سووتانی مه‌دره‌سه‌یه‌ک له ناوچه‌ی بجنوورد
زرێبار پرێس.خوراسانی شومالی. کورمانج له رازی جه‌رگه‌ڵان. چه‌ند رۆژ له‌وه پێش له ئاواییه‌کی کورد نشینی شاری بجنوورد به ناوی قلعه جق به هۆی خراپی کوره‌ی پۆلێکی خوێندن، پۆله‌که ئاگری تێ به‌ر ده‌بێت وله ئاکام دا هه‌مو مه‌دره‌سه‌که ئاگر ده‌ی گرێته‌وه، ئه‌م قوتابخانه که 200 خوێندکاری منداڵ تێیدا له 5 پۆلدا ده‌رس ده‌خوێنن به هۆی ئه‌و ئاگر به‌ر بوونه‌وه به ته‌واوی سووتا، به‌ڵام به هه‌وڵ وکۆششی مامۆستایان وبه‌ر پرسانی قوتابخانه توانرا خوێندکاران له‌و ئاگره رزگار بکرێن وهیچ زه‌ره‌رێکی گیانی لێنه‌که‌وێته‌وه.
گیرۆده بوونی سه‌دان که‌س به نه‌خۆشی قه‌ندله‌و ناوچه‌یه
کورمانج له رازی جه‌رگه‌ڵانه‌وه له هه‌واڵێکی تردا پێی راگه‌یاندوین که به پێی ئاماری فه‌رمی ئیداره‌ی ته‌ندروستی بجنوورد له ناوشاری بجنوورد وناوچه‌کانی ده‌وروو به‌ری به تایبه‌ت شارۆچکه‌کانی غوڵامان، ئاشخانه، رازی جه‌رگه‌لان نزیک به 2000 که‌س به نه‌خۆشی قه‌ند گیرۆده بون. ده‌وڵه‌ت له‌م بابه‌ته‌وه زۆر که‌م ته‌ر خه‌مه‌و ئاماده‌نیه له‌و باره‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بدرێت ورێگایه‌ک بۆ به‌ر گرتنی زیاتر به‌و نه‌خۆشینه‌و به‌ر به‌ست کردنی و هه‌ر وه‌ها چاره سه‌ر کردنی گیردۆده بوان هه‌نگاوێک هه‌ڵبهێنێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه بجنوورد یه‌کێک له شاره گه‌وره‌کانی خوراسانی شومالییه که زیاتر له60 له سه‌دی دانیشتوانی کوردن. له بجنورد خه‌ڵکانی کورد وتورکمه‌ن وتورک وفارس ده‌ژین که زۆرترین پێکهێنه‌ری دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه کوردن.
زرێبارپرێس.سنه. بێهزاد. له سنه‌وه ئاگادار کراین دوا به دوای ئه‌وه‌ی له سنه هه‌ندێک ئاسه‌وار وته‌رمی مێژووی دۆزرایه‌وه به‌ر پرسانی رژیم ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ندێک چه‌واشه‌کاری به ئانقه‌ست به مه‌به‌ستی دزین وبردنی ئاسه‌واره مێژوویه‌کان، له‌و شوێنه مێژوویه‌دا هه‌ندێک که‌لو په‌لی مێژویی وچه‌ند ته‌رم ئه‌دۆزرێنه‌وه که له ناویاندا ته‌رمی پاشایه‌کی تێدا ئه‌بێت، ئه‌و ته‌رمه بۆ روون کردنه‌وی زۆر بابه‌تی مێژویی و مێژوی گه‌لی کورد به نرخه‌و هه‌ر وه‌ها وه‌ک سه‌رمایه‌یه‌ک بۆ کوردستان به ئه‌ژمار دێت، به‌ڵام به‌ر پرسانی حکومی به پێی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی دیاری کراو له مێژویی بونی ئه‌و ته‌رمه حاشایان کردوه‌و وه‌ک شتێکی ده‌ست کردی ته‌زوێر ناویان لێ بردوه، له کاتێک دا که‌لو په‌له‌کانی تریان له کاناڵی کوردستان واته شه‌به‌که‌ی سنه‌وه پیشان داوه له نیشان دانی ئه‌و ته‌رمه خۆیان پاراستوه، هه‌مان شه‌به‌که‌ی ته‌له‌ویزیۆنی رای گه‌یاندوه که ئه‌و ته‌رمه ده‌ست کرده‌و مێژویی نییه، ئه‌م هه‌واڵه که نیه‌تی تالان کردن ودزینی ئاسه‌واره مێژوویه‌کانی کوردستانی له پشته له لایه‌ن به‌ر پرسانی ده‌وڵه‌تییه‌وه، بوه‌ته هۆی نگه‌رانی خه‌ڵکی شاری سنه. ئه‌م نگه‌رانییه‌ی خه‌ڵک بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی رژیم له ترسی راپه‌ڕین وناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان وشاری سنه حاڵه‌ت وبارو دۆخی تایبه‌ت و نائاسایی هه‌یه. دواتر له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره رووداوێک خوێنه‌رانی زرێبار پرێس ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه.
زرێبارپرێس.شائاباد.ته‌جه‌ر. هه‌واڵنێرمان له شائاباده‌وه ئاگاداری کردین، هێزه‌کانی ئینتزامی ژیم چه‌ند رۆژه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌زیه‌ت وئازاری خه‌ڵکی ناوچه‌کانی شا ئاباد وبه بیانوی ئه‌وه‌ی خه‌بات له دژی هێرشی کولتووری بێگانه ده‌که‌ن ده‌ستیان داوه‌ته گه‌ڕانی ماڵان وماهواره‌کان کۆ ده‌که‌نه‌وه، ئه‌م پشکنین وکۆکردنه‌وه‌ی ماهواره و سوکایه‌تی به خه‌ڵک کردنه تا ئێسته له ئاواییه کانی حه‌سه‌ن ئاوا، کووزه‌ران، ته‌نگشوان، چله، ته‌جه‌ر، هه‌ڵکه‌وتو له‌نێوان شائاباد بۆ ماهیده‌شت و سه‌راب هه‌ره‌سم وشارۆچکه‌ی حومه‌یل هه‌ڵکه‌وتو له سه‌ر رێگای شائاباد بۆ کوهده‌شت وپولدوخته‌ر به‌رێوه چوه. جێی ئاماژه‌یه ئه‌و هێزانه توانیویانه بریک ماهواره کۆ بکه‌نه‌وه‌و له‌گه‌ل خۆ بیان به‌ن.
زرێبارپرێس.بۆکان.کولته‌په. له بۆکانه‌وه ئاگادار کراین هێزه‌کانی ئینتزامی له‌ناوچه‌ی بۆکان له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به مه‌به‌ستی کۆ کردنه‌وه‌ی ماهواره رژاونه‌ته چه‌ند ئاوایی وخه‌ڵکی ئه‌و ئاواییانه‌یان خستوه‌ته ژێر گوشار وسوکایه‌تی وماڵه‌کانیان پشکنیون، و توانیویانه چه‌ند ده‌ستگا ماهواره له مالان دا کۆ بکه‌نه‌وه‌و له‌گه‌ل خۆ بیبه‌ن، ئه‌و ئاواییانه‌ی که هێزه‌کانی ئینتزامی گه‌ڕاون بریتین له ئاوایی گؤڵیئاواییحوسه‌ین مامه.
زرێبارپرێس.مه‌هاباد. سابڵا‌غ.له مه‌هاباده‌وه ئاگادار کراین به‌ر له‌نیوه‌رۆی دوێنێ چوار شه‌مه رێکه‌وتی 29ی گه‌ڵاڕێزان هێزه‌کانی ئینتزامی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ده‌ست فرۆشانی ئه‌و شاره له مه‌یدانی ئاردی مه‌هاباد و ده‌یان هه‌وێت که‌لو په‌له‌کانیان به تالان ببه‌ن، به‌ڵام ده‌ست فرۆشان بۆ به‌رگری له خۆیان وکه‌لو په‌له‌که‌یان له‌و هێزانه دێنه ده‌ست وله ئاکام دا تێک ه‌ڵچون له نێوان خه‌ڵکی ده‌ست فرۆش وهێزی ئینتزامی دێته ئاراوه، له ئاکامی تێک هه‌ڵچوونه‌که هه‌واڵێکمان له به‌ر ده‌ست دانیه، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات که هێزه‌کانی ئینتزامی توانیویانه هه‌ندێک له که‌لو په‌لی ده‌ست فرۆشه‌کان له گه‌ل خۆ ببه‌ن.
زرێبارپرێس. هه‌واڵده‌ری چاوه‌دێری مافی مرۆڤ له‌کوردستان. هەواڵدەری چاوەدێری مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكردەوە كە دوو دوكتوری به‌ند کراو ی کامیارانی بە ناوەكانی ئارەش و كامیار عەلایی كە لە مانگی پووشپەڕی ئەم ساڵدا دا بە تۆمەتی چالاكی دژ بە رێژیم لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەكانی رێژیمەوە ده‌ست گیر و رەوانەی بەندیخانه‌ی ئێوین كرابوون دوای نزیك بە 5 مانگ ئازاد كران
زرێبار پرێس. زانکۆی سنه. خوێندکار. له‌زانکۆی ئازادی سنه‌وه ئاگادار کراین حه‌راسه‌تی زانکۆی ئازاد له‌و شاره ژماره‌یه‌ک له خوێندکارانی هه‌ڵسووڕاوی رێکخراوی پێشڕه‌وی بۆ حه‌راسه‌ت بانگ کردوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کردون، که بۆیان نیه له‌گه‌ل رۆژنامه‌و راگه‌یاندنه‌کاندا وت‌و وێژ بکه‌ن، هه‌ر وه‌ها هه‌ڕه‌شه له‌و خوێندکارانه کراوه له ئه‌گه‌ری وت‌و وێژ دا له گه‌ڵ سزای یاسایی رو به‌روو ده‌بنه‌وه. جێی ئاماژه‌یه ته‌شه‌کولی پێشڕه‌و ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش له لایه‌ن به‌ر پرسانی زانکۆوه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و به‌ریان به ه‌ڵسوورانی گرتوه.
زرێبارپرێس:گیلانغه‌رب:یاری: له گیلانی غه‌رب سه‌ر به پارێزگای کرماشانه‌وه ئاگادار کراین ئه‌مرۆ 4شه‌مه رێکه‌وتی 29ی گه‌ڵارێزان به هۆی رووداوی ئۆتۆمبێل رۆژنامه‌وانێک به ناوی ماشه‌ڵا مه‌هدی پوور خه‌ڵکی گیلان غه‌رب گیانی له ده‌ست دا، ئه‌م رووداوه له ناوشاری گیلانی غه‌رب هاتوه‌ته ئاراوه، ماشه‌ڵا مه‌هدی پوور له‌بواری رۆژنامه‌و راگه‌یاندن دا کاری ده‌کرد وهاوکاری رۆژنامه‌ی نوای وقت، نه‌دای جامعه_غرب، صدای آزادی و بێستون بوو که به‌ر ده‌وام هه‌وڵ وبابه‌ته‌کانی خۆی بۆ ئه‌و رۆژنامه به‌رێ ده‌کرد.
شایانی باسه هه‌ر ئه‌مرۆ ته‌رمی ناو برا له رێ ره‌سمێکی زۆر به شکۆدا له گیلانی غه‌رب به خاک سپێردرا
فاطمه گفتاری با اتهام تازه‌ای محاکمه شد
برای خواندن ادامه خبرها روی ادامه مطلب کلیک کنید
زرێبارپرێس.کرماشان.ئیلاهیه. له کرماشانه‌وه ئاگادار کراین کا‌تژمێر 9ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ 4شه‌مه رێکه‌وتی 29ی گه‌ڵارێزان کۆمه‌ڵێکی یه‌ک جار زۆر له شۆفیر تاکسیه‌کانی کرماشان ده‌ستیان داوه‌ته مان گرتن، ئه‌م شۆفیرانه له ده‌ور مه‌یدانی ئازادی ئه‌و شاره تاکسیه‌کانیان راگرتوه‌و رێگای هاتو چونی خه‌ڵکیشیان به‌ستوه، هه‌والنێرمان باس له‌وه ده‌کات که هۆکاری ....
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵ له سه‌ر ادامه مطلب کرته بکه
جسد پادشاه سه هزار ساله در سنندج کشف شد
زرێبارپرێس:آسو صالح
سه شنبه 28 آبان 1387
در حین عمليات تعريض جاده مسير شهرک حسن آباد- سنندج ، 5 قبر تاریخی کشف شدند.
مسئولان سازمان ميراث فرهنگي و گردشگري کردستان طبق کارشناسی های اولیه، قدمت این قبرها را 3 هزارسال تخمین زدند. در اين قبرستان كه مردگان به صورت چمباتمه‌اي دفن شده اند، اشيائي همچون نيزه هاي جنگي، دست بند مفرغي و کاسه هاي سفالي نيز کشف شده است.
شاهدان عینی که در ساعات ابتدایی کشف این گورها قادر به دیدن آنها شدند، اظهار می دارند که یکی از این قبرها مربوط به یک پادشاه می باشد(تصویر ارسالی). این جسد به صورت سالم در یک تابوت قرار داده شده که لایه ی بیرونی آن را سرب و ساروج و لایه ی داخلی آن طلاکاری شده است. طول این تابوت دقیقاً به اندازه ی طول جسد می باشد. در کنار سر این جسد یک(یا دو) جعبه ی طلایی و با محتویات اشیایی از جنس طلا، در کنار آن یک نیزه و در روی سینه و میانه ی بدن آن دو شیه، یکی به شکل ماهی و دیگری به شکل عقاب قرار دارند. روی این دو صفحه کلماتی به زبان میخی حک شده است. همچنین در پشت سر جسد و بر دیواره ی تابوت، تصویری حک شده دیده می شود.
نکته ی قابل توجه در این جسد، سالم بودن جسم است. این جسد حتی به شیوه ی مومیایی های کشف شده در پارچه ی قرار داده نشده و یا این وجود تمام نقاط آن کاملاً سالم مانده اند.
تصویری که مشاهده می کنید مربوط به این قبر (احتمالاً پادشاه) می باشد. تصاویر مربوط به چهار جسد دیگر در تلویزیون محلی کردستان پخش شده است، اما تصویر مربوط به این پادشاه تاکنون در تلویزیون جمهوری اسلامی و شبکه ی محلی کردستان پخش نشده است. به گفته ی مردم محلی، با توجه به اینکه سرقت آثار تاریخی کردستان همواره از سوی مسئولین نظام صورت گرفته است، این نگرانی وجود دارد که این جسد نیز همچون موارد دیگر به سرقت رود.
قبرستان کشف شده در فاصله 500 متري تپه باستاني زاگرس سنندج قرار دارد که در فهرست آثار ملي ثبت شده است .
برای دیدن فیلم مربوط به آن جسد بر روی تصویر زیر ........... کلیک کنید
انتخاب دبیر اتحادیه‌دانشجویان کورد دانشگاهای ایران
زرێبارپریس: آسوصالح:در جلسه ی میان دوره ای اتحادیه دانشجویان کرد دانشگاه های ایران، دبیر این اتحادیه انتخاب شد.
یک منبع آگاه در اتحادیه دمکراتیک دانشجویان کرد اعلام نمود، در جلسه ی میان دوره ای که در مورخه بیستم آبان ماه با اعضای اتحادیه دمکراتیک دانشجویان کورد برگزار گردید، ضمن بحث و تبادل نظر و تحلیل شرایط روز جامعه و افق فراروی اتحادیه نیز مباحثی مطرح گردید و برنامه ها و استراتژی اتحادیه جهت فعالیت در سال جاری مورد بررسی قرار گرفت.
در ادامه جلسه و با توجه به آغاز سال تحصیلی جدید آقای اسعد باقری، فعال دانشجویی دانشگاه کردستان به اتفاق آرا به عنوان دبیر جدید اتحادیه جهت عهده دار شدن مسئولیت های مصوب انتخاب گردید.
شایان ذکر است که اعضای شوراای هماهنگی نیز برای شروع دوره جدید فعالیت با توجه به واقیت های پیش رو اعلام آمادگی نمودند.
شایان ذکر است، اتحادیه دموکراتیک دانشجویان کرد در سال 1384 تاسیس شد و اینک اعضای آن در دانشگاه های ایران فعالیت می کنند. اعضای این اتحادیه به جز فعالین دانشجویی کرد، انجمن ها، کانون ها و نشریات دانشجویی کردی-فارسی می باشند. مجوز این اتحادیه به کمیسیون اصل 90 مجلس تقدیم شده، ولی پس از سه سال هیچ پاسخی از سوی موسسین این اتحادیه دریافت نشده است.
رۆژنامه وانێکی سنه‌ی ده‌ست گیرکرا
زرێبارپرێس:سنه:سیرووس:له سنه‌وه ئاگادار کراین هێزه‌کانی ئه‌منیه‌تی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه کا‌تژمێر 7ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێ شه‌مه رێکه‌وتی 28ی گه‌ڵارێزان رژاونه‌ته ماڵ رۆژنامه وان به‌هه‌مه‌ن توتونچی، ئه‌و هێزانه پاش ئه‌وه‌ی ماڵی ناوبراویان پشکنیوه‌و چه‌ند نوسراوه‌و بابه‌تی به‌همه‌نیان له‌گه‌ل خۆ هه‌ڵگرتوه برهمرن توتونچی له‌ل ایه‌ن ئه‌و مه‌ئموورانه‌وه قۆڵبه‌ست ده‌کرێت وبۆ شوێنێکی نادیار براوه. جێی ئاماژیه که ئه‌و هێزه ئه‌منیه‌تیانه به بنه ماڵه‌ی نابراویان نه وتوه که به‌همه‌ن بۆ کام گرت‌و خانه ه به چ مه‌به‌ستێک ده‌ی به‌ن، به‌همه‌ن بۆ ماوه‌یه‌ک سه‌ر نووسه‌ری حه‌وتو نامه‌ی داخراوی که‌ره‌فتوو بوه.
کوژرانی کاسبکارێک له ناوچه‌ی بیجار
زرێبارپرێس: بیجار:گه‌ڕووس: هه‌واڵنێرمان له شاری بیجاره‌وه ئاگاداری کردین چه‌ند رۆژ له‌وه پێش هێزه‌کانی ئینتزامی له جاده‌ی بیجار بۆ دیوانده‌ره ته‌قه‌یان له ماشینێک کردوه که له ئاکامی ئه‌و ته‌قه کردنه دا کاسبکارێک به ناوی سه‌عید حوسه‌ینی ته‌مه‌ن 22 سالان خه‌ڵکی سه‌قز گیانی له ده‌ست داوه.
له سنه نه‌یان هێشت سیمین چای چی قسه بکات
زرێبارپرێس: سنه:عه‌له‌وی نه‌سه‌ب: له هه‌واڵێکدا که له سنه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه . رۆژی هه‌ینی رابردو له ساڵۆنی فه‌جری سنه له لایه‌ن تیپی موسیقای ڤیان کۆنسێرتێکی تایبه‌ت به ژنان به‌رێوه ده‌چێت، له ناو خنی کۆنسێرته‌که‌دا داوا له سیمین چای چی شاعێر و چالاکی بزوتنه‌وه‌ی ژنان ده‌کرێت که برواته سه‌ر سن وچه‌ند پارچه شێعر پێشکه‌ش به به‌شدار بوانبکات، کاتێک سیمین ده‌رواته سه‌ر سێنه‌که له لایه‌ن چه‌ند کارمه‌ندی ئیداره‌ی ئیرشادی ئیسلامییه‌وه که له ژوری کۆنترۆڵ دا ده‌بن به‌رقی میکرۆ فۆنه که ده‌برێت و به‌و جۆره به‌ر به خوێندنه‌وه‌ی شێعر و قسه کردن له لایه‌ن سیمین ه‌وه ده‌گیردرێت.
تاڵان کردنی بانکی میلی بانه
زرێبارپرێس:بانه: ئاردبه‌با: هه‌واڵنێرمان له شاری بانه‌وه ئاگادار کراین که شه‌وی 5شه‌مه له سه‌ر هه‌ینی رێکه‌وتی 23 له سه‌ر 24ی گه‌ڵارێزان له لایه‌ن که‌س یان که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه بانکی میلی بانه تالان ده‌کرێت وده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که بڕی 100 میلیۆن تمه‌ن پاره له بانکه رفێندراوه، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات له ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه کاری خودی مه‌ئموورانبێت ، چوون خه‌ڵکی ئاسایی له‌به‌ر هه‌بوونی نگابان پارێزه‌رانی ده‌وڵه‌تی له‌و بانکه مومکین نیه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌هه‌یه که کاری مه‌ئموورانی ده‌وڵه‌تی بێت.
کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره له‌مه‌هاباد ومیاندواو
زرێبارپرێس:مه‌هاباد:سابڵا‌غ:له مه‌هاباده‌وه ئاگادار کراین هێزه‌کانی ئینتزامی مه‌هاباد به بیانوی گه‌ڕان به دوای ماهواره له مالاندا ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌زیه‌ت وئازاری دانیشتوانی ناوچه‌که‌و تاو نه تاوێک ده‌رژێنه ناوماڵی هاوشارییان، له‌گه‌ڕه‌کی باغی سیسه‌ی مه‌هاباد وێڕای پشکنینی چه‌ند ماڵ وبێحورمه‌تی به خاوه‌نماڵه‌کان چه‌ند ده‌ستگا ماهواره ده‌گرن وله‌گه‌ل خۆیان بردویانه، هه‌ر وه‌ها هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات له ناوچه‌ی میاندواو مه‌ئموورانی ئینتزامهی ده‌ستیان داوه‌ته ئازار دانی خه‌ڵک به بیانوی هه‌بوونی ماهواره له ماڵه‌کانیاندا، لا ئاواییه‌کانی دێی نه‌بی و قه‌ڵا ماڵان گه‌ڕاون وچه‌مندین ده‌ستگا ماهواره‌یان له‌گه‌ڵ خۆ بردوه.
مانۆر ی نیزامی له بانه
زرێبارپرێس:بانه:سوورکێو: هه‌واڵنێرمان له‌شاری بانه‌وه‌ئاگاداری کردین که‌هیزه‌کانی ده‌وله‌تی بۆ چاو ترسێن کردنی خه‌ڵکی شاری بانه شه‌وانی 26 و 27و گه‌ڵاڕێزان له‌نزیک ئه‌و شاره له بناری کێوی دۆزین مانۆڕێکی نیزامیان به‌رێوه برد که ئه‌م مانۆره هه‌ندێك نگه‌رانی له ناو خه‌ڵکدا دروست کردوه.
له ناوشاری سنه ئاسه‌واری مێژویی 3000ساڵا له‌وه پێش دۆزراوه‌ته‌وه
له سنه‌وه ئاگادار کراین شاره‌داری سنه پێری شه‌مه‌ی رێکه‌وتی 25ی گه‌ڵارێزان له کاتی کێشانی ئوتو بانێک له حه‌سه‌ن ئاوا بۆ شاره‌کی به‌هاران له سه‌ر رێگای هه‌ڵکه‌ندنی کاره‌که‌یاندا گۆرستانێکی له‌مێژینه‌یان دۆزیه‌وه، له‌و گۆرستانه‌دا کۆمه‌ڵێکی زۆر که‌لو په‌لی ژێر خاکی سه‌رده‌مه‌کانی پێش‌و بینراونه‌ته‌وه، مێژو ناسانی سنه رایان گه‌یاندوه که بوونی ئه‌و ئاسه‌واره هه‌ڵده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ لانیکه‌م 3000ساڵ له‌وه پێش.
هه‌واڵنێر/سنه/چه‌م شار
مودیری مانگ نامه‌ی راسان دادگایی کرا
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سوره‌یا عه‌زیزپه‌نا، خاوه‌ن ئیمتیاز‌و مودیری مانگ نامه‌ی كوردی‌و فارسیی راسان له به‌یانیی رۆژی 25ی گه‌ڵارێزان له دادگای تاران‌دا دادگایی كرا. ناوبراو كه به ته‌بلیغ بۆ گرووپێكی دژبه‌ری رێژیم تۆمه‌تبار كراوه‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا وتی: فه‌رمانده‌ی به‌سیجی شارستانی پاوه به‌هۆی چاپكردنی شێعرێكی كوردی له ژماره‌ی خاكه‌لێوه‌ی 87دا شكایه‌تی لێی كردووه. به‌پێی ئیددێعای فه‌رمانده‌ی به‌سیجی پاوه شێعری ئاماژه‌پێكراو كچانی كوردی بۆ چوونه نێو ریزه‌كانی گرووپێكی چه‌كداری دژبه‌ری رێژیم له قه‌ندیل هان داوه.
چالاكێكی بزووتنه‌وه‌ی ژنان بۆ به‌ندیخانه‌ی زه‌نجان به‌ڕێ كرا
رێکخراوی ژنانی ئازه‌ر مێر رایان گه‌یاند، زه‌ینه‌ب بایزیدی، چالاكی مافه‌كانی ژنان له كوردستاندا كه به 4 ساڵ زیندانی ته‌عزیری‌و دوورخستنه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی زه‌نجان مه‌حكووم كرابوو، رۆژی شه‌ممه 25ی گه‌ڵارێزان، له به‌ندیخانه‌ی مه‌هاباده‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی زه‌نجان به‌ڕێ كرا. زه‌ینه‌ب بایزیدی خه‌ڵكی مه‌هاباده‌و به‌تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كاندا، له رێكه‌وتی 19ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌كانی كوردی ـ فارسیی زیلان‌و رۆژان و هاوكاری كردووه
زرێبارپرێس:
هێزه‌کانی ئینتزامی له‌شنۆ که‌سێکیان کوشت
له شاری شنۆوه ئاگادار کراین شه‌وی 5شه‌مه له‌سه‌ر هه‌ینی هێزه‌کانی ئینتزامی له سه‌ر سنوور له‌شوێنێک به ناوی خنێره‌و لۆلان ته‌قه له‌ژماره‌یه‌ک کاسبکار ده‌که‌ن که له ئاکامی ئه‌و ته‌قه کردنه‌دا که‌سێک به ناوی ئیبراهیم خه‌ڵکی ئاوایی شێخ وه‌سماکه گیانی له ده‌ست داوه، هه‌واڵنێرمان له‌و پێوه‌ندیه‌دا باس له‌وه ده‌کات که، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له‌و ته‌قه کردنه دا چه‌ند کاسبکارێکی تر گیانیان له ده‌ست دابێت به‌ڵام تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ که‌س ولایه‌نێک له‌و بابه‌ته‌وه زانیارییه‌کی نه‌درکاندوه.
هه‌واڵنێر/شنۆ/کیله‌شین
ده‌ست گیری چالاکێکی کرێکاری له سنه
له سنه‌وه ئاگادار کراین رۆژی 4شه‌مه ی رابردو هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رژیم به‌مه‌به‌ستی ده‌ست گیر کردنی ته‌یوب مه‌لایی چالاکی کرێکاری رژاونه‌ته ماڵ ناو براو، به هۆی ئه‌وه‌ی ته‌یوب له‌ماڵ نه‌بوه براکه‌ی ده‌گرن و وه‌ک بارمته له‌گه‌ل خۆیان بردویانه، پاشان ته‌یوب که له وه‌زعه‌که ئاگادار ده‌بێته‌وه خۆی ته‌حویل هێزه‌کانی رژیم داوه وپاسان ره‌وانه‌ی زیندان کراوه.
هه‌واڵنێر/سنه/سیروس
رووداوی شوێنی کار له بانه کرێکارێکی کوشت
له بانه‌وه ئاگادار کراین دوێنێ هه‌ینی رێکه‌وتی 24ی گه‌ڵارێزان له کانه به‌ردی سه‌بت لوو کرێکارێک به ناوی سه‌لام ئه‌مین پوور کوڕی ساڵح خه‌ڵکی بانه له کاتی کردن له‌و کانه‌به‌رده‌دا ده‌بێت که کانه به‌رده‌که ده‌رمێت و ناو براو ده‌بێت به‌ژێر به‌رده‌وه، به‌و هۆیه‌وه سه‌لام گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/بانه/سوورکێو
کۆڕی شێعرێک له‌بانه بۆیادی 3شاعری بانه‌یی
له‌بانه‌وه ئاگادار کراین حه‌وتوی رابردوله لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی فه‌رهه‌نگی بانه‌وه کۆڕی شێعرێک بۆ یادی شاعیرانی بانه‌یی به ناوه‌کانی ره‌ئوف بانه‌یی، مه‌حزوون بانه‌یی و سوڵتان عورفا به‌رێوه چوو، له‌و کۆڕه‌دا شاعیرانی کورد له شاره‌کانی کرماشان، سنه، سه‌قز، دیوانده‌ره و مه‌هابده‌وه به‌شدارییان کرد کۆڕی شێعره‌که له ناو پێشوازی گه‌رمی به‌شدار بواندا تا دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ی کێشا.
هه‌واڵنێر/بانه/ئاردبه‌با
له بۆکان رێز له ساڵرۆژی موقبل هونه‌ر پژووگیرا
له بۆکانه‌وه ئاگادار کراین به بۆنه‌ی یه‌که‌مین ساڵرۆژی مه‌رگی شاخه‌وانی کورد موقبل هونه‌ر پژوو دوێنێ هه‌ینی رێکه‌وتی 24ی گه‌ڵارێزان له سینه‌ما وه‌حده‌تی بۆکان دا رێ‌و ره‌سمێکی به‌شکۆ به‌رێوه چوو، له‌رێو ره‌سمه‌که دا هه‌ئیه‌ته‌کانی شاخه‌وانی هه‌مو شاره‌کانی کوردستان به‌شداریان کرد پاش رێ‌و ره‌سمه‌که به‌شدار بوان به کۆمه‌ڵ سه‌ر دانی گڵکۆی موقبل هونه‌ر پژویان کرد.
هه‌واڵنێر/بۆکان/کولته‌په
زرێبارپرێس:
لاوێکی 14ساڵان له سه‌قز خۆی کوشت
له سه‌قزه‌وه ئاگادار کراین پێرێ 4شه‌مه رێکه‌وتی 22ی گه‌ڵارێزان تازه لاوێکی ته‌مه‌ن 14 ساڵان به ناوی شارام دانیشتوی گه‌ڕه‌کی که‌ریم ئاوا به ته‌ناف خۆی هه‌ڵواسی وکۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو روون نه‌بوه‌ته‌وه گه‌رچی ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه به‌هۆی کێشه‌ی بنه ماڵه‌ییه‌وه شارام ده‌ستی دابێته خۆ کوژی.
هه‌واڵنێر/سه‌قز/هه‌ڵۆ
له نه‌غه‌ده ژنێک خۆی کوشت
له نه‌غه‌ده‌وه ئاگادار کراین چه‌ند رۆژ له‌وه پێش ژنێک به ناوی گه‌وهه‌ر پیروتی ته‌مه‌ن 39 ساڵان بۆ ده‌ر باز بوون له ده‌ست موشکلات وگرفتی بنه ماڵه‌یی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه، پاشان گه‌وهه‌ر ی دوگیان به سووتاوی ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، پاش حه‌وتویه‌ک ململانێ و ده‌ست وپه‌نجه نه‌رم کردن له‌گه‌ل مه‌رگ سه‌ر ئه‌نجام هه‌وڵه‌کانی پزیشکی بێ ئاکام ده‌مێنێته‌وه و خۆی ومنداڵه‌که‌ی سکی گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/سابڵا‌غ
زرێبارپرێس: رێباز
له‌مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێ 4شه‌مه رێکه‌وتی 22ی گه‌ڵارێزان له جاده‌ی شارۆچکه‌ی جوجوسازی به‌هۆی پێکدادانی ماشین 2 که‌س به ناوه‌کانی هیوا شاداب و سه‌ردار ئه‌حمه‌دی کوڕی ره‌حیم گیانیان له ده‌ست داوه
خوێندکارێکی به‌ند کراوی کورد چاره نووسی ناروونه
ئاگادار کراین خوێندکارێکی کورد به ناوی ره‌حمان ره‌حیم پوور خوێندکار و چالاکی خوێندکاری له زانکۆی ورمێ 5 رۆژ له‌وه پێش له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ست به‌سه‌ر کراوه‌و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوه‌ته‌وه، له هۆکاری ده‌ست گیر کران و شوێن وچاره نووسی ناو براو زانیارییه‌ک له به‌ر ده‌ست دا نییه.
هه‌واڵنێر/ورمێ/خوێندکار
کوژرانی که‌سێک له سه‌ر ده‌شت
له سه‌ر ده‌شته‌وه ئاگادار کراین رێکه‌وتی 20ی گه‌ڵاڕێزان هێزه‌کانی ئینتزامی رژیم له دۆڵی ده‌رماناوێ ژماره‌یه‌ک کاسبکار له که‌مینده‌خه‌ن وده‌یان ده‌نه به‌ر ته‌قه، له ئاکامدا کاسبکارێک به‌ناوی موحه‌مه‌د به‌ر گوله‌ی ئه‌و هێزانه که‌وتوه‌و گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/سه‌رده‌شت/ئالان
ده‌ست گیری کۆمه‌ڵێک کاسبکار له بانه
له بانه‌وه ئاگادار کراین پێرێ 20ی گه‌ڵارێزان هێزێکی زۆر له‌مه‌ئموورانی ئینتزامی هێرشیان کردۆته سه‌ر بازاری گازۆئیل فرۆشه‌کانی بانه‌و کۆمه‌ڵێکی زۆر له کاسبکارانیان ده‌ست گیر وله گه‌ل خۆ بردونیان، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات له‌و هێرشه‌دا 12 نه‌فه‌ر له کسابکاران له لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه ده‌ست گیر کراون.
هه‌واڵنێر/بانه/ئاردبه‌با
تێکهه‌ڵچوونی ده‌ست فرۆشانی سنه له‌گه‌ل مه‌ئموورانی ده‌وڵه‌تی
له سنه‌وه ئاگادار کراین پێرێ2 شه‌مه مه‌ئموورانی شاره‌داری به هاوکاری هێزی ئینتزامی هێرشیان کردۆته سه‌ر ده‌ست فرۆشانی شاری سنه له شه‌قامی سیرووس، ده‌ست فرۆشان بۆ به‌ر گری له خۆیان له‌و هێزانه دێنه ده‌ست وکه له ئاکام دا تێکهه‌ڵچونێکی سه‌خت رووده دات و سه‌ر ئه‌نجام هێزه‌کانی ئینتزامی مه‌ئمووران خۆیان له‌به‌رانبه‌ر یه‌ک گرتویی خه‌ڵکدا پێ ناگیرێت و هه‌ڵدێن.
هه‌واڵنێر/سنه/بێهزاد
پیشانگای کتێب له شائابادده‌کرێته‌وه
له‌شاری شا ئاباد‌ی سه‌ر به پارێزگای کرماشانه‌وه ئاگادار کراین ئه‌نجومه‌نی کتێبخانه‌کانی ش ئاباد به‌نیازن له 2 به‌یانی رێکه‌وتی 24ی گه‌ڵارێزان بۆ ماوه‌ی یه‌ک حه‌وتوو پیشانگایه‌کی کتێک له شائاباد دابنێن، له‌م پیشانگایه‌دا بڕیاره هه‌زاران کتێب بخرێته به‌ر دیده‌ی بینه‌ران.
هه‌واڵنێر/شائاباد/به‌یره‌یی
وريا مروتي دانشجوی كرد پس از گذشت 8 روز همچنان در اطلاعات سنندج مي‌باشد
وريا مروتی دانشجوی كرد كه در روز پانزدهم آبانمان پس از ضرب و شتم در سنندج دستگیر و به مکان نامعلومی انتقال داده شد بازداشت شده بود، كماكان در اطلاعات سنندج به سر مي‌برد.
خانواده وريا مروتی با پيگيری های مداوم خود توانستند كه با فرزندشان برای 2 دقيقه تلفنی صحبت كنند.اما به گفته مادرش وريا در وضعيت طبيعی قرار نداشته و صداش از پشت تلفن ميلرزيده و با ترس صحبت ميكرده است.گفتنی است كه وريا مروتی دانشجوي پيام نور بيجار و عضو انجمن ژيانوه سنندج مي‌باشد.
این فعال دانشجو در حالی دستگیر شد که گروه ها و فعالان مستقل دانشجوئی کرد به دنبال صدور احکام سنگین برای چند تن از دانشجویان کرد، طی روزهای اخیر نسبت به سرنوشت نامشخص تعداد دیگری از دانشجویان کرد دربند و همچنین افزایش چشمگیر شمار فعالان دستگیر شده ابراز نگرانی کرده بودند
به این ترتیب با دستگیری این فعال دانشجوئی، شمار دانشجویان کرد دربند به هجده تن می رسد و فصل سخت دیگری با حکم های سنگین برای فعالین دانشجوئی رقم می خورد.
دانشجوی كرد پس از 13 ماه همچنان بلاتكليف مي‌باشد
روناك صفازاده دانشجوی كرد و فعال حقوق زنان پس از گذشت 13 ماه كماكان در وضعيت نامشخصی در بازداشت به سر مي‌برد .روناك صفازاده كه سال گذشته در سنندج دستگير شده بود پس از گذشت 13 ماه هنوز دادگاهی نشده است.روناك كه جلسه اول دادگاهيش 8 ماه پيش در شعبه اول دادگاه انقلاب سنندج برگزار گرديد به دلايل نامشخصي جلسه دوم دادگاهيش برگزار نگرديده است و اين امر غير قانونی موجبات نگراني خانواده وی را فراهم نموده.لازم به ذكر است كه وكيل وی روند رسيدگی به پرونده را نگران كننده دانسته و خانواده روناك با پيگيری مستمر پرونده فرزندشان در دادگاه سنندج تا كنون جواب قانع كننده ای دريافت نكرده اند.روناك صفازاده عضو انجمن زنان كردستان كه همينك 4 نفرشان* نگین شیخ الاسلامی،هانا عبدی،فاتمه گفتاری، زینب بایزیدی* در زندان به سر مي‌برند مي‌باشد و از فعالين كمپين 1 ميليون امضا مي‌باشد.
احمد اندریاری arezandaryari@gmail.com
ریاست محترم قوه قضائیه... دادسراها اجازه پرونده‌سازي‌هاي خارج از دادسراها را به ضابطين قضايي بدهند. كار قاضي نيز رسيدگي به حق است. بنابراين نبايد وظايف خود را به دستگاه‌هاي ديگر محول كند، اين كه قاضي اختيار كارهاي قضايي را در دست اين نيروها قرار دهد و آنها نيز برگه‌ي سفيدي در ........
تێکهه‌ڵچونی خه‌ڵک وهێزی ئینتزامی له هه‌ورامان
له هه‌ورامانه‌وه ئاگادار کراین هێزه ئینتیزامییه‌كانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 19ی گه‌ڵارێزان، له ئاوایی شوشمێی له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان، بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شتومه‌كی كاسبكاران هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی كاسبكاران. هێزه‌كانی رێژیم ده‌ستیان به‌سه‌ر شتومه‌كی كاسبكاراندا گرت، هه‌ر که‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاگادار بوون به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی رێژیم بوونه‌وه كه بووه هۆیه تێكهه‌ڵچوون له‌نێوان خه‌ڵک وهێزه‌کانی ئینتزامیدا روی دا، خده‌ڵک توانییان که‌لو په‌له‌که له چنگ تالانچیان ده‌ر بێنن به‌ڵام که‌سێک به ناوی جه‌هانگی مه‌حموودی خه‌ڵکی نۆدشه بریندار بوه.
هه‌واڵنێر/گۆڵاڵه سووره‌که‌ی هه‌ورامان
هێزی ئینتزامی له سه‌ر ده‌شت کاسبکارێکیان کوشت
له سه‌ر ده‌شته‌وه ئاگادار کراین شەوی 20ی گه‌ڵارێزان لە ئاوایی دۆڵە گەرمێی سەر بە سەردەشت هێزەكانی رێژیم تەقە لە ژماره‌یه‌ک لە كاسبكارانی ئەم ناوچەیە دەكەن و كەسێك بە ناوی محەممەد قادرزادە كوڕی عەلی خەڵكی دۆڵەگەرمێ بە به‌ر گوله ده‌که‌وێت و که به هۆی کاری بوونی برینه‌که‌ی له‌رێگای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/ سه‌ر ده‌شت/ئالان
یاسر گوڵی به 15 ساڵ زیندان مه‌حکوم کرا
یاسر گوڵی، چالاكی خوێندكاری به تۆمه‌تی "محاربه" له لایه‌ن لقی دووی دادگای شۆڕشی سنه‌وه به 15 ساڵ زیندان‌و دوورخستنه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی بافت له ئوستانی كرماندا مه‌حكووم كرا. دوكتور نێعمه‌ت ئه‌حمه‌دی، پارێزه‌ری ناوبراو رایگه‌یاندووه له‌م حوكمه‌دا كه به‌پێی مادده‌ی 168ی یاسای سزادانی ئیسلامی ده‌ركراوه به هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی تۆمه‌ت ئاماژه نه‌كراوه‌و یاسر گوڵیش له لێپرسینه‌وه‌كان‌و دانیشتنه‌كانی دادگادا دانی به تۆمه‌ته‌كاندا نه‌ناوه. یاسر گوڵی زیاتر له 13 مانگه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كانی ئیتلاعات‌و به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه‌دا راگیراوه
هه‌واڵ/ژیلاحه‌سه‌ن پوور
ته‌قینه‌وه‌ی مین له مه‌هاباد که‌سێکی بریندار کرد
له‌مه‌هاباده‌وه ئاگادار کراین رۆژی 16ی گه‌ڵارێزان كه‌سێك به‌ناوی كه‌ریمه كاڵێ خه‌ڵكی ئاتابڵاغی چۆمی مه‌جیدخانی مه‌هاباد، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه بریندار بوو ناو براو به‌سه‌ر مینێکدا که‌وتوه که پێشتر له لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمه‌وه دانراوه‌و تا ئێسته‌یش کۆ نه‌کراوه‌ته‌وه.
هه‌واڵنێر/سابڵا‌غ
سووتاندنی باری کاسبکاران له بانه
له بانه‌وه ئاگادار کراین هێزه‌کانی ئینتزامی رژیم له ناوچه‌ی بانه رۆژی 16ی گه‌ڵارێزان هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر چادر و که‌لووپه‌لی کاسبکاران له ئاواییه‌کانی کێوه‌ڕۆ و مێوه ژاکاو وئاگریان تێبه‌رداوه، هه‌مان هێز له‌هه‌مان رۆژدا له ئاوایی بڵه‌سه‌نی بانه چه‌ند ماشین باری هه‌ڵگری گازۆیلی کاسبکارانیان گرت وله‌گه‌ل خۆ بردنیان.
هه‌واڵنێر/بانه/ئاردبه‌با
له شاری سه‌وڵاوا وه ئاگادار کراین ئه‌مرۆ 5شه‌مه ریکه‌وتی 16ی گه‌ڵارێزان له‌نزیک ئاوایی تفڵی سه‌ر به سه‌وڵاوا ماشینێک له جۆری پژۆ له‌گه‌ل کامیونێکدا پێکدا ده‌ده‌ن، ماشینه پژۆکه 2 پیاو و 3 ژن سه‌ر نشینی ده‌بن وهه‌مویان خه‌ڵکی ناو چه‌ی ئه‌هواز بوون که بۆ سه‌ردان هاتبوونه مه‌ریوان وله‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ ئه‌هواز بون، له ئاکامی ئه‌و پێکدا دانه‌دا ده‌سبه‌جێ 2 پیاوی سه‌ر نشینی پژۆکه گیانیان له ده‌ست داوه‌و 3 ژنه‌که‌یش به توندی بریندار بون که گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌ریوان، هه‌واڵنێرمان بار‌و دۆخی ژنه برینداره‌کانی خراپ راگه‌یاندوه.
هه‌واڵنێر/سه‌وڵاوا/گۆمه‌شین
دوورووداوی رێگا‌و بان له مه‌ریوان 4 که‌سی کوشت
له هه‌واڵیکدا که له مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه پێرێ سێ شه‌مه رێکه‌وتی 14ی گه‌ڵارێزان به هۆی پێکدادانی دووماشین له سێریانی نێ که‌سێک به ناوی ساڵح داباشی گیانی له ده‌ست داوه. هه‌ر وه‌ها ئاگادار کراین دوێنێ چوار شه‌مه به هۆی پێکدادانی دوماشین له جاده‌ئ گاران دا سێ که‌س به ناوه‌کانی عێزه‌ت کوڕی عه‌لی حاجی عه‌بدوڵا خه‌ڵکی ئاوایی کۆڵیت، ئسماعیل، نێعمه‌ت خه‌ڵکی ئاوایی باوا له‌ناوچه‌ی که‌ڵاته‌رزان، گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنیر/ئه‌حمه‌د
هێزه‌کانی سوپا له سه‌وڵاوا که‌سێکیان کوشت
له سه‌وڵاواوه ئاگادار کراین شه‌وی سێ شه‌مه له سه‌ر چوار شه‌مه هێزه‌کانی سوپای پاسداران ته‌قه‌یان له‌ماشینێک کردوه له ئاکام دا که‌سێک به ناوی ئومێد کوڕی عه‌لی خه‌ڵکی ئاوایی ره‌شه‌دێ به‌ر گوله‌ی هێزه‌کانی سوپا که‌وتوه‌و گیانی له ده‌ست داوه هۆکاری ته‌قه‌ی هێزه‌کانی سوپا له‌ناو براو روون نه‌بوه‌ته‌وه.
هه‌واڵنیر/ئه‌حمه‌د
له‌سه‌ولاوا نه‌یان هێشت سمیناری سه‌یدی به‌رێوه بچێت
له سه‌وڵاواوه ئاگادار کراین له‌م مانگه‌دابڕیار بوو له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی بێسارانه‌وه سمینارێک له سه‌ر شاعێری کورد سه‌یدی هه‌ورامی به‌رێوه بچێت، به‌ڵام بابا خاس فه‌رمانداری سه‌ولاوا به‌ری به‌و سمیناره گرت، له‌هه‌مان کاتدا بابا خاس رای گه‌یاندبوو که ئه‌گه‌ر ئه‌و سمیناره‌به‌رێوه بچێت ده‌بێت خۆی به‌رێوه به‌ری ئه‌و سمیناره بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌یدی مه‌لابوه ده‌بێت لایه‌نی مه‌لایه‌تییه‌که‌ی زه‌ق بکرێته‌وه نه‌ک نووسین وشێعره‌کانی له سه‌ر کورد وئه‌ده‌بیاته‌که‌ی. ئه‌نجومه‌نی بێسارانی ته‌سلیمی خواستی فه‌رماندار نه‌بوون له ئاکامدا فه‌رمانداری سه‌وڵاوا نه‌ی هێشت سمیناره‌که برێوه بچێت.
هه‌واڵنێر/سه‌وڵاوا/کۆسالان
کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خوێندکارانی زانکۆی ورمێ
له زانکۆی ورمێوه ئاگادار کراین سه‌دان که‌س له خوێندکارانی ئه‌و زانکۆیه دوانیوه‌رۆی پێرێ سێ شه‌مه کا‌تژمێر 11ی نیوه‌رۆ تا کا‌تژمێر 2ی دوانیوه‌رۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تییان له‌به‌ر ده‌م بینای ناوه‌ندی زانکۆی ورمێ دا سازدا، خوێندکاران به فرتوو فێڵه‌کانی به‌رپرسان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سنفی زانکۆ ناره‌زایه‌تییان ده ر‌بڕی وخوازیاری لابردنی هه‌ڵاواردن له دژی خوێندکاره کورده‌کانبوون.
هه‌واڵنێر/ورمێ/خوێندکار
ته‌قینه‌وه‌ی مین له قه‌سری شیرین
له هه‌واڵێکدا که له شاری قه‌سری شیرین سه‌ر به پارێزگای کرماشانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه پێرێ سێ شه‌مه له نزیک ئاوایی هیدایه‌ت هه‌ڵکه‌وتو له سنووری نێوان ئێران وعێراقدا مینێک به که‌سێکدا به ناوی ئیره‌ج رۆسته‌می که خه‌ریکی له‌وه‌راندنی مه‌رو ماڵات بوه ده‌ته‌قێته‌وه، له ئاکامدا ئیره‌ج لاقی چه‌پی ده‌قرتێت وله چه‌ند شوێنی تره‌وه برینی هه‌ڵ گرتوه.
هه‌واڵنێر/قه‌سری شیرین/ یاری
ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌که‌ره‌ج ژنێک کوردی کوشت
به پێی هه‌واڵێک که بۆیان ناردوین، دوێنێ دووشه‌مه رێکه‌وتی 12ی گه‌ڵارێزان له شاری که‌ره‌ج ژنێکی تازه بووک به ناوی که‌ژاڵ وه‌یسی کچی ره‌شید وه‌یسی خه‌ڵکی ئاوایی چه‌شمیه‌ر سه‌ر به‌هه‌ورامان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازه‌وه گیانی له ده‌ست داوه، هه‌ر وه‌ها مێرده‌که‌یشی به ته‌ندی بریندار بوه، جێی ئاماژه‌یه که که‌ژاڵ چه‌ند مانگێکه ژیانی هاوسه‌رێتی پێک هێنابوو.
هه‌واڵنێر/ئارام
گرتن وبێ سه‌ر وشوێن کردنی خوێندکارێک له‌مه‌ریوان
له‌مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین لاوێکی خوێندکاری پیش دانشگاهی به‌ناوی سیروان ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره وه ده‌ست گیر وبۆ شوێنێکی نادیار گوازراوه‌ته‌وه له کاتی ده‌ست گیر کرانی تا ئێسته هه‌واڵێک له هۆکاری ده‌ست گیر کران وشوێنی به‌ند کران وچاره‌نووسی به ده‌سته‌وه نییه.
هه‌واڵنێر/ مه‌ریوان/کچه کورد
له‌هه‌واڵێکدا که به ده‌ستمان گه‌یشتوه هێزه‌کانی ئینتزامی رژیم جێگیر له پاسگای سه‌به تلو له گه‌رده‌نه‌ی خان هه‌ڵکه‌وتو له‌نێوان بانه بۆ سه‌قز ته‌قه‌یان له‌ماشینی کاسبکارێک کردوه، له ئاکامی ئه‌و ته‌قه کردنه‌دا که‌سێک به ناوی فه‌ره‌یدوون به توندی بریندار بوه و ماشینه‌که‌یش زه‌ره‌ری زۆری لێکه‌وتوه.
هه‌واڵنێر/بانه/ئاردبه‌با
دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمێکی نه ناسراو له بۆکان
له بۆکانه‌وه ئاگادار کراین دوێنێ 2شه‌مه رێکه‌وتی 13ی گه‌ڵاڕێزان له‌ژێر پردی کۆنی میراوا بۆکان‌دا ته‌رمێک دۆزراوه‌ته‌وه، کاتی گوازتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵک وبه‌ر پرسانی ئیداری وحوکمی کۆببوونه‌وه که به‌ر پرسانی ئیداری نه‌یانهێشت خه‌ڵکی ئاسایی چاوی به ته‌رمه‌که بکه‌وێت، تاگه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌کمان له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ته‌رمه‌که‌وه به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه.
هه‌واڵنێر/بۆکان/کولته‌په
رێ‌و ره‌سمی رۆژی خوێندکار له سنه تێک هه‌ڵچوونی لێکه‌وته‌وه
له سنه‌وه ئاگادار کراین دوێنێ 2شه‌مه به بۆنه‌ی رۆژی دانش ئامووزه‌وه قوتابیانی خوێندنگاکانی شاری سنه‌یان هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌کان، له درێژه‌ی رێپێوانه‌که‌دا کوران وکچان تێکه‌ڵ ده‌به‌ن، گه‌شتی هێزه ئینتزامییه‌کان له‌مه‌یدانی ئینقلاب‌دا به زۆری باتۆم وسووکایه‌تی ده‌یان هه‌وێت سه‌فی کوران وکچان لێک جیا بکه‌نه‌وه له‌ئاکام دا له‌نێوان خوێندکاران ومه‌ئموورانی هێزی ئینتزامیدا شه‌ڕ وتێک هه‌ڵچوون دێته ئاراوه، تێکهه‌ڵچوونه‌که بۆ ماوه‌ی یه‌ک کا‌تژمێر درێژه‌ی ده‌بێت.
هه‌واڵنێر/سنه/خوێندکار
له‌مه‌ریوانه‌وه‌ئاگادارکراین، شـۆڕش‌داباشی، كوری‌ساڵه‌ح، كه‌وتوه‌ته‌به‌رپه‌لاماری
چه‌قۆبه‌قـورسی برینداربووه، كولیه‌یه‌كی(گورچیله‌یه‌كی) له‌ده‌ست‌داوه.شـۆڕش یه كی له پیاوه كانی جاشی به ناوبانگ: هیوای تاب، كوری عه‌بدوڵاخانی وله‌ژێره، شۆڕش داباشی به هاوکاری چه‌ند که‌سێکیتر ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش 3 پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه به ناوه‌کانی شوعه‌یب، جه‌میل و هه‌ڵۆیان له ناو شاری مه‌ریواندا شه‌هید کرد، بکوژانی ئه‌و 3 پێشمه‌رگه‌یه له تۆڵه‌ی شۆڕشگێران به دوور نه بون که تا ئێسته 3 که‌سیان به‌ر هێرش که‌وتون دانه‌یکیان کوژراوه‌و دووکه‌سیتریان به توندی بریندار بون.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/جگه‌ر خوێن
رووداوی رێگاوبان له جاده‌ی
له‌هه‌واڵێکدا که له بانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 10ی گه‌ڵارێزان به هۆی پێکدادانی دووماشین له جۆره‌کانی تۆیۆتایه‌ک وپه‌یکانێک له سه‌ر رێگای بانه بۆ سه‌قز دوکه‌س به ناوه‌کانی عه‌لی ساڵحی ته‌مه‌ن35 ساڵان خه‌ڵکی بانه ونژاد قادر نژاد 24 سالان خه‌ڵکی سه‌قز گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/بانه/ئاردبه‌با
تێکهه‌ڵچوونی خه‌ڵک و هێزه‌کانی رژم له پاوه
له شاری پاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای کرماشانه‌وه ئاگادار کراین ئێواره‌ی رۆژی شه‌مه ژماره‌یه‌کی زۆر له‌هێزه‌کانی ئینتزامی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ماشینێک که هه‌ڵگری گازۆئیل بوه به مه‌به‌ستی ده‌ست گرتن به سه‌ر ماشین وباره‌که‌یدا، خه‌ڵک که‌و هێرشه ده‌بینن به هانای شۆفیری ماشینه‌که‌وه ده‌رۆن وله‌گه‌ل هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ده‌ر گیر بون، له ئاکامدا تێکهه‌ڵچوون دێته ئاراوه، گه‌رچی ماشینه‌که توانیویه له ده‌ستی مه‌ئمووره‌کان ده‌ر باز ببێت به‌ڵام 3که‌س له دانیشتوانی ئه‌و شاره له‌کاتی تێک هه‌ڵچوونه‌که‌دا له لایه‌ن مه‌ئمووره‌کانه‌وه بریندار بون.
هه‌واڵنێر/پاوه/ئاته‌شگه
له‌سه‌رده‌شت ته‌قینه‌وه‌ی مین چه‌ند مه‌ئمووری ده‌وڵه‌تی بریندار کرد
له سه‌ر ده‌شته‌وه ئاگادار کرایندوێنێ یه‌ک شه‌مه ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی ئینتزامی سه‌رده‌شت له ده‌شتی وه‌زنێ ده‌که‌ون به سه‌ر مینێکدا که پێشتر خۆیان له سه‌ر رێگای کاروانچییان دا دایان نابو و مینه‌که ده‌ته‌قێته‌وه، له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینه‌دا5 که‌س له‌هێزه‌کانی ئینتزامی به توندی بریندار بون.
هه‌واڵنێر/سه‌رده‌شت/ئالان
پیاوێک له کرماشان ژن ودووکچی خۆی کوشت
له شاری کرماشانه‌وه ئاگادار کراین، پێرێ شه‌مه رێکه‌وتی 11ی گه‌ڵاڕێزان، له‌گه‌ڕه‌کی باغی ئه‌بریشه‌م پیاوێک به چه‌کی کڵاشینکۆف هێرش ده‌کاته سه‌ر ژنه‌که‌ی وپاسان دو کچی خۆی که له ئاکامدا هه‌ر سێکیان گیانیان له ده‌ست داوه، پیاوی قاتڵ کوشتنی ژن و دوکچه‌که‌ی خۆی به هۆکاری نامووسی باس کردوه.
هه‌واڵنێر/کرماشان/بێستوون
سه‌پاندنی حوکم به سه‌ر چه‌ند هه‌ڵسووراوێک له سنه
وبلاگی لاوانی کۆمه‌ڵه له سنه له هه‌واڵێکدا بڵاوی کردۆته‌وه‌که رۆژی 5شه‌مه ژماره‌یه‌ک چالاکی ده‌ست به‌سه‌ر کراو به تۆمه‌تی هاوکاری له‌ته‌ک حیزبه کوردستانیه‌کاندا له لایه‌ن دادگای سنه‌وه به‌و جۆره‌ی خواره‌وه حوکمیان به سه‌ر دا سه‌پاوه.
1. لوتفوڵا لوتفی پوور 2 ساڵ زیندان
2. شه‌مسوڵا لوتفی پوور 6ساڵ زیندان
3. شه‌فێع موراد وه‌یسی 1 ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو
هه‌ر وه‌ها که‌سێک به ناوی جه‌لیل 5 ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو و که‌سێکتریش به ناوی موحه‌مه‌د که‌عبی به دانانی بارمته‌ی 50 میلیۆن تمه‌نی له به‌ندی خانه ئازاد کراوه.
هێزه‌کانی رژیم له مه‌ریوان که‌سێکیان بریندار کرد
له هه‌واڵێکدا که له ناوچه‌ی خاو میراوای مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه رۆژی سێشه‌مه‌ی رابردو هێزه‌کانی ئینتزامی له ئاوایی ده‌ره‌وه‌ران ته‌قه‌یان له‌ژماره‌یه‌ک کاسبکار کردوه که له ئاکامدا که‌سێک به‌ناوی عه‌لی 25 ساڵان خه‌ڵکی ئاوایی ئاسنه‌وه به‌ر گوله‌ی ئه‌و هێزانه که‌وتوه‌و بریندار بوه.
هه‌واڵنێر/خاومیراوا/هه‌زار ماڵه
تێکهه‌ڵچوونی لاوانی سنه‌یی له‌گه‌ل هێزه‌کانی رژیم
له‌سنه‌وه‌ئاگادارکراین ئێواره‌ی رۆژی5سه‌مه رێکه‌وتی 9ی گه‌ڵارێزان پاش کۆتایی سه‌ر که‌وتوانه‌ی تیمی به‌سکێتباڵی سنه به‌سه‌رتیمی شیراز دا، لاوان له ناوشه‌قامه‌کان دا ده‌ست ده‌که‌ن بۆ خۆشی و شادی ده‌ر بڕین، به‌ڵام هیزه‌کانی رژیم هێرش ده‌که‌نه سه‌ر لاوان که له حاڵی شادی و خۆشی‌دا بون، لاوان که له شه‌قامی شه‌شومی به‌همه‌ن دا ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی ئه‌و هێزانه له‌گه‌ل مه‌ئمووره‌کان به‌شه‌ر دین وبۆ به‌ر گری له خۆیان له‌و هێزانه وه‌ده‌ست دێن، تێکه‌ڵچوونی لاوان ومه‌ئمووره‌کان بۆ ماوه‌یه‌ک درێژه‌ی ده‌بێت.
هه‌واڵنێر/سنه/سیرووس
له بۆکان که‌سێک ده‌ست گیر کراوه
له بۆکانه‌وه ئاگادار کراین چه‌ند رۆژ له‌وه پێش هێزه‌کانی ئه‌منیه‌تی رژیم له‌وشاره مامۆستایه‌کی قوتابخانه‌یان به ناوی عه‌لی پاسبار ده‌ست گیر وره‌وانه‌ی گرتووخانه‌کانی رژیم له شاری مه‌هاباد کراوه، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات که عه‌لی پاسبار به تاوانی هاوکاری له‌ته‌ک حیزبه کوردیه‌کاندا ده‌ست گیر کراوه.
هه‌واڵنێر/بۆکان/کولته‌په
ئه‌نجومه‌نی نمایشی شاری مه ر‌یوان وگرووپی شانۆی باران به‌ڕێوه‌ی ده بات" پدر " ( باوک )
به‌م جۆره به ئاگاداری هه‌مو هۆگران وئه‌ویندارانی شانۆ له مه‌ریوان ده‌گه‌یه‌نین که له ئه‌مرۆوه شانۆی * " پدر " ( باوک )* به هونه‌رنمایی شانۆ کاران " نشوان نادری " ئاوات صدیقی نیا " سه‌لام نه‌باتی " شیوا محه‌مه‌دی " موختار قادری " نه‌سرین عه‌بدیانی " ئیسماعیل زووینه " ئیدریس نیکخواه " . له ڕێکه‌وتی ۵ تا رێکه‌وتی ۱۲‌ی گه‌ڵارێزان له‌هۆڵی فه‌رهه‌نگسه‌رای مه‌ریوان کا‌تژمێر 8ی شه‌و پیشان ده‌درێت، هۆگرانی شانۆ ده‌توانن تا رێکه‌وتی ۱۲‌ی گه‌ڵارێزان بۆ بینینی ئه‌و شانۆیه سه‌ر دانی ئه‌و ناو نیشانه بکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه شانۆی پدرنمایشنامه‌یه‌کی سوئێدیه له نووسینی " یوهان ئاگوست ئستریندبرگ " که وه‌رگێراوه‌ته‌وه سه‌ر فارسی و ئه‌م شانۆیه‌ش هه‌ر به فارسی پێشکه‌ش ده‌کرێت و کارێکی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی نمایشی مه‌ریوان و گرووپی شانۆی بارانه ، له‌ده‌رهێنانی شانۆکار جه‌مشید به‌هرامی ه
محمد صالح ایومن دانشجوی علوم سیاسی دانشگاه تهران از جمله چهار دانشجوی کرد بازداشت شده مورخ 18/9/1386 دانشگاه تهران بوده که در جریان برپایی مراسم روز دانشجو توسط نیروهای امنیتی دستگیر و روانه زندان اوین گردید که پس از تحمل 92 روز بازداشتی با قرار اولیه 150 ملیون تومانی که بعدا به 80 ملیون تومان تقلیل یافت از زندان ازاد شد.
حکم ایشان در تاریخ 8/8/ 1387 از طرف شعبه 28 دادگاه انقلاب تهران به وکیل نامبرده ابلاغ گردید شایان ذکر است که حکم را صرفا به روئیت وکیل ایشان رسانده و از ابلاغ رسمی بصورت کتبی ممانعت به عمل امده .
لازم به یاد اوریست که جلسه اول دادگاهی محمد صالح ایومن دانشجوی فعال کرد در تاریخ 10/6/1387 به علت عدم حضور نماینده دادستانی به تاریخ 13/7/1387 موکول شد که جلسه دادگاهی بصورت غیر علنی و بدون حضور هیئات منصفه و در پشت درهای بسته برگزار گردید .
شایان ذکر است که حکم اخراج قطعی محمد صالح ایومن از دانشگاه نیز صادر شده و از ادامه تحصیل نامبرده ممانعت به عمل امده است.
مواردو بندهای اتهامی محمد صالح ایومن که به به وی ابلاغ و به روئیت وکیل ایشان رسیده از قرار زیر است:
1- حضور در تجمع روز 18 آذر 1386 به مناسبت برپایی مراسم روز دانشجو
2-اقدام علیه امنیت کشورازطریق فعالیت تبلیغی علیه نظام بااستنادبه بند 590 قانون مجازات اسلامی
3-ارتباط با احزاب کردستانی با استناد به بند 499 قانون مجازات اسلامی
4-اجتماع و تبانی به قصد بر هم زدن امنیت کشور با استناد به بند 610 قانون مجازات اسلامی
5-تحصیل مال نامشروع
6-ورود و خروج غیر قانونی از مرز کشور
در خصوص موارد 5و6 اتهامات دادگاه انقلاب اسلامی ان را از حوزه صلاحیت خود خارج نموده و ان را در حوزه رسیدگی دادگاههای عمومی قرار داده است
بر اساس حکم صادره توسط شعبه 28 دادگاه انقلاب اسلامی ایران محمد صالح ایومن دانشجوی فعال کرد به 4 سال زندان محکوم گردید.
(09187703936) ارتباط با محمد صالح ایومن
پیاوێک له به‌ر هه‌ژاری له دیوانده‌ره خۆی کوشت
له دیوانده‌ره‌وه ئاگادار کراین دوانیوه‌رۆی دوێنێ 4شه‌مه رێکه‌وتی 8ی گه‌ڵاڕێزان پیاوێکی ته‌مه ن به ساڵاچوو خه‌ڵکی ئاوایی که‌ڵه‌کان له ماڵه‌که‌ی خۆیدا به ته‌ناف خۆی هه‌ڵواسی وکۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، شاهیدانی روداوه‌که باس له وه‌ده‌که‌ن که ئه‌و پیاوه به هۆی هه‌ژاری و ته‌نگ ده‌ستییه‌وه ده‌ستی داوه‌ته خۆ کوژی. شایانی باسه له‌م 15 رۆژه‌ی رابردوودا ئه‌مه سێهه‌مین که‌سه له دیوانده‌ره خۆیان ده‌کوژن.
هه‌واڵنێر/دیوانده‌ره/هه‌وه‌توو
مانۆری نیزامی له محوه‌ری هه‌نجیرانی مه‌ریوان به‌رێوه ده‌چێت
له ناوچه‌ی خاو میرئاوای مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا هێزه‌کانی سوپای پاسداران له محوه‌ری هه‌نجیران وئاواییه‌کانی هانه‌شێخان، گاگل، شه‌رگه، سێفی ژوور ، سێفی خواروو مه‌حمه‌وه مانۆرێکی نیزامی به‌رێوه ببات، مه‌به‌ست له‌م مانۆره ته‌نیا چاو ترسین کردنی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یه‌و نیشاندانی زۆری بازوی ئه‌و هێزانه به خه‌ڵک، هه‌وڵنێرمان له درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات ره‌نگه به‌یانی واته هه‌ینی رێکه‌وتی 10ی گه‌ڵارێزان ئه‌و مانۆره ده‌ست پێ بکات.
هه‌واڵنێر/خاو میرئاوا/ئارام
له سنه پاساژێک ئاگری تێبه‌ر بوو
له سنه‌وه ئاگادار کراین رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو پاساژی کۆرپه هه‌ڵکه‌وتوو له شه‌قامی فرده‌وسی به هۆیه‌کی نادیاره‌وه ئاگری تێبه‌ر بوه، له ئاکامی ئه‌و ئاگر که‌وتنه‌وه‌یه‌دا چه‌ند دووکان له‌و پاساژه‌دا به ته‌واوی سووتاون.
هه‌واڵنێر/سنه/ئاشنا
سێ ئه‌ندامی شۆرای شاری سنه ده‌ر کران
له سنه‌وه ئاگادار کراین دوێنێ سێ شه‌مه نه‌جار پارێزگاری پارێزگای کوردستان بڕیاری ده‌ر کردنی سێ ئه‌ندامی شۆرای شاری سنه ی ده‌ر کردوه، هۆکاری ده‌ر کردنی ئه‌و بڕیاره حه‌یف ومه‌یلی ماڵی و تاوانی ماڵی بوه که له لایه‌ن ئه‌و سێ ئه‌ندامه ده‌ر کراوه‌تاوانی ماڵی ئه‌نجام دراوه، له هه‌مان کاتدا ئه‌ندامانی ده‌ر کراو قسه‌کانی نه‌جار ره‌ت ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌مه پاکسازی سیاسییه له سه‌ر وبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمارییه له‌ئێراندا.
هه‌واڵنێر/سنه/سیرووس
له ناوچه‌ی پیرانشار ئه‌سبی کاسبکاره‌کان داگیر ده‌کرێن
له ناوچه‌ی پیرانشاره‌وه ئاگادار کراوین حاجی هادی فه‌رمانداری شاری پیرانشار بۆ به‌ر گرتن له هاتووچوونی کاسبکاره‌کان بۆ باشووری کوردستان ده‌ستووری داوه که ئه‌سب وهێستری کاسبکاره‌کان بگرن وبه قزانجی ده‌وڵه‌ت ده‌ست به سه‌ریاندا بگرن وبه خاوه‌نه کانیان نه درێته‌وه.
هه‌واڵنێر/پیرانشار/کۆنه‌لاجان
هێزه‌کانی رژیم له ناوچه‌ی مه‌ریوان 2 که‌سیان بریندار کرد
له بناری زرێباری مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین چه‌ند رۆژ له‌وه پێش هێزه‌کانی سوپای پاسداران له ئاوایی کاڵی سه‌روو رژاونه‌ته ماڵی دانیشتویه‌کی ئه‌و ئاوایی به ناوی قادر، پاش پشکنین و سووکایه‌تی کردن به ماڵی کاک قادر مه‌ئمووره‌کان به‌ر ده‌بنه لێدانی ئه‌ندامانی ئه‌و بنه ماڵه‌یه، خاوه‌ن ماڵیش بۆ به‌ر گری له خۆیان لێیان دێنه ده‌ست، له ئاکامی ئه‌و تێک هه‌ڵچوونه دا 2 که‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بریندار بون.
هه‌واڵنێر/مه‌ریوان/میراجی
دادستانی شاری داڵاهۆ ده‌ستی له کار کێشایه‌وه
ئاگادار کراین که‌سێک به ناوی به‌هرام ئاباد‌ی که دادستانی شاری داڵاهۆ بوو به هۆی کێشه‌ی ناو داد گوسته‌ری داڵاهۆ ده‌ستی له کار کێشاوه‌ته‌وه، ناوبراو ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌که‌ی خۆی به فه‌رمی رۆژی 2 شه‌مه به به‌ر پرسانیخۆی راگه‌یاندوه.
هه‌واڵنێر/به‌یره‌یی
رووداوی رێگاوباون له سه‌قز و6کوژراو
له سه‌قزه‌وه ئاگادار کراین دوێنێ سێ شه‌مه له رێگای سه‌قز بۆ بانه ماشینێکی تۆتوتا پانکی له جیبێک ده‌دات له ئاکامی ئه‌و پێکدادانه‌دا 6 که‌س له موسافره‌کانی ناو جیبه‌که به‌ناوه‌کانی رابێعه مه‌ردانی، سه‌حه‌ر شه‌که‌ری، سارینا مه‌حموودی، ئه‌دیبه مه‌حموودی قادر مه‌حموودی و ئه‌میر موحه‌مه‌دی گیانیان له ده‌ست داوه شایانی باسه ئه‌م 6 قوربانیه خه‌ڵکی ئاوایی قشڵاق سه‌ر به سه‌قز بوون.
هه‌واڵنێر/سه‌قز/هه‌ڵۆ
به‌م جۆره به ئاگاداری هه‌مو هۆگران وئه‌ویندارانی شانۆی کوردی له دیوانده‌ره ده‌گه‌یه‌نین که له ئه‌مرۆوه شانۆی * پێم خۆشه بمرم* به هونه‌رنمایی شانۆ کاران شاهۆ عه‌بدولموحه‌مه‌دی وره‌زا حوسه‌ینی تا رێکه‌وتی 10ی گه‌ڵارێزان له‌هۆڵی ئامفی ته‌ئاتری کتێبخانه‌ی گشتی دیوانده‌ره پیشان ده‌درێت، هۆگرانی شانۆی کوردی ده‌توانن له‌مرۆوه تا رێکه‌وتی 10ی گه‌ڵارێزان بۆ بینینی ئه‌و شانۆیه سه‌ر دانی ئه‌و ناو نیسانه بکه‌ن.جێی ئاماژه‌یه شانۆی پێمخۆشه بمرم ئومێد مه‌نسووری وه‌ری گێراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی و ئه‌م شانۆیه له ده‌رهێنانی به‌هرام مورادی ه.
ده‌ستگیری چه‌ند که‌س له ناوجه‌ی مه‌ریوان
له ناوچه‌ی خاو میراوای مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین رۆژی یه‌ک شه‌مه رێکه‌وتی 5ی گه‌ڵارێزان هێزه‌کانی رژیم رژاونه‌ته ئاوایی جه‌ژنییاوا و3که‌سیان به ناوه‌کانی سه‌باح فه‌ره‌جی، موختار فه‌ره‌جی و فه‌ره‌یدوون نادری ده‌ست گیر وله‌گه‌ل خۆیان بردونیان، هه‌واڵنێرمان له‌درێژه‌ی هه‌واله‌که‌ی دا ئاماژه به‌وه ده‌کات که موختار وسه‌باح له جه‌ریانی هێرشی هێزه‌کانی ئینتزامی بۆ سه‌ر ئاوایی جه‌ژنییاوا وتێکهه‌ڵجوونیان له‌گه‌ل خه‌ڵک ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش بریندار بوبون، شایانی باسه دواتر ئه‌و 3 که‌سه ده‌ست به‌سه‌ر کراوه به دانانی بارمته له زیندان ئازاد کراون.
هه‌واڵنێر/خاو میراوا/قه‌ڵای خاو
له‌شنۆ مینێک به ماشینێکی دوه‌وڵه‌تیدا ته‌قییه‌وه
له ساری شنۆوه ئاگادار کراین رۆژی 2شه‌مه رێکه‌وتی 6ی گه‌ڵارێزان له سه‌ر جاده‌ی شنۆ بۆ سینگان مینێک به ماشینێکی ده‌وڵه‌تیدا ته‌قییه‌وه که له ئاکامدا 5 سه‌ر نشینی ئه‌و ماشینه که هه‌مویان نزامی بوون بریندار ده‌بن، 3که‌س له برینداره‌کان ده‌رجه دار و2 نه‌فه‌ری تریان سه‌رواز بون، برینداره‌کان به هۆی قورسی برینه‌کانیانه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی ساری ورمێ.
هه‌واڵنێر/شنۆ/کێله‌شین
رووداوی ڕیگاو بان له دیوانده‌ره 5کوژراو بریندار
له دیوانده‌ره‌وه ئاگادار کراین ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌مه رێکه‌وتی 5ی گه‌ڵارێزان به هۆی پێکدادانی ماشینێکی سواری له جۆری سه‌مه‌ند له‌گه‌ل ئوتوبوسێکدا 5 که‌س له موسافاره‌کانی ناو ماشینه سوارییه‌که کوژراو و بریندار بون، هه‌واڵنێرمان له درێژه‌ی هه‌واله‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات 2 نه‌فه‌ر له مه‌سافره‌کان له جێ‌دا گیانیان له ده‌ست داوه‌و 3 نه‌فه‌رکه‌ی تریش له‌به‌ر خراپ بوونی دۆخی ته‌ندروستیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه کراون.
هه‌واڵنێر/دیوانده‌ره/هه‌وه‌توو
له‌مه‌هاباده‌وه ئاگادار کراین پێرێ شه‌مه به‌هۆی هه‌وره برووسکه‌وه که‌سێک به ناوی جه‌ماڵ قازی کوڕی خالید خه‌ڵکی ئاوایی قه‌مته‌رێ سه‌ر به مه‌هاباد.
هه‌واڵنێر/مه‌هاباد/سابڵا‌غ
بریندار کردنی چه‌ند که‌س له سنه
له سنه‌وه ئاگادار کراین رۆژی 4شه‌مه‌ی رابردوو چه‌ند که‌سی نه‌ناسراو به چه‌ک له بازاری ته‌ڵافرۆشه‌کانی سنه هه‌ڵکه‌وتوو له پشت حه‌مامی خان هێرشیان کردۆته سه‌ر ته‌ڵافرۆشه‌کان و ته‌قه‌یان لێ کردون، له ئاکامی ئه‌و ته‌قه کردنه دا 3 دوکانداری ته‌ڵافرۆش بریندار بون، تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه هێرش که‌ران وهۆکاری هێرشه‌که‌یان روون نه‌بوه‌ته‌وه.
هه‌واڵنێر/سنه/چه‌م شار
رووداوی رێگاوبان له سه‌قز
له سه‌قزه‌وه ئاگادار کراین که به‌هۆی وه‌ر گه‌رانی ماشینێک له جۆری تۆیوتا له رێگای نێوان سه‌قز بۆ مه‌ریوان که‌سێک به ناوی سه‌عدی خه‌ڵکی ئاوایی بسام گیانی له ده‌ست داوه.ئه‌م رووداوه رۆژی 4شه‌مه رێکه‌وتی 1ی سه‌ر ماوه‌ز روی داوه.
هه‌واڵنێر/سه‌قز/هه‌ڵۆ
کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره له سنه
له سنه‌وه ئاگادار کراین هێزه‌کانی ئینتزامی له شاری سنه به شێوه‌یه‌کی به‌ر بڵاو ده‌ستیان داوه‌ته کۆ کردنه‌وه‌ی ماهواره له‌ماڵه‌کاندا. ئه‌و هێزانه به بێ هه‌بوونی نامه‌ی دادگا به شێوه‌یه‌کی دڕندانه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ماڵه‌کان ووێڕای سووکایه‌تی به خاوه‌ن ماڵه‌کان ماهواره‌کان کۆ ده‌که‌نه‌وه‌و له‌گه‌ل خۆیان ده‌یان به‌ن، تا ئێسته له گه‌ڕه‌که‌کانی شه‌هره‌کی به‌هاران، ویلاشه‌هر گه‌ڕاندنیان به دوای ماهواره‌دا زۆر به‌ر چاو بوه.
هه‌واڵنێر/سنه/سیرووس
کچێک له‌ناوچه‌ی‌مه‌ریوان خۆی کوشت
ئاگادار کراین رۆژی 4شه‌مه‌ی رابردو رێکه‌وتی 1ی سه‌ر ماوه‌ز کچێکی ته‌مه‌ن 25 ساڵان به ناوی گوڵبه‌هار کچی فارس خه‌ڵکی ئاوای حه‌سه‌ن قه‌ره له‌ناوچه‌ی سه‌ر شیوی مه‌ریوان به چه‌کی تاپڕ خۆی کوشتوه‌و کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه، هۆکاری خۆ کوشتنی گوڵبه‌هار تا ئێسته نه‌زاندراوه.
هه‌واڵنێر/ناسر برزویی
سه‌گ له بێستوون لاقی مامۆستایه‌کی خوارد
له شاری بێستوونی کرماشانه‌وه ئاگادار کراین که پێرێ له بلووردی بێستوون سه‌گێکی هار هێرش ده‌کاته سه‌ر منداڵێک، مامۆستایه‌کی قوتابخانه که له حاڵی رۆیشتنبۆ قوتابخانه‌که‌یدابوه کاتێک به ماجه‌راکه ده‌زانێت بۆ نه‌جاتی ئه‌و منداڵه له چنگ ئه‌و سه‌گه به هانای منداڵه‌که‌وه ده‌روات، مامۆستاکه پاش خۆبه‌خشییه‌کی زۆر منداڵه‌که له چنگ سه‌گه‌که نه‌جات ده‌دات به‌لام هه‌مان سه‌گ لاقی مامۆستا ده‌گرێت و ده‌ی قرتێنێت، ئێسته ئه‌و مامۆستایه بۆ چاره سه‌ر کردنی ناردراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی تاران.
هه‌واڵنێر/ کرماشان/بێستوون
له هه‌واڵێکدا که له شاری سه‌وڵاوا وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه دوێنێ 4شه‌مه رێکه‌وتی 1ی 8 له سه‌وڵاوا ماشینێک وه‌ر ده‌گه‌رێت، له ئاکامی وه‌ر گه‌رانی ئه‌وماشینه‌دا که‌سێک به ناوی خالید فه‌تاحزاده کوڕی وه‌لی خه‌ڵکی ئاوایی نێ گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/سه‌وڵاوا/ئارام
کچێکی لاو له هه‌رسینی کرماشان خۆی سووتاند
له هه‌واڵێکدا که له شاری هه‌رسینه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه دوێنێ 4شه‌مه کچێکی لاوی ته‌مه‌ن 17 ساڵان به هۆی کێشه‌ی بنه ماڵه‌ییه‌وه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ر دا‌و کۆتایی به ژیانی هێناوه، شاهیدانی رووداوه‌که باس له‌وه ده‌که‌ن، ئه‌و کچه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خوێندن له زانکۆ ده‌ر چوه به‌ڵام له لایه‌ن بنه ماڵه‌که‌یه‌وه به‌رگیری لێکراوه بۆ رۆیشتن بۆ زانکۆ ئه‌ویش له داخا ئاگری له خۆی به‌ر داوه‌و کۆتایی به‌ژیانی هێناوه.
هه‌واڵنێر/هه‌رسین/موحه‌مه‌دی
کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره له له‌یلاخ
له ناوچه‌ی له‌یلاخه‌وه ئاگادار کراین ماوه‌یه‌که هێزه‌کانی ئینتزامی ده‌ستیان داوه‌ته پشکنینی ماڵان وسه‌ر بانی ماڵی خه‌ڵک، له‌هه‌ر شوێنێک ماهواره‌یه‌ک ببین وێڕای ئه‌وه‌ی سووکایه‌تی وبێحورمه‌تی به خاوه‌ن ماڵ ده‌که‌ن، ماهواره‌که‌و له بڕێک شوێنیش خاوه‌ن ماڵه‌که‌یش له‌گه‌ل خۆیانده‌به‌ن، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات تا ئێسته ئه‌و هێزانه له و شوێنانه سه‌ر قاڵی ماهواره کۆکردنه‌وه بون، بڵواناوا، قوریچیا، دێگولان، خه‌یله‌ک.
هه‌واڵنێر/له‌یلاخ/خه‌یله‌ک
رووداوی رێگا‌و بان له سه‌قز
له سه‌قزه‌وه ئاگادار کراین دوێنێ چوار شه‌مه رێکه‌وتی 1ی 7 له سه‌ر رێگای سه‌قز بۆ مه‌ریوان له‌نزیک ئاوایی ده‌ره زیاره‌ت دو ماشین پێکدا ده‌ده‌ن که له ئاکام دا که‌سێک خه‌ڵکی سه‌قز به‌ناوی هادی موحه‌مه‌دی گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌واڵنێر/سه‌قز/جاقڵ
زرێبارپرێس:
زندان و مبارزه:جلسه دادگاه تجدید نظر دو دانشجوی کُرد که ازروز سه شنبه 23 مهر و به دلیل اعتصاب غذای 47 روزه و اعلام آن از بند 7 زندان اوین به سلولهای انفرادی بند 209 منتقل شدند ،امروزچهارشنبه اول آبان ماه برگزار شد.
بنا به اعلام آقای "مادح احمدی" وکیل دادگستری که به تازگی عهده دار وکالت این دانشجویان شده است یکی از شعب دادگاه تجدیدنظر تهران حکم پیشین شعبه 13 دادگاه انقلاب مبنی بر دو سال حبس آنان را به یک و نیم سال کاهش داده و بدین ترتیب هر دو دانشجو باید تا هفتاد روز دیگر آزاد شوند.
گفتنی است که صباح نصری و هدایت غزالی که متعاقب اعتصاب غذای طولانی مدتشان به شدت بیمار و ضعیف شده بودند هم اکنون نیز در سلول های انفرادی به سر برده و در وضعیت جسمانی بسیار نامناسبی به سر می برند.
چهارشنبه اول آبان ماه ۱۳۸۷ برابر با ۲۳ اکتبر ۲۰۰۸