جارێکی تر ته‌قینه وه مینی پاشماوه‌ی شه‌ڕی ماڵ وێرانکه ری ئێراق وئێران له رۆژهه ڵاتی کوردوستان مرۆڤێکی کوردی کرده قوربانی.
هاوڵاتی کورد حاجی سه‌عید ئاسنه وه یی ( مامی هیوا بوتیمارچالاکی کورد که بڕیاری ئیعدام به سه‌ریدا سه‌پاوه) له رۆژی پێنج شه‌ممه 18/12/2008 له گوندی ئاسنه وه‌ی شاری مه ریوان به هۆی ته قینه وه ی مین وپاش چه‌ند کاتژمێرمانه وه ی وبه هۆی نه بوونی فریاگوزاری پێوست به شێوه‌یه کی زۆر دڵته‌زێن گیانی له ده‌ست ده‌دا. ناوبراو بوو به قوربانی سیاسه‌ته که مته‌رخه‌میه کانی کۆماری ئیسلامی وداگیرکه رانی کوردوستان که به جێگه ی خزمه تگوزاری بۆ هاوڵاتیان، کوردوستانیان کردۆته کێڵگه ی مینی خۆیان و ساڵانه هاوڵاتیانی کورد له نێوان به رداشی داگیرکه راندا قوربانی ده‌کرێن.
شایانی باسه به ڕێز حاجی سه‌عید چه‌ند ساڵ له مه وپێش به هۆی ته‌قینه وه ی مین له گوندی ئاسنه وه قاچێکی خۆی له ده ست دابوو ئه وه بۆ جاری دووهه مه که له رۆژی پێنج شه‌ممه 18/12/2008 که بۆ سه‌ردانی زه‌وی وزاره‌که ی گه ڕابوویه‌وه. جێگای ئاماژه یه که ئاوایی ئاسنه ده‌وڵه مه نده به کانی ئاسن به ڵام دانیشتوانه که ی که زیاتر 150 خێزان ده‌بن له لایه ن کۆماری ئیسلامییه وه تووشی راگواستن کراون.
سیاسه‌تی داگیرکه رانی کوردوستان له راگواستنی گونده کان و پاک نه کردنه وه‌ی کێڵگه مین رێژکراوه‌کان، که به گوته ی ره‌مه‌زانزاده پارێزگاری کۆنی پارێزگای کوردوستان شه‌ش سه د هه زار مین له و پارێزگادا هه یه، که تاکوو ئێستا پاکبوونه وه ی هه رکام له و رێژه زۆره له مین گیان یانیش ئه‌ندامێکی جه‌سته‌ی سه‌دان که سی کوردی سوتماک کردووه.
له لایه کی تر گرینگ نه بوونی گیانی هاوڵاتیانی کورد له لای داگیرکه ران ده‌گه‌یه‌نێت له لایه کی تر بۆئه‌وه‌ی گه ل بێ به رهه م وبێکاربکه ن و خه‌ڵکی کوردوستان وابه سته بکه ن و په ره به سیاسه تی به کرێگیراوی که هه موو به شه کانی کوردوستانی گرتۆته‌وه بده‌ن.
له کۆتاییدا داوا له هه موو چالاکانی کورد و مافی مرۆڤ ده‌که م که هه موو لایه‌کمان هه وڵه کانمان بخه‌ینه گه ڕ بۆ ئاگادار کردنی رای گشتی و نێو ده‌وڵه تی بۆ پاک کردنه وه ی هه موو کێڵگه مینڕێژ کراوه‌کانی کوردوستان، تاکوو چی دی خه‌ڵکی مه ده‌نی و بێ‌تاوان نه بنه قوربانی سیاسه ته چه‌وته‌کانی وڵاتانی داگیرکه ری کوردوستان.
هه روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له هه موو گه لی کورد که رۆژانه قوربانی ده‌دات وبه تایبه ت بنه ماڵه وکه س وکاری حاجی سه‌عید وهه موو دۆستان ده‌که ین هیوادارم جێگایان به شتی به رین بێت.
هادی بوتیمار: وڵاتی بریتانیا (برازای حاجی سه‌عید ئاسنه وه)
زرێبارپرێس.مه‌ریوان.ئه ک و هونیا. هه‌واڵنێرامان له مه‌ریوانه‌وه ئاگاداریان کردین سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 5شه‌مه رێکه‌وتی 28ی سه‌ر ماوه‌ز له رێگای موریوان بۆ پێنجوێن له نزیک زرێبار ماشینێک له جۆری ترێلی له 2 ماشینی تر ئه‌دات که له ئاکامدا 12 نه‌فه‌ر کوژراو بریندار بون، هه‌واڵنێرمان باس له‌وه ده‌کات که له‌م رووداوه دا 10 نه‌فه‌ر له جێ‌دا گیانیان له ده‌ست داوه و ده‌نگۆی ئه‌وه‌یش هه‌یه که 2نه‌فه‌ر به توندی بریندار بووبێت، ته‌رمی قوربانیان وبرینداره‌کان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان، دواتر زانیاری زیاترتان له‌م بابه‌ته‌وه به ئاگاداری ده‌گه‌یه‌نین
زرێبارپرێس.مه‌ریوان. م ک .له هه‌واڵێکدا که له مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه شه‌وی سێ شه‌مه له سه‌ر 4شه‌مه هێزه‌کانی ئینتزامی ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ک کاسبکار کردوه که له ئاکام دا دو که‌س له‌و کاسبکارانه به‌ر گوله‌ی ئه‌و هێزانه که‌وتون و گیانیان له ده‌ست داوه، هه‌واڵنێرمان له درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی دا ئاماژه به‌وه ده‌کات یه‌کێک له کوژراوه‌کان ناوی لوقمان کوڕی عه‌لیه کورده خاڵکی ئاوایی کارێز و دانیشتوی گه‌ڕه‌کی تێرمیناڵی ساوجی له شاری مه‌ریوانه.
زرێبارپرێس. مه‌ریوان. موعه‌لم.به‌شی پاراستنی ئیداره‌ی فێرکردن و بار هێنانی مه‌ریوان له نامه‌یه‌ک دا که چه‌ند رۆژ له‌وه پێش بۆ مامۆستا کانی قوتابخانه‌کانیان به‌رێ کردوه هه‌ڕه‌شه‌یان له مامۆستایان کردوه که بۆیان نیه له سه‌ر که‌لاسی ده‌رسه‌کاندا وانه‌ی کوردی بڵێنه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌ک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره هه‌ڵسووکه‌وت بکات ئه‌وا سزای یاسایی ده‌درێت.
زرێبارپرێس.کرماشان. ئیلاهیه. له هه‌واڵێکدا که له کرماشانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه چه‌ند رۆژ له‌وه پێش له رێگای کرماشان بۆ پاوه له مه‌سیری قازنێ دا به هۆی رووداوی ئۆتۆمبیله‌وه 2 که‌س گیانیان له ده‌ست داوه‌و 2 که‌سیش بریندار بون برینداره‌کان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی شاری کرماشان دوترێت قوربانیان خه‌ڵکی ناوچه‌ی ره‌وانسه‌ر ن.
زرێبارپرێس.ئیلام.یاری. له ئیلامه‌وه ئاگادار کراین رۆژی چوارشه‌مه رێکه‌وتی 27ی سه‌ر ماوه‌ز له جاده‌ی ئیلام بۆ شیروان چه‌رداوڵ دو ماشین له جۆره‌کانی پژۆ و په‌یکان پێکدا ده‌ده‌ن که له ئاکامدا 4 که‌س گیانیان له ده‌ست داوه‌و 3 که‌سیش به توندی بریندار بون، برینداره‌کان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئیلام.
زرێبارپرێس.بانه.سوورکێو. له بانه‌وه ئاگادار کراین سه‌ر له ئێواره‌ی پێرێ 4شه‌مه رێکه‌وتی 27ی سه‌ر ماوه‌ز به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مێنێکی چێندراو له لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تییه‌وه، 3 مه‌ئمووری هێزی ئینتزامی بانه بریندار بون.
سه‌ر چاوه، وبلاگی مه‌ریوان خه‌به‌ر. سه‌عات 10ی شه‌وی رابردو له پشت گوندی ده‌ره‌وركان له نزیك مه‌رزی كونه ورچ مه‌فره‌زه‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران به‌قوڵی دو كیلۆمه‌تر هاتونه‌ته ناو خاكی هه‌رێم كوردستانه‌وه و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگردا كه بڕێك مه‌یی باركردبو و به نیاز بو به‌ره‌و ئێران ئاودیوی بكات.
ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی پاسداران ئۆتۆمبیله‌كه‌یان بردۆته خاكی ئێران و شۆفێر‌و خاوه‌ن باره‌كه‌شیان كوشتوه.*ته‌رمی ئه‌و دوهاوڵاتییه ێستا له خاكی ئێرانه و له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و یه‌كێكیان دانیشتوی شاری مه‌ریوانه و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ناوی زانا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
یک فعال کرد در بازداشتگاه اطلاعات سپاه پاسداران مریوان تحت شکنجه قرار دارد
زرێبارپرێس.دانشجویان مدافع حقوق بشر کردستان:یک فعال کرد که حدود 20 روز پیش دستگیر شده است در بازداشتگاه اطلاعات سپاه پاسداران مریوان تحت شکنجه‌های شدید جسمی و روحی قرار دارد.
نیروهای امنیتی وابسته به سپاه پاسداران ساعت 3 نصف شب به منزل یک فعال کرد به نام “رفیق ذوالقدر” فرزند صادق و ساکن سرو آباد مریوان یورش برده و پس از تفتیش منزل ، وی را همراه با خود برده و سپس به بازداشت گاه اطلاعات سپاه مریوان انتقال دادند.
در گفت و گوی دانشجویان مدافع حقوق بشر کردستان با یکی از اعضای خانواده نامبرده، ایشان اعلام داشتند که چند روز پیش توانسته‌اند مدت 5 دقیقه با وی ملاقات حضوری داشته باشند،اما با بدن به شدت شکنجه شده‌ی رفیق ذوالقدر مواجه گردیده‌اند،بنا به اعلام این عضو خانواده ، نامبرده اظهار داشته که مکررا در هوای سرد و بدون لباس آب بر بدن او ریخته و سپس توام با توهین و تحقیر لفظی شلاق زده می شود.
زرێبارپرێس.دیوانده‌ره.هه‌وه‌توو. له دیوانده‌ره‌وه ئاگادار کراین لاوێکی دیوانده‌ره‌یی به ناوی مێهران شابازی که له رشته‌ی به‌دمینتۆندا سه‌ر قاڵی وه‌رزشه به هۆی هه‌ندێک سه‌ر که‌وتن گه‌ل و دره‌وشانه‌وه‌ی له‌و بواره‌دا بانگهێشت کراوه بۆ تیمی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وبه فه‌رمی بوه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و تیمه.
زرێبارپرێس.سه‌لاسی باوه‌جانی، که‌لهوڕ. له‌ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانییه‌وه ئاگادار کراین که کارمه‌ندانی ئیداره‌ی فێر کردن وبار هێنانی سه‌لاسی باوه‌جانی داوای گؤڕانی ره‌ئیسی ئه‌و ئیداره‌یه یان کردوه، له پاڵ ئه‌وه دا له نامه‌یه‌ک دا که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کارمه‌ندانی ئه‌و ئیداره‌یه واژۆیان کردوه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کردوه که ئه‌گه‌ر خواسته که‌یان که بریتیه له گۆڕانی موزه‌فه‌ری مودیری ئیداره‌ی فێر کردن وبارهێنانی سه‌لاسی باوه‌جانی جێ به جێ نه‌کرێت ئه‌وا به تێکڕا ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن.
زرێبارپرێس.مه‌ریوان.قه‌ڵای خاو. له ناوچه‌ی خاو میراوای سه‌ر به مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین شه‌وی یه‌ک شه‌مه له سه‌ر 2شه‌مه رێکه‌وتی 24 له سه‌ر 25ی سه‌ر ماوه‌ز هیزه ئینتزامیه‌کانی رژیم جێگیر له حه‌وزه‌ی خاو هێرشیان کردۆته سه‌ر ژماره‌یه‌ک کسابکار له مله‌ی پایزات له‌نزیک ئاوایی ساوجی، ئه‌م مه‌ئموورانه ته‌قه‌یان له کاسبکاره‌کان کردوه که له ئاکامی ته‌قه کردنه‌کاندا 8سه‌ر وڵاغی کاسبکاره‌کان کوژراوه‌و کاسبکارێکیش بریندار بوه.
زرێبارپرێس.بانه. مسگه‌ری. له بانه‌وه ئاگادار کراین دوێنێ 2شه‌مه رێکه‌وتی 25ی سه‌رماوه‌ز هیزه‌کانی ئینتزامی رژیم هێرشیان کردۆته سه‌ر کاسبکاران له ئاوایی نه‌نۆروێڕای سووکایه‌تی کردنی زۆر به خه‌ڵک بڕێکی زۆر سووته‌مه‌نی کاسبکاران وه‌ک گازۆئیل وبه‌نزینیان سووتاندوه و هه‌ر وه‌ها کۆمه‌ڵێکی زۆر که‌لو په‌لی کاسبکاره‌کانیان له گه‌ڵ خۆ بردوه.
زرێبارپرێس.مه‌ریوان. مووسامه‌ریوانی.له‌مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین که‌سێک به ناوی عه‌به لاوه له لایه‌ن که‌س یان که‌سانی نه ناسراوه‌وه به هۆیه‌کی نادئیار کوژراوه ناو براو که‌سێکی فه‌قیر و زه‌حمه‌تکێشی ئاوایی ره‌شه‌دێ هه‌ڵکه‌وتو له5 کیلومیتری مه‌ریواندایه.
کچێی کرماشانی له وه‌رزشی وشۆ پله‌ی یه‌که‌م وکچێکیتری کرماشانی پله‌ی سێهه‌می دونیایان به ده‌ست هێنا
زرێبارپرێس.کرماشان.ئیلاهیه.
ئه‌مرۆ دوشه‌مه25ی سه‌رماوه‌زله کرماشانه‌وه ئاگادار کراین کچه کوردێکی کرماشانی به ناوی فاتمه به‌ساتی له کێشی ژێر 60 کیلۆ گره‌م دا له رشته‌ی ووشۆ له کێبه‌ر کێکانی جیهانیدا توانی پله‌ی یه‌که‌م به ده‌ست بهێنێت و مێداڵی ته‌ڵای ئه‌و کێ به‌ر کێیه بباته‌وه. جێی ئاماژه‌یه له‌هه‌مان کێ به‌ر کێدا کچه کوردێکی تر خه‌ڵکی کرماشان له هه‌مان رشته‌دا به ناوی سووده عێزه‌تی له کێشی ژێر 48 کیلۆ گره‌م دا توانی پله‌ی سێهه‌می دونیا به ده‌ست بهێنێت
شۆرای کاتی به‌ره‌ی ئازادی به‌خشی کوردستانی رۆژهه‌ڵات راگه‌یاندراوێکیان سه‌باره‌ت به رێکخراوه‌که‌یان ده‌ر کردوه، شۆرای کاتی له پێوه‌ندیه‌کدا روو نووسێکیان به مه‌به‌ستی بڵاو کردنه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕێ زرێبار پرێس به‌رێ کردوه
بۆ خه‌ێندنه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌که‌ی به‌ره‌ی ئازادی به‌خش له سه‌ر ادامه مطلب کلیک بکه

وڵامی ماڵپه‌ڕی زرێبار پرێس بۆ سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه
به‌رێزان!
ئێمه له رۆژانی رابردودا هه‌واڵێکمان له ژێژ ناوی هه‌وڵه‌کانی دو کۆمه‌ڵه بۆ یه‌ک گرتنه‌وه ده‌ستی پێ کردوه بڵاو کرده‌وه، چه‌ند رۆژ دواتر راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه له‌و پێوه‌ندیه‌دا ده‌ر کرا، ئێمه‌یش له زرێبار پرێس بڵاو مان کردۆته‌وه، له‌و پێوه‌ندیه‌دا چه‌ند نوکته به پێویست ده‌زانین که به‌م جۆره به ئاگاداری ئێوه‌ی به‌رێز وسه‌ر جه‌م خوێنه‌رانی ئازیزی زرێبار پرێس ی ده‌گه‌یه‌نین.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌که‌ی زرێبار پرێس له سه‌ر ادامه مطلب کلیک بکه
به‌درۆ خستنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ناڕاست
له‌رۆژانی رابوردوودا هه‌واڵێكی ناڕاست له‌سایتی‌ئینته‌رنێتیی "زرێبار پرێس" سه‌باره‌ت به‌دانیشتن و كۆبوونه‌وه له نێوان كۆمه‌ڵه و تاقمی ناسراو به كه‌مینه‌ی پێشووی كۆمه‌ڵه بڵاو كراوه‌ته‌وه. ئێمه به‌م جۆره راده‌گه‌یه‌نین كه به‌ناو هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی زرێبارپرێس به‌ته‌واوی ناراسته و هیچ چه‌شنه كۆبوونه‌وه و دانیشتنێك له‌نێوان كۆمه‌ڵه و ئه‌واندا رووی نه‌داوه. بۆ جارێكی دیكه‌ش داوا له به‌ڕێوه‌به‌رانی سایته‌كان ده‌كه‌ین كه‌له‌حاڵه‌تی بیستنی ده‌نگۆیه‌كی ئاوادا بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی راست په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی ره‌سمیی كۆمه‌ڵه و له‌وانه سكرتاریه‌ته‌وه بكه‌ن.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
22ی سه‌رماوه‌زی 1387ی هه‌تاوی، رێكه‌وتی 12ی دێسامبری 2008
چه‌ند ئه‌ندامی شۆرای کاتی رێکخستنی به‌ره‌ی ئازادی به‌خشی کوردستان که له‌هه‌وڵێکی چڕ وپڕدان بۆ رێک خستنی ئه‌و رێکخراوه‌یه، له پێوه‌ندیه‌ک دا به ماڵپه‌ڕی زرێبار پرێسه‌وه که نه‌یان ویست جارێ ناویان ئاشکرا بکرێت رایان گه‌یاند، رۆژی 5شه‌مه رێکه‌وتی 21ی سه‌ر ماوه‌ز شۆرای کاتی به‌ره‌ی ئازادی به‌خشی کوردستانی رۆژهه‌ڵات یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی خۆی بۆ رێک خستنی ئه‌و به‌ره‌یه پێک هێنا، له‌و کۆبونه‌وه یه‌دا هه‌ندێک قسه‌و باس له سه‌ر ناسنامه‌ی به‌ره، هه‌ر وه‌ها ئامانج وستراتیژیه‌کانی رێکخراوه‌که‌و دابه‌ش کردنی ئه‌رکه کان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی هه‌رچی باشتری کاره‌کانی تایبه‌ت به‌و به‌ره‌یه بۆ درو‌ست بونی رێکخراوه‌که ته‌وه‌ره‌ی کۆبونه‌وه‌که بون.
رێکخراوی به‌ره‌ی ئازادی به‌خشی کوردستان رێکخراوێکی تازه‌یه، به وته‌ی ئه‌ندامانی شۆرای کاتی ئه‌و به‌ره‌یه ئه‌م رێکخراوه‌یه له ئاکامی درو‌ست بوونی بۆشایه‌ک له بزووتنه‌وه‌ی کوردی له کوردستانی رۆژهه‌ڵات دا پێک دێت، پێک هێنه‌رانی ئه‌م رێکخراوه‌یه زۆرتر له چالاکان وتێکۆشه‌رانی ناو خۆ وهه‌ر وه‌ها له ده‌ره‌وه‌یش کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌و ئه‌ندام ودۆستانی حیزبه‌کانی کۆمه‌ڵه ودیموکرات که به هۆ گه‌لی سیاسی وئیداریه‌وه له خه‌بات له‌ناو حیزبه‌که‌یاندا بێ هیوا بون له‌هه‌مان کات دا هه‌ستی شۆڕشگێرانه‌یان هه‌یه وخوازیاری درێژه‌دان وتین وگوڕ به‌خشینن به شۆڕشی گه‌لی کرد پێک هاتوه، ئه‌م رێکخراوه‌یه ته‌نیا له چوار چێوه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵات دا ده‌ی هه‌وێت کار بکات و له‌م کۆبونه‌وه سه‌ره‌تاییه‌دا دروشمی دیاری کردنی مافی چاره نووسی بۆ گه‌لی کورد ڕه‌چاو کردوه تا کاتی به‌ستنی یه‌که‌م کۆنگره‌ی خۆیان. ئه‌م رێکخراوه‌یه له ژێر دروشمی خه‌بات جارێک و سه‌ر که‌وتن جارێک درێژه به خه‌بات ده‌دات، ئه‌ندامانی شۆرای کاتی ئه‌و رێکخراوه‌یه ده‌ڵێن ڕێز له هه‌ڵسووڕانی هه‌مو حیزب ورێکخراوه‌کانی تر ده‌گرن و گیابه‌ختکردوانی ناوریزه‌کانی هه‌مو حیزبه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مویان بۆ رزگاری گه‌لی کورد گیانیان به‌خت کردوه به گیانبه‌ختکردوی خۆیان ده‌زانن وخۆیان به درێژه پێده‌ری رێباز وئاواتی هه‌مو ئه‌و شه‌هیدانه ده‌زانن که رزگاری گه‌لی کورده له بن ده‌ستی وچه‌وساندنه‌وه، خوازیارن پاش رێکخستن وراگه‌یاندنی به ئاشکرای ئه‌م رێکخراوه‌یه حیزبه‌کانی تر له کوردستان ده‌ستی هاوکاریان بۆ لا ڕابکێشن، ئه‌ندامانی شۆرای کاتی ئه‌م رێکخراوه‌یه که کۆمه‌ڵێک ئینسانی رۆشن بیر و چالاکانی سیاسین نه‌یان ویست که تا کاتی راگه‌یاندنی رێکخراوه‌که‌یان ناویان ئاشکرا بکرێت، له‌هه‌مان کات دا ده‌ڵێن رێکخراوێک بونیاد ده‌نێن که وڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته‌کانی هه‌مو چین وتوێژێک له کۆمه‌ڵگای کوردستان بێت و له‌بواڕی پڕۆگرام ورێکخستن دا به شێوازێکی نوێی ومودێرن ئیداره‌ی ده‌که‌ن وساختاری ته‌شکیلاتی بۆ دا ده‌رێژن.
ئه‌م رێکخراوه‌یه ده‌ی هه‌وێت خه‌بات له ئینته‌ر نێت وئه‌وروپاوه و ئۆردوگاکانه‌وه بگوازێته‌وه بۆ شاخ وده‌شت وده‌ر ودێهات وشار و ناوه‌نده‌کانی کوردستان. ده‌ڵێن خه‌بات بۆ رزگاری گه‌لی کورده له بن ده‌ستی و خه‌بات گێر ده‌بێت له ناو دڵی جه‌ماوه‌ردا خه‌بات بکات.
له داهاتوی نزیکدا زانیاری زیاتر له‌مه‌ڕ به‌ره‌ی ئازادی به‌خشی کوردستان ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ستان وهه‌وڵ ده‌ده‌ین له چه‌ند وت‌و وێژ له‌گه‌ل ئه‌ندامانی شۆرای کاتی ئه‌و به‌ره‌یه زانیاری پێویست به خوێنه‌رانی به‌رێزی زرێبار پرێس وڕای گشتی بگه‌یه‌نین.
ئه‌ندامانی شۆرای کاتی ئه‌و به‌ره‌یه‌رایان گه‌یاند پێویستییان به هاو ده‌نگی وڕای جه‌ماوه‌ری گه‌لی کورده، ڕاو بۆچونه‌کان وتێبینیه‌کانتان ئه وان خاراو تر ده‌کات له‌وه‌ی که چۆن رێکخراوێک بونیاد بنێن، بۆیه داوایان له جه‌ماوه‌ر کردوه له‌رێگای ئه‌و مایله‌ی خواره‌وه پیوه‌ندیان پێوه بکه‌ن وڕاو بۆچونی خۆتانیان بۆ بنێرن.
زرێبارپرێس.قوروه.باوه گوڕ گوڕ. له‌ناوچه‌ی له‌یلاخه‌وه ئاگادار کراین، موحه‌مه‌د موحه‌مه‌دی خه‌ڵکی بڵواناوای ناوچه‌ی له‌یلاخی سه‌ر به قوروه که ماوه‌یه‌که له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌تییه‌کانی رژیم له قوروه ده‌ست گیر کراوه هه‌ر وه‌ها جاره نووسی ناروونه‌و له بارودۆخێکی ناروودا به سه‌ر ده‌بات. ناوبراو که به حه‌مه عه‌کاس ناوی ده‌کردوه مامۆستای قوتابخانه‌یه‌وه ووانه‌ی کوردی له ناوچه‌که‌ی خۆیدا ده وتوه‌و هه‌ر وه‌ها له جالاکانی مه‌ده‌نی ناوچه‌که‌یه.
زرێبارپرێس.پیرانشار. کۆنه‌لاجان. له پیرانشاره‌وه ئاگادار کراین رۆژی سێ شه‌مه رێکه‌وتی 19ی سه‌ر ماوه‌ز ژنێک به ناوی سه‌حه‌ر دانیشتوی گه‌ڕه‌کی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و شاره به هۆی ئازار وگوشاری مێرده‌که‌یه‌وه به ته‌ناف خۆی هه‌ڵواسیوه‌و ده‌ستی داوه‌ته خۆ کوژی.
زرێبارپرێس.مه‌هاباد.سابڵا‌غ. له‌مه‌هاباده‌وه ئاگادار کراین رۆژی 4شه‌مه رێکه‌وتی 20ی سه‌ر ماوه‌ز ژنێک به ناوی شه‌هین کچی موحه‌مه‌د ئه‌مین ده‌ستی داوه‌ته خۆ کوژی، شه‌هین له لایه‌ن بنه ماله‌که‌یه‌وه له‌ژێر گوشاردا بوه که بۆ رزگار بوون له‌و گوشارانه ده‌ستی داوه‌ته خواردنی کۆمه‌ڵێک قورسی جۆراو جۆر وبه‌و جۆره ده‌ستی داوه‌ته خۆ کوژی.
زرێبارپرێس. خوێندکارانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی کوردستان:ڕۆژی چوارشه‌ممه 10ی دێسه‌مبه‌ر، کوردێکی خه‌ڵکی شنۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ناوی “سه‌ید محێدین که‌ماڵی” که له ساڵی 2003وه وه‌کو په‌نابه‌ر له تورکیا ده‌ژی، له شاری ئاکسه‌رای ئه‌م وڵاته به خواردنی ژه‌هر کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به گوێره‌ی زانیاریه‌کان، “سه‌ید محێدین که‌ماڵی” په‌نابه‌ری کورد که خه‌ڵکی شنۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، ماوه‌ی 6 ساڵه له تورکیا ده‌ژیت و زیاتر له 2.5 ساڵه که دۆسیه‌که‌ی له لایه‌ن کۆمیساریایی به‌رزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه قه‌بووڵ کراوه و وه‌کو په‌نابه‌ری فه‌رمی ناسراوه، به‌ڵام تا ئێستاش یو‌ئێن ئاماده نه‌بووه ناوبراو بۆ وڵاتی سێهه‌م ڕابگوێزێ.
ده‌گوترێ که بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید محێدین له ئۆسترالیایه به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌م وڵاته له بردنی ناوبراو بۆ لای بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆ ده‌بوێرێ و به‌دوای ئه‌میش دا چه‌ند وڵاتی تر دۆسیه‌که‌ی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، باری ده‌روونی تێکده‌چێت و له ئاکام دا له ڕۆژی 10ی دێسه‌مبه‌ر که هاوکات ڕۆژی سێهه‌می جه‌ژنی قوربان له تورکیا و ساڵڕۆژی شه‌سته‌مینی په‌سه‌ند کرانی جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤه، به خواردنی ژه‌هر کۆتایی به ژیانی دێنێت و هه‌ر ئێستا ته‌رمه‌که‌ی له ژێر تاقیکردنه‌وه‌ی پزیشکی پۆلیسی ئه‌نقه‌ره دایه.
شایانی باسه ساڵانه سه‌دان په‌نابه‌ری کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پاش به‌جێهێشتنی ئێران به شێوه‌ی کاتی له تورکیا ده‌گیرسێنه‌وه هه‌ژمارێکی زۆریش به شێوه‌ی نایاسایی هه‌وڵی ده‌ڕبازکردنی سنووره‌کانی نێوان تورکیا و یونان ده‌ده‌ن و هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ر له‌م ڕێگه دا 4 په‌نابه‌ری کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و 10 کوردی باشوور له ده‌ریایی ئێژه دا خنکابو.
آگاهي آگاهي
جهت اطلاع افكار عمومي:
در پي برگزاري مراسم 16 آذر (روز دانشجو) در دانشگاه پيام نور شهرستان مريوان در روز شنبه كه مورد استقبال پرشور دانشجويان و كاركنان دانشگاه قرار گرفت، در بازتاب اين مراسم كس يا كساني ناشناس و غير مسئول اقدام به پخش خبري غير موثق و به دور از واقعيت در مورد جناب آقاي امجد هدايت استاد و مسئول پيشين امور فرهنگي دانشگاه پيام نور مريوان كرده‌اند مبتني بر جلوگيري از فعاليتهاي دانشجويي و انجمنهاي علمي فرهنگي دانشگاه پيام نور مريوان، ما انجمنهاي دانشگاه پيام نور مريوان، فعال در امورات فرهنگي دانشگاه ضمن محكوم كردن اين خبر آنرا به دور از واقعيت دانسته و در ضمن ما انجمنها اعلام مي‌داريم كه چنين اقداماتي بر ضد جنبش دانشجويي و هر گونه فعاليت فرهنگي اجتماعي در محيط دانشگاه مي‌باشد.
انجمنهاي دانشگاه پيام نور مريوان
زرێبارپرێس.مه‌ریوان. سه‌ر سنوور.له‌مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین هێزه‌کانی رژیم هێزێکی زۆریان له ساره‌کانی تره‌وه هێناوه‌و له سنووره کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان جێگیر کراوه، ئه‌م هێزانه له ناوشاری مه‌ریوان وهه‌ر وه‌ها پاسگاکانی بایه‌وه، باشماخ، مڕانه، خانمه‌شێخان و ساوجی جێگیر کراون، مه‌به‌ست له‌هێنانی ئه‌و هێزانه روون نه‌بوه‌ته‌وه.
زرێبارپرێس.گه‌ڕووس.له شاره‌کانی بانه، سه‌قز و دێگولانه‌وه ئاگادار کراین ماوه‌یه‌که هێزه‌کانی ئینتزامی وجار وباریش ئه‌منیه‌تی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتلاعات گوشاریان خستوه‌ته سه‌ر کافه نێته‌کان به‌و مه‌به‌سته‌ی که ده‌بێت هاوکاری هێزه‌کانی رژیم بکه‌ن وهه‌ر وه‌ها هاتوچونی خه‌ڵک بۆ کافه نێته کان وکۆنترۆڵی که‌ڵک وه‌رگرتنی خه‌ڵک له ئینته‌رنێت به ئه‌ستۆ بگرن وراپۆرتی به هێزه‌کانی رژیم بده‌نه‌وه.
زرێبارپرێس.زانکۆی ئیلام. یاری له زانکۆی ئیلامه‌وه ئاگادار کراین له دوێنێ سێشه‌مه رێکه‌وتی 19ی سه‌ر ماوه‌ز له‌و زانکۆیه پیشانگایه‌کی کتێب کراوه‌ته‌وه، له‌م پیشانگایه‌دا هه‌زاران جڵد کتێبی زانستی وکۆمه‌ڵایه‌تی وبواره‌کانی تر خراونه‌ته به‌ر دیده‌ی بینه‌رانی ئه‌و پیشانگایه، هه‌واڵنێرمان له درێژه‌ی راپۆرته‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌م پیشانگایه له رۆژی کرانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی حه‌وتویه‌ک به‌ر ده‌وام ده‌بێت.
زرێبارپرێس.کرماشان.ئیلاهیه. له کرماشانه‌وه ئاگادار کراین نزیک به سه‌د کرێکاری کارخانه‌ی کرپ ناز ده‌ستیان دایه مان گرتن، هۆکاری ئه‌م مانگرتنه‌وه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌دانی حه‌قده‌ستی ماوه‌ی 5مانگی رابردوی کرێکاران له لایه‌ن خاوه‌ن کاره‌وه، خاوه‌ن کاری ئه‌و کارخانه‌یه به‌ڵێنی دا به کرێکاره‌کان تا رێکه‌وتی 21ی سه‌ر ماوه‌ز هه‌مو حه‌قده‌سته‌کانیان بداتێ، کرێکاره‌کانیش هه‌ڕه‌شه‌یان کرد که ئه‌گه‌ر به‌ڵێنێه‌که جێ به جێ نه‌کرێت ئه‌وا ئه‌م جار هه‌مو کرێکاره‌کان ده‌ست له‌کار ده‌کێشنه‌وه.
به پێی هه‌واڵێک که له لایه‌ن چه‌ند سه‌رچاوه‌ی باوڕ پێکراو له ناو دوکۆمه‌ڵه وه که نه‌یان ویستوه ناویان ئاشکرا بکرێت به ده‌ستمان گه‌یشتوه، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران به سکر تێری کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به سکرتێری کاک عومه‌ر ئیلخانیزاده هه‌وڵه کانی خۆیان بۆ یه‌ک گرتنه‌وه‌ی ئه‌و دو رێکخراوه‌یه ده‌ست پێکردوه، به پێی هه‌واڵی سه‌ر چاوه‌کان، ئه‌م دورێکخراوه دانیشتن گه‌لێکیان بۆ یه‌ک گرتنه‌وه پێکه‌وه ئه‌نجام داوه، له ره‌وتی دانیشتنه‌کانیاندا خاڵی هاوبه‌شیان بۆ یه‌ک گرتنه‌وه زۆر بوه، هه‌ندێک گرفتی سیاسی وته‌شکیلاتی له‌سه‌ر رێگایاندا بوه بۆ یه‌ک گرتنه‌وه، له‌وانه رێژه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دولایه‌نه که پاش یه‌کگرتنه‌وه جێگا‌و رێگایان له پۆسته حیزبیه‌کاندا چۆن ده‌بێت، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان خوازیاری ئه‌وه بوه که هه‌مو ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دولایه‌ن وه‌ک کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کار بکه‌ن تا کۆنگره‌ی داهاتوو، یان کۆنگره‌یه‌کی تایبه‌ت ببه‌سترێت بۆ چاره سه‌ر کردنی ئه‌و کێشه و هه‌ندێکی تر ورده کێشه، هه‌ر وه‌ها سوور بون له سه‌ر ئه‌وه‌ی که وه‌ک حیزبێکی سه‌ر به خۆ که ناوی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانه له‌گه‌ل لایه‌نی به‌رانبه‌ر دانیشتن و گفت‌و گۆ ده‌که‌ن، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ئاماده نه‌بوه هه‌مو ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی لایه‌نی به‌رانبه‌ر وه‌ک کۆمیته‌ی ناوه‌ندی قه‌بوڵ بکات به‌ڵکو پێداگریان له سه‌ر ئه‌و په‌سه‌ند کراوه‌ی کۆنگره‌ی 12 خۆیان کردوه که په‌سه‌ند کراوه هه‌ر کات لایه‌نی به‌رانبه‌ر بگه‌رێنه‌وه لایان وئاماده‌ی یه‌ک گرتنه‌وه بن 5 سه‌نده‌ڵی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیان پێ ته‌رخان بکرێت، هه‌ر وه‌ها کێشه‌یه‌کی تریان ئه‌وه بوه که کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێر ئاماده نه‌بوه لایه‌نی به‌رانبه‌ر وه‌ک رێکخراو یان حیزب چاویان لێ بکات وگفتو گۆیان له‌گه‌ڵ بکات، به‌ڵکو وه‌ک به‌شێک له کادره‌کانی کۆمه‌ڵه که رۆژێک کۆمه‌ڵه‌یان به جێ هێشتوه دواون. هه‌ر دولایه‌ن له سه‌ر ئه‌وه سوور بون که یه‌ک گرتنه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه ی کورد وکۆمه‌ڵه‌دایه، ماڵپه‌ڕی زرێبار پێوه‌ندی به چه‌ند سه‌ر چاوه‌یه‌که‌وه له دولایه‌ن کردوه، سه‌ر چاوه‌کانی هه‌ر دولا وێڕای ئه‌وه‌ی نه‌یان ویستوه ناویان ئاشکرا بکرێت ده‌ست پێکردنی هه‌وڵه‌کانیان بۆ یه‌ک گرتنه‌وه پشت ڕاست کردۆته‌وه. سه‌ر چاوه‌کان باسیان له‌وه کردوه که هه‌وڵه‌کان به‌ر ده‌وامن له پێناو یه‌ک گرتنه‌وه‌ی دولایه‌ندا، گه‌ر چی هه‌ندێک دیانه کیرکێ هه‌یه له نێوان دولایه‌ندا به‌ڵام هه‌وڵه‌کان دڵخۆشکه‌رن وهیوابه‌خش، یه‌ک گرتنه‌وه‌ی ئه‌و دو رێکخراوه‌یه به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌ر ده‌وامی دانیشتن و گفت‌و گۆکان وگوێ گرتن له‌یه‌ک ولێک حاڵی بوون که تا ئێسته ره‌واڵی دانیشتنه‌کان به باشی رۆیشتوه‌ته به‌ره‌وه، جێی ئاماژه‌یه تا به ئه‌مرۆ هیچکام له‌و دو کۆمه‌ڵه به فه‌رمی له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆیاندا باسیان له‌و هه‌وڵانه نه‌کردوه هیچ زانیارییه‌کیان له‌و پێوه‌ندیه‌دا بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه.
زرێبارپرێس.مه‌ریوان.سورێن. هه‌ر ئێسته له ئاوایی وله‌ژێر هه‌ڵکه‌وتو له بناری زرێباری مه‌ریوانه‌وه ئاگادار کراین سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دوشه‌مه رێکه‌وتی 18ی سه‌ر ماوه‌ز کاتژمێر 7و 40 ده‌قیقه ماشینێک له جۆری پژۆ له مه‌ریوان به جه‌دوه‌لێکدا ده‌دات که له ئاکام دا دوکه‌س به ناوه‌کانی ئه‌مین فه‌تحی کوڕی ڕه‌حمان ته‌مه‌ن 30 ساڵان خه‌ڵکی ئاوایی وله‌ژێر و که‌سێکیتر به ناوی که‌یوان کوڕی فه‌ریق خه‌ڵکی ئاوایی سیاناو گیانیان له ده‌ست داوه، ئه‌مین و که‌یوان له چالاکانی سیاسی وتێکۆشه‌ڕانی کۆمه‌ڵه بوون، ئه‌مین به هۆی چالاکی سیاسی وبه‌شداری هه‌ڵسووڕاوانه‌ی له رێ‌و ره‌سمه‌کانی نه‌ورۆز و خۆپیشاندانه‌کانی مه‌ریوان به بۆنه‌ی فدراڵیه‌ت له عێراق و چالاکی و هه‌ڵسووڕان بۆ کۆمه‌ڵه له بۆنه‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا چه‌ندین که‌ڕه‌ت ڕاپێچی گرت‌و خانه کرابوو، ئه‌مین که هه‌ر ده‌م سه‌ر قاڵێ تێکۆشانی سیاسی بو هیچ کات گرتن وهه‌ڕه‌شه کردنی ئیداره‌ی ئیتلاعات کاریگه‌ری له سه‌ر وره‌ی دانه نا و هه‌ر جار به وره تر چالاکی ده‌نواند. ته‌رمی ئه‌و 2 قوربانیه که تا کاتژمێرێک له‌وه پێش له ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریواندا بو ته‌حویلی بنه‌ماڵه‌کانیان دراوه‌ته‌وه.
سبه‌ینی له گۆرستانی وله‌ژێر ته‌رمی کاک ئه‌مین به خاک ئه‌سپه‌رده ده‌کرێت ورێو ره‌سمی پرسه‌و سه‌ره خۆشی له ولژێر به‌رێوه ده‌چێت.
به داخ‌و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ئاگادار کراین له رووداوی نوقم بوونی به‌له‌مێکدا له نێوان وڵاتی تورکیه بۆ یونان خاتو مه‌هین دانش کچی مامه ڕه‌شه ناسراو به مامه ره‌شه‌ی بێلو هه‌ر وه‌ها خێزانی کاک قوباد موحه‌مه‌دی له‌گه‌ل منداڵه ئازیزه‌که‌یان به ناوی دیار موحه‌مه‌دی و هاوڕێ له‌گه‌ل خۆشه‌ویستان غه‌زاڵه، سوره‌یا، نه‌شمیل و نه‌سرین محه‌ممه‌دی، په‌رویز ناسری و نه‌وزاد شێخ وه‌یس گیانیان له ده‌ست داوه، به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه هاو ده‌ردی وهاو خه‌می خۆمان له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌ی مامه ڕه‌شه و کاک قوباد و سه‌ر جه‌م گیان به‌ختکردوانی ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه ده‌ر ده‌بڕین و خۆمان به شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانین، ئێمه وه‌ک به‌رێوه به‌رانی ماڵپه‌ڕی زرێبار پرێس له‌م رێگایه‌وه سه‌ره خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌مو ئه‌و ئازیزانه ده‌که‌یه‌ن و خه‌می له ده‌ست دانیان به خه‌می خۆمان ده‌زانین.

به داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه هه‌واڵمان پێ گه‌یشت که خاتوو مێهری دانش، هاوسه‌ری هاوڕێ قوباد محه‌ممه‌دی و کوڕه نازدار و چاوگه‌شه‌که‌یان دیار محه‌ممه‌دی له ڕووداوێکی دڵته‌زێندا له نێوان تورکیه و یونان به هۆی نوقم بوونی به‌له‌مه‌که‌یان له ئاودا گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سی دیکه له دۆستان و لاینگرانی کۆمه‌ڵه که له خزمه‌کانی هاوڕێ قوباد محه‌ممه‌دی بوون، به ناوه‌کانی غه‌زاڵه، سوره‌یا، نه‌شمیل و نه‌سرین محه‌ممه‌دی و هه‌روه‌ها په‌رویز ناسری و نه‌وزاد شێخ وه‌یس له‌و ڕووداوه‌دا تێدا چوون و له ئاودا خنکاون.
به‌م بۆنه‌یه‌وه کومیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له وڵاتی سوئێس، له له‌یه‌ن هه‌موو کادر و ئه‌ندامان و لاینگرانی کۆمه‌ڵه له سوئیس، خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ده‌رده‌بڕێ و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌وادی به‌ڕێزی خاتوو مێهری دانش و به تایبه‌ت هاوڕێ قوباد محه‌ممه‌دی ده‌کات و له خه‌میاندا به‌شداره. هه‌وه‌ها سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ین له خانه‌واده‌ی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی دیکه‌ش و له خه‌میاندا خۆمان به‌شدار ده‌زانین.
داوا له هه‌موو هاوڕێیان و لاینگران و دۆستانی کۆمه‌ڵه و هه‌موو کوردستانییه به‌ڕێزه‌کان ده‌که‌ین به به‌شداریکردن له پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ئه‌و ئازیزانه، یان به نووسینی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان و به پێوه‌ندیی گرتن له ڕێگای ته‌له‌فوونه‌وه، باری قورس و گرانی ئه‌م خه‌مه گه‌وره‌یه له سه‌ر شانی خانه‌واده‌ی ئه‌و ئازیزانه سووک بکه‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران _ کومیته‌ی سوئیس
2008-12-07
زرێبارپرێس.جوانرۆ. زه‌ردۆیی. له جوانرۆی سه‌ر به پارێزگای کرماشانه‌وه ئاگادار کراین هێزه‌کانی ئینتزامی دوێنێ شه‌مه رێکه‌وتی 16ی سه‌رماوه‌ز، ته‌قه‌یان له ماشینێک کردوه که له ئاکامدا که‌سێک به ناوی جه‌لال خه‌ڵکی ئاوایی ره‌جه‌وی که‌وته به‌ر گوله‌ی ئه‌و هێزانه‌و به توندی بریندار بوه. هۆکاری ته‌قه کردنی مه‌ئموورانی ئینتزامی بۆ ئێمه روون نه‌بوه‌ته‌وه.
زرێبارپرێس.سنه.ئه‌دیب هه‌واڵنێرمان له سنه‌وه ئاگاداری کردین په‌یکه‌رێک له شاخه‌وانی گیان به‌خت کرد‌و موحه‌مه‌د ئه‌وراز که له لاین هونه‌ر مه‌ندی په‌یکه‌ر تاشی ناوداری کورد هادی زیائه‌دینی درو‌ست کرابوو له سنه دانرا، دانانی په‌یکه‌رێک له موحه‌مه‌دی ئه‌وراز بوه‌ته مایه‌ی خۆشحالی وشادمانی خه‌ڵکی سنه، ئه‌وراز بوه‌ته هیمایوه‌رزشوانێکی نه‌ته‌وه‌یی.
زرێبارپرێس سنه.خوێندکار. هه‌واڵنێرمان له سنه‌وه ئاگاداری کردین دوێنێ شه‌مه رێکه‌وتی 16ی سه‌ر ماوه‌ز به بۆنه‌ی رۆژی خوێندکار له زانکۆی په‌یام نوری سنه‌دا رێ‌و ره‌سمێکی به‌شکۆ له لایه‌ن خوێندکارانی زانکۆکانی سنه‌وه به‌رێوه چوو، هه‌ر وه‌ها بڕیاره ئه‌مرۆ یه‌ک شه‌مه له زانکۆی ئازاد له سنه بۆ رێز گرتن له رۆژی خوێندکار رێ‌و ره‌سمێک به‌رێوه بچێت.
زرێبارپرێس.ورمێ.خوێندکار. له زانکۆی ورمێ وه ئاگادار کراین دوێنێ شه‌مه بۆ رێز گرتن له رۆژی خوێندکار له په‌ردیسی زانکۆی نازلو به به‌شداری سه‌دان که‌س له خوێندکارانی ئه‌و زانکۆیه رێ‌و ره‌سمێک به‌رێوه چو، ئه‌م رێ‌و ره‌سمه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی زانکۆی ورمێ به‌رێوه چوو که تێیدا ژماره‌یه‌ک له‌به‌ر پرسانی ده‌وڵه‌تی وفه‌رهه‌نگیش به‌شداربوون.
زرێبارپرێس.سه‌قز.خوێندکار2. له زانکۆی سه‌قزه‌وه ئاگادار کراین دوێنێ شه‌مه رێکه‌وتی 16ی سه‌ر ماوه‌ز بۆ رێز گرتن له رۆژی خوێندکار رێ‌و ره‌سمێکی به‌شکۆ له هۆڵی ئیرشادی سه‌قز به‌رێوه چو، له‌م رێ‌و ره‌سمه دا که نزیک به 500 خوێندکار به‌شدار یان کرد سه‌ره‌تا دوکتور سه‌عیدیان ره‌ئیسی زانکۆی په‌یام نور پاشان مه‌لایه‌کی ناوه‌ندی بزورگی ئیسلامی له سه‌قز به ناوی فه‌لسه‌فی قسه‌و باسی خۆیان روبه به‌شدار بوان کرد دواتر، هێرش حه‌دادی چه‌ند پارچه شێعری تایبه‌ت به رۆژی خوێندکار خوێنده‌وه، هه‌ر وه‌ها له ناوه خنی به‌رنامه‌که‌دا شانۆ و چه‌ند به‌رنامه‌ی ته‌نز وپێکه‌نین برایه سه‌ر شانۆگرووپی موسیقای زانکۆی په‌یام نور به‌رنامه‌ی موزیکیان پێشکه‌ش به به‌شدار بوان کرد.
زرێبارپرێس. ژیله‌مۆ. له راپۆرتێک‌دا که ئه‌مرۆ له زانکۆی په‌یام نوری مه‌ریوانه‌وه بۆمان به‌رێ کراوه، کاتژمێر10ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌مه رێکه‌وتی 16ی سه‌ر ماوه‌ز له زانکۆی په‌یام نوری مه‌ریوان رێ‌و ره‌سمێکی به‌شکۆ له لایه‌ن خوێندکارانی ئه‌و زانکۆیه بۆ رێز گرتن له رۆژی خوێندکار به‌رێوه چوو. سه‌ره‌تا رێ‌و ره‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی یاردبستانی من ده‌ستی پێ کرد، پاشان له لایه‌ن..........
.........بۆ بینینی وێنه‌کان و خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که له سه‌ر ادامه مطلب کلیک بکه
زرێبارپرێس.ره‌وانسه‌ر.زه‌ردۆیی. هه‌واڵنێرمان له ناوچه‌ی ره‌وانسه‌ر سه‌ر به پارێزگای کرماشانه‌وه ئاگاداری کردین خوێندکارێکی ره‌وانسه‌ری به ناوی عیرفان موزه‌فه‌ری له داهێنانێکی تازه دا توانی کولێری ئاوی درو‌ست بکات، عیرفان توانی ئاڵ‌و گۆڕ له کولێری ئاوی دا پێک بێنێت که له ئاستی خۆیدا بۆ یه‌که‌م جاره نوێ کاری وداهێنانی وا ئه‌نجام ده‌درێت، کولێری ئاوی تازه درو‌ست کراوی ده‌ستی عیرفان به بێ پێوستی به به‌رق کار ده‌کات، داهێنانی ئاماژه پێکلراو به چه‌شنێکه که بۆ کار کردن به‌و کولێره ئاوییه پێویست به به‌رق ناکات وئه‌و بڕه به‌رقه‌یش بۆ هه‌ڵسوران وکاردنی کولێره‌که پێویسته له کاتی کارکردن به کولێره‌که له لایه‌ن خودی کولێره‌که‌وه دابین ده‌کرێت، ئه‌م کولێره کاتێک کار ده‌کات هه‌م به‌رق بۆ کار کردنی خۆی دابین ده‌کات وهه‌م به‌رق پاشه‌که‌وت ده‌خات بۆ هه‌ڵکردن وکار کردنی دواتر. ئه‌م داهێنانه له جۆری خۆیدا بێ وێنه‌یه‌و بۆ یه‌که‌م جاره به‌ر هه‌می وا درو‌ست ده‌کرێت.