روزنامه نگار .........
زرێبار پرێس: مجموعه فعالان حقوق بشر در ایران خواستار آزادی فوری سامان ر‌سوڵ پور هستند، مچوعه‌ذکر شده در اتن زمینه اطلاعیه‌ای صادر نموده اند که روونوشت آن به سایت زرێبار رسیده ومانیز آنرا در اختیار شما می گذاریم.
به نام آزادی
سامان رسول پور ، روزنامه نگار و سخنگوي سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان ، صبحگاه روز يکشنبه مورخه 6/5/87 در منزل خود توسط نيروهاي امنيتي بازداشت گرديد ، نامبرده پس از بازداشت به اداره اطلاعات مهاباد و سپس به اروميه منتقل گرديده است . هر چند ابتدا دادگاه انقلاب مهاباد شرکت در تجمع مسالمت آميز مهاباد را اتهام ايشان عنوان نموده بود ، اما وجود مستندات کافي مبني بر عدم حضور يا دخالت ايشان در برگزاري تجمع مذکور ، باعث گرديد تا به گزارش "سازمان دفاع از جقوق بشر کردستان" ، دستگاه قضائي اتهام رسمي ايشان را نشر اکاذيب و تشويش اذهان عمومي عنوان نمايد.
تناقضات گفتاري دادگاه انقلاب و اتهام کليشه اي نشراکاذيب روالي عادت و عرف در برخورد با فعالان سياسي و مدني مي باشد، آقاي رسول پور به عنوان يک فعال حقوق بشر داراي روحيه اي مسالمت جو واعتقاد به پايبندي و فعاليت در چارچوب قانون بوده است ، موج جديد برخورد با فعالان مدني در ايران و بالاخص در منطقه کردستان که حتي معتقدين به فعاليتهاي قانوني را نيز در بر گرفته است موجب افزايش نگراني مدافعان حقوق بشر گرديده است.
از اينرو مجموعه فعالان حقوق بشر در ايران ضمن ابراز نگراني نسبت به افزايش فشار بر فعالان مدني در ايران ، اعتراض خود را نسبت به بازداشت آقاي رسول پور اعلام مي‌دارد و آزادي بي قيد و شرط اين فعال حقوق بشري را خواستار است
دبيرخانه مجموعه فعالان حقوق بشر در ايران
تهران - 8 مرداد ماه 1387 برابر با 29-07-2008
جزئیات بیش‌تر از بازداشت سامان رسول‌پور
زرێبار پرێس: آسوصالح:سامان رسول پور، روزنامه نگار و عضو هیات اجرایی سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان، صبح امروز بازداشت شد.به گفته مادر وی، ساعت 7 صبح تعدادی از نیروهای لباس شخصی با در دست داشتن حکم جلب سامان رسول پور، وی را بازداشت نمودند. این افراد اقدام به تفتیش منزل و وسایل شخصی نامبرده نموده اند.
بعد از مراجعه ی پدر وی به ستاد خبری اطلاعات مهاباد، به وی گفته می شود که سامان به اتهام تبلیغ علیه نظام با انتشار گزارش و مصاحبه با خبرگزاری ها بازداشت شده است. شایان ذکر است محمد صدیق کبودوند، رئیس سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان با همین اتهام به 11 سال حبس تعزیری محکوم شد. به همین دلیل بازداشت سامان رسول‌پور باعث نگرانی هایی در میان فعالین حقوق بشر و خانواده ایشان شده است.
اما همزمان گمان این می رود که سامان به دلیل تجمع دیروز صبح مهاباد بازداشت شده باشد. در همین حال مادر ایشان اشاره کرد که روز گذشته سامان حتی برای یک لحظه هم از منزل خارج نشده بود. تجمع دیروز مهاباد در اعتراض به صدور حکم اعدام فعالین کرد صورت گرفت.
سامان رسول پور عضو هیات اجرایی سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان می باشد. در همین حال این احتمال وجود دارد که بازداشت سامان رسول پور به دعوت از سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان برای شرکت در مجمع عمومی نهادهای حقوق بشری آسیا و اقیانوسیه در کوالالامپور، مربوط باشد. گفتنی است سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان به همراه سازمان ادوار تحکیم و کانون مدافعان حقوق بشر برای شرکت در اجلاس سالانه نهادهای حقوق بشری آسیا و اقیانوسیه در مالزی با حضور کشورهای حوزه آسیای میانه و جنوب شرق آسیا دعوت شده بود. امید بیگ زاده نماینده سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان در این اجلاس می باشد.
سامان رسول‌پور بازداشت شد.
زرێبار پرێس: آسو صالح:سامان رسول پور عضو هیات اجرایی سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان، صبح امروز بازداشت شد.
به گفته مادر وی، ساعت 7 صبح چند دفر لباس شخصی که برگخ ای در دست داشتند، سامان را به اتهام سازماندهی تجمع روز گذشته ی مهاباد بازداشت نموده اند. مادر ایشان اشاره کرد که روز گذشته سامان حتی از منزل هم خارج نشده بود. وی افزود، پدر سامان به اداره اطلاعات مهاباد مراجعه نموده است، اما تا کنون هیچ اطلاعات دیگری در دست نیست.
سامان رسول پور روزنامه نگار و عضو هیات اجرایی سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان می باشد. این سازمان به همراه سازمان ادوار تحکیم و کانون مدافعان حقوق بشر برای شرکت در اجلاس سالانه نهادهای حقوق بشری آسیا و اقیانوسیه در مالزی با حضور کشورهای حوزه آسیای میانه و جنوب شرق آسیا دعوت شده بود. این احتمال وجود دارد که بازداشت سامان رسول‌پور در راستای این دعوت باشدوێنهی سامان ره‌سوڵپوور
هێزه‌کانی ئیتلاعاتی مه‌هاباد رژانه ماڵ شێرکۆ جه‌هانی
له هه‌واڵێكدا که ؛ه مه‌هاباده‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌ک شه‌مه هێزه‌کانی ئه‌منیه‌تی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد رژانه ماڵی شێرکۆ جیهانی به مه‌به‌ستی قۆڵبه‌ست کردنی ناوبراو، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و کاته‌دا شێرکۆ له ماڵ نابێت هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌گرتنی شێرکۆ ناکام ده‌مێننه‌وه، شێرکۆ هه‌واڵنێر، ده‌ر هێنه‌ری فیلم وئه‌ندامی هه‌ڵسووڕاوی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێرانه، هۆکاری رژانه ماڵ شێرکۆ رێپێوانه هێمنانه‌که‌ی دوێنێ که له لایه‌ن خه‌ڵکی مه‌هاباده‌وه بۆ پشتیوانی له فه‌رزاد که‌مانگه‌ر وزیندانیه‌کانی تر به‌رێوه چوو.
هه‌واڵنێر/مه‌هاباد/سابڵا‌غ
ململانێی ئازدیخوازان و ده‌سه‌ڵات و پاوانکه‌رانی کۆمه‌ڵگه شتێك نییه، تازه بێ و تایبه‌ت بێت به سه‌رده‌مێك، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یا گۆشه‌یه‌کی جیهان، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه له کوردستان ملمانێی پێنووس و چه‌ك ده‌گاته ئاسێك که ناچار بین، خوێنی خۆمان بکه‌ینه کاسه‌یه‌ك و مێژووی ئه‌م ملمانێیه‌ی پێ بنووسینه‌وه، درێژه‌ی هه‌مان ڕه‌وتی مێژووییه، که له‌سه‌رتاسه‌ی جیهاندا به‌نرخی گیانبه‌خشی سه‌دان و هه‌زاران به‌ڕێژه‌یه‌ك لێره‌و له‌وێ ئازادییه تاکه‌که‌سی و گشتییه‌کانی به‌سه‌ر سه‌روه‌راندا سه‌پاندووه.
تیرۆری ڕامیاری یا به دیوه‌که‌ی تری‌دا تیرۆری ده‌وڵه‌تی، کۆڵه‌که‌یه‌کی کۆنی ده‌سه‌لاته و له به‌رامبه‌ریشیدا یه‌کگرتن و یه‌کڕیزی ئازادیخوازان له سه‌نگه‌ری زۆرليكراواندا ته‌نیا چه‌کێکه، که ده‌کرێت له کۆتاییهێنان به پاوانگه‌ری پارته رامیارییه‌کاندا هانای بۆ به‌رین.
ئه‌گه‌ر دوێنێ نۆره‌ی «سه‌لاح هه‌ورامى ، ره‌ئوف كامل ، ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ، فه‌رهاد فه‌ره‌ج و «شاپور عه‌بدولقادر» و «قابیل عادل»و .... و ئه‌مڕۆ نۆره‌ی «سۆران مامه حه‌مه»یه، ئه‌وا به‌یانی نۆره‌ی من و تۆیه. بۆیه ناکرێت و بێسووده ته‌نیا به ڕشتنی دوو فرمێسك و ده‌ربڕنی هاوده‌ردی بچینه پای كيشمه كيشيكه‌وه که ده‌سه‌ڵات و نۆکه‌رانی به‌رامبه‌ر په‌یڤه ئازاده‌کان به‌ڕێیان خستووه. ئه‌گه‌ر تۆش به ته‌مای کۆڵ نه‌ده‌ی و به ئاسانیش بۆ نه‌هه‌نگه‌کانی ده‌سه‌ڵات قوت نه‌درێیت، ده‌وه‌ره ده‌ره‌وه و به‌ڕیزی ئه‌وانه په‌یوه‌ست به، که له هیچ سه‌رده‌م و له هیچ گۆشه‌یه‌کی دونیادا ملکه‌چی ده‌سه‌لات و چه‌وسێنه‌ران نه‌بوون؛ ڕیزی ئازادیخوازانێك که هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی تیرۆرستان نه‌ك ناتوانێت چۆکیان پێ دابدات، به‌ڵکو له‌سه‌ر خه‌باتکردن له‌پیناو ئازادی سوورتریان ده‌کا و به‌رچاویان ڕوونتر ده‌کاته‌وه.
ئه‌وه‌ی که پێویسته هه‌موومان ئاوڕی لێ بده‌ینه‌وه و پرسیارمان لا دروست بکات، ساتی ئه‌نجامدانی تیرۆره‌کانه. تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌کادیمیستان له کاتێکدا ده‌ست پێده‌کات، که هه‌ر دوو پارته ده‌سه‌لاتداره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان، به ڕێکه‌وتنی ستراتیژی ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ها له کاتێدا «سۆران مامه حه‌مه» وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێکی چالاك و ده‌رکه‌وته‌ی که‌رکووك و «عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف» وه‌ك که‌سێکی ئه‌کادیمیست و ئاگا له پرسی ئه‌و شاره تیرۆر ده‌کرێن، که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌ستیان له پرسی که‌رکووك دا، که زیاتر له شه‌ست ساڵه به ڕواڵه‌ت، خه‌ڵکی ئازاديخواز و بنده ستى له پێناودا به کوشت ده‌ده‌ن، ده‌رده‌که‌وێت! ئایا ئه‌مانه گشتی ڕێکه‌وتن؟
ئێمه وه‌ك هاوکاران (ڕۆژنامه‌نووسان) و تاکه ئازادیخوازه‌کانی کوردستان، داوای دادگه‌ییکردنی ئه‌و پارت و ده‌سه‌لاته‌ین، که له پشت ئه‌م تیرۆره‌وه وه‌ستاون و بانگه‌وازی هه‌موولایه‌ك بۆ وه‌ستانه‌وه و سه‌نگه‌رگرتن و یه‌کڕیزی له‌به‌ره‌ی بنده‌ستاندا ده‌که‌ین، چونکه سه‌رکه‌وتن و کۆتاییهێنان به سه‌رکوت و تیرۆر و چه‌وسانه‌وه، ته‌نیا له گره‌وی هاتنه پيشه‌وه‌ى خه‌باتێکی مه‌یدانی و گشتگیری ئازاديخوازان و به‌شمه‌ينه‌تانى کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینینه‌وه و دواجار سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ره‌ی گه‌ل و ڕسوایی بۆ سه‌رکوتگه‌ران و پاوانگه‌رانی نان و ئازادى کۆمه‌ڵگه‌یه.
سڵاو له گیانبه‌خشی ڕۆژنامه‌نووس «سۆران مامه حه‌مه»
مه‌رگ و ڕسوایی بۆ بکوژانی ده‌نگه ئازاده‌کان
بۆ به‌شداریکردن له واژۆنامه‌که‌دا کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://www.petitiononline.com/Soranmem/petition.htm
بۆ په‌یوه‌ندی گرتن: chak_org@yahoo.com