به‌مجۆره به رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین که سایتی "به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی کوردستان" که به چوار زمان و به سیسته‌مێکی مۆدێڕن و به تازه‌یی کاری خۆی ده‌ست پێ‌کردبوو له لایه‌ن دوژمنانی ئازادی‌یه‌وه هاک کراوه. به‌شی به‌ڕێوه‌به‌ریی سایته‌که‌مان له‌کاردان بۆ چاککردنه‌وه‌ی سایته‌که بۆیه تا وه‌کارکه‌وتنه‌وه‌ی سایته‌که ده‌توانن به‌م مایلانه‌ی خواره‌وه پێوه‌ندی به به‌ره‌وه بگرن. شایانی باسه هاک کردنی ئه‌و سایته ته‌نیا یه‌ک حه‌وتوو پاش یه‌که‌م راگه‌یه‌ندراوی به‌ره روویداوه.
بڵاڤۆکی دامه‌رزانی "به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی کوردستان"
واژۆیه‌ک که خۆی به "به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی کوردستان" به‌ناو کردووه، له بڵاڤۆکێکدا دامه‌زرانی خۆی ڕاگه‌یاندووه که وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن "به‌ره‌ی ئه‌و كه‌سه سیكۆلار‌و ئازادیخوازانه‌یه كه خوازیاری رزگاری كوردستانن."
له بڵاڤۆکه‌که‌دا، که نموونه‌یه‌کی بۆ ڕێنێسانس نیوز ڕه‌وانه کراوه، تێکۆشانی ڕزگاریخوازیی کوردی به‌سه‌ر سێ قۆناغدا دابه‌شکراوه که "جه‌معیه‌تی ته‌عاون و ته‌ره‌قی کورد" به سه‌ره‌تا و ڕاپه‌ڕینی فێوریه‌ی 1999ی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به دوایین قۆناغی تێکۆشانه‌که ده‌زانرێ.
واژۆی "به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی کوردستان"، پێیوایه که ڕاپه‌ڕین و سه‌رکوتکرانی خێرای سه‌رهه‌ڵدانه سه‌رانسه‌رییه‌کانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هاوینی 2005دا، گوزاره له "نائاماده‌یی وه‌چه‌ی سێیه‌م، قه‌یرانی رێبه‌ری و رێكخستنی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ..." ده‌کا و جه‌ختی ده‌کاته‌وه که "ده‌سپێشكه‌ری وه‌چه‌ی نوێ ده‌توانێ گرێیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بكاته‌وه."
بڵاڤۆکه‌که وێڕای ئاماژه به قه‌یرانی پارته سیاسییه‌کان ـ "كه‌مپنشینی... دابڕان له جوگرافیای خۆرهه‌ڵات و...ـ ده‌ستنیشانی ده‌کا له "له‌بارودۆخێكی وادا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌چه‌ی نوێ، خوێندكاران، ژنان، روناكبیران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌س و گروپه دیموكراتیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌كی فراوانی رزگاریخوازدا پێویستیه‌كی مێژویی حاشا هه‌ڵنه‌گره."
ده‌قی لێدوانه‌که