بۆ سووتانی دارێک
کێ له باره‌گای ویژدانیی مرۆڤایه‌تیدا
وه‌ڵامی هه‌یه؟
بێ ئامان ئاوری نه‌زانی جه‌سته‌ی سروشت و دارستانه‌کانی داوه‌ته به‌ر و ئه‌یسووتێنێت.
ئه‌مه بۆ چه‌ند ساڵێک ئه‌چێت دارستانه‌کانی مه‌ریوان له‌و په‌ڕی بێ به‌زه‌یی و بێ ویژ‌دانیدا دراونه‌ته به‌ر هێرشی ئاور تێ به‌ردان، ته‌نیا ئه‌مساڵ تا کۆتایی مانگی گه‌لاوێژ زیاتر له 60 جێگا له دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان ئاگری تێ به‌ردراوه‌و سووتێندراوه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا وێڕای ئیدانه کردنی ئه‌م تراژدیه دڵته‌زێنه‌داوا له هه‌موو خه‌ڵکی به ویژدان و دڵسۆزی سروشتی نیشتمان ده‌کات که به‌رامبه‌ر به‌م کرده‌وه دزێوه خۆیان به به‌رپرسیار بزانن و له هه‌ر شوێنێک ئاورێکیان بینی له زووترین کاتدا هه‌ریه‌ک له جێگای خۆیه‌وه هه‌وڵ بدات بۆ کوژاندنه‌وه‌ی.
هه‌روه‌ها ده‌وروبه‌رتان ئاگادار بکه‌نه‌وه بۆ یارمه‌تی تاکوو ئاوری قه‌ڵاچۆ کردن چیتر سروشت و دارستانه‌کان که مایه‌ی ژیان و بژێوی و جوانیی وڵاته‌که‌مانه، نه‌خاته به‌ر مه‌ترسی له ناو بردن.